داعش چەکی کیمیایی دژی
پێشمەرگە بەکار هێناوە
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی
کیمیایی (OPCW ) رای گەیاند کە
تیرۆرستانی داعش چەکی کیمیاییان دژ بە پێشمەرگە بەکار هێناوە، لە بەرەکانی
جەنگ.
لە راپۆرتێکدا
کە ڕیکخراوی ناوبراو ئەمڕۆ 15/2/2016
بلاو کردۆتەوە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەر،باسی لەو پشکنینانە کردوە لە سەر
35 پێشمەرگەی بریندار ئەنجامی داوە،، پاش پشکنین دەرکەوتوە کە
داعش چەکی کیمیایی جۆری خەردەل ی بەکار
هێناوە، شایانی باسە پار ساڵ لە بەرەکانی جەنگ
لە ڕۆژئاوای هەولێر لەچەندین شوێن ، بەرەی جەنگی
مەخمور -گوێڕ (سوڵتان
عەبدوڵا ) داعش بۆمبی کیمیایی بەکار هێناوە لە رێگای
تۆپی هاوەنەوە، بەتایبەت لە شەوی 12
لەسەر 13/8/2015 ،دەرکەوتوە گازی خەردەل بوە،
هەروەها ئاشکرا بوو لە چەندین
شووێن و بەرەی جەنگ گازی کلۆریشی بەکار هێناوە.
هەندێ سەرچاوە دەلێن داعش
بۆمبی کیمیایی پاش روخانی سەدام دەس
کەوتوە، هەندێکیش باس لە بونی کارگەی دروستکردنی ئەو بۆمبانە دەکەن،بەلام پشتڕاست
نەکراوەتەوە .
داعش لە چەندین شوێن چەکی
کیمیایی بەکار هێناوە ،لەلایەن بەشی
تەندروستی وەزارەتی پێشمەرگەوە پشت ڕات کراوەتەوە، بەلام لەهەمان کاتدا پێوستە
دەزگایەکی جیهانی تایبەت مەندی وەک (OPCW ) پشتڕاست بکرێتەوە.
****************************************
ڕێکخراوی قەدغەکردنی چەکی
کیمیایی (organization for prohibition of chemical
weapons
) OPCW ڕێکخراوێکی جیهانیە لەئەنجامی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی
کیمیایی دروست بوە لە ساڵی 1997 دەس بەکار
بوە، 192 ولات ئەندامن لەم ڕیکخراوە.
ئامانجیان، قەدەغەکردنی دروست کردن و بەکار هێنان و خەزن کردنی چەکی
کیمیاییە لە سەرانسەری جیهاندا.
د.ناجح گوڵپی 15/2/2016