تاوانبارانی جینۆسایدی هەڵەبجە

.
تاوانبارانی جینۆسایدی هەڵەبجە
لەدوای ڕوخانی ڕژیمی بەعس لە 9/3/2003 وە، دواتر  دروست کردنی دادگای بالای تاوانەکانی بەغدا تایبەت بە دادگایی کردنی هەموو تاوانبارانی ڕژێمی لەگۆڕنراوی بەعس ،لەسەرئەو تاوانانەی کە دەرهەق بە گەلی عیراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی کردبویان، دەرکەوت نەتەنیا ڕژێمەکەی سەدام بەڵكو کۆمەلێ دەوڵەتی زل هێزو کۆمپانیای جیهانی تێوەگلاون ، لەیادی بیستو هەشت ساڵەی کیمیابارانی هەلەبجەدا لیستی ناوی تاوانباران و ولاتانی بەشدار وەبیر خەڵکی کوددستان و ویژدانی مرۆڤایەتی دەهێنینەوە.
 لیستی ناوەکانی (تۆمەتباران) ،کە لەئەسڵدا تاوانباران  چونکە بەبەرچاوی جیهانەوە شارێکی زیندویان شەهید و خامۆش کرد،ئێمەی خەڵکی هەلەبجەو کەسوکارتی قوربانیان و ڕزگار بوانی ئەو تاوانە  بەتاوانباری سەرەکیان دائەنێن، بەتایبەت سەدامی خوێنڕێژی سەرکردەی تاوانباران،  بەداخەوە پێش ئەوەی لەسەر تاوانی هەلەبجە دادگایی بکرێ  .سزای هەقی خۆی وەرگرت، لەسێدارە درا.
تاوانبارانی جینۆسایدی هەلەبجە تەنیا کار بەدەستانی ڕژێمی بەعس  و سەربازە دڕندەکانی نەبوون کە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بەشداریان کردوە لە جێ بەجێ کردنی، بەڵکو ئەو سەدان کۆمپانیا و  ئەو ولاتانەشن کە  کەرەستەی خاوی دروست کردنی چەکی کیمیایی  و ئامێرو دەزگا و، زانیاری و خەڵکی پسپۆڕیان خستە خزمەت ڕژێمەکەی سەدامەوە بۆ ئامادەکردنی چەکی کۆکوژی کیمیایی و بەکتریایی، ئەم هاوکاری کردنە  خۆی لەخۆیدا پێ شێلکردنی ئەو یاساو بڕیارانەیە لە نەتەوە یەکگرتوەکانەوە  دەرچوە و دەولەتەکانیان واژۆیان کردوە.
ئەمساڵ یادی 28 ساڵەی ئەو تاوانە و دەیان تاوانی تری کیمیابارانی کوردستان دەکەینەوە، هێشتا پێنج تاوانبار  سزای خۆیان وەرگرتوە، ئەوانی تر دەرباز بوون، ئەوە هەموو وڵات و کۆمپانیا کە هاوکاری ڕژێم بوون بۆ ئامادە کردنی چەکی کیمیایی  یەک ولاتو یەک کۆمپانیا لێ پرسینەوە  و دادگایی نەکراوە،تەنها تاوانبارێک کە نیوە سزایەکی وەرگرتبێ ئەویش بازرگانی چەکی کیمیایی (فرانس  ڤان ئانرات)ە  کە 17 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە لە گەڵ بڕە غرامەیەک بۆ یانزە سکاڵاکار، ئەویش تائیستا نەدراوە چونکە دادگا نازنێ پارەو پولی ئەم تاوانبارە لە کوێ دانراوە تا دەستی بەسەردا بگیرێ، ئەم هەنگاوەش بەهەوڵی مرۆڤدۆستانی هۆلەندا و هاوکاری کوردانی دلسۆز و ولاتی ئیران ڕێچکەی خۆی گرت.
لەسەرەتادا ناوی تاوانبارانی دۆسیەی هەلەبجە  دەنوسین کە لەدادگای باڵای تاوانەکان لە بەغداد ناویان هاتوە، دواتریش ناوی ولات و کۆمپانیاکان.
1.      تاوانبار سەدام حسێن مەجید  سەرۆکی تاونباران پێش دادگایی دۆسیە هەلەبجە لەسێدارە درا
2.       تاوانبار عەلی حسن مەجید (عەلی کیمیاوی) ئەم تاوانبارە  نەخوێندەوارە پاش ئەوەی بوو بە بەرپرسی بیرۆی حزبی بەعس لە باکوری عیراق، لەلایەن سەدامی خوێنڕیژەوە  هەموو دەسەلاتێکی پێ بەخشرا بکوژو ببڕ ،بەپێ ی بڕیاری ژمارە 160  لە 29/3/1987 دەرچوە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشەوە، لەدوای ئەو بەروارەوە  دەستی کردوە بە بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە هەرشوێنێکی کوردستان  کە پێوستی کردبێ  بۆ بەلادا خستنی شەڕەکانی  بۆیە  بە عەلی کیمیاوی ناسینرا لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە،سزای خۆی وەرگرت
3.      تاوانبار فەرحان مطلک الجبوری بەرپرسی هەوڵگری لە ناوچەکانی کوردستان،سزای خۆی وەرگرت
4.      تاوانبار سوڵتان هاشم ئەحمەد،لەسەردەمی تاوانی جینۆسایدی هەلەبجەو ئەنفالدا ساڵی 1988 سەرۆکی فەیلەقی یەک بوو، جێگەی باوری سەدام بوو،دواتر بو بەوەزیری بەرگری، تائیستاش لە زیندانەو حوکمی لەسێدارەدانی هەیە ،بەلام سزاکەی جێ بەجێ نەکراوە.
5.      تاوانبار صابر عبدالعزیز الدوری ،بەرپرسی دەزگای (استخبارات و موخابەرات بوە) سزای خۆی وەرگرتوە
6.      تاوانبار تارق رەمەزان بکر عزاوی ، فڕۆکەوان بوە و بۆردومانی کیمیایی شاری هەلەبجەی کردوە، ئەم تاوانبارە ناوی لە ڕیزبەندی دادگای باڵای تاوانەکاندا دیار نیە،زۆر بەداخەوە ،هەرچەندە داگا داوای کردبوو.
7.      تاوانبار عزەت دوری، تائستا لەژیاندا ماوە هەندێ سەرچاوە ئاماژە دەکەن کە جارو بار لەکوردستان خۆی حەشار دەدات  لەسایەی دەسەلاتی کوردیدا
8.       تاوانبار تارق عەزیز حەنا،وەزیری دەروەی ڕژێم بوە، لەزینداندا مرد
9.      عامر ڕەشید تکریتی ،سەردەمێک سەرکردەی فەیلەق بوو ،دواتر سەرپەرشتی  دروستکردنی سەربازی (تصنیع عسکری ) دەکرد، دەسگیر کرا و پاشان ئازاد کرا،دواتر لە ساڵی 2014 لەترسی داعش  هاتە سلێمانی لەژێڕ سایەی دەسەلاتی کوردیدا مرد
10.   تاوانبار دکتۆرە ڕحاب، سەپەرشتی دروستکردنی چەکی کیمیایی و بەکتریایی دەکرد،هاوپەیمانان دەسگیریان کردو دواتر ئازاد کرا
11.   تاوانبار عامر سەعدی ،جێگری حسێن کاملی زاوای سەدام بوە لە بەشی دروستکردنی سەربازیدا
12.   تاوانبار حسام الدین محمد امین  جیگری حسێن کامل لە بەشی درستکردنی سەربازی
13.   تاوانبار حسین ڕشید محمد تکریتی ،ئەندامی سەرکردایەتی هێزە جەکدارەکانی عیراق ،جێگری ئەرکانی سوپا
14.   تاوانبار ملازمی یەک عجاج احمد حران تکریتی، دانیشتوی ناحیەی ضلوعیە، مەگەر عەلی کیمیایی بەقەد ئەم عەجاجە تاوانباربێت، بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان بوە، بەسەدان ژنو پیاو مناڵی لە زیندان کوشتوە، جۆرەها ئەشکەنجەی دەرونی، دەسگرتنی بەزۆری ژنانی ئەنفالکراوی هەلەبجەو گەرمیان و شوێنەکانی تری کوردستان، بە برسی هێشتنەوەی خەڵک،تا لەبرسا بمرێ دواتر دەرخواردی سەگە ڕەشیان ئەدا، چارەسەر نەکردنی نەخۆشەکان تا مردن ،ئەمانە چەندین تاوانی تر لەسەر ئەم کەسەن،بەلام بەداخەوە تائیستا ئازادە و و هەوالێک لە چارەنوسی دیار نیە.
15.   تاوانبار حکم حسن عەلی  ،،سەرکردەی فرۆکەوانان
16.   تاوانبار غالب حسون   سەرکردەی هێزی ئاسمانی
17.   تاوانبار علاء کاضم جنابی  ئەمینداری سەرکرادیەتی هێزە چەکدارەکان
18.   تاوانبار فریق عبدالستار معینی  ، لە ئیدارەی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا
19.   تاوانبار  فریق  ضیاء الدین جمال  جێگری بەڕیوەبەر  لە ئیدارەی ئەرکانی سوپا
20.   تاوانبار  نعمە فارس المحیاوی، لە فەرمانگەی تەدریب ئەرکانی سوپا  بەشی کیمیایی
21.   تاوانبار  سعد شمس الدین  فەرماندەی جەحفەلی یەک( خۆفرۆشانی خەفیفە)
22.   تاوانبار عەقیدی فرۆکەوان  سامر عبداللە نصری....دانیشتوی بەغداد
23.   تاوانبار عەقیدی فرۆکەوان نافع عمران تکریتی .....دانیشتوی تکریت
24.   تاوانبار عەقیدی فرۆکەوان عمار عبدالخالق الدبونی ....دانیشتوی موسڵ
25.   تاوانبار عەقیدی فرۆکەوان عبدالوهاب عبدالرزاق الحدیثی    دانیشتوی دیالە
26.   تاوانبار  مقەدەمی فرۆکەوان محمد علی الدوری          دانیشتوی سامەڕا
27.   تاوانبار  عەمیدی فرۆکەوان صلاح الدین زیدان العانی     رمادی
28.   تاوانبار فرۆکەوان حسن عبدالمجید تکریتی
29.   تاوانبار  مقەدەمی فرۆکەوان هیثم خطاب عمر
30.   تاوانبار لیو ڕوکن فرۆکەوان کمال عبدالستار عبدالفتاح
31.   تاوانبار عمید روکنی فرۆکەوان مزاحم صعب حسن
32.   تاوانبار عمید روکنی فرۆکەوان فهد عبدالباقی محمد
33.   تاوانبار عمید روکنی فرۆکەوان محمد احمد مطلوب
34.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان نبیل ندیم صدیق
35.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان عبد حسێن علی
36.   تاوانبار نەقیبی فرۆکەوان ثامر یحیی حمید
37.   تاوانبار ملازمی فرۆکەوان رمزی ابراهیم رمزی
38.   تاوانبار مقەدەمی فرۆکەوان کمال مستەفا خضر
39.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان مازن احمد محمد
40.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان موئید صبری جمعە
41.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان سعدون طلب علی
42.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان محمد علی غازی
43.   تاوانبار نەقیبی فرۆکەوان محمد زیدان حسێن
44.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان کریم ساڵح سهو
45.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان رعد درێعی محمد
46.   تاوانبار ملازم یەک  مەلاح (نهاد عبدالکریم جاسم)
47.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان خمیس حمادی عبداللە
48.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان عبدالکریم اسماعیل محمد   ،،،مردوە
49.   تاوانبار رائدی فرۆکەوان سعدون فوزی عاکف
50.   تاوانبار نەقیب فرۆکەوان محمد منصور عبداللە
51.   تاوانبار نەقیب فرۆکەوان حسن محمد فتحی
52.   تاوانبار نەقیبی فرۆکەوان لطیف علی حمود
53.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان محمد فرحان ذیاب
54.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان نبیل حازم حواس
55.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان محمد نزار حسیب
56.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان عبدالکریم فتحی
57.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان عبدالکریم عبدالرزاق
58.   تاوانبار ملازمی یەک فرۆکەوان جاسم محمد احمد
59.   تاوانبار حامد یوسف حمادی  بەرپرسی دەزگای موخابەرات
60.   تاوانبار خالد ساجت الجنابی   نەقیبی موخابەرات
لەخوارەوە ناوی بەشێکیتر لە تاوانبارانی جینۆسایدی هەلەبجە  دەخەینە پێش جاو ئەوانیش ولاتان و کۆمپانیای بەشدار بوو لە پڕ جەک کردنی ڕژێم بەچەکی کیمیایی و بەکتریایی، ژمارەیان 20 ولات و 196 کۆمپانیایە.
1.      ئەڵمانیا ، 82 کۆمپانیا کەرەستەی کیمیایان بە ڕژێم فرۆشتوە
2.      بەریتانیا ، 17 کۆمپانیا کەرەستەی کیمیایان بە ڕژێم فرۆشتوە
3.      نەمسا . 17 کۆمپانیا
4.      ئەمریکا ، 14 کۆمپانیا
5.      فەرەنسا ،13 کۆمپانیا
6.      بەلجیکا ، 12 کۆمپانیا
7.      ئیتالیا ،  12 کۆمپانیا
8.      سویسرا، 11 کۆمپانیا
9.      ئەرجەنتین ، 3 کۆمپانیا
10.   ئیسپانیا ، 3 کۆمپانیا
11.   هۆڵەندا،  2 کۆمپانیا
12.   مۆناکۆ ، 2 کۆمپانیا
13.   بەرازیل ، 1 کۆمپانیا
14.    میسر ، 1 کۆمپانیا
15.   یۆنان ، 1 کۆمپانیا
16.    هیند ، 1 کۆمپانیا
17.    ژاپۆن ، 1 کۆمپانیا
18.   پۆلۆندا ، 1 کۆمپانیا
19.    سوید ، 1 کۆمپانیا
20.    جێرسی ، 1 کۆمپانیا( دورگەیەکی بچوکە(120 کم دوجایە) لەنیوان فەرەنساو بەریتانیا،دەوڵەتە خاوەنە سەروەریە،پەرلەمانی و دیموکراتیە،ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی سەد هەزار کەسە..
 د.ناجح گوڵپی  هەلەبجە8/3/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ