یادی بەرخۆدانی 12 ی ئازاری قامیشلو

.
یادی بەرخۆدانی 12 ی ئازاری قامیشلو
ساڵی 2004 و  لە دوانزەی مانگی ئازاردا خەڵکی قامشلی راپەڕین دژ ی ستەم و جیاکاری ڕژێمی فاشستی بەعسی ئەسەدی ، بەهۆ گۆرانکاریەکانی ناوچەک و ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە عیراق  و هاتنی سوپای ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ ناوچەکە ،وای لە  ڕژێمی بەعسی سوری کردبو کە زۆر بەهەستیاری مامەلە بکات ، بە هەزاران سەرکردەی بەعسی دۆڕاوی عیراق ڕویان لەسوریا کردبوو،  بۆیە  لە کاتی بەڕێوە جونی  یاریەکی تۆپی پێ لەنێوان  یانەی وەرزشی  جیهادی کوردی لە  قامیشلی  و یانەی وەرزشی  فتوە  ی دیرالزور دا لە یاریگای قامشلو، سەرەتای هاتنی تیپی میوان و لەئەنجامی هوتاف کێشانی لایەنگرانی هەردو تیپدا ،  بەرزکردنەوەی وێنەی سەدامی  فاشیست و  هوتاف کێشان دژی کورد ،کەشو هەوای یاریگاکە ئاڵۆز و گەرمتر دەبو بە بەگرژی، لەئەنجامدا  سەری کێشا بۆ هوتافی سیاسی و شۆڤێنی ، دواتر تێکچونی یاریەکە، بەمشیوە ڕەگەزپەرستانی عەرەب بونە هۆی دروست بونی گرژی و ئاڵۆزی بەهۆی بیری شۆڤێنی و سەردەستیانەوە، ئیتر لاوانی کوردی قامشلی ئەم سوکایەتی و ڕەگەزپەرستیانەیان قبوڵ نەکردو  بەرگریان لەخۆیان کرد، دواجار هێزی ئەمنی شارەکە  بە گولە  وەلامی  خەڵکی بەشدار بویان دایەوە  ،چەندین کەسیان شەهید کرد، دەیان بریندار  و زیاتر لە 3000 سێ هەزار کەسیش دەسگیر کران تاکو ئیستاش بێ سەروشوێنن، راپەڕینی قامشلو تەنیا لەم شارەدا قەتیس نەما  بەڵکو  بلاو بویەوە بۆشارە کوردیەکانی تریش، ئەمەش وای کرد کە ڕژێم بە هەموو شیوەیەکی زاڵمانە سەرکوتی بکات، هەر لە قامشلو زیاتر لە 14 کەسیان شەهید کرد، لە سەرێ کانی و عامودا 11 کەس ،  7 کەسلەحەلەب ، 3 کەس لە عەفرین،  زۆرێک لەو کەسانەی کە بریندار بون  یان ئەو کوردانەی کە دەسگیر دەکران لە ژێر ئەشکەنجەدا شەهیدیان دەکردن  بەوجۆرە ژمارەی شەهیدانی بەرخۆدانی قامیشلو  زیاتر لە 50 کەسی تێ پەڕاند.
لەڕۆژی 12/3/2004 دا خەڵکی بەشەرفی قامشلو بۆ ڕیسواکردنی کردەوەکانی ڕژێمی بەعسی سوری زیاتر لە 400 هەزار کەس راژانە سەرجادەکان و بەرێ پیوان  ودروشمی شۆڕشگیڕانە ی (بژی کوردستان، شەهید نامرن ) و  هەڵکردنی ئالای کوردستان ڕوویان لە ناوەندی شار کرد، داوای ئازاد کردنی دەسگیر کراوەکانیان دەکرد.
ڕژێم بەوە نەوەستا، لەنیوە شەودا بەهێزە سەربازیەکانی و بەهاوکاری عەرەبە هاوردەکان هێرشی دەکردە سەر خێزانە کوردە ناودارەکان و دەی کوشتن، نەک لەقامشلو بەڵکو لە شارەکانی تریش ئەم هەڵمەتە شۆڤێنیانە بەردەوام بوون، تەنانەت سەربازی کوردو پلە دارەکانیش بێ بەش نەبون لەم هەڵمەتە فاشیانە، خوێندکارانی کوردی زانکۆکانیش زۆر بەیان لەژێر فشاردا گیران یان دابڕان لەخوێندن، ئەم کردەوانە تا چەندین مانگ دواتر درێژەیان هەبوو، کار گەیشتە ئەوەی  ئاو کارەبایان لە شارە کوردیەکان دەبڕی ،ماڵو حاڵی کوردیان تالان دەکرد، زیاتر لە 100 سەد خێزای کورد لەترسی زوڵمو زۆری بەعسی سوریا ئاوارەی هەرێمی باشوری کوردستان بوون.
پاش تێپەڕ بونی دوانزە ساڵ بەسەر ئەم یادەدا ،ئیستا گەلی کورد لەقامیشلی ئازادە، ڕژێم لەوپەڕی لەرزۆکی و دابڕانی ناوچەیی و جیهانیە،  ڕژێمی سوریای  وهێزە شۆڤێنیە عەرەبەکانی دژ بەڕژیم هەمان بیرو بۆچونیان هەیە  دژ بەکورد، نکۆڵی لە مافەکانی کورد دەکەن،لەکاتیکدا نمونەی جوانترین بەڕیوەبەرێتی لە ناوچەکوردیەکاندا بەڕیوە دەبرێ بەهاوکاری گشت پێکهاتەکانی تر.
  د.ناجح گوڵپی

12/3/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ