کۆ ئەندامی هەرس لە کاوێژ کەرەکاندا ruminant
digestive system جهاز الهضمی فی المجترات
کاوێژکەرکان
بەو ئاژەلانە دوترێ کە لەکاتی
خواردندا بەپەلە خواردنێکی زۆر دەخۆن و دواتر لەکاتی پشوو کاوێژی دەکەنەوە ،هەەرووەها بە جۆرێک لە ئاژەلە شیردەەرەکان ئەژمار
دەکرێن وەک ( مانگا،مەڕ،بزن، گامێش ،ئاسکی
کیوی ،زەرافە،ووشتر
). لەم باسەدا تەنها بەکورتی
باس لە کۆئەندامی هەرس دەکرێ.
کۆئەندامی هەرس
پێک دێت لە:
یەکەم : کەناڵی هەرس :
کە لەم بەشانە پێک دێت:
دەم
: دەم یەکەم ئەندامی کۆئەندامەکەیە پێک دێت لە :
1- ددانەکان هەیە
( مانگا لە کاکیلەی خوارەوە، مەڕ لە کاکیلەی سەروە خوارەوە هەیە ..هتد )
کاری قرتاندن و وردکردنی خواردنە
2-
زمان : ئەرکی تێکەڵ کردنی خواردنەکە لەناو دەمدا پاش ئەوەی لیکی دەڕژێ بەسەردا ئینجا هەڵدانی خواردنەکە بۆ ناو قورگ و قوتدانی
3- کۆمەلێک لیکە ڕژێن لەناو دەمدا هەیە دەڕژێت بە سەر خواردنەکەدا تا
کو تەڕی بکات و ئاسان قوت بدرێت بەتایبەت
ئەگەر خواردنەکە ووشک بێ.
قوڕگ: لەدوای دەم راستەو خۆ قوڕگ
دێت، کە پێک هاتوە لە کۆمەلێ ماسولکە و
کاری قوتدان و پاڵ پیوەنانی خواردنە بۆ ناو سورێنچک
سورێنچک: راستەوخۆ دوای کۆتایی هاتنی قورگ
سورێنچک دەس پێ دەکات هەتا دەگاتە سەرەتای گەدە یان ورگ، پێک هاتوە لە بۆریەکی شیوە لولەیی و ماسوڵکەیی، بە جوڵەی شیوە کرمی خواردنەکە پاڵ
پیوە دەنێ بۆ ناو ورگ.
گەدە: گەدەی ئاژەڵە کاوێژ کەرەکان پێک دێت لە
چوار بەش:
1-
ورگ
(کرش Rumen ) گەورەترین بەشی
گەدەی کاویژکەرەکانە ،بۆ هەڵگرتنی خواردن دەس ئەدات واتە لەکاتی پێوستدا
خواردنی زۆر دەخوات و هەڵی دەگرێ ئینجا
لەکاتی پشوو دا بەهۆی کاوێژکردنەوە
خواردنەکە جوان دەهاڕێت (
هەڵهینانەوەی خواردن لە ورگەوە بۆ ناو دەمو
ئینجا دوبارە وجوانتر هاڕینی و
قوتدانەوەی پێ دووترێت کاوێژ ).
لەناو ورگدا کۆمەلێ بەکتریای سود بەخش هەیە
(فلۆرا) یارمەتی هەرس کردن ئەدەن ،کە دەبنە هۆی ترشاندنی
خواردنی ناو ورگ
2-
تۆڕ ( شبکیە
reticulum )ئەم بەشە لە شیوەی شەبەکەدایە خانە خانەیە وەک شانەی
هەنگ،راستەوخۆ نوساوە بە وەرگەوە
،فرمانی ڕێگرتنە لە هەندێ مادەی
زیان بەخش کە ناهێڵێ لەورگەوە بچێتە
تۆڕەکەوە، یارمەتی هەرس کردنەکە ئەدات.
3-
هەزار تۆ ( الورقیە omasum ) یان هەزار لۆغان ، ئەم بەشە لەدیوە ناوەوە
پێك دێت لە جەندین پەڕە پەڕەی بەسەر یەکەوە کاری بریتیە لە مژینی ئاوی زیادە لە و خواردنەی کە لە ورگ و
تۆڕە وە دێت
4-
ژلێ Abomasum انفخە کۆتا
بەشی گەدەی کاوێژ کەرەکانە ، کاری ئەم
بەشە لە گەدەی ئاژەڵە یەک گەدەکان
دەچێ واتە هەرس کردن ،لێرە ترشی هایدرۆ
کلۆریک و هەندێ ئەنزیمی تر دەڕژێ تا
هەرسکردنی ئەو خۆراکە تەواو بکات
کە لە بەشەکانی ترەووە دێت.
ڕیخۆلە باریکە: small intestine
الامعاء الدقیقە
لەدوای چوارەم بەشی گەدەی کاوێژ کەرەکانەوە
دس پێ دەکات کاری بریتیە لە تەواوکاری
هەرسی خۆراک، لەڕیگای ڕژانی ئەنزیمی پەنکریاس و
زەرداوی جگەر بەسەر
خۆراکەکەدا،،ئینجا مژینی خوراکی هەرسکراوی پیوست لە
ڕیخۆڵەدایە. در ێژی ڕیخۆلە باریکە بیست ئەوەندەی
درێژی لەشی ئاژەلەکە دەبێت بەجۆرێک مانگا یەک دومەتر درێژ بێت ڕیخۆلەباریکەی درێژی 40 مەتر دەرئەچێت.
ڕیخۆڵە باریکە پێک هاتوە لە سێ بەش ( duodenum .jejunum.ileum ) دیودینەم: لەم بەشەدا
زەرداوی جگەرو ئەنزیمەکانی پەنکریسا
دەڕژێن بە سەر خواردنەکەدا . لە بەشی جیجونەمدا مادە خۆراکیە هەرس کراوەکان
هەل دەمژرێن بەهۆی بونی مەمیلەی بجوکی لە
دیواری ناوپۆشدا.. لە ئیلیەم دا ڤیتامین B12
هەڵدەمژرێ لەگەڵ هەڵمژینی ئەو مادەخۆراکیانەی تر کە لە بەشی جیجونەم هەڵە
نەمژراون، ئیلەیم دەنوسێ بە سەرەتای
ڕیخۆلە ئەستورەو بەهۆی زمانەیەکەوە ناهێلێ خواردنی دەرباز بوو بۆ ناوڕیخۆلە گەورە
بگەڕێتەوە کە پێ دەوترێ زمانەی (ileocaecal valve)
زمانەی ئیلەیەم و کوێرە ڕیخۆلە.
ڕێخۆڵە گەورە یان ڕیخۆلە ئەستورە large intestine الامعاء الغلیضە
راستەو خۆ دوای ڕیخۆلە باریکەوە
دێت،کەمێک گەورەترو فراوانترە، سەرەتای
بەشی یەکەمی پێ دەوترێ ڕیخۆلە کوێرە بەشی دواتری کۆڵۆنە. کاری مژینی ئاوە
و هەندێ مادەی خۆراکی تری هەرس کراو، هەروەها هەلگرتنی پاشەڕۆیە تا کاتی
دەرکردنی بۆ دەروە ( سەنێر-ڕیخ ) نزیکەی مەترو نیوێک درێژە.
ڕێکە و
کۆم ( rectum
المستقیم ، والشرج anus ): کۆتا
بەشی ڕیخۆلە ئەستورەیە، لێرەوە
پاشەڕۆ و سەنێر دەچێتە دەروە لگەڵ
پاشماوەی ئەو خۆراکەی کە هەرس نەکراوە ،و پاشماوەی هەندێ ئەنزیم و خانەی ڕووپۆشی
ناوەوەی ڕیخۆڵە.
دوەم : ڕژێنەکانی لکاو بە کۆئەندامی هەرس:
کۆمەلێ گلاند( ڕژێن )هەیە کە لکاون
بە کۆئەندامی هەرسەوە ئەرکیان
یارمەتی دانی هەرس کردنە وەک:
1- لیکە ڕژێنەکان
( غدد العابیە salivary glands )
کۆمەڵێ لیکە ڕژێنن لەناو دەمدا هەیە
دەرژێن ،واتە ئەنزیم بەسەر خۆراکدا
دەکەن
و یارمەتی هەرس کردنی نیشاستە ئەدەن و دەی گۆڕێ بۆ شەکری ماڵتۆز. کە
ئەمانە ن و بەشێوەی جووتن :
·
جووت لیکە
ڕژێنی ژێر زمان
·
جووت لیکە
ڕژێنی ژێر کاکیلە
·
جووت لیکە
ڕژێنی بن گوێ
2- پەنکریاس pancreas چەند ئەنزیمێک دەرئەدات یارمەتی هەرسکردنی پڕۆتین و چەوری وکاربۆ هیدرات ئەدات
3- زەرداو: زەرداوی جگەر
یارمەتی چالاک کردنی ئەنزیمەکانی lipase
لایپەیس و amylase ئەمایلەیز و پەنکریاس ئەدات، هەروەها یارمەت گۆڕینی چەوری ئەدات بۆشیوەی یەکی سادەی
تواوە لەئاودا، و یارمەتی هەڵمژینی
ڤییتامینەکانی تواوە لە چەوریدا ئەدات
د.ناجح گوڵپی
پزیشکی ڤێترنەری راوێژ
کار 18/1/2016