کۆمەڵەی نێودەوڵەتی زانایانی جینۆساید : تاوانەکانی داعش جینۆسایدن
بڕیارک تایبەت بە تاوانەکانی داعش ، بڕیارێک
لە لایەن کۆمەڵەی نیودەوڵەتی زانایانی جینۆسایدەوە دەربارەی تاوانەکانی داعش ISIS دەرجوە لە ڕۆژی 21/3/2016
و دەڵێ، ئەو تاوانانە کە داعش ئەنجامی
داوان لە سوریاو عیراق بەشێوەیەکی ڕاست و ڕون تاوانی جینۆسایدن وە زۆرینەی ئەندامان بەڕێژەی ٪94.94 ی بەڵێ یان کرد بۆ بڕیارەکە .
کۆمەلەی زانایانی جینۆساید گەورەترین ڕێکخراوە
لەسەرئاستی جیهان کە زانایان و پسپۆرانی
جینۆساید لەخۆ دەگرێ، لە کۆبونەوەکەیاندا بڕیاریان داوە کە ئەو کردەوانەی دەولەتی
ئیسلامی داعش کە بەرامبەر خەڵکی ( ئێزیدی،
مەسیحی، کورد ،شیعە...هتد ) ئەنجامیان داوە لە عیراق و سوریا بەپێی هەموو پێوەرە یاساییەکان دەچێتە خانەی
تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جینۆسایدەوە.
هەروەها
داوایان لە نەتەوە یەکگرتوەکان و
دەوڵەتانی ئەندام لەو ڕێکخراوەدا کردوە
تاوانەکانی داعش بە جینۆساید بناسێنن ، چونکە پێشێلی پەیماننامەی قەدغەکردن و سزادانی
تاوانبارانی جینۆسایدی نەتەوەیەکگرتوەکان یان کردوە کەلەساڵی 1948 دەرچوە،
هەروەک لە کۆتایی بڕیارەکەدا هاتوە داوایان
لە ئەنجومەنی ئاسایش ی سەر بە نەتەوە
یەکگرتوەکان کردوە دۆسیەی تاوانەکانی داعش
ڕەوانەی دادگای تاوانی نێودەولەتی (ICC
) بکات بەمەستی لێکۆڵێنەووە سزادانیان.
وەک لەپێناسەی جینۆساید دا هاتوە ( لەناوبردن
و قەلاچۆکردنی گشتی یان بەشێک لە
نەتەوەیەک، یان کۆمەڵەیەکی ئاینی، ڕەگەزی،
بە مەبەست و بەرنامە رێژی) ئەمانە هەمویان
تاوانن دژ بەمرۆڤایەتی و جینۆسایدن، کە دژ بەو لایەنانە ئەنجام
دراوان کە هاوڕاو پشتیوانی داعش نەبوون،نەچونەتە ژێر
ڕکێفی ئەو حوکمەی خۆیان بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە ئیسلامی راستەقینەیە.
سایسەت و کردوەکانی داعش لەبارەی (
بەکۆمەڵ دەسگرتنی کچان و ژنانی ئێزیدی ،
دورخستنەوەیان و کرین وفرۆستن و سەوداو مامەلە )
جینۆسایدە، گوایە ئەمانە کافرن ،ئەمەش جۆرێک بوە لە جینۆساید، بەدرێژایی
مێژووی مرۆڤایەتی بونی هەبوە، لەگەڵ
کوشتنی بەکۆمەڵی پیاو و گەنجانی ئێزدی، ڕفاندنی منالان و چەکدار کردنیان.
کردوەکانی تری داعش لە ژێر سنوری دەسەلاتیدا
وەک ( سەرپەراندنی سەربازانی یەخسیر بەبیانوی هەڵگەرانەوەی (مرتد) لەئاینی ئیسلام،
ڕوخاندنی کەنیسەو دیرە ،شوێنەوارە دێرینەکان، بەبیانوی نەگونجانی لەگەل ئاینی
ئیسلام ) ئەمانەش جۆرێکن لە جینۆساید
سەرباری تاوانی جینۆساید ،داعش چەندین تاوانی
دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە وەک:
1.
کوشتن و قەلاچۆکردنی خەڵک
2. دورخستنەوە و کۆچی زۆرەملێ ی خەڵک لەزێدی خۆیان
3.
زیندانی کردنی خەڵک بە بێ تاوان و ئەشکەنجەدانیان
4.
بەزۆر دستگرتن ی ژنانو کچان ،یان
دورخستنەوەیان لە ممارەسەی جنس، بەزۆر سک پڕ کردن و جەندین توندو تیژی تری سێکسی
لەگەڵ ژنان
5.
چەوساندنەوە زوڵم دژ بە کۆمەڵێ خەڵک بە بیانوی سیاسی یان
قەومی،ڕەگەزی،ئاینی، ڕۆشنبیری ،هتد
6.
فڕاندن و بێ سەرو شوێن کردنی خەڵک
7.
کردوەی نامرۆڤانە دژ بەخەڵک بەمەبەستی زیان پێ گەیاندنی
جەستەیی و ئەقڵی، وەک دەست و قاچ شکاندن،
ولێدانی سەرو مێشک ..هتد
هەروەها داعش لەماوەی دەسەلاتیدا چەندین تاوانی
جەنگی ئەنجام داوە وەک:
1.
کوشتن
( کوشتنی دیل ، کوشتنی خەڵکی مەدەنی )
2.
مامەڵەی توندو تیژ لەگەڵ دیل و خەڵکدا ،
ئەشکەنجە دان، شێواندنی جەستە
3.
بارمتەگرتن ی خەڵکی مەدەنی لەکاتی جەنگدا
4.
هیرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی ( بەمەبەست=
عمدی)
5.
ئاراستە کردنی هێرشەکانی بۆتەلاری شووێنە (ئاینیەکان، زانستیەکان، هونەری،
شووێنەواریەکان، مێژوویەکان، نەخۆشخانەکان)
بەئەنقەسد (عمدی)
6.
تاڵان کردن
7.
توندوتیژی سێکسی
8.
بەزۆر چەکدار کردنی منالان خوار تەمەنی 15
ساڵی،و بەکار هێنانیان لە کردوە
سەربازیەکاندا وەک ئەنجامدانی تەقینەوەی
خۆ کوژی.
*********************************************************************************************
کۆمەڵەی
نێو دەوڵەتی زنایانی جینۆسای(international association of genocide scholars )
IAGS ڕێکخراوێکی
جیهانی مەدەنیە (ناحزبیە) تێ دەکۆشێ
لەپێناو لێکۆڵێنەوە و خوێندنەوەی
سرووشت و هۆکاری تاوانی جینۆساید ،لەگەڵ سزادانی تاوانباران، کۆبونەوەکانی بەڕێکو
پێکی ئەنجام ئەدات بۆ بەروارد کردن و
لێکۆڵێنەوە لە تاوانەکانی جینۆساید و پەیوەندیان بە تاونای دژ بەمرۆڤایەتی و
تاوانەکانی تروە.
ساڵی
1994 دامەزراوە، هەر دو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێ، هەرکەسێک لەبواری جینۆساید کار بکات دەتوانێ ببێت
بەئەندام لەم کۆمەلەیە.
http://genocidewatch.net/2016/03/21/resolution-concerning-crimes-of-isis/
ئامادەکردنی : دکتۆر
ناجح گوڵپی
هەڵەبجە
23/3/2016