چل و دووهەمین ساڵیادی بۆمبارانی شاری
شەهیدان (هەڵەبجە)
ئەمرۆ چلو دوساڵ تێ دەپەری بەسەر تاوانی
بۆمبارانی شاری هەڵەبجەدا ، لە 26/4/1974 فرۆکە جەنگەیکانی ڕژێمی بەعسی عیراقی
روخاو، بۆتۆڵە سەندنەوە لە شاری هەڵەبجە، کە لەو سەردەمەدا بوبوە جێگای کۆبونەوەی زۆربەی خەڵکانی شۆڕشگێری
ناوچەکانی تری کوردستان، پەیوەندیان بەشۆڕشەوە کردبوو، کارو خەباتی ڕۆژانەیەن
لەهەلەبجەدا ئەنجام ئەدا، بۆیە ڕژێم بەرنامە ڕێژی کرد بۆ لێدانی ئەو شوێنانەی کە
بونەتە پێگەی شۆڕش و بەرخۆدان، وەک هەڵەبجەو قەلادزێ.
ناوچەی هەلەبجەو دەورو بەری لەمێژووی شۆڕشی
کوردا خاوەنی پێگەیەکی تایبەتە، وەک هەموو ناوچەکانی تری کوردستان هەمیشە
لەپێشەوەی کۆڕی خەبات و شوڕش و بەرخۆدان دا بوە.
شەڕی ئەشکەول لەپشتی شاری هەلەبجە و لەگەڵ
سوپای ئینگلیز نیشانی سەربەرزی و مل کەچ نەکردن بوە بۆ داگیرکەران،
لە شۆڕشی ئازادی خوازی نەتەوەییدا هەڵەبجە
هەردەم لەپێشەوەی خەباتدا بوە، قوربانی پێشکەش کردوە، بۆیە لە 12/8/ 1963 دا هێرشی
سوپای حەرەس قەومیەکان بۆ سەر ناوچەی شارەزورو هەلەبجەو هەورامان ،لەلایەن ڕۆڵەکانی
هەڵەبجەوە بەتوندی بەرپەرچ درایەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا داستانێکی پڕ لە قارەمانیەتی
و ئازایتەتیان لە پردی زەڵم تۆمار کرد بۆ گەلەکایان،داستانێک کە بەخوێنی 12
ڕۆڵەیان نەخشاندیان.
لەدریژەی شۆڕشو بەرخۆداندا لە ساڵی 1974
فرۆکە جەنگیەکانی دەولەتی عێراق ی روخاو بۆمبارانی شارەکەیان کرد بە بۆمبی ناپالم
،( بۆمبی ناپاڵم بۆمبێکی قەدەغە کراوە نابێت لەکاتی جەنگدا بەکار بێت
،نەخوازەلا لەبۆردومانی دانیشتوانی
مەدەنیدا نەک بەرەی جەنگ) ،ئەم تاوانە و ئەم پێشێلکاریەی سوپای ڕژێم دەرهەق بەهەڵەبجە دەچێتە خانەی تاوانی جەنگەوە، چونکە بەپێی
ڕێکەوتننامەی جنێف نابێت بەهیچ شیوەیەک لەکاتی جەنگدا خەڵکی مەدەنی بکرەێتە
ئەمانج، بەلام بەپێچەوانەی هەموو یاساو ڕێسا
و پێوەرە جیهانیەکان، ڕژێم بەبۆمبی
ناپاڵم و بە شەستیر کەوتە گیانی خەڵکی مەدەنی هەلەبجە، زیاتر لە شەش ناپاڵمی دا
لەشار دەیان خانوی روخان بەسەر هاولاتیاندا، بە دەسڕیژی شەستیر لە ناو بازاڕدا
دەیان کەسی شەهیدو بریندار کرد.
بەهۆی کەمتەرخەمی و گرنگی نەدان بە دۆکیومێنت
کردنی بەڵگەنامەکان، تائیستا بەروونی دیار نیە چەند کەس شەهید بوە لەو تاوانەدا،
بەلام ژمارەی شەهیدان مەزەندە دەکرێ لە نیوان (52-60 ) شەهید و دەیان برینداریش، سەرباری زیانی مادی لە ناوشارەکەدا.
ڕژێم زۆر هەوڵی دا شاری هەلەبجە دەستە مۆ بکات، بەلام بۆ نەدەچوە سەر، بۆیە لە
13/5/1987 دا جارێکی تر خەڵکی شاری هەلەبجە
دژ بە سایسەتی راگواستنی گوندەکانی دەوروبەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان
دەربڕی، بەڵام مەخابن ڕژێم بە هێنانی سوپا دەولەتانی عەرەب(ئوردن) و بەکرێ گیراوی ناوخۆ توانی خۆپیشاندەران سەرکوت
بکات و دواتر تاوانی کۆمەلکوژی ئەنجام بدات، بەکۆپتەر کەوتە گیانی خەڵکی راپەڕیو،
لەناو شارو دەروەی شار خەڵکێکی زۆری شەهید کرد، بریندارەکانی لەخەستەخانە دەسگیر کردو زیندە بەجاڵی کردن، تەنانەت
هاوراکانیشیان لەو گرتنە بەدەر نەبوون.
دواتر گەرەکی کانی ئاشقانی بەتی ئین تی
و شۆفڵ وێران و تەختی زەوی کرد،کەنزیکەی 300 خانو دەبون، ئەو هەموو خەڵکە
ماڵ وحاڵی بە سەڵتی بەجێ هێشت.
ڕژێم بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەکانی کەخۆی لە
قەلاچۆکردنی گەلی کوردا دەبینیەوە، لەجەندین لاوە دور لەشاری هەلەبجە خەڵکی مەدەنی
زۆری دەسگیر کردو پاشان کۆمەلکوژی کردن ،
کە تەرماکانیان دواتر لە دوای راپەڕین دۆزرایەوە، ئەو تاوانە کەلەراپەڕینی
13/5/1987 ئەنجامدرا لەلایەن ڕژێمەو،
کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی گەرکێکی شارەکە، دۆسیەی بۆ کراوەتەوە لە دادگای بالای
تاوانەکان ،تاکو بەجینۆساید بناسری، بەلام بەداخەوە تائیستا ئەنجامێکی نەبوە.
ناوی شەهیدانی تاوانی بۆمبارانی هەلەبجە
26/4/1974
1.
حەمیدە مەحمود ئەحمەد ناوخاس (خێزانی خالید
ڕەشید ساڵح)
2.
بەناز خالید رەشید ساڵح
3.
شیرین خالید ڕەشید ساڵح
4.
شێرزاد حسن قادر محمود قەساب
5.
نوزاد حسن قادر محمود قەساب
6.
بەختیار قادر مەحمود قەساب
7.
حکیم قادر مەحمود قەساب
8.
کالێ قادر مەحمود قەساب
9.
قادر
مام ڕەشید ( لەگەڵ دو مناڵی ،خەلکی سلێمانی بون )
10.
حاجی ئەمین جەوهەر
11.
ئیبراهیم ئەمین جەوهەر
12.
حاجی عبدولقادر هانە سورەیی
13.
غریب حاجی ئەمین
14.
محمود عبدالڕحمن ئەفەندی( قادر کەریم)
15.
عەزیز محەمەد ( عەزەی پەزە (پەروێز)
16.
حمەڕەشید سەیدعبدولقادر محمود چایچی
17.
ئاری عەلی ئیسماعیل
18.
احمد شریف مەحمود
19.
ئیبراهیم ئەمین جوهر
20.
بەهار ئەحمەد عبدوڵا محەمەد
21.
بێستون هاشم کازم ( وەستا هاشمی هەورامی)
22.
ئەحمەدغفور سالح نەڕۆ
23.
حسن حمەڕەشید مەحمود
24.
کریم محمد نادر
25.
بەختیار قدر مەحمود
26.
محمەدئەمین مۆردینی
27.
عبداللە مەلا ئەمین
28.
ئازاد عەلی جولەکە
29.
حسن عبدالکریم سەراوی
30.
عبداللە حمە فەرج
31.
عبداللتیف حاجی حمە ساڵح حمەرەزا
32.
عبدالرحمن حاجی حمەساڵح
33.
عبداللە ئەحمەد حمەخان
34.
دەروێش شەریف ئەسپ و عەربانە چی ( ماڵی
لەکانی قوڵکە بوو)
35.
شێرکۆ عمر کریم مەغدور
36.
حکمت ئەحمەد بارام
37.
فتاح ئەحمەد ئیسماعیل بەگ
38.
ئازاد ئەحمەد کریم (ئازاد کوردستانی)
مامۆستای گوندی تریفە
39.
ئایار علی ئیسماعیل
40.
مستەفا سەید قادر
41.
عبداللە عبدالکریم
42.
قادر نادر محەمەد (چرۆستانەیی)
43.
ناسکە قادر مەحمود
44.
محمد
قادر محمد فەتاح
45.
محەمەد حمەرەشید مەحمود
46.
کافیە مەحمود محەمەد (خێزاانی حاجی فتح اللە)
47.
مەحمود عەزیز سەعید خەیات
48.
محەمد قادر محەمەد فتاح تاوگۆزی
49.
فواد محەمەد قادر
50.
مریم محەمەد قادر
51.
ئەنوەر قادر ساڵح
52.
سنۆبەر ئەحمەد عەبدوڵا
53.
فاتمە سەید فەتاح محمد بارام
54.
بورهان حسێن ئەحمەد
55.
حەبسە ئەحمەد فتاح
56.
ئەحمەد حسێن قادر
57.
بەختیار نوری عبدول محمەد
ئەمانەش بریندار
بوون :
1-فەیسەڵ محمەد فتاح حسێن... دوای ساڵیک مردوە
2-حاجی فەتاح ئەحمەد ئیسماعیل ....دوای دوو مانگ
لەئیران مردوە
3- حمەنوری عمر کاکی....بریندار
4- عبدولقادر ئەحمەد فتاح....بریندار
هەر لەهەمان ساڵدا و لەمانگی 5 /1974 گوندی سەراو(نەورۆڵی) بۆ مباران کرا لەلایەن فرۆکەکانی بەعسەوە چەندین شەهیدو بریندار هەبوە:
شەهیدەکان:
1-
عەبدولا
حاجی حمەساڵح دەلاک
2-
عبدولا
ئەحمەد حمەخان
3-
نەوزاد
عەلی ( ناسراو بە پالەوان)
4-
گوڵزار
عوسمان شا محەمەد
5-
توفیق
عبدولقادر سەراوی
6-
خێزانی
ڕەشید ئەمین
7-
دایکی
خالید عبدولقادر حەسەن
8-
ئەحمەد
حمە ئەمین ئەوڕەحیم
ئەمانەش ناوی بریندارەکانە:
1-
نەجمەدین
ئەحمەد عبدولا
2-
ئەنوەر
عبدولقادر
3-
فرج
فتاح
4-
عاصمە محمەد
5-
نازدار
حسێن
6-
ئەمنە
علی عبدالکریم
7-
ڕوف
حاجی فتاح
8-
محەمەد
حمەئەمین اوڕحیم
9-
ڕێبوار
نوری
10-
توفیق
عبدولقادر حسن
تێبینی: ئەم
ناوانەم لە پەیجی هاوڕیەکی بەڕیزم
وەرگرتوە بەراوردم کردوە لەگەل ئەو
ناوانەی کەلەلای بەڕیز عبدولقادر شادی
بلاو کرایەوە، ئەگەر کەمو کورتی هەبێ لە راستو دروستی ناوەەکان ،داوای لێ
بوردن دەکەم، بەهیوام هەمومان پێکە هەول
بدەین ناوەکان وەک بەڵگەیەک بپاریزین .
د.ناجح گوڵپی
26/4/2016 سێ شەممە