چل و دوهەمین ساڵیادی بۆردومانی شاری قەلادزی

.

بیستو چواری مانگی نیسان (24/4/1974 ) ساڵڕۆژی بۆردومانی شاری قەلادزێیە، چلو دوساڵ پێش ئیستا ڕژێمی لەگۆڕنراوی بەعس ،بۆردومانی شاری قەلادزێی کرد ، لەو کاتەدا بوو کە شوڕشی گەلی کورد لەباشور  لە قەلا پۆپەی گەشەکردنیدا بوو، زانکۆی سلێمانی بۆ درێژە پێدانی خوێندن و پەک نەخستنی ڕەوڕەوەی پەروەردەو زانست گواسترایەوە ئەو شارە قوربانی دەرە، ڕژێم ئەم هەنگاوە مەزنەی پێ هەرس نەدەکرا، بۆیە  بە فرۆکەو بۆمبی ناپاڵم بۆردومانی شارەکەی کرد ، تاکو پرۆسەی خوێندنی زانکۆ کۆتایی پێ بهێنی و خەڵك جاوترسێن و کۆمەڵکوژی بکات .
ئەم کردوە دژە مرۆڤانەیە  مەبەستی وێران کردنی ئەو ناوچانە بوو کە لەژێر دەسەلاتی شۆڕشدان ،تاکو لەوێوە بتوانێ هەرەس بەشۆرش بهێنێ.
بۆردومانی قەلادزێ بە بۆمبی قەدغەکراوی ناپاڵم  ،هەروەها بۆمبارانی شووێنی مەدەنی ،بەهەموو پیوەرە یاسایی و نێودەولەتیەکان  تاوانی جەنگە ،جونکە نابێت بەهیچ پاساوێک خەڵکی مەدەنی بکرێتە ئامانج ،لەکاێکدا کە  دەولەتی عیراق پەیماننامەی جنیف و پەیماننامەی قەدەگەکردن و سزادانی تاوانبارانی جینۆسایدی واژۆ کردبوو.
لەم بۆردومانەدا  سەدو شەست و سێ (163) هاولاتی شەهید بوون، سەد هاولاتی تر بریندار بوون،  بیست(20) خوێندکاری زانکۆی سلێمانی  لە نێو شەهیدەکاندا بوون.
ساڵی 1982 لە زۆربەی شارەکانی کوردستان راپەڕین و خۆپیشاندان دەستی پێ کرد دژی رژێم،  بەتایبەتی لە زانکۆی سلێمانی  و بۆ بەرز راگرتنی ساڵیادی ئەو تاوانە  یادکردنەوەی شەهیدەکانیان  .
هەر لە ساڵیادی بۆمبارانی شارەکەیاندا  24/4/1982  قەلادزێ  دەستی بە خۆپیشاندان کرد، ئەمجارەش بەدەستی جەلادەکانی ڕژێم خۆ پیشاندەران خەڵتانی خوێن کران و سێ کەسیان شەهید کرد لەوانە  دایکە ئامینەو مامۆستا سنۆبەر  لەگەڵ هەشت بریندار.
ڕژێم بۆ تۆڵە  سەندنەوەی لە شاری قارەمانی قەلادزێ 26/6/1989 دا  بەیکجاری وێرانی کرد،خەڵکەکەی راگواستو شارەکەی تەختی زەوی کرد، ئەمەش تاوانێکی تر دەرهەق بە شارە.
تاوانی کاولکردنی شاری قەلادزێ  وەک دۆسیەیەکی جینۆساید لە دادگای بالای تاوانەکانی بەغدا تۆمار کراوە، بەلام بەداخەوە تائیستا هیچ پێشکەوتنێک لەو بارەوە نەبوە، بەهۆی پێچانەوەی دادگای بالای تاوانەکان  و دامەزراندنی ئەنجومەنی داوەری.
بەرزو بەڕیز بێت یادی تاوانی بۆمبارانی شاری قەلادزی،نەمری و سەر بەرزی بۆشەهیدانی ئەو تاوانە

NG
دکتۆر ناجح گولپی 24/4/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ