پەرلەمانی ئەوروپا تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکانی بە جینۆساید ناساند
لەکۆبونەوەی ئەمرۆی 4/2/2016 پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل بە کۆی زۆرینەی
دەنگ ئەوتاوانانەی کە دەرهەق بە ئێزیدی و
ئاشوریەکان کەمینە ئاینی و ئەتنیکی و نەتەوەییەکانی تر کراوە
لەسەر دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی
بەناو داعش بە جینۆساید ناساند.
لەسەرولاتانی ئەندام و
ئەوانەی واژۆیان کردوە پیوست دەکات پابەندی یاسایی و ئەخلاقی جێ بەجێ کردنی ئەم بڕیارە بن ، چی پێوستە دەبێ
بیکەن ، ئەمرؤ 4/2/2016 لەبارەگای سەرەکی
پەرلەمانی ئەوروپا لەسەری ڕیک کەوتون و واژۆیان کردوە.
پەرلەمانی ئەوروپا ئەم کردەوانەی داعش
شەرمەزار دەکات کە بەرامبەر کەمینەی ئاینی
و ئەتنیکی (ئێزدی،مەسیحی ئاشور،کاکەیی،سنە و شیعە،تورکمان،صابئە،،،هتد) ئەنجامیان
داوە ،ئەم کردوە دژە مرۆڤانیە بەپێی ڕێکەوتننامەی
ڕۆما و دادگای تاوانی نێو دەولەتی ( ICC
) دەچنە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و ،تاوانی جەنک و(جینۆساید) ەوە، هەروەها لەکۆبونەوکەیدا
ئاماژە بە گرنگی دانانی نوینەرێک تایبەت بە ئازادی ئاین و بیروای جیاواز لەولاتانی ئەندامدا کراوە،
هەروەها هانی وڵاتانی ئەندامانی پەرلەمان دا کە دورکەونەوە لەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جەنگ،
پیوست دەکات کە یاساکانیان نوێ
بکەنەوە و ڕیگری بکەن لەبەشداری
هاولاتیانیان لە ڕیزەکانی ڕیکخراوی تیرۆرستی داعشدا.
ئەنجام
نامەیەک لەم کۆبونەوەدا واژۆی لەسەر کراوە لەلایەن ولاتانی ئەندامی
پەرلەمانی ئەوروپاوە کە لە 21 خاڵپێک
دێت کە هەموویان باس لەتاوانەکانی داعش
و بەشداریکردنی کوران و کچان لە
لەسەرانسەری جیهانەوە، و چۆنیەتی ڕیگری کردن ، و داوی لەدەولەتانی ئەندام
کردوە کە پابەندی خالەکانی ئەم کۆبونەوە
بن تاکو
بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لەساڵی 1948 دەرچوە بۆ قەدەغەکردنی تاوانی جینۆساید و سزادانی تەوانکارانی ئەم کردوەیە.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە تورکیا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپایەوە بە بەرجاوی هەموو دونیاوەپشتیوانی وکۆمەکی داعش
دەکات کەچی تائیستا لەگوڵ کاڵتری پێ نەوتراوە.
پەرلەمانی ئەوروپا هەڵبژێردراوی ولاتانی
یەکێتی ئەوروپایە، لە 751 ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار پێکدێت، کە 28 ولاتن،
هەرپێنج ساڵ جاریک هەڵبژاردن دەکرێ بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لەلایەن ولاتانی یەکیتی ئەوروپاوە.
سەرچاوە
ئاژانسی نیودەولەتی ئاشوریەکان ANIA, مالپەری پەرلەمانی ئەوروپا
د.ناجح گوڵپی 2/4/2016