تێپەڕ
بونی 36 ساڵ بەسەر تاوانی کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکاندا:
کوردی
فەیلی بەشێکن لەنەتەوەی کورد. شووێنی نیشتەجێ بونیان دەکەوێتە
نیوان سنوری دەسکردی عراق ئیرانە وە ، سنوری فەیلیەکان
لەعراقدا لە باکورەوە دەس پێ دەکات شارەکانی (
جەلەولا وقزرابات وشارەبان و خانەقی و
مەنەلی ) و دەڕوات بەرەو باشور تا کو شارەکانی عەلی
غەربی و بەدرە و جەسان و کوت نوعمانیە و
عەزیزیە..زۆربەی ئەم شارو گوندە فەیلی نشینە
دەکەونە پارێزگای واسط (کوت) هەنێدێکیان لە
پارێزگای میسان(عەممارە) و هەروەها ڕۆژهەلاتی پارێزگای دیالە.. سەرەڕای بونی
ژمارەیەکی ئیجگار زۆری کوردی فەیلی لەناو شاری بەغدا لەدێر زەمانەوە نیشتەجێن،لە گەرەکەکان
( حی ئەکراد،کفاح و شێخ..) بەکاری بازرگانیەوە خەریک بون. فەیلەیکان باوەڕیان وایە
کە بەغدا لەسەردەستی ئەوان دروست کراوە و شارێکی کوردیە..
بەلام
سنوری نێشتەجێ بونی فەیلەیاکن لەدیوی ئێران پارێزگاکانی ( لوڕستان
.کرماشان.ئیلام .خوزستان) و شارەکانی خوسرەوی قەسرشیرین،کرماشان،ئیسلام
ئابادی غەرب،عیلام.مهران و ئەندمیشک.... لەئیران بەفەیلیەکان دەڵێن لوڕ
و پارێزگایەک هەیە بەناوی ئوستانی لوڕستان.
فەیلی
بەوە کۆمەڵە هۆزانە وتراوە کە لە زنجیرە جیای زاگرۆس (پشتکۆ و پێشکۆ)دا نیشتەجێ
بوون.
فەیلیەکان
لەسەر دینی ئیسلام و مەزهەبی شیعە/ جعفری اثنی عشری.
لەسەردەمی
دەسەڵاتی ئەحمەد حسن بەکر ی سەرۆک کۆماری عراقەوە لەسالی 1970 وە کۆچی
زۆرەملی کوردە فەیلیەکان دەستی پێ کردوە ،لەوکاتەدا چوار هەزار کوردی فەیلی بەزۆرەملی ئاودیوی ئێران کران، تاکو لەدوای
گرتنەدەستی دەسەلات لەلایەن سەدام حوسەینی فاشی و ڕەگەز پەرستەوە، پیلانەکانی
لەناوبردن و پاکتاوی ڕەگەزی کوردە فەیلەیەکان گەیشتە قەلاپۆپە، لەسەرەتای مانگی 4 / 1980 (لە ماوەی 2 ی نیسان تا 10 ی نیسان )،
دا بڕیاری ژمارە (666 ) دەرچوو لە لایەن
وەزارەتی ناوخۆی عێراقەووە( ئەم بڕیارە باس لەو کەسانە دەکات کە رەگەزنامەی
عێراقیان نیە ،یان مامەڵەیان کردوە تا وەدەستی بهێنن، پێوستە
بەزۆر بنێڕدرێنەوە بۆ ئێران ) بۆیە
کۆچی زۆرەملێی فەیلەکان بۆ ئێران ،وە
شاڵاوی گرتن و زیندانی کردن و بێ سەروشوێن کردنی گەنجانی کوردی فەیلی پەرەی سەند ، بەبیانوی
ئەوەی کە ئەمانە لە ڕیشەدا بیگانەن و عراقی نین
واتە ئێرانین، و مەترسیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و عراق هەیە،ڕۆژی
4/4/ بە ساڵیادی جینۆسایدی کوردی فەیلی
دیاری کراوە.
بڕیاری
دەرکردنی فەیلەکان بەنهێنی لەلایەن دیکتاتۆری عیراقەوە دەەرکرابوو لەکاتیکدا فەیلیەکان لەدێر زەمانەوە و پێش
هاتنی ئاینی ئیسلام و عەرەب ، فەیلیەکان لەم شووێنانە ژیاوون کەلەسەروە باسمان کردوون.
هەڵگیرسانی
شەڕی عراق- ئێران یش (22/9/1981) ئەوەندەی تر ئەنجامدانی ئەم تاوانەی خێراتر و
بەگوڕتر کرد.بە بیانوی ئەوەی کوردە فەیلیەکان شیعەن و لەوڵاتی
ئیرانەوەهاتون ،بونیان لەوڵاتی عراقدا دەبێتە مایە هەڕەشە بۆ ئاژاوەگێری لەناوەوەی
وڵات، ئەو کەسانەش لەسەرو بەندی شەڕی ئێراق ئێراندا بەزۆر ئاودیوی سنوریان دەکردن
و لەهەندێ شووێن لەناو کێڵگەی لوغمدا بەڕێیان
دەکردن کە سەدان کەسیان لێ دەکوژرا،ئەوەش
بگەڕایاتەوە لەدواوە تەقەیان لێ دەکرد و
دەیان کوشت.
لەم
تاوانە دژە مرۆڤانەیەدا (600-750 ) هەزار کوردی فەیلی بەزۆر کۆچیان پێ کرا بۆ
ئێران بەشێوەیەک تەنیا سەڵت و قوڵت سواری ماشێنی سەربازی دەکران و
ئاودیوی سنوریان دەکردن،هەرچی ماڵو موڵكیان هەبووو لە لایەن پیاوانی
دەسەڵات داری ڕژێمی بەعسەوە دەستی بەسەردا گیرا هەروەها زیاتر لە 20000 بیست هەزار
لاو و گەنجی فەیلی بێسەروشوێن کران و تائیستاش چارەنوسیان نادیارە و نازانرێ بە چ
شێوەیەک لەناوبراون، دیارنەمان وشوین بزربونی سەدان سەربازی کوردی فەیلی لەکاتی
شەڕی عراق ئێراندا..ئەمانە چەندین تاوانی تر کە دەنگۆی ئەوە هەبوە ئەم کوردانە لە
تاقیگەکانی دروست کردنی چەکی کیمیایی و چەکی بایۆلۆجیدا ئەزمونیان لەسەر ئەنجام
دراوە و کوژراون، دواتر لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا کروان بەژێر خاکەوە ،
لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکاندا دەرکەوت کە کوردی فەیلیش هەبون لەناویاندا،
بەلام بەکارهێنانی فەیلیەکان لەئەزمونەکانی چەکی بایلۆجی
وکیمیایی هێشتا بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەبەردەس نیە..
ڕژێمی
بەعس هەر بەوەوە نەوەستا بەڵکو ڕەگەزنامەو ناسنامەی عراقی لە کوردانی فەیلی
داماڵی. ئەمە سیاسەتی ڕژێم بوو دەرهەق بەکوردی فەیلی هەر لەسەرەتای هاتنەسەرکاری
بەعسیەکان لەبەرنامەیاندا بوو کە کوردی فەیلی لە ناوعراقدا پاکتاوبکەن و بیسڕنەوە
چونکە کوردو شیعە بون ،ئەم دو فاکتەرەش بەهەڕەشەی ئەمنی قەومی بەعس دەهاتنە
ئەژمارکردن.
کوردەفەیلیەکان
لەژیانی ئاوارەیی و پەنا بەریدا توشی جەندین کارەسات و مەینەتی ژیان
بونەتەوە پاش کۆچپێکردنی زۆرەمڵێیان بۆ ئیران،،لەو ولاتەدا مافی
پەنابەریان پێ درا،لەکاتێکدا ڕژێم دەی وت ئەمانە لەڕیشەدا ئێرانی و
مەجوسین.لە ژیانی پەنابەرێتیدا زۆرێک لەکوردەفەیلیەکان ڕویان لەوڵاتی ئوسترالیا
کرد و لەڕێگا چەندین کارەساتی تراژیدی بەسەریاندا هات بەهۆی نوقم بونی بەلەمەکانی
گواستنەوەوە لەدەریادا.
لەسەروبەندی
شەڕی عراق-ئێراندا زیاتر لە 200 هەزار لەخەڵکی عراق ئاوارەی ئێران
بون کە %65 یان کوردی فەیلی بون ..
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی عراق- ئێراندا،
هەڵمەتی کۆچی زۆرەملێ تەنها فەیلیەکانی نەگرتەوە بەڵکو سەدان خێزانی تری کورد لەپارێزگاکانی سلێمانی
وهەولێر دوچاری کۆچی زۆرەملێ کران بۆ ئێران،واتە ئەوخێزانانە کە یەکێ
لەئەندامەکانیان بە ڕیشە کوردی ڕۆژهەلات بون(دایک یان باوک)
نمونەی ئەم تاوانە دوو خێزان بون لە گوندی
گوڵپ ی هەورامان ، کە دوکەسی خەڵکی ڕۆژهەلات ی ناوچەی شامیانی مەریوان(سەوڵاوا)
،بەهۆی هاوسنوریەوە لە دیوی هەورامان خێزانیان
پێک هێنا، لەدوای دەرچونی بڕیارەکەوە
ئەوانیش بە سەڵتو قوڵتی ئاودیوی ئێران کرانەوە.
ئەم
تاوانانەی کە دەرهەق بە کوردی فەیلی کراون بەپێی پیوەرە یاسایی و
نیودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ دەچنە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و
پاشان تاوانی جینۆساید چونکە نیەتی لەناوبردنی فەیلیەکان بە بەرنامەو
بوە .گرتن و کوشتن و شوێن بزرکردن و کۆچی زۆرەملی و دەس
بەسەراگرتنی ماڵو موڵكی خەڵکانێک کە نەژاد یان ئاینی جیاوازیان
هەبێ.خۆی لەخۆیدا تاوانی جینۆساید ئەسەلمێنێ.
دوای روخانی ڕژێمی بەعس و گەرانەوەی زۆربەی کوردە
فەیلیەکان بۆ زێدی خۆیان ،سەرەڕای ناساندن و دان پێدانانی تاوانی کوشتن و گرتن و
کۆچی زۆرەملی فەیلیەکان وەک تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی جینۆساید
لەلایەن داداگای باڵای تاوانەکانە وە لەڕۆژی 29/11/2010 بریاری
لەسەردرا ئەوەی دەرهەق بەکوردی فەیلی کراووە لەعراق (کۆچی زۆرەملێ ،گرتن
وکوشتن،سەرنوگم کردن، زەوتکردنی ماڵ مولک،،هتد،،ئەمانە دەچنە خانەی
تاوانی کۆمەڵکوژیەوە(جینۆساید) (ئەم دادگا لەلایەن ئەنجومەنی حوکمی
کاتی عراقەوە دامەزراوە بەپێ یاسای
دادگایی باڵای تاوانکاری عراق
ژمارە (10) لە سالی 2005 دا بۆ ئەوەی دادگای ئەو کەسانە بکات کە دەستیان
هەبوە لەئەنجامدانی گەورەتاوانی کۆمەڵکوژی لەعراقدا لەسەرو بەندی
دەسەلاتی بەعس دا) .
دۆسیەی
تاوانی جینۆسایدی فەیلیەکان لە 26/1/2009 دەستی پێ کردوە و لە
29/11/2011 کۆتایی پێ هاتوە ، چل و چوار دانیشتنی دادگایی و ئامادە
بونی سەد سکالا کارو شاهید کۆتایی پێ هات، بە جینۆساید ناسینرا لەدادگای
باڵای تاوانەکان لەبەغدا.
لەم
بڕیارەدا باس لە گەراندنەوەی هەمو مافە زەوت کراوەکانی هاوڵاتیانی کوردی
فەیلی دەکات.. ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی کۆماری عراق بە گەرمی پێشوازی و
پشتگیری ئەم بڕیارەیان کردوە،،وە بەڵێنی جێ بەجێ کردنیان داوە، بەلام تائیستاش قەرەبوی
مادی و مەعنەوی فەیلیەکان نەکراوەتەوە.
قسەی
بریقەداری بەرپرسانی دەسەلات داری عراق بەرامبەر فەیلیەکان، کەمتەر
خەمی لە جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی بڕیار بەجینۆساید ناساندنی
تاوانەکە،،هێشتا بەتەوای مافی خۆیان بۆ نەگەراوەتەوە ،،چونکە تاکو ئیستا زۆربەیان
ئەو ماڵ و موڵک خانو،زەوی، باخ ..هتد کە داگیر کرابوو بۆیان
نەگەراوەتەوە،تائیستا زۆربەشیان ڕەگەزنامەی
عراقی ناسنامەیان وەرنەگرتۆتەوە ،پاش ئەوەی لە ساڵی 2006
دا یاسای ژمارە (666) ی ڕەگەزنامەی عیراقی
پوچەڵ کرایەوە و کاتی خۆی فەیلیەکان بەم یاسایە
وڵات بەدر کران کەمێک سود بەخش بوو بۆ گەراندنەوەی مافی زەوت کراویان،
تائیستا زیاتر لە 6000 فەیلی ڕەگەزنامەی بۆ
گەڕاوەتەوە هەروەها زیاتر لە 4500 فەیلی ناسنامەی عراقی بۆ گەڕاوەتەوە..وە
کێشەو گرفتی زۆر ناقۆڵا دێتە ڕێگەیان بۆ وەدەس هێنانی بەڵگەنامەکانی کە عراقی بونی
خۆیان بسەلمێنن..هەروەها حکومەتی عراق لەڕێ گەراندنەوەی ئەفسەرو
پلەدارانی ڕژێمی لەناو چوەوە ئەوەندەی تر دڵ و دەرونی فەیلیەکان ئازار
دەدات وا هەست دەکەنکە جارێکی تر کۆمەڵکوژ دەکرینەوە.
هەروەها
لە سی و سێهەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی فەیلەیاکاندا ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عراق بۆ
بەرزڕاگرتنی یادە کە لە بیرو هزری گەلی
عراقدا گشتاندنێکی بڵاو کردەوە بەسەر هەمو وەزارەت و فەرمانگەکاندا کە
بۆ ماوەی هەفتەیەک لە (2- تا 9 ی نیسان ) ڕای گەیاند کۆمەڵکوژی
فەیلیەکان دەکاتە دروشمی خۆی(تاوانەکانی ڕژێمی لەناوچوو دژ بەکوردە فەیلیەکان تاوانی
کۆمەڵكوژیە).
لە پەرلەمانی عێراقیش لەکۆبونەوەی
3/4/2013 باس لەوە کراوە کە پێوستە بەزوترین کات قەرەبوی مادی و
مەعنەوی فەیلەکان بکرێتەوە تا کو شوێنەواری ئەو زوڵم زۆرە بسڕێتەوە کە لەلایەن
ڕژێمی لەناو چو بەسەریان دا هاتوە، سەرەڕای بڕیاری دانانی وێنەی
یەکێک لە تاوانە تراژیدیەکانی کوردی فەیلی لەسەر دراوی نوێ عرا
ق ..پولی عراقی،،بەلام هێشتا زۆری ماوە کە بارتەقای ئەو تاوانە
بکرێتەوە بۆ فەیلیەکان.
ئەوەی
پێوستە بکرێ بۆفەیلیەکان دەبێ حکومەتی عراق بەتەوای قەرەبوی مادی و
مەعنەویان بکاتەوە ماڵ و موڵکی داگیرکراویان بۆ بگەڕیتەوە و
هەروەها چارەنوسی شوێن بزرەکانیان دەربخات.ڕەگەزنامە وناسنامەی عراقیان
بۆ بگێڕێتەوە،،داوای لێبوردن یان لێ بکرێ لەلایەن حکومەتی عراقەوە.
لەکۆتاییدا
دەکرێ بوترێ بۆچی ڕژێمی عێراق بەتایبەت
دوای هاتنە سەر دەسەلاتی بەعسیەکان لە ساڵی 1968 بەدواوە ،ئەم شێوازە
هەڵسوکەتە دوژمنکارانەیان لەگەل کوردە فەیلیەکان کرد ؟
وەلام
یەکەم: کاریگەری ئایدۆلۆژیای هیتلەر و
ستالین لەسەر ڕژێم بە هۆکارێک
دائەنرێ بۆ سەرکوتکردن و لەناو بردنی نەیارو دوژمنەکانی بەعس کە خۆی لە کۆمەڵکوژی کوردە فەیلیەکاندا دەبینیەوە
دوەم:
فەیلیەکان بەشێکن لە نەتەوەی کورد ، بە
کردار سەلماندویانە، و بەشداری شۆڕشەکانی کوردیان کردوە بۆیە دژایەتی کردنیان
هەمیشە لەبەرنامەی بەعس دا بوە،( دژایەتی بەشێک
لە گشت)
سێهەم:
فەیلیەکان لە سە رمەزهەبی شیعەن، بۆیە
دەسەلاتی بەعسی سوننە زۆر بەئاشکرا
دژیان بوە
چوارەم:بەدەسهێنانی
پلەو پایەی بەرز لەلایەن فەیلیەکانەوە بە
تێکۆشان و ماندو بونی خۆیان، بەتایبەت لە پایتەخت، و گرتنە دەستی ناوەندە بازرگانی
و پیشەسازیەکان و ئابوریەکان،ئەمش وای کرد لەڕژێم
کە بیر لە لادانیان بکاتەوە و دەس
بەسەر ناوەندە ئابوریەکانیاندا بگرێ.
پێنجەم:یاسای
رەگەز نامەی عێراق پاشماوەی دەولەتی عوسمانی و بەریتانیا بوو سودیان لێ
وەرگرت تا عێراق لە پەرژەوەندی کەمینەیەکی ئاینی وەک سوننە بەکاری بهێنێ و حکومڕانی عراق بکات
شەشەم:
لەسەرو بەندی شەڕی عیراق -ئیراندا ڕژێم هەوڵی دا
کوردە فەیلیەکان ئاودیوی ئێران بکات ،تا ئاڵۆزی و گرفت ی زیاتر بۆ ئیران
دروست بکات و سەرقاڵی بکات بە کێشەی پەنابەرانەوە.
لەکۆتایی باسەکەماندا
ناوی تاونبارانی دۆسییەی جینۆسایدی فەیلیەکان لەدادگای باڵایی تاوانەکانی
عیرقدا هاتوون دەنوسین، کە بڕیاری دادگایان
بەسەردا جێ بەجێ کراوە (بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی،تاوانی جەنگ،تاوانی جینۆساید،
تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی و مامەڵەی نامرۆڤانە..هتد) تاوانبار کران و سزای خۆیان
وەرگرت:
1.
مزبان خضر هادی
2.
سەعدون شاکر مەحمود
3.
تارق عەزیز عیسا
4.
ئەحمەد حسین خضیر
5.
عزیز ساڵح حسن
6.
فاضل صلفیح محیمید
7.
سەبعاوی ئیبراهیم الحسن
8.
وەطبان ئیبراهیم الحسن
9.
صابر عبدالعزیز حسین
10. محمد خضیر صباح
11. فاضل عباس ابراهیم
12. ایاد طە شهاب
13. نعمان علی محمەد سڵێمان
14. عبدالحمید سڵیمان
ئیبراهیم
15. سعد ساڵح ئەحمەد
نوێ کراوەتەوە لە 28/3/2016 *********دکتۆر ناجح
گوڵپی هەڵەبجە 4/4/2013