یادەوەریەکێم چەنی ئەنفالی

.

بیرەوریەکانم لەگەڵ هەڵمەتەکانی ئەنفال:
پاش ئەوەی لە هاوینی ساڵی(7/ 1987 )بوم بەپێشمەرگە لە سنوری قەرەداخ ،دەبو دوای تەواکردنی ئیقمامە ی پزیشکی بچم بۆ سەربازی ،بەلام رێگای شۆڕش و پێشمەرگایەتیم هەڵبژارد، لە خەستەخانەی شۆڕش لە مەڵبەندی یەک ( ی،ن،ک) دریژەم بەخەبات دا،
 زستانی ساڵی 1987 زۆر باراناوی تەڕ بو تەنانەت بەفریش لەناوچەی قەرەداغ باری، پایزو زستانێکی زۆر سەختی هەبوو، هەروەها  بەهەرکەشی زۆر سەوزو جوان بوو واتە ساڵی 1988 .
کامێرەیەکمان هەبو هی کاک سەرکەوت بو کە فلیمێکی ملوەنی 18 وێنەی تێدابووێنەمام پێ گرت لەدەوروبەری خەستەخانە وقۆپی ،کامێرەکە لای کاک سەرکەوت بو وارێکەوتین کە فلمەکە لای منبێ کەچومەوە بۆشار دەیبەمەوە لەگەڵ خۆم دەی شۆمەوە، بەلام هەلو مەرجەکە وا نەهات و لێمان گۆڕا.  فلیمەکەم لابو، بەدرێژایی ئەوماوەی ئەنفال و ڕێکردنە لە زۆربەی ناوجەکانی کوردستان ،تا چومە ئێران لەوێ لەشاری سنە  شۆردمەوە نزیکەی 14 وێنەی تێدابو، وێنەکان  وەک تاکە  ئەرشیف لامان ماوە و هەڵمانگرتوون،ئەوساڵە هەموی هەوروباران بو،تەنیا چەند ڕۆژێک لەمانگی دودا(شووباتی 1988) کەمێک هەورو سا  بو بەلام باران نەباری ،گرمەی فڕۆکە هات ،تومەس هاتون بۆ کەشف،،لەم کاتەداشەڕی ئیران وعراق گەیشتبوە لوتکە ،عراق لەزۆربەی بەرەکانی جەنگ پاشەکشەی پێ کرابو بەزەبری هێز،،ئیران لەچەند لاوە هاتبوە  ناوخاکی عراق،بەتایبەت لە ناوچەی فاو ،زۆر نزیکی بەسرە کەوتبوەوە،،وە لە هۆرەکانیش هاتبوە پێشەوە،ئەتوانم بڵێم بەدرێژایی سنوری هەردو وڵات ئیران  لەپێشڕەویدابو،،لەکوردستانیش هەموولایەنە کوردیەکان  کە لەبەرەی کوردستانیدا  یەکیان گرتبو لەسەردەستی ئیران پەیمانی ئاشتیان مۆرکردبو،بوبونە یەک بەرە دژی دەوڵەتی عراق،واتە ئیران وهێزەکانی پێشمەرگە پێکەوە لەچەندین شوێن لەسنوری کوردستان هێرشیان دەکردە سەرسەربازانی عراق ، ئەمەش وای کرد  عێراق ئەوپەڕی توانای بخاتە گەڕ بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەم هێرشانە، لەچەندین شوێن و ناوچەی کوردستان چەکی کیمیایی بەکار هێنا، لە 15/4/1987 بۆ یەکەم جار ناوچەکانی ژێر دەسەلاتی هێزی پێشمەرگەی بۆردومان کرد لە دۆڵی جافایەتی ،هەروەها کاتی  ئازادکردنی ناحیەی قەرەداخ ، لە 21/4/1987 چەندین بۆمبی کیمیای بەردابویەوە بەفرۆکە بۆ پێشمەرگە،بەلام کاریگەری نەبوبو،چونکە پیشمەرگە بەئاسانی دەیتوانی بجوڵێ ناوچەکە چۆڵ بکات،،لەبەر ئەوە ئەمجارە بەرنامەی گۆڕیو بۆمبارانی ناوگوندەکانی دەکرد .
لە 16/4/1987 دا  گوندی شێخ وەسانان وبالیسانی بۆردومان کردبوو،سەدان شەهیدو برینداری لێ کەوتبوەوە.
لە  27/2/1988 بۆ یەکەمجار بەخەستی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی بۆمباران کرد بەگازی خەردەل،ئیوارەیەک دوای بانگی عەسر  دەوروبەری کاتژمێری (3.30 ) سێ و نیو بو دنیا خۆرەتاو بو  (هەورو سا) ،ئێمە هەموکادرو پیشمەرگەکانی خەستەخانە لەژوورەوە بوین،بەلام کاک بۆتان(هەزارن ڕەحمەتی لێبێت) چوبویە سەر ترۆپی ڕکە بەردەڵانیەکەی بەرامبەر خەستەخان لەبەر خۆرەتاو دانیشتبو گوێ لەرادیۆ دەگرت،گرمەی فڕۆکە هات کە زیاتر لەهەشت فڕۆکە بون دوانیان ئەرکی پاراستنیان هەبو ئەوانی تریش ئەو ئامانجانەیەنا بۆردومان دەکرد کە مەبەستیان بو،ئێمە یەکسەر ڕامان کرد بۆ ژێر زەمینیەکەی ناوحەوشی خەستەخانە ،خۆمان قایم کرد ،بەلام تێبینی ئەوەمان کرد وتمان ئەرێ دەنگی ساروخەکانی فڕۆکەکان زۆر سەیربو ،ترپەیان هات کەئەیاندا بەعەرزدا،واتە وەک دەنگی بۆمبی ئاسایی نەبو،پاش کەمێ کاک بۆتان وتی وەرنە دەروە ،کیمیایی وەشان ،تومەس ئەو لەسەر بەرزاییەکەوە چاوی لێبوە کە بۆمبەکە تەقیوەتەوە دوکەڵی ڕەنگاوڕەنگی هەبوە،بۆمبێکی دابو لەودیو خەستەخانەکە نزیکەی 100 مەتر لێمانەوە دور بو،دابوی لەنزیک ئیسعافێک کەلەبن دارێکی بەڕودا وەستابو،باشی ئەوەبو کە ئاراستەی با بەرەو ئەولا بردبوی ،یانی نەی هێنابو بەسەرخەستەخانەدا،ئەگەر بهاتایە هەرچی بریندار و پێشمەرگە دەبو لەخەستەخانە هەمومانی بریندار یان دەکوشت،بۆمبەکە بەقەد بوتڵێکی  غاز دەبو یەکاڵا بوبویەوەو هیچ پاڕچەی نەبو،بۆمبێکی تری دابو لەنزیک بارەگای پێشمەرگەکانی ئەنجومەنی بالای ئیسلامی عیراق،کەماوەیەکی کەم بوهاتبونە ناو بینا کۆنەکەی سجنی مەڵبەند،گرتوخانەیان گواستبوەوە بۆ ناوقۆپیەکان،،کەلەبەرنامەدا هەبو هەمو بارەگاکان بگوازرێنەوە لەپێشە ڕۆژدا بۆ ناو قۆپی نزیک سەیرانگای وەزیارە،کەچەندین خانوی جوان دروست کرابو بۆ ئەومەبەستە،بەلام لەم کاتەدا تەنها گرتوخانەو بارەگای ڕیکخستن ڕۆشتبونە ئەو شوێنە تازە،بۆمبەکە زۆر نزیک لە بارەگاکە دابوی لەزەوی،دوای تەقینەوەو نەمانی دوکەڵ یەکسەر پێشمەرگەکان زۆربەیان چوبون بۆ سەیری شوێن چاڵی بۆمبەکە،ئیتر دوای کەمتر لەنیو سات یەکسەر هەمویان توشی کۆکەو سوتانەوەی سی و قوڕگ لووت ،بەچەشنێک فرمێسک لەچاویان دەهاتو کوێر بوبون ،لوتیان ئاو چڵمی دەکرد،کۆکەی لەگەڵ بوو،کەسانی تر ڕایان دەکێشان و هاتن بۆ خەستەخانە ،و حاڵو مەسەلەیەن گێرایەوە ،وتیان نەمان زانی کیمیاویە چویەنە سەرشوێنی بۆمبەکە،،ئیتر زیاتر لە 12 کەسیان بریندار بوبون،بەپلەی جیاواز،،هەموشیان عەربی شیعەبون،،بارەگای سەرەکیان لەبناری سەگرمە لە دەربەنی دەروار پشتی گوندی دەروار و نزیک بانی مۆرد،،کادرو پزیشەکاکان هەمو لەوێ بوین،یەکسەر دکتۆر فەرمانی دەرکرد جلەکانیان داکەنن ڕوتوقوت هەرلەناوچەمەکەدا بەسابون شۆردمانن،جلی پاکیان لەبەرکردو لەخەستەخانە خەواندمانن،،،،بەهۆیئاگاداری و هۆشیاری خۆمانەوە ئیمە لەخەستە خانە بەڕیژەیەکی زۆر کەم بەچەکی کیمیایی برینداربوین،،بەچەشنێک تەنها شەو هەستمان کرد چاومان باش نابینێ،گڵۆپی شیری (نیۆن) زۆر کزو لاواز بوبون لەبەرچاومان،،دواتر زانیمان ئەمە خەتای گڵٶپ نیە بەڵکو چاوی خۆمان بەگازی خەردەل وای لێ هاتوە و توانای بینینی کەم بۆتەوە.
ئێمە کەزانیمان کیمیاویە یەکسەر چوینبە سەربەرزایەکەو خاولی تەڕمان گرت بەدەم وجاومانەوە،،دەمانزانی کە کە غازی خەردەل قورسەو دەنیشێتە ناو دٶڵو چەمەکان،بەلام هەرکاریگەری خۆی هەبو لەسەرمان بەجەشنێک کە من خۆم سیەکانم جۆرە  حەساسیەت وخورانێکی لێ پەیدابوبوکە زۆر دەکۆکیم، پاش چارەسەریکی درێژ خایەن لە وڵاتی ئێران ئینجا باشبوم ،،بەلام تائیستەش ئەو خورانە هەر ماوە بەشیوەیەکی کەم.
بۆمبارانی فڕۆکەکان چەند شوێنێکی تری گرتبو وەک نیوان بەڵخەو عەلیاوا،نزیک گوندی مەسۆیی،بەلام دور لە ئاوایی دابوی لەعەرز وچۆڵیش بوبو،،لەبەر ئەوە زیانی گیانی نەبوو،لەم بۆردومانەدا،سەرەڕای برینداربونی دەیان پێشمەرگە بەلام کەس شەهیدنەبو،،تەنها یەک پیشممەرگەی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ،کەچەندین برینداری سەختیان هەبو، زیاتر لە پانزەڕۆژ مانەوە،کاریگەری گازی خەردەل ئەوەبو ، مادەیەکی سوتێنەربو،،شوینەناسکەکانی لەشی دەسوتان،وەک بن باڵ،ناوگەڵ و ئەندامانی نێرینە،پێڵوی چاو دەمو لێو،،بەلام ئەم پێشمەرگانە دوانیان زۆر بەخەسستی بریندار بوبون،دەمو چاو هەموگیانیان ڕەش هەڵگەڕابووەک بنی مەنجەڵ،دواتر لەشیان توێکڵێ ڕەشی هەڵ ئەدا، توێژێک لەپێستیان سوتابو،،یەکێکیان پێشتر دەهات بۆلامان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی ئاساییدا،خەڵکی بەغداد بو کەمێک ناسیاویمان پەیدا کردبوو،پرسیارمان لێ کرد وتمان تۆ کوێنەریت،وتی  چنت بەغدادی ،لاکن هەسە سودانی،،،،،بەپێکەنینەوە،،ئەمەیان باش بو،،خەستەخانەی بەجێ هیشت،بەلام یەکێکی تریان هەبو کەمیک بالابەرز بو بەناوی خوزراو  ئەبوفراس،بەهۆی سوتانەوەی سیەکانی توشی تەنگەنەفەسی و خنکان هات و گیانی سپارد ،دوای پانزەڕۆژ لەچارەسەر،،تەرمەکەیان بردەوە بۆ دەربەنی دەرەوار کەبارەگای سەرەکیان لەوێ بو ،،،ئیتر کەوتینە مانگی سێ،ئێمە وەک پیشمەرگە و شۆڕش ئەوەمان دەزانی کە ڕژێم بەتەمایە چەکی کیمیایی بەکار بهێنێ دژمان ،چونکە بە شەڕی بەرامبەر نەی دەتوانی چاری پێشمەرگە بکات،ئیمەش وەک پزیشکان،لەهەندێ لاوە کۆمەلی زانیاریمان دەست کەوتبو لەبارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە دژی چەکی کیمیایی ،خۆمان و خەڵکمان لێ ئاگادر کردەوە کە چۆن خۆیان بپارێزن لەکاتی هێرشی جەکی کیمیاییدا،هەروەها لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە ڕێنمای خۆپاراستنیش بلاو دەکرایەوە،،بەلام هیچ چارەسەرێکمان(دەرمان ) لەبەردەستا نەبوو، بەلام چەند ڕۆژێ دوای کیمابارانی  بارەگاکانمان   واتە  لەمانگی  3 دا لە شارەوە لەلایەن ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەوە زیاتر لە 750 ئەمپولی ئەترۆپین سلفیت مان بۆ هات،ئەم دەرمانە بۆ حاڵەتی ژەهراوی بون بەکاردێت،کەسودێکی زۆرمان لێ بینی بۆ چارەسەری بریندارانی گوندی سیوسێنان لە 22/3/1988 بۆردومان کرا.
ڕژێم لە دوای نیوەی مانگی شوباتی ساڵی 1988 لەچەندین لاوە هێرشی بەرفراوانی بۆ سەربارەگاکانی سەرکردایەتی  یەکێتی دەست پێکرد، لە دۆڵی جافایەتی بەهەمو جۆرە چەکێک،لەوانە کیمیایشی وەشاندبو لەچەندین گوند ( ،سەرگەڵو ،بەرگەڵو. سێدەر،سێکانیان، شاناخسێ ...هتد ) ،ڕژێم ئەم شالاوەی بەناوی ئەنفالی یەک ناودێر کرد،یەکێتی بۆ بەرگرتن لەم هێڕشە هەمو هیزەکانی پیشمەرگەی بانگ کردبو بۆ بەرگری کردن لە سەرکردایەتی،بەلام زۆربەی هێزەکان نەگەیشتبون لەوانە هێزەکانی مەڵبەندی یەک،پاش ئەوەی بارەگاکانی سەرکردایەتی و مەڵبەندی دوو گیران پیش نەورۆزی 1988. بۆ سەرکەوتنی ئەم هێرشانە سەدام خۆی هاتە سلێمانی لەنزیکەوە ئگاداربو،وەلەتەلەفزیۆنەوە بەتەلەفۆن سوپاسی هێزەسەربازیەکانی دەکردو پێ دەوتن هەتا دەتوانن ئاگر بەکار بهێنن.هەر لەگەرمەی هێرشەکانیدا بو بۆ سەرکردایەتی ،ئیرانیش  بەهاوکاری پێشمەرگەهێڕشیکی بەربڵاوی کردە سەرناوچەی هەلەبجەو هەورامان و شارەزور..کە لە13/3 وە دەسستی پێکرد،،لەماوەی دو ڕۆژدا هەمو ناوچەکەی داگیر کرد، دواتر لە 16/3/1988 ڕژێم بەچەکی کیمیایی هەڵبجە و دەوروبەری بۆردومان کرد و تاوانی جینۆسایدی هەلەبجەی خولقاند .
خەستەخانەی مەڵبەند وەک ئەرکی مرۆڤدۆساتەنەو پزیشکانەی خۆی چارەسەرو تیماری هەمو نەخۆشیکی دەکرد کە هی لایەنەکانی بەرەی کوردستانی بوایە،چەندین پێشمەرگەی برینداری تری لایەنەکان لەم خەستەخانەچارەسەرکراون،ئەوە لەکاتێکدا کە لەلایەن یەکێتی نیشتمانیەوە بنیات نرابو و بەڕیوەدەبرا،لەکاتی هەڵمەتەکانی ئیران بۆسەر هەلەبجەو داگیرکردنی،ڕژێمی بەعس کەوتە پەلەقاژەی ئەوەکە دەبێت لە شوێنێکی ستراتیجیو هێڵێکی بەرگری بۆ خۆی دروست بکات ئەویش زنجیرەشاخەکانی قەرداخ و سەگەرمە بو ، کەبتوانێ بەرگری لە کەرکوک بکات وەک شوێنێکی ئابوری وستراتیجی گرنگ ،بۆ ئەم مەبەستە ش شالاوی ئەنفالی دوی دەست پێکرد بۆ سەرناوچەی قەرداخ کە پانتاییەکی زۆرو فراوان بو بەدەست پێشمەرگەوەبو،بێجگە لە جادەی قیر و نزیک 100 مەترێک حکومەت ڕەبایەی عەسکەری وجاشی دانابو بۆ پاسەوانی جادەکان، هیچ شوێنێکی تری لەژێر دەستا نەمابو.
ئەم شاڵاوە لەئیوارەی 22/3/1988  ڕێک لەکاتی بانگی مەغریب  (6.30 ) دەستی پێکرد ئەویش بە بۆمباران کردنی گوندی سێوسێنان بەچەکی کیمیایی لەجۆری گازی دەما،  لەکاتی  داگیرکردنی هەلەبجە،ناوچەی قەرداخ بوبو بەڕێ ڕەوی ئاسمانی فڕۆکەکانی بەعس بەجەشنێک ئێمەش نەمان ئەتوانی بچوکترین تەقەیان لێ بکەین هەرچی چەکی دژەئاسمانی و بەرگری فڕۆکە بو لولەکانیان بەروخوار کردبو،گرمەی فڕۆکە کەڕی کردبوین ،لەحالەتێکی دەرونی ئاڵۆزدا دەژیاین ،وەک وتم هێزە شەڕکەرکانی مەڵبەند هەموی بانگ کرابون بۆ سەرکردایەتی تەنها پێشمەرگەی ناوبارەگاکان و دەزگاکان مابونەوە،واتە دەست پێکردنی شالاوی ئەنفال بۆ سەر قەرداخ هێشتا شەڕی ئاسمانی و فرۆکەکانی ڕژێم بەردەوام بو بۆ سەرهەلەبجە،هەرچەند لە زەمینەوە شکستی کەمەرشکێنی خواردبو،پێش جەندڕۆژێک واتە لە 16/3/1988 هەموخێزانی پێشمەرگە کۆکرانەوە بەتراکتۆر سوار کرانو لەڕیگەی بازیانەوە برانە سەرجادەی قیر تاکو بڕۆنەوەبۆ شار،چونکە دەمان زانی کە هێرش نزیکە بۆ سەر ئێمەش لەبەر ئەوەژن و منالەکانیان رەوانەی شار کردەوە، ڕۆژێک پیش نەورۆز گوێ دریژێک هات بارەکەی مریشکی زیندو بو برادەران یەکی مریشکێکیان کڕی وتیان بەیانی نەورۆزە دەچین بۆ سەیران،، من دڵم زۆر توند بو زۆر خەفەتباربوم کە بیستبومان هەڵەبجە کیمیاباران کراوە،دەموت کەسوکارمان بەرکەوتوە،،ڕۆژی نەورۆز برادەران چون بۆ سەیرانی خۆیان بۆ بناری قۆپی بەلام من نەچوم تەنها من مامەوەلەخەستەخانە ،چاودیری بریندارەکانیشم کرد،دکتۆر فایەقیش ڕۆشتبو لەگەڵ خێزانی تاکو بێگەیەنێتە سەرجادەی قیر لەبازیان ،،بەلام ڕۆژی 21/3 هاتەوە ..ڕۆژی دواتر واتە 22/3 ڕۆژمان بەسەربر لەژێر گرمەی فڕۆکە،تاکو مەغرب،ئەو ئێورە کاک واحد خاڵۆی کاک بۆتان میوان بولامان،کاک سامان  نۆکاو و برنجی لێنابو،،سفرەمان راخست دەستمان برد بۆ نان ،گوێمان لە کۆمەلێ تەقینەوەی یەک لەدوایەک کە کەمێک دور دیار بو ئاراستەکەشی لە ڕۆژهەڵاتمانەوەبو مەزندەمان کرد کە گوندی سێوسێنانە،ئیتر یەکسەر لەسەرسفرە هەڵساین و چووینە سەربەرزایی نزیک خەستەخانە کە گوندی سێوسێنان دیار بو،بینیمان کە چەندین ئاگر دیارە لەناوگوند،وتمان بەخوا لە سیوسێنانی داوە، هاتینە خورەوە و خۆمان کۆکردەوە ئامادەباش بوین ئەترساین کە بۆمبارانی ئێمەش بکات،پاش نزیکەی 20 دەقە تەماشا دەکەم دوکەس لەچەمەکەوە هاتن ،وتمان کێن وتیان ئێمەین لەگوندی (بەردێ) وە هاتوین،بەردێ گوندێکی بچکۆلەبو جەند ماڵێک بو لەبەردەم گوندی سیوسێنان ...کەهاتنە پێشەوە وتیان کیمیاوی داوە لەسێوسێنان،،ئیتر دکتۆر ناسح دەسستیکرد بە پشکنینیان،تەماشەی چاوی کردن بینیمان کە بیلبیلەی چاوی وەک نوکەدەرزی بجوک بۆتەوە، بۆمان دەرکەوت کە ئەمە کاریگەری گازی دەمارە وا لەچاو دەکات،بۆمان دەرکەوت کە سێوسێنان بەچەکی کیمیاوی لێ دراوە، هەمو دکتۆرو کارمەندانی پزیشکی لەوێ ئامادەبوین ئیتر دکتۆر فایەق تیمێکی دروست کرد کە بچێت بۆ ناوگوندی سێوسێنان، تیمەکە پێک هاتبو لە (کاک برایم و کاک عوسمان کەلاری وکاک جوتیار) داوی تراکتۆرەکەی تیپی هەڤدەشمان کرد  ڕۆشت لەگەڵیان،،پاش نیوسەعاتێک تراکتۆرەکە گەرایەوە دەیان برینداری پێ بو کە حاڵیان شپرز بوو،تراکتۆرەکە چەندین جار هاتوچۆی کرد چەندین برینداری هێنا،ئەم بۆمبارانە بەهۆی راجیمەی چلی وەبو کە لەکانی ساردەوە تەقاندبوی دابوی لەناوگوند ،،تاکو هیچ کەس دەرنەچێ،،لەئەنجامی ئەم بۆمبارانەد ولەتاریکی شەودا  67 کەس شەهیدبون کە هەمویان هاولاتی بون،تەنها یەک پێشمەرگەی بارەگای کۆمەلایەتی لای کاک شوکەت تەوێلەیی شەهید بو بەناوی نەریمان عەبدوڵا ،من وکاک سەرکەوتیش ئەرکدار کراین کە حەمام گەرم بکەین بۆ  شۆردنی ئەوبریندارانەی کە دێنە خەستەخانە،چەندین برینداری بێ هۆش مان شۆرد  هەندێکیان کەمێک ئاگایان لەخۆیان بو،خۆیان دەشۆرد، هەندێکیشیان نیشانەی شێت بونیان لێ دەکەوتبو،لەگەڵ ئەوەشا جلەکانمان فڕێ ئەدانو ئەمان کرد بەژێر خۆلەوە، ئیتر دەچونە نا و خەستەخانە خۆیان دائەپۆشی تاکو جلی ترمان بۆ هێنان لەمالەوە،ژوری پیاو  و ژن مان جیاکردەوە،بەبەکارهێنانی ئەمپولی ئەترۆپین سلفەیت(ئەو   750    ئەمپولەی بۆمان هاتبو هەمووی بەکار هێنرا) ،تەنانەت ئەمپولی  ( هایۆسین -باسکۆپان ) یشمان بەکار دەهێنا.
هەمو ئەو بریندارانەی کە هاتنە خەستەخانە چاک بونەوە نزیکەی 50 کەس بوون ،یەکێ لەوبریندارانە کە زۆر ناڕەحەت بو کا حەسن بو پێشمەرگەی خۆمان بوو( نانەوای خەستەخانەبو) ڕۆژانە نانی بۆ دەکردین و لەسێوسێنانەوە دەی هێنا بۆ مان،بەجەشنێک بەرکەوتنەکەی زۆر کاریگەر بوو، لنگەفرتێ ی دەکردو کەف بەلای دەمیدا هاتبوەخوار،،زۆر دڵگران بوین پێی،یەکسەر شۆردمان ،من وکاک سەرکەوت ،پاشان دەرزی ئەترۆپینمان بۆ کرد جەند جارێک ،،لەماوی 48 سەعات باش بویەوە ئیستاش ماوە،بەلام لەگەڵ ئەوەدا هەمو مناڵەکانی لەگەڵ خێزانی شەهیدبوبون تەنها خۆی دەرچوبو،ماڵی کاک غەیدانی خەیاتیش هەرخۆی دەرچوبو،،بوک زاویەکش ئەوئیوارە زەماوندیان کردبو شەهیدبون، ماڵی کاک مەهدی تەنها کوڕیکیان دەرچوبو ئەویش پێشمەرگەبو لەشوێنێکی تر،دەیان دیمەنی تراژیدی تر،هەواڵمان  بۆهات کە جەمال دیموکرات و منالەکانی هەمو شەهید بون،وتیان ئەحمەدڕەشید گەڵالی هەمو شهیدبون،زۆر دڵتەنگ بووین،بەلام شەوی دوەم تەماشا دەکەین کە جەمال دیموکرات خۆی کرد بەخەستەخانەدا،من وکاک جوتیار لەقاوش بوین،کەسەیرمان کرد گریانو پێکەنین تێکەڵ بو حەپەساین،،وتمان ئۆخەی شوکر ماوە، ماڵی ئەحمەد ڕەشیدیش لەناودێ درچوبوون پاشتر گەرابونەوە بۆ شار بەمالو مناڵ.
دوای کیمیابارنی گوندی سێوسێنان ،تەوا وەزعی ناوچەکە شڵەقا کەس بەکەس نەبو،،خەڵک هەموی گوندەکانی بەجێ دەهێشت لەترسی کیمیابارن و هێرشی سوپا،دو شەو دوای بۆمبارانی سیوسێنان،لەکاتژمێری هەشتی شەودا هەمدیسان بۆمبارانی کیمیایی گوندەکانی دوکان و بەلەکجاڕو دەروبەرمان کرا،لەوکاتەدا برینداری گوندی سێوسێنان نەمابو لەخەستەخانە،هەروەها زۆربەی هەرەزۆر خەڵک گوندەکانی بەجێ هیشت سەرگەردان هەر ماڵەو ڕوی لەشوێنێک دەکرد،دەیان خێزان لەزەراین خۆیان تەسلیم بە جاشەکان کردبو گوایە سەرۆکی عەشرەتەکەیانە بەلام ئەویش فرۆشتبوین بەڕژێم تاکو ئێستاش بێ سەروشوێنن ،هەروەها لەچەبدین شووێنی ترەوە خەڵك خۆی دەگەیاندەشارەکان ، هەندێکیش ڕویان لەگەرمیان کردبو دواتر بەر شالاوی ئەنفال کەوتبون  و بێ سەروشوین ، زیندەبەجال کران.
ئیتر ئێمەش هەمیشە لەئامادەباشدابوین ،کادرەکانی خەستەخانە هەمو دەرزی دژەکیمیاویامان ئامادەکردوبو بۆ خۆمان ،تاکو لەکاتی برینداربونمان لەخۆمانی بدەین،جونکە حسابی ئەوەمان دەکرد کە کەس نیە فریای ئێمەبکەوێ لەکاتی شەڕدا،شەوانەش نەماندەتوانی بخەوین،دەچوینە سەرشاخەکان، ئەوشەوەی کە بۆمبارانی بارەگاکانی ئێمەکرا لەبەلکجاڕ واتە  دو شەو دوای سێوسێنان،بەلام دوربو لەخەستەخانە،چوبویەنە بناری شاخێک کە پشتمان لەدەربەن بو،بۆ ئەوەی ئاراستەی بۆمباران نەمنگرێتەوە،  کیمیابارانی ئەمجارە تێکەڵەیک بولەگازی دەمارو خوێن،،بەگولەی ڕاجیمە ئارستەمان کرابو،لەم بۆمبارانەدا تەنها یەک پێشمەرگە شەهیدبو بەناوی (هۆشیار) لە پێشمەرگەی تیپی هەڤدەبو ،بەربرسی بێتەل بو،لە ناو مەشجەبی تەقەمەنیەکدا بو نەجولابو،بۆمبێک لەنزیکی دابوی لەزەوی وشەهیدی کردبو،ئیتر بەهۆی ئامادەباشی و وریای هەموان کەسیش بریندار نەبو،گازی دەمار گازێکی سوکە زۆر بەزویی کاریگەری لادەچێ لەهەوادا،بەلام خەردل درەنگتر کاریگەری دەڕەوێتەوە،پاشان جەندبۆمبێکمان بینی  لە ناو گوندی بەلەکجاڕ و ڕێگای ڕۆشتنمان ، نوسراوەکانی سەریمان خوێندەوە ئیتر زانیمان کە گازی جۆری (سارین وتابون) بەکار هاتوە.
لەگەڵ بۆمبارانی کیمیاییدا هەرلەیەکم ڕۆژەوە هیرشی زەمینیش دەستی پێکرد لەچەندقۆلەوە بۆ سەرناوچەی قەرداخ واتە لە 22/3 /1988  لە کانی ساردو دەربەنی خانەوە،ولە قۆڵی دسکەرە وشارەزورەوە بۆ شاخەکانی پشتی ئاوەکەڵە وکۆرە و دەربەن فەقەرە،لە ناحیەی قەرداخەوە،واتە لەسێ لاوە هیرش هات ،بافرۆکەش بوەستێ هەمیشە بەئاسمانەوەبو،،بەچەشنێک وای لێهات کۆپتەر بەشەودا دەهات بۆ سەرناوچەکان و تەنویری هەلدەکردو دنیای ڕۆشن دەکردو پاشان بۆمبارانی دەست پێ دەکرد،ئیتر هەموخەلک لەشوێنی باوباپیرانی بەجێ دەهێشت،ئێمەش ناچاربوین بارگەمان پێجایەوە، هەرکەس پڕ یەک کۆلەپشت جلو پێداوستی خۆی و دەرمان و خواردن ،لەگەڵ تفەنگەکانمان،ئینجا ئێستریکمان هەبو،،،ئەوئیسترە هەموشتێکی ئێمە بو ،ئیسعاف ،ئوتۆمبێلی فەرمانگە،فرۆکە،  هەموشتێ، پێش چەندڕۆژێک،بەیەک دوجار کۆمەڵی دەرمان و بەتانیمان پێ بارکرد بۆ قۆپی( گۆشان وەزیارە) کە هەندێ خانوی تازەی مەلبەندی لێبو،کاک شوان و کاک برایمان ناردن پێشەکی تاکو شوێن ئامادەبکەن بۆمان کە خەستەخانەی نوێمان لەوێ بی،کۆمەڵی چەک و کتێبی زانستیمان هەبو لەگەل کاک جوتیار بردمان شاردمانەوە لەبن بەردو ئەشکەوت،، تاکو دواتر بێین بیبەینەوە،تائیستەش هەر لەویە و  نەچوینەتەوە  بەدەمیەوە،ئیتر هەموو شتێکمان بەجێ هیشت لەخەستەخانە،،ئامیری تیشک وددان ،قەروێلە،دەرمان،بەتانی فەرش ،تەلەفزیۆن،،،هتد ، پاشان لەتەلەفزیۆنی بەغدا و کەرکوکەوە  بلاوکرابوەیە کە ئەمە خەستەخانەی موخەریبەکان و بەکرێگیراوانی ئیرانە دەستی بەسەراگیراوە لەلایەن سوپاوە،ئێمەو هەرچی هیزی تر هەبو وردە وردە کشاینەوە،بۆ ناوقۆپیەکان، هەرچی بریندارمان هەبوو  ئیزن درانو ڕۆشتنەوە بۆ شوێنی خۆیان، بەداخەوە  هەرگیز  ئێشو ئازاری بریندارێکم لەیاد ناچێ   کە ناوی  (حەمە کۆشکی ) بوو خەڵکی گوندی کۆشکی گەرمیان بوو، یادی بەخێر  لەشەڕیکدا گولە دابوی لەبڕبڕەی پشتی  توشی شەلەل بوبو، لەبێ کەسی و بێ واسیتەیی هەر لەخەستەخانەی  بەلەکجاڕ چارەسەری بۆ دەکرا، هەردو قاچی لەجوڵە کەوتوبو، دەبو  بەعەرەبانە بڕۆشتایە و لەو کاتەدا شۆڕش توانای دابین کردنی عەربانەی نەبوو، کاکە حمە زۆر دڵی خۆش بوو  و هیوای هەبوو باش دەبێتەوە، هەموو جارێ شوێنی برینەکانم بۆ تیمار دەکردو دەرزیم لێ ئەدا ،دەی وت ئەگەر ڕۆشتمەوە  دوای چاک بونەوەم کڵاشینکۆفێکی مزەلی روسی پێنج بزمارم هەیە  بەدیاری بۆت دەهێنم،،، بەداخەوە بەهۆی زۆر پاڵ کەوتنی لەسەر قەرەوێڵە زۆر لاواز و بێ هێز بوبو و چەندین برینیی جێگەی لەسەر لەشی دەر کەوتوبوو....چیرۆکی کاکە حمە تەنیا خۆی داستانێکە  لێرەدا  کۆتایی پێ دێنم، کاتێ خەستەخانەمان پێچایەوە  وپێش گواستنەوە  بە جیهاز ئاگاداری کەسوکاریمان کرد  و بردیانەوە،،، ئیتر مەگەر خوا خۆی بزانێ چارەنوسی چی لێهاتوە، لە شالاوی ئەنفالی گەرمیاندا.
 لەگەڵ گواستنەوەمان بۆ قۆپی وەزیارە تەنها کاک حمەلەتیف وەک بریندار پێمان وبو کە لەیەکەم بەرگری لەهیرش سوپا لە بەرەی کانی ساردەوە بریندار بوو بەگولەی هاوەن جەند شووێنێکی برینی قوڵی پەیدا کردبوو،بە گوێ دریژ دەمان گواستەوە، کاک حمەلەتیف خەڵکی دەربەندیخان بوو، دواتر تەندروستی باش بوو، لەزەمانی حکومەتی هەرێم کرا بە قایمقامی دەربەندیخان،پێموایە دواتر لەشەڕی نیوان بنەمالەکەیان برایەکی کوژرا، ودواتریش جارەنوسی ئەویش هەر بەم سیوە کۆتایی هات، ئەوەی جیگای سەرنجە،کە جوینە گەرمیان ژنەکەی کاک حمەلەتیف لەگەڵمان بوو، بەلام بەداخەوە بیستمان بەرشالاوی ئەنفال کەوتوە.
کاتێ ئیمە لەناوقۆپی بوین ،دکتۆرفایەق لەگەڵ کاک عەلی ڕەشەجوتەوە  کاک حەمەڕەزا وچەند پیشمەرگەیەکی تر مابونەوە گوایە بەرگری بکەن و ڕێگا بگرن لەو دەبابانە کە هاتبونە مەسۆیی خوار سێوسێنان، من وکاجوتیار وتمان بابڕۆین بزانین دکتۆر چی لێهاتوە بەسواری هێسترەکەمان هاتین  بەنۆرە سواردەبوین لەقۆپیەوە بۆ بەلەکجاڕ،،بەڵام کەسمان نەدی،تەنها دەیان دەبابە کە لەملای مەسۆییەوەبون،ئیتر گەراینەوە، تومەس دکتۆر و ئەوان دوای جەندین شەڕە تەقە لەو چەمانە بون  و ڕۆژی دوایی دکتۆروئەوانیش گەرانەوە.
لەقۆڵی دەربەنفەقەرەو ئاوەکەڵە پیشمەرگە شەڕی باشی کرد ،ئێمە تۆپبارانەکانمان دەبینی،دواتر بیستمان کە پێشمەرگەیەکی حزبی شوعی یەک تۆپ لێ داوە پارچەپارچەی کردوە کە خەڵکی هەلەبجەبو کوڕی گۆرانی بێژ حەمەقوتوبو( شوانەی حمەقوتوو)، چەندین قوربانی تریش هەبون لەبەرەکانی جەنگ ،بەلام ئەمەیان زۆر کاریگەربولەلامان...سەرەڕای بەرگری وشەڕی پێشمەرگە بەلام ناوچەکە لەلایەن سوپاوە کۆنترۆڵ کرا ،ئەوەبا هاوکاری جاشەکان بوەستێ کە چاوساغیان بون هەردەم لەپێشەوەبون بۆ تاڵان کردنی مالو موڵکی خەڵک،ئێمە لەقۆپیەکان بوین،سوپا نەهات بۆ ئەوێ، لەهەمان ڕۆژدا بۆردومانی خەستی فرۆکەکان بۆ سەرپۆلێ پێشمەرگە لە (چەمی سمۆر) وچەند بریندارێک هەبو ،هەروەها بۆسەربارەگای تیپی 51 گەرمیان لەبانی مۆرد دەستی پێکرد،چەندڕۆژێک لەقۆپی ماینەوە پاشان لەویش بڕیاری کشانەوەدرا بۆ ناوجەی گەرمیان لەکاتی کشانەوەدا هەرچی زیندانی هەبون هەموی ئازادکران،وهەندێکیان بون بە پ.م لەگەلمان،لەوانە (مدریک  و دانا کەخەڵکی دەگاشێخان وبیارە) بوون هەروەها کەسێکی تریش کە هەورامی بو بەناوی عوسمان وتی من دەچم بۆ لای پارتی ئەوکات لقی سێ پارتی لەونزیکەبون،رەوانەم کرد بۆلایان،،پاشان هەموهێزەکان پاشەکشەمان کرد بۆ گەرمیان،ئەوکات عومەرفەتاح لێپرسروای ئەوهەموهێزانەبو ،چوینە دەربەنی دەروار،نزیک بارەگا سەرکیەکانی ئەنجومەنی بالای ئیسلامی ،لەوێ وتارێکی بۆداین و وتی قەرداخ داگیرکراوە ،ئەوەگەرمیان ناوچەیەکی فراوانە لێرە دەمێنینەوە،لەکاتی مانەومان لەقۆپی چەندڕۆژێک،من هەستام بەدروست کردنی ناوساجی بۆ ڕێگەمان،ناوساجی و دەرمانمان باری هێسترەکەبو،تا گەرمیان،لەدرەوار بوین ،چیشتنگا بو، برسیم بو ڕۆشتم بۆلای هیسترەکە کەلەشوێنێک سەوزایی بەستبومانەوە بۆ لەوەڕ ،یەک ناوساجیم دەرهینا خواردم،کەهاتمەوە برادەران لێیان کردم بەهەرا،وتیان چۆن ئەبێ تەنیا خۆت نانبخۆی بەبێ ئاگادری ئیمە،ئیتر بۆ نیوەڕۆکەی منو کاک جوتیار چوین ناوساجی بهێنین لەلای هێسترەبۆر،تەماشا دەکەین هیستر دیار نەماوە،لەوڕۆژەدا هێسترەکەمان بە بارە دەرمانو ناوساجیە دزرا( ئەمەش کەلتوری پێشمەرگە، نەبونی هۆشیاری ڕیکخستن،کەلتوری دزی بەردەوام بوو لەوکاتەوە تائیستا)،کاتێ لەقۆپیەوهاتین بۆ دەرەوار مام برایم زۆر قەڵس بو لێمان دەیوت کاکە وەرن ئیوەش کەمێک ئەوهێسترە لێخوڕن،چونکە ئیمە کەسمان نەدەجو بەلایدا ،بەدەس ئەوەوەبو،ئیتر من وکاک جوتیار چوین بۆلای و هاوکاریمان کرد،هێسر ڕۆی ونەماندییەوە،تەنها دەرمانو خوردنێک کە هەبو ئەوەبو کەلەناو کۆلەپشتی هەریەکەمان دابو،،ئیتر بلاو بوینەوە بەگوندەکانی گەەرمیاندا.لەدەروار جووینە مەسۆیەکان ی بناری ئاجداخ پاشان ڕۆشتین تا گوندی فەقێ مسەفا و ئاوەسپی،دواتر هاتینەوە گوندەکانی کەڵوەزلوقمان ،ئەوکاتە کۆتایی مانگی سێ بو کەچوینە گەرمیان هەر دوهەفتە ماینەوە چونکە هەموگوندەکان چۆڵ کرابون کەس نەمابو هەمویان ڕویان لەشار کردبو لەوێش زۆربەی هەرزۆریان دەستگیرکرابون و ئەنفال کران،تائیستەش بێ سەروشوێنن، هەر لەوکاتەدا کۆمەلێ ناسیاوی ناوچەی خۆمانم دی کە پێشمەرگەی پارتی بون لە گوندی فەقێ مسەفا،،چەندڕۆژێک لەوەو پێش پێشمەرگەی بزوتنەوەی ئیسلامیم بینی ،کە خزمێکی خۆمانی تێدابو ،(بەختیار) ئامۆزای باوکم بو،ئەم هەموو پێشمەرگانە سەرگەردان دەخولاینەوە بە گەرمیانی چۆڵدا،ئیتر لەهەرچوار لاوە هێرشی سەربازی ڕژێمیش لەهەفتەی یەکەمی مانگی چواردا دەستی پێ کرد بۆ سەرناوچەی گەرمیان،لەکەلارو کفریەوە،توزەوە لە قادرکەرەمەوە لە چەمچەمالەوە لەچەندین شوێن شەڕی خوێناوی ڕویدا .
ئێمە ئەوکاتە وەک خەستەخانە چوبوینە مزگەوتە بچکۆلەکەی گوندی کەڵوەز لوقمان،.(.لەبەردەم مزگەوتەکەدا چاڵە ئاوێک هەبو ،بەحساب کانیە،ئاوێکی زۆر ناخۆشی تیابو،،زۆر تامی بۆگەن بو سوێرو گۆگرداوی بو،خەڵکی گوندەکە چەندماڵیک دەبون دەرۆشتن لەبن کەڵوەزەکان ئاویان بۆ خواردن دەهێنا،ئەویش بەدڵۆپەدڵۆپە لەناوبەردەکانەو ئەهاتە خورەوە بەسەعاتێک ئینجا سەتڵێکی پڕدەکرد. شەوێکیان لەم گوندە خەوێکم بینی بە هەلەبجەوە ،لەخەوما بینیم هەموخەڵکی هەلەبجە لەدەشتایێکدا بەڕێ کەوتون زۆر ماتو خەمبارن  وەک لەمەراسیمێکی ماتەمینیدا بن وابو،تەماشا دەکەم تارقی برام لەناو ئەوهەموو حەشاماتەدا دەستی بەرزکردەوەبۆم و وەک سلاوێ خوا حافیزیم لێ بکات و زۆر دەم بەپێکەنین بوو، کوڕيکەشی لەباوەشیدا بو،وتی ئاها مامە سلاوی لێ بکە،مناڵەکەشی دەستی بۆ بەرزکردمەوە و بەپێ کەنینەوە، خواحافیزی کرد،وەخەبەرهاتم، زۆر دڵ تەنگ بوم تا بەیانی خەوم لێ زڕا،ئیتر دڵنیابوم کەهەرچی کەسوکارمان هەیە تیاچوون لەکیمیابارانی هەلەبجەدا،( جێگای سەرنجە من زۆر بەدەگمەن خەو دەبینم ) (بەیانی خەوەکەم بۆ دکتۆری برام گێرایەوە).
بەلام لەبەر بەربڵاوی هێرشەکان هیچ بریندارو نەخۆشێکمان بۆ نەهات، ڕۆژی دوایی گوندی کەڵوەزلوقمانمان بەجێ هیشت بەرەو گوندی تێلەکۆی قەلەندەر،،یەک شەو لەم گوندەماینەوە و هێرشەکانی ڕژێم بەردەوام بو،کۆپتەرێک هاتبوە سەرمان ،نەمان دەوێرا تەقەی لێ بکەین زۆر نزم بو غیرەت گرتینی وتمان کاک حەسەن  حاجی ساڵح پریسی کە فەرماندەی  پ.م ەکانی کەرتی سجن بو،ئەو ئاربی جیە بێنە ئەمجارە پێوەی ئەنێن،خۆمان حازرکرد کە ئاربیجی بتەقێنین بەلام کۆپتەرکە نەهاتەوە،،دنیا زۆر تاریک بو،بۆیە کۆپتەرکە کەشفی نەکردینو بەبێ بۆردومان گەرایەوە،لەکاتێکدا کە چاومان لێ بو لە گوندەکەی خوار خۆمان ئەویش کەلوەزلوقمانی حاجی حمەمین بو بۆردومانی تراکتۆرێکی کرد وجەندکەسێکی بریندار کردبو ، بەلام دکتۆر فایق لەبەرەی شەڕ بەشداربو چەندین برینداری جارەسەرکردبو لەوانە پێشمەرگەیەک بەناوی ئەبو فەلاح کە قاچی بەسەختی بریندار بوبو ناچار بۆی بڕیبووەوە.
  لەو سەروبەندەدا کەلەگەرمیان بوین هێزی پیشمەرگە بەتەمای ئەوەبو کەئێران هێرش بکات و ناوچەکانی دەربەندی خان بگرێت  بەچەشنێک لەگەڵ ناوچەی قەرداخ  یەکانگیری بکات بەهاوکاری پێشمەرگە سلێمانی ئابڵۆقەبدات ،بەلام ئەوهێرشە نەکرا ،هێرشێکی بچکۆلە لەشارباژێرەوەکرا بەلام سەرکەوتونەبو،ئەوکاتەی کەلەکەلوەزلوقمان بوین ،کاک حەسنی حاجی ساڵح هەلەبجەیی لامان بو کۆمەلێ فیشەکی دەمانچەی چواردەخۆرم لاکڕی،چونکە تەنها حەوت فیشەکم هەبو،بەرەحمەتبێ مامەعەلە ناسرو بەعەلەڕەش کەپێشمەرگەی حزبی شوعی بو ئەویش لەوێ بو نازانم چۆن هاتبوە لامان،رادوێیەکی هەبو نەی ئەدابەدەس کەسەوە،بەلام جاروبار ئەیدا بەمن تا گوێ بگرین بزانین هەواڵی بەرەکانی شەڕی ئێران وعراق بەکوێ گەیشت چونکە بەتەمابوین ئیران لەدەربەنەوە هێرش بکات.
 وردەوردە هێرشی سوپا دەهات و ناوچەی ئازدکراو بەرتەسک دەبویەوە، ناچار بوین کە دیسان پاشەکشێ بکەین ناو قۆپیەکان کەهێشتا هێزی سەربازی تیا نەبو،پێم وابێ  دەی مانگی نیسان بوو یان دواتر،کاتێ سەرکەوتین بەسەگرمەدا کۆمەلێ پێشمەرگە پیش کەوتبوین،لەڕیگا لەسەر شاخی سەگرمە لامان دایە ئەشکەوتێک باران دەباری،تەماشامان کرد زیاتر لە 5 کیسەخەوی تێدایە،ئیتر من هەڵمەتم دا دوانم هێنا بۆ خۆمو دکتۆر،،دواتر یەکێکیانم دا بەجافر حاجی ئەولە کە پورزام بو چونکە بینیم سەرمایەتی لەکاتی ئیسرحەتدا،ئەوی تریش منو دکتۆر لەکاتی خەودا بەنۆرە پێی دەخەوتین،دوڕۆژ لەناو قۆپیەکان ماینەوە،قۆپی ناوچەیەکی پڕ دارستانی چڕ بو دەکەوتە نێوان زنجیرە شاخەکانی سەگرمەوشاخەکانی قۆپی ،کەچەندین دەربەندی تێدابو بۆ هاتو چۆ،لەوانە دەربەندی گۆشان ودەربەنی ئەستێڵ ودەربەنی نارام سین دەربەنی قۆپی دەربەنی گاور،،لەدەربەنی نارامسین پەیکەرێکی نارامسین لەسەربەردێکی شاخەکە هەڵکۆڵراوە لەشوێنێکی زۆر بەرزدا یە کە زیاتر لە50مەتر بەرزە،،نارامسین یەکێکە لە پاشاکانی ئاشوریەکان کە پاش داگیرکردنی کوردستان ئەو پەیکەرەیان بۆ دروست کردوە.
ئەوماوەی کەلەگەرمیان ماینەوە کۆمەلێ پیشمەرگە لەخەڵکی هەلەبجەبوین .پاش مۆلەت وەرگرتن بڕیار بو ئێمە پێشتر بەروسنور بەرێ بکەوین بۆ ئەوەی کەسوکارمان بەسەر بکەینەوە،دکتۆر فایەق وتی تۆ بڕۆ و من لێرە دەمێنمەوەئەوپێشمەرگانەی کە بەتەمابوین بێنەوە بۆ هەلەبجە (من و شەهید تایرە بچکۆل،مام جافری حاجی ئەولە،سۆران تالەبانی،بەداخەوە هەرئەوەندەم بیرماوە)زیاتر لەدەکەسدەبوین،بەلام لەبەر بەردەومی هێرشەکان نەمان توانی ئەو بەرنامەجێبەجێ بکەین،ناچار گەڕامەوە بۆ لای هاوڕیکانمان لەخەستەخانە،لەوگەرمەی هێرشی ئەنفالەدا بۆ سەرگەرمیان،هەواڵی دکتۆری برام پرسی وتیان والەگەڵ کۆمەڵی برادەر لەنزیک گوندی دەروار کەچوم سەیردەکەم مەحمودسەنگاوی و ئازادی سەگرمەبون ،،وتیان ئیستا ئەم هاوڕیانە تەجمیدکراون،ئیتر ناوچەی قەرداخ کەمێک ئارام بوبویەوە هیزی سەربازی کەمێ تێدا جێگیرکرابو،،زۆربەیان جاشی خەفیفە بون،دوبارە بەرێ کەوتین، شەوبو دەڕۆشتین ،یەک بەدوای یەکدا ،تەماشامان کرد لەڕیزەکەدا پێشمەرگەیەک جگەرەی داگیرسان،یەکسەر دکتۆر پەلاماری داو ،جگەرەی کوژاندەوە ،دەیان قسەی پێوت،چونکە دەترساین کە ئەمەسیخوڕ بێتو ئیشارەت هەڵ بکات بۆ دوژمن،لەلای داری زەردەوە تێ پەڕین،کەوتینە تەختایی،،شەوبوو(بڕوابکەن بەڕێ ڕۆشتنەوە خەوم لێکەوت،تا لەپڕ سەرسمێکم دا وخلیسکام لەناوگیادا،ئینجا زانیم خەوتوم وبەخەبەرهاتم،،مێشکم ئیسراحەتی کرد تەنها بەو چەند چرکە خەوە)،ڕۆشتین بۆ گوندەکانی دۆلان و قازان قایەو میوڵی،یەک ڕۆژ بە خۆشاردنەوە لەو دۆڵانە ماینەوە به هاربو مانگی چوار ،ئەوڕۆژە لەگوندی (قازان قایە) کەئیمە ئیختفا بوین  منو کاک جوتیارو مام برایم پێکەوە بوین،ئیتر چوار چوار یان پێنج پێنج خۆمان ئەشارەدەوە تاکو ئێوارە،ئەوڕۆژە برادەران ڕێیان کەوتبوە ماڵێک لەوگوندە کەهەمو کەلوپەلێکو خورادنێکی تێدابو بەجێ یان هێشتبو،ئیتر  چێشتێکی باشیان لێ نابو برنج لوبیای سپی بو ،باشم لەبیرە چەندژنێکی پێشمەرگە لێێان نابو ،لەوانە کافیەخانی ژنی کاک عومەر وژنەکەی کاک حمەلەتیف،،هتد،،تائێمە هاتینەوە ناوگوند هیچمان بەش نەمابو،ناجار پاشخوانی ناو قاپەکانمان خوارد کە مابویەوە بەلام هەر زۆر بەلەزەت بو چونکە مانگێک زیاتر بو نانمان نەخواردبو هەر تەنها گیامان دەخوارد ئەوماوە زۆرە لەداوی دەرچونمان لە خەستەخانەی بەلەکجاڕ لە 24/3/1988،هەندێک نانی تیریم دەست کەوت ،وردم کردو گیرفانم لێ پڕ کرد،، هەرلەوڕۆژەدا  کۆمەڵێک جاش هاتبون بۆ شڕەخۆری لەگوندەکانی گورباز وئەوانی تر دەگەران،سوتفە کەوتبونە مل کەمینی هەندێ پێشمەرگە لەوانە ،کە بەڕێز عومەرغەریب و ڕەوفی برای بون،،تەقە دەستی پێکردبو،جاشەکان رایان کردبو،،مامەڕەوفیش گولەیەک بەردەستی کەوتبو دەستی شکاندبو،ئیتر دکتۆر فایەق ڕۆشتبو چاڕەسەری کردبو، بەگەچ تێگرتن،کاک عومەر مابویەوە  تا لەڕیگەی دیموکراتەوە لەسلێمانیەوە هاتبو بۆ بناری قەندیل،واتە لەگەڵ ئێمەنەهات، لەشوێنێکی تریش لەنزیک میوڵی هەندێ جاشی تر پەیدابون لەنزیکمانەوە ،وەلا خۆمان ئامادەکرد بۆیان ،ئێمە لەسەربەرزایی بوین ،دواتر کۆمەڵی برادەری تر لەخوارەوەبون،ئەوان هەستان بەتەقەکردن لێیان وراویان نان،لەوکاتەدا خزمێکمان  (هاوڕی ئاوات ..کەپ.م شوعی بو بینیم،،پاش سلاو ئەملاوئەولای یەکمان ماچ کرد،ئەو یەکێک بو لەوانەی کەجاشەکانی راونابو،ئیتر دوای ئەوە لای منی بەجێ هێشت وڕۆشت لەگەڵ هاوڕیکانی،( هاوڕێ ئاوات کە ناوی جەلیل ڕەمەزان گوڵپی  بو،،دوای راپەڕین بو بە پ.م یەکێتی،بەلام بەداخەوە لەشەڕی دەسەلاتی کورسی بەدەستی بزوتنەوە زۆر بێ ڕەحمانە و دور لەهەمونەرێتێک بە ئەسیری شەهیدیان کرد)،ئەوڕۆژە هێزەکانی یەکێتی بون بەسێ بەشەوە هەربەشەیان ڕیگای پەڕینەوەی بۆ خۆی دیاری کرد، لەبەری قەرەداخ بۆ بەری جادەی چەمچەماڵ سلێمانی، ڕەتڵێک  کە کادرەکانی خەستەخانەی لەگەڵ بو لەسەرشاخی سەگرمەوە بۆ سەنگاو پاشان لە جادەی چەمچەماڵ تەکیە بۆ گۆپتەپەو خالخالان ،ڕەتلەکەی تر لە بازیانەوە،ڕەتلەکەی تر لە تاسڵوجەوە،من باسی ڕەتلەکەی خۆمان دەکەم،نزیکەی 300 پ.م دەبوین و کۆمەلێك پێشمەرگەی حزبی شووعیشمان لەگەڵ بو ،لەکاتی سەرکەوتنمان بەشاخی سەگرمەدا  دەمەو ئێوارە دوای عەسر بو،ئەوەندەم خواردبوو خەریک بو ورگم بتەقێ،خۆ مەجالیش نەبو نیتاقی تاقمو تفەنگەکەم شل بکەم،چونکە لەڕیگە بەجێ بمێنی کەس ناوەستێ بەدیارتەوە،بەهەرحاڵ کەوتینە سەرشاخی سەگرمە تەختایی بو،تەمو هەوربو،17/4/1988 بو باشم لەبیرە وتم دکتۆر ئادەی رادوێکەت باکەمێک هەواڵ بگرم،رادوێ بەغدام کردوە ،یەکسەرگوێم لەمژدەی ئازادکردنی فاوی بەدنیا راگەیاند، ئیتر زۆربەمان ئەم هەواڵەی بیست،زۆر ناڕەحەت بوین،وتمان بەوخوا جەیشی سەدام هەمومان دەگرێ ، لەکاتی ڕێکردنمان بەروخوار بۆ دیوی سەنگاو،زۆرێک لەپ.م کان ،مەخزەنیان فڕی ئەدا ،چونکە قورس بو،ماندوبون،بەڕیکەوتین شەوچویەنەگوندی(دلکە) لەبناری سەنگاو،بلاوبوینەوە بەگوندی چۆڵدا،هێشتا نەڕوخابو،،وتمان ئەمشەو ئیسراحەت دەکەین لەم گوندە و پاشان لە چەمی باسەڕە دەپەڕینەوە،جەماعەتی خەستەخانە هەمومان لەماڵێکی چۆڵ خەوتین، لەسەر زەوی،ئێمە حەرەساتمان نەگرت،چونکە گوندپڕ بو لەپێشمەرگە،ئەوان بەرپرسی ئەمنیەتی ئەوهێزەبون،کەترس هەبو ئینسان کەمتر خەوی لێدەکەوێ،هەمیشە وریابوین،یەکسەر لەسەرزەوی رادەکشاین ،،نازانم کەی خەوم لێکەوتبو،،سات چواری بەیانی بو بەخەبەرهاتم ،تەماشا دەکەم کاک بەسام(سامان) کە چێشتلێنەری خەستەخانە بو هەروەها جەکیشی پێ نەبو،دیار نەمابو لەجێگەکەی،یەکسەر جومە دەروە وتم نەوەک بۆ سەرئاوچوبێ،پاش ئەوەی کەتاکید بوم ،لەدەروەش دیار نیە،هاتم دکتۆر فایەقم هەلساند و وتم بەسام دیار نەماوە،ئیتر یەکسەر ڕۆشتین شیخ جەعفەرمان  ئاگادار کرد ،ئەو لێپرسراوی ئەو ڕەتلە پێشمەرگانەی یەکێتی بون کە لە گەرمیانەوە دەڕۆشتین،وتمان کەسێکمان دیار نەماوە ،بۆی هەیە ڕۆشتبێ خەبەر بدات بەم ڕەبایەی جاشو جەیش کە زۆر نزیکمان بون لەسەنگاوەوە،ئیتر کۆبوینەوە و بڕیاریان دا گوند چۆڵ بکەین،،بەناوئەوشاخانەدا لەوانەیە 20کم ڕۆشتین بەروڕۆژهەلات، لەوێ گیرساینەوە،برسیمانبو تەنها تۆڵەکە و سۆڵەکە و مەژگیلەمان دەخوارد،لەگیرفانمدا کەمێک نانی تیریم خەزنکردبو،تەماشامان کرد لەدورەوە لەناو ڕکەبەردو چەمێکدا هەندێ مرۆڤ دیارن، ترساین وتمان وەلا کەمینی جاش وجەیشە،ئێمەش کۆمەلێ پێشمەرگەی ئازا لەچەندلایەکەوە بە دزیەوە نزیک بونەوەلێیان،دەرکەوت کە هێزی دوژمن نەبو،کەڕۆشتینە نزیکیان نزیکەی هەشت کەسبون دوو سێ ژنیان لەتەک بو،ژنێکیان تازە مناڵی بوبو لەو کەژە،ڕێگەیان ونکردبو ،عەرەب بون،وتیان ئێمە لەحزبی(التجمع الدیموقراطی القاسمی)ین،کەئێمەیان بینی زۆریان پێ خۆش بو،ئیتر ئەوانیش کەوتنە گەلی ئێمە لەڕێ ڕۆشتن،دوای ئەوە کەمێک ئیسراحەتمان کرد،وکەوتینە دوانیوەڕۆ،جوونکە ترسی هێڕشمان هەبو ،بۆمان دەرکەوت کە بەسام ئیخباری نەکردوینو کەوتۆتە دەس کەسی باش( دوای راپەڕین زانیمان بەسام خۆی تەسلیمی ڕەبایەی جاش کردبوو ناسراوی خۆیان بو بو ).
دوای ئەوە جیهازیان بۆ شەهید حەمەڕەش کرد کە بێت بەهانامانەوە وەک دەلیل بۆ ڕێگەی پەڕینەوە لە چەمی باسەڕە،،چەمی باسەڕە زۆرزۆر بوئەوسالە بەهۆی بارانی زۆرەوە،هەروەها جادەی قیریش لەچەمچەمالەوە هاتبو تابناری دەربەنی باسەڕە،بەڕەبایەی عەسکەری وجاش تەنرابو بەتەنیشت چەمەکەوەبو،،کەسی شارەزا نەبوایە ،کەس نەی دەتونی ئەم بەروئەوبەربکات،شەهید حمەڕەش شوێنە تەنکاوەکان شارەزابو،ئەوڕۆژە لەسات سێ ی دوا نیوەڕۆوە لەبناری سەنگاو بەڕێکەوتین و ،شەو درەنگێ لەچەمی باسەڕە پەڕینەوە ، سێکەس سێکەس دەستی یەکمان دەگرت تاکو ئاونەمان بات لەکاتی پەڕینەوەدا قۆڵی یەکترمان توند دەگرت، شەوبو لەچەم پەڕێنەوە لەنێوان ڕەبایەکاندا ڕۆشتین بەسەلامەت،ڕێمان کرد ساتی شەشی بەیانی گەیشتینە گوندێکی چۆڵ ناوی (خاڵدان) ،بو دابەش بوین بەناو خانوەچۆلەکاندا ،خۆمان کردەوە  ئیسراحەت بکەین تائێوارە، لەپڕ دەنگی تەقینەوەهات...تومەس جاش وجەیش بەدوری 10کم لەخوارمانەوە هاتون گوندەکان بتەقێننەوە،ناچار هەستاین هەمدیسان ڕۆشتینە دەروەی گوند،دابەش بوین بە دەستەدەستە خۆمان ئیختفاکرد لەناو چاڵو چەمو گەنمدا،،بەهارێکی تەڕ بو گیاوگەنم زۆر بەرزبوبوەوە مانگی چوار بو،رەمەزانیش بو،ئیتر پێش نیوەرۆ دەنگی تەقینەوە نەما،گوندەکەیان تەخت کردو گەرانەوە.
نزیکی نیوەڕۆ بو تەماشە دەکەم ڕانێک خەریکە بەلاماندا تێپەڕی کرد زۆر سەرم سوڕما،وتم چۆن ئەمەلێرەماوەتەوە،بەخوائیستا جەیشو جاش بەبۆنەی ئەم رانە بەرخەوە دێن بۆی و ئێمەش کەشف دەبین،بەراست ئێمەزۆر ماندوبوین ڕێکردنو برسێتی بڕسی لێ بڕیبوین،ئەگەر توشی شەڕ بهاتینایە،بەرگەمان نەدەگرت،پاش کەمێک وتمان ئەرێ بۆ گیسکێکی لا نەکڕین،وەلحاسڵ گیسکێکمان کڕی لام وایە بە دوانزەدینار بو،یەکسەر سەرم بڕی ولەتم کرد،جەقۆم دایم حازربو،بەزمەی تفەنگ شیشمان لێدا و لەکۆلەپشتەکەماندا خوێ هەبو،شوێنی ئیختفاکەمان ،کەڵوەزێک بو  چەمو بن بەدر ،زۆر تەڕ بو چەند دارتویەکیشی لێبو ئاویش بەچەمەکەدادەڕۆشت،چەند لقێکی وشکم لەتوەکە شکاندەوە، (من و کاک جوتیارو کاک سەرکەوت و کاک برایم ودکتۆرناسح ودکتۆر فایق) ئەوەندەئەزانم بەڕەحمەت بێ کاک بۆتانمان لەگەڵ نەبو،گۆشتەمان برژاندو خوارد،هەموی ئیسقنەکانیشمان برژاندو کڕاندەوە،بەڵام هەر برسیمان بوو تێر نەبوین،چونکە نان نەبو پێوەی بخۆین،،شوێنی خۆشاردنەوەکەی ئێمە نزیک گوندەکە بوو،دوای عەسر کەهاوڕیکانی ترمان لەسەروی ئێمەوەبون هاتنەوە بینیان ئیسقان کەوتوە زۆر قەلس بون وتیان بۆچی ئێمەتان بانگ نەکردوە گۆشتتان خواردوە،لەراستیدا زۆرمان هەوڵدا بیان دۆزینەوە بەلام نەمان توانی ،جونکە هەرکەس خۆی دەشاردەوە نەئەبو سەرتاتکێ بکات،یان هەستێتە سەرپێ ،هاتینەوە ناوگوند تاکو خۆمان ڕیک بخەین و بەرو جادەی چەمچەمال تەکیە بەڕی بکەوین و لەوێ ببەڕینەوە بۆ ئەوبەری خاڵخالان،لەوێ هێشتا ئاوەدان بو ئەنفاڵ نەگەیشتبوە ئەو سنورە،کاتژمێری چوار بەڕی کەوتین بەدوای یەکدا،تانزیک جادەی قیر،نێوان چەمچەماڵ و تەکیە ،ئەم جادە بە ڕەبایە تەنرابو،سات نۆی شەوهەرچۆنێک بو پەڕینەوە ئەوبەر ،کتژمێری چواری بەیانی گەیشتینە گوندی (باوەفەتی) ئاوەدان بو،تەقەمان دالە مالێک دوکانی هەبو هەندێ بسکیتمان کڕی و سابون ،بەیانیەکەی ڕۆشتین بۆ گوێ چەم خۆمان شۆرد(من وکاک جوتیار وکاکا برایم دکتۆر ناسح ودکتۆرجەلال) لەناوئاوی چەمەکەدا گۆمێک هەبو زۆر قوڵ بو مەلەمان تیدا کردو جلەکانیشمان شۆرد و هەلمان خست تاوشک بویەوە یاریمان دەکرد لەناوگۆمەکەد،ئەم خۆشۆردنەی پیشمەرگە لەگەرمیانیش چەندین جار لەگۆمەکاندا خۆمان ئەشۆرد لەگەڵ جلەکانمان،بەلام لەخەستەخانە حەمام مان هەبو گەرممان دەکرد هەمو هەفتەیەک ،پاشان بەڕی کەوتین بۆ گوندی (چیاسەوز) لەوێ بوین هەندێ پیشمەرگە کەسوکاریان هاتن بۆلایان و هەندێکیشیان ڕۆشتنەوە بۆ مال، ڕۆژێک پشومان دا لەم گوندە،بەتەمابو بڕۆین،بەیانی زوو بوو بینیمان  دەنگەدەنگێک هەیە لای مزگەوتەکە ،کەچومە پێشيوە بینیم مامۆستا مەحمودی بەرپرسی دارای تیپی 51 گەرمیان منالێکی مەلۆتکەی لەباوەشە،وتمان چیە وتی ئەوە لەنزیک ڕەبایەکانی جادەی دەربەن باسەڕە دۆزیمانەوە، زانیمان هی ئەوەژنەعەرەبەیە کە لەگەڵ خۆمان بو هەڵمان گرتەوە،بۆئەوەی نەگرێێت  وکەشف نەبین حەبی ڤالیۆممان توانەوە کردمانەقوڕگیا،ئیتر خەوت،مامۆسات مەحمود لام وایە توانای نەبوبو کە لەگەڵ ڕەتڵەکەمان ئەوشەوە بپەڕێتەوە،شەوی دواتر هاتبو،،تومەس عەرەبەکان ئەم مناڵەیەن فڕێ داوە لەترسی ئەوەی کەگریاوە نەوەک کەشف ببین،سەرنج بدەن لەم کاتەدا مرۆڤ گیانی خۆی لاخۆشەویسترە لە کۆرپەکەی باوەشی،کە زۆر دڵ تەزێنە،ئیتر ژنەیان دۆزییەوە لەئاوایدا و هات منالەکەی خۆی وەرگرتەوە ،دەمێ ئەگریاو دەمێک زۆردڵخۆشبو ،کە کۆرپەکەی بەو شێوە موعجزەیە خوا بۆی هێناوەتەوە.
تیمی خەستەخانە بەرەو گوندی گۆپتەپەو عەسکەرڕۆشتین،بۆ ئەوەی لەزێ بکەینە ئەوبەر،ڕژێم ئاوی زێ و سەدی دوکانی تائاخر پلەی زۆری بەردابویەوە کەسەیری ئاوەکەمان دەکرد زۆر سامناک بو،ئاوی زۆر سەوز خێرادەڕۆشت،ناچار بوین بەکەڵەک لێی بدەینو ببەڕینەوە چونکە یان دەبوایە چاوەرێ شەڕمان بکردایە یان لەئاوەکەبدەین،چارەنوسمان نادیار بو،لەکۆتایدا هەمومان پەڕینەوە ئەوبەر بە دوو وەجبە ،کەڕۆشتینە ئەوبەر کاک بۆتان ماڵێکی خزمیان هەبو ڕۆشتینە ئەوماڵە و میوانداریەکی باشیان لێ کردین،نیوەڕۆ برنجێکی سوریان بۆ لێناین و لەگەڵ ماسی سورەوکراو،زۆرم برسی بوو ،بەلام لەژیانمدا ماسیم نەخواردوە،چیبکەم ،بۆنی ماسیم بکردایە خەریک بو جەرگ ودڵم دەهاتە دەروە،بەلام ئەم ماسیە ئەوەندەجوان چاک کرابو ،دەستم کردبەماسی خواردن بەجەشنێک دوای هەمویان دەستم هەڵگرت،زۆر بەلەزەت بوو، هەتا ماوم لەزەتی ئەوماسیە م لەبیرە،نازنم هی ئەوەبو کە زۆرم برسی بو ؟
کۆتایی مانگی چوار بو،بەرەوگوندی (قزلو)ڕۆشتین کەگوندێکی جوانو سەوز لەقەراخ زێی دوکان چەندڕۆژێک لەوێ ماینەوە ،مزگەوتێکی خنجیلانەی هەبو لەگەڵ حەوزو ئاوێک،کاتێ لەم گوندەدا بوین (من وکاک جوتیارو کاک برایم) بەڕەسمی هەمیشەیی لەلایەن کەسێکەوە بەناوی کاک زرار براینەوە ماڵ لەدیوەخانەکەیدا میوانداری لێکردین ، زۆر بەداخەوەم کە تائیستا نەمتوانیوە تەنانەت سوپاسێک لەو برابەڕیزەم بکەم،بەراسی بەهەمو مانایەک پیاو، ڕیزدار میوان دۆس،ڕۆژانە سێ ژەممە لەماڵی ئەم پیاوەبوین ،ئەگەر ڕۆژێک نەچوینایە خۆی دەهاتەوە بەشوێنمانا بۆ مزگەوتو  ناودێ،یەک دنیا گلەیی لێ دەکردین، و دەی بردینەوە بۆ ماڵ،جاروبار بەڕۆژدا دەچوینە مزگەوتەکە ،بەلام کەمێک پیسوپۆخڵ بو کەس گوێ نەئەدا بەپاک کردنەوەی،لێرەدا هەستم کرد کە ئەسپێ چۆتەگیانم ،چونکە سەدان جۆر خەڵک دەهاتنە نێو ئەم مزگەوتە،ئیتر تاچومە دیوی ئیران ئەسپێ لەمن دانەبڕا ،هەر خۆم دەخوران چونکە مەجالی خۆشۆردنو جل گۆڕینمان نەبوو هەمیشە بەدەم ڕێگاوەبوین،پێشتریش جاریکی تر ئەسپێ پەیدابو لەگیانم،لەخەستەخانەی مەڵبەند بوین لەبەلەکجاڕ چەندبریندارێکیان لەگەرمیانەوە هێنا  خەڵکی گوندی دوانزە ئیمامی لای کفری بوو،یەکێکیان ڕومانەی پیا تەقی بو قاچو قولی شەرواڵەکانی شڕ بوبون،کاتی تەداوی لەبەریان دڕاند،ئیتر دکتۆرفایەق وتی ناجح ئەوشەرواڵەت بێنە بۆ ئەم پێشمەرگە، لەگەڵ کراسێک بۆم برد،بەتەما نەبوم ئیتر لێی وەربگرمەوە،دوای ماوەیەک کەبرینەکانی چاک بوبویەوە،شەرواڵ و کراسەکەی بۆشۆردبوم و دای نابو،خۆی دەرچوبو لەخەستەخانە،دوای ماوەیەک شەرواڵ و کراسەکەم لەبەردابو ،سەیردەکەم بن باڵو بەرسکم دەخورێ ووتم لەوانەیە حەساسیەتم هەبێ،زۆرم دەخوران ،لەوکاتەدا بەریز دکتۆر دلێر کە لەحزبی شوعی بو میوان بو لەلامان لەخەستەخانە،زانی من خۆم ئەخورێنم وتی بزانە ئەسپێت پێوەنیە؟ سەرم سوڕما ،وتم بۆخاتری خوا ئەسپێی چی، ئیمە لەخەستەخانە زۆر پاکو تەمیزی خۆمان دەکرد،وەک شار حەمامان هەبو،،دواتر تەماشەی کراسەکەم و شەروالەکەم کرد بینیم ئەسپێ ڕیزیان بەستوە لەناوتەقەڵی شەروالەکەم و کراسەکەمدا،ئیتر هەمویم داکەندو مەنجەڵێ ئاوم گەرم کرد وجلەکانم خستە ناوی لەگەڵ تایت جوان کوڵا بۆ ماوەیەکی زۆر،بەوجۆرە ڕزگارم بولەئەسپی .
کۆتایی مانگی چوار بو دکتۆر هاتەلام وتی تۆ دەبێ پیش من بڕۆی بۆ ئیران و هەواڵێکی کەسوکارمان بزانی،وتم باشە،لەوکاتەدا مەفرەزەیەکی تیپی 59 دەشتی کۆیە بەئەرک دەچون بۆ مەڵبەندی 3 ،،ڕۆژی 1/5/1988 ،منودکتۆر مەحمود لەگەڵ کەسێک بەناوی کاک هاوڕێ ی کاکەحەمەی کلکە سماق، کوری سەرۆکی ڕیبازی ئەهلی هەقە،بو لام وایە لەئیستادا خۆی سەرۆکی ئەوڕیبازەیە،،سواری عەرەبانەو مەکینەبوین بەڕی کەوتین،کە  12 پ.م  دەبوین.پێشمەرگەکانی دەشتی کۆیە تەنها کەسێکیان بەناوی (لادێ) لەبیرمە،،جادەی قیری تەقتەق کۆیەمان بڕیو لەشیوەسور پەڕێنەوەئەوبەر،ئەو ناوچە شارەزا نەبووم،زۆر هەلەتو دۆلی قوڵی تێدابو،بەرزونزم،دوای عەسربو لەجادەی کۆیە -تەقتەق مان دا،شەوداهات ڕۆشتیە شوێنێک هەندێ ماڵی تێدابو کە حەیوانداربون،لام وایە سات 9 شەوبو،نانمان خواردو هەمدیسان بەتراکتۆر بەری کەوتین تانزیک جادەی کۆیە-هەولێر کەوتینەوە( بۆ مێژو باسدەکەم لەناوئەم عەربانەی تراکتۆرەدا خەوم لێکەوت بۆ چەند چرکەیەک ، بیهێنە بەرچاوی خۆت کێ خەوی لێ دەکەوێ لەناوعەربانەی تراکتۆردا کە چەندە هەڵبەزودابەزدەکات) ئەگەر ماندویی نەبێت، ئیتر تراکتۆرەکە گەرایەوە ،خۆمان بەپێ نزیک کەوتینەوە لەجادە تاکو دڵنیابین کە کەمین نیەو بەسەلامەتی دەڕۆین،لەجادە پەڕینەوە کات دوای دوانزەبو،بەسەرشاخی باوەجی کەوتین و گەیشتینە دۆڵی سماقولی،لەمالێ نانو ماستێکمان خوارد،هەمدیسانبەڕی کەوتینەوە ،بۆ ناوشاخەکان گەیشتنە گوندێک ناوی(کونەفلوسێ) بو کەمێک پشوومان دا  سەرکەوتین بەسەرشاخی هەورێ دا بۆ سبەی بەیانی گەیشتینە گوندی نازەنین،نانی بەیانیمان خوارد ،نازەنین زۆر دڵگیرو جوان بو دیمەنی باخەهەنارەکانی هەورامانی وەبیر هێنامەوە،لەوێوە ناحیەی هیران دیاربو کە حکومەتی تێدابو،دۆڵی نازەنینمان تەی کردو بەشاخدا سەرکەوتین ئیوارەکەی گەیشتینە گوندی چێوەی خوارو ،شەو لەوێ خەوتین،چۆڵو هٶڵ بو،بەیانی زو بەڕی کەوتین بۆ گوندی خەتێ،لەوێ بوین بەمیوانی خەستەخانەی مەڵبەند کەلەپشتی گوندەو بو لەناو دۆڵیکدا تەنها ئاسمانی لێوەدیار بودکتۆر زریان مان بینی و چەن هاوڕیەکی تریش،رۆژێ پشومان داو دواتر هاتین بۆ بارەگای مەلبەندی 3 کەشوێنێکدابو لەنێوان گوندی خەتێ و بالیساندابو،ڕۆشتینە لای کاک کۆسرەت لێپرسراوی مەڵبەندبو،نامەی دکتۆر فایەقم پی نیشاندا،لەنامەکەیدا هاتبو کە هەردو هەڤاڵ د.ناجح ود.مەحمود بەمەبستی سەردنی کەسوکار دەچنە ئیران،،ئەویش وەرقەیەکی مۆرکراوی بۆ کردین بۆ پەیوەندیەکانی سەرسنور کە لە( دۆڵەکۆگە )بو،نوسیبوی هاوکاری هەردهەڤاڵ بکەن بەمەبستی چونەئیرانن .
ئەوڕۆژە لەمەڵبەند بو ین هەواڵی هێرشی سوپای ڕژێممان بیست بۆ ناوجەکانی دەشتی کۆیەو قەڵاسێوکە کە 3/5/1988 بو،لەم هێرشە بەربلاوەدا کە  بەشالاوی ئەنفالی 4 بەناوبانگە ڕژێم چەکی کیمیایی لەگوندی گۆپتەپە بەکار ‌هێنابو سەدان هاولاتی شەهیدو برایندار بوبون.
هەروەها لە چەندین لاوەهێرشی هێرشی دەس پێکردبوو،جەندین پ.م قارەمان شەهیدبون ،ئەوەی من بیناسم شەهید (مەناف) کەخەڵکی تەوێڵەبو،خەڵکی ناوچەکەش زۆرێکیان لێ ئەنفال کرانو بێ شەرو شوێن بون،پێشمەرگەش دوای شەریکی سەخت پاشەکشەی کردبو بۆ ناوچەی خۆشناوەتی کە مەڵبەندی 3 ی لێبو.
ئێمە سێ کەسبوین بەڕی کەوتین من د.مەحمودو کاک هاورێ هەرسێکمان یەکێتی بوین لەبالیاسانەوە بۆ گوندی دەرشیر،ئینجا لەبەرزایەکانی دەرەشیر سەرکەوتین و بۆ دۆڵی مەلەکان،دۆڵی مەلەکان کانیەکی زۆر گەورەو ئاوی زۆری هەبو کە لەسەروی گوندەوبو هەمو باخەکانی ئاودێر ئەکرد،نەچوینە ناوگوند،ئینجا بەرەو سەروە سەرکەوتین لوتکەی شاخەکانی کەژوەست و ئاراسن دیاربو لێمان ،سەرکەوتینە نێوان ئەودولوتکەیە،ئیوارەدرەنگ گەیشتینە خێوەتێکی پیشمەرگە کە چاودێری ئەوڕێگایەی دەکرد لە بالیسانەوە سەردەکەوت بۆ وەرتێ.لەو بەرزایە،شەو لای ئەوان ماینەوە زۆر سارد بو هێشتا بەفر لەئەرزدا مابوو، سەرتای مانگی  4/5/1988 بوو،بەدریژایی شەو خەو نەچوە چاوم، داربەڕویەکی گەورەیان ئاگر پێوەنابو لەبەردەمیا دانیشتبوین خۆمان گەرم دەکردەوە،،کەڕومان دکردەئاگرەکە پشتەوەمان خەریک بوبتەزی،ڕۆژمان کردەوە سات شەش بەڕی کەوتین بۆ گوندی وەرتێ،شارەزانەبوین،بەلام بەو ڕێگا دەڕۆشتین کە دیار بو لەپێشمانەوە،شاخی کاروخ دەڕوانێ بەسەروەرتێ دا،لەبنار ئەم شاخەوە گلۆربوینەوە ،لێرەش توشی تۆپبارانێکی تربوین وخۆمان شاردەوە لەناو تەڵانە باخەکاندا،تومەس ئەمە لە ڕەبایەکانی ڕژێمەوەدەهات کە لەوبەری وەرتێ وە دیاربو لەدەربەنەکەوە،تا گەیشتینە ناو گوند،وەرتێ گوندێکی سەرسەوزو جوان پڕ بو لەدارگوێز ،بەناوباخدا ڕۆشتین تاکو گەیشتینە ناوگوند،نزیک کاتژمێری یانزەی نیوەرۆ بو ،برسیمان بو،قسەمانکردەیەک وتمان دوای سات دوانزە لەمزگەوت یەک دەبینین،،من و د.مەحمود چوینە بەرمالێک ژنێکمان بینی و ،وتمان پورێ برسیمانە شتێک نیە بیخۆین،وتی فەرمون کەچوینە ماڵەوە،ماڵەکایان دوقات بو،ئێمە لە داڵانی خواروەدا دنیشتین چونکە دەمان ویست زو بڕۆین،ئیتر پاش کەمێک هەندێ گیای سورەوکراوی هێنا بۆمان،کەمیش بو،لام وایە پێشتر لێینابو خورا بو ئەمەی مابوەوە،کەهێنای د.مەحمود وتی ئەمە چیە ،منیش وتم گیایە،وتی بەخوا من بەحەیاتم شتی وام نەخواردوە ،نایخۆم،ئیتر وتی ئەگەر هەتانە کەمێک ماست بێنە من نانو ماس دەخۆم،وەلحاسڵ گیای سورەکراومایەوە بۆخۆم،تێرم لێ خواردو تاوەکەم لێسا،زۆر بەلەزەت بولەلام( لە گێلاخەو روسقە...هتد دەچو)،چایمان خواردو گەڕاینەوە مزگەوت،کاک هاوڕیمان بینی ،ئیتر دەبوایە لەڕیگەی دۆڵی خانەقا بڕۆشتینایە،شارەزایش نەبوین،وتمان با دەلێلێ پەیدابکەین،لەوکاتەدا کۆمەڵێ پ.م ی تریش کە حسک بون ئەوانیش گیرۆدەی دەلیل بون نەشارەزابون،،کەسێکمان پەیدا کرد و ( 50 ) دینارمان بۆ کۆکردەوە لەبەینی خۆمان،پێمان دا،ڕێک کەوتین کە لەجادەی دۆڵی شەهیدان و دۆڵی خانەقا بمان پەڕێنێتەوە ، کات ژمێر یەکی دوانیوەرۆ ڕۆشتینو سەرکەوتین بەسەرشاخێکدا بەرامبەر گوندی وەرتێ ئینجا دابەزیەن ( گەروی زارگەلی ) کەزۆر ئاودار بو چەمێکی گەورەی ئاو پیا دەڕۆشت نیوەی شەروالەکانمان تەڕ بوو، ئیوارەمان لێ هات ،کاتژمێری هەشتی شەو لەجادەی قیرمان دا لەنێوان ڕەبایەی جاشەکان دەرچوین بۆ ئەوبەر کە دەکاتە بناری قەندیل،کابرای دەلیل تاکو شوێنێک هات ،لام وایە گوندێکی چۆڵ بو ئیتر گەرایەوە،ڕۆشتینە خانویەک  هەموگیانما تەڕ بو،،نەمان ئەویرا ئاگربکەینەوە،پاش کەمێک پشو هەمدیسان بەڕێکەوتین ،بەلام دنیا زۆر تاریک بو نیوەشەوبو،لەخۆمانەو کویرانە بەوبنارەدا ملی ڕیگەمان گرتەبەر،کەوتیەن شوێنێک کە زۆر خزبو هەموی لمی سور خزاین بۆ خوارەوە تاکو دنیا ڕۆشنی کرد نەمان ئەزانی واین لەکوێ.
کەدنیا ڕۆشن بو،ئیتر ڕێگەکەمان دۆزیەوە  دەستمان کرد بە ڕۆشتن، بەدرێژایی بناری قەندیل ڕۆشتین بەرو دوای یەک،هاواریان ڕۆشتبون،لەچاوی من ود.مەحمود ون بون،لەنزیک گوندی بۆڵی بووین لەدورەوە خەیمەیەکمان بەدی کرد،دۆشکەیەکی لەبەردەمابو،زۆر ترساین وتما ئەرێوەڵا ڕێگەمان ونکردوە ،چوینە ناو سوپای ڕژێمەوە،هیچ چارەیەکمان نەبو ،شوێنەکەمان زۆر بەرزبو ،دۆڵی خانەقا وجادەقیرەکە دیار بو لەقەدپاڵی شاخەوە تەماشمان دەکرد سەیارە بەقەد شقارتەیەک دیار بو،زۆریش ماندوبوین،بەهەرحاڵ چارمان نەما ڕۆشتینە پێشتر ،بینیمان جلی کوردیان لەبەروە هیچ دژە کردەیەکیان نیە بۆمان،دواتر زانیمان ئەمە پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی ئیرانن،وەلا وتم دکتۆر مەحمود بڕۆ بۆلایان کەمێ نان بهێنە،ئەویش ڕۆشتو من لەسەر ڕێگاکە چاوەڕیم کرد تاهاتەوە،بینیم یەک پەنیری گەورەی ئەلبانی عراقی هێناوە لەگەڵ چوار نانی گەورەی لەواشە،تێر نانو پەنیرمان خوارد،نان بەرگەی نەدەگرتین لەبەرئەوەی دەجولاین یەکسەر هەزممان دەکردو برسیمان دەبووەوە،ملی ڕێمان گرت گەیشتینەوە بەهاوڕیکانمان لە گوندی قرناقەو پشت ئاشان،ئەم گوندە یەک دوماڵی تێدابو،خەریکی ئیشی قاچاخی بون،دەیان هێستری لێبو،،ئاوێکی زۆر جوان کەبەفراو بو بەناودێدا خوڕەی دەکرد ،هەرچی تێکەوتایە لەگەڵ خۆی راپێچی دەکرد،کەسەیرت دەکرد کەفی دەکردو ئەیدا لەبەرد وبەرزدەبویەوە زۆر ترسناک دیار بو،نزیک نیوەڕۆ بو ڕۆشتینە بەردەم ماڵێک وتمان میوان رادەگرن،وتیان کورە دەبڕۆن،ئەوە لەبەیانیەوە مردین ،دە وەجبە میوانما بەڕێ کرد ،هیچمان نەما هەموتان خوارد،ئیتر گەڕاینە دواوە،پسکیت و ساردیەکمان کڕی خواردمان،هەمدیسان ملی ڕیمان گرت ،هەر لەوبنارەدا ڕیمان کەوتە گوندێک کەتەنها دوماڵی تێدابو ناوی (کەسکە) بو،لەماڵە کۆچەری و ڕەوەند (ئاژەڵدار) دەچون ،تەنها ژنێک لەوێ بو خەریکی نان کردن بو ،کەنانی گەرممان بینی بەسەرساجەوە زۆر بەلەزەت دیار بو،ژنە فەرموی لێکردین و لەسەرنانکردن هەستایەوە چایەکی لێ ناو ماستێکی جوانێ هێنا بۆمان بەچاییەو چوار پێنج نانمن خوارد،ئیتر هەمدیسان هەستاین تاگەیشتینە گوندی سورەدێ.
لەوێ شتێک زۆر سەرنجی راکێشام  ئەویش بینینی سەدان هێسترو ئەسپ بو ،وتم ئەلێی باریون،تومەس ئەمە هەموی هی قاجاخچیەکانی دیوی ڕۆژهەلاتی کوردستان  کەلوپەل دێننە ئێرەو لێرەشەوە دەبرێ بۆ قەڵادزی،دوای پشوویەک ملی ڕێگەمان گرت ڕێگایەگی هەورازو بەروژورکە،هەر نەدەبرایەوە نیوەڕۆبو بەڕێ کەوتین،لەڕێگەدا دوکەسی خەڵکی هەورامانم (کاک یونسی و کاک ئەحمەد) خەڵکی ئەحمەداوا م بینی کەدەمناسین و لەئێران دەگەرانەوە بۆ عراق،پاش سلاولەیەک کردن هەواڵی گوزەرانی خەڵکی ئاوارەم لێپرسین لەناو ئۆردوگاکانی ئیران، پاشان هەواڵی ماڵی خۆمانم پرسی کە دەی ناسین،هیچ وەلامێکی پێ نەبو بۆم،ئیتر بەدرێژایی ئەو شاخە من دڵم پڕبوە لەگریان و بۆ خۆم دەگریام،بۆ دایکمو براکەم،ڕۆشتین ئێوارە درەنگ گەیشتینە گوندی ڕەزگە،هەڵبەت چۆڵ بو ،بەڵام مەقەڕێکی حسکی لێ بو شەو لەوێ خەوتین ونان و ئیسرحەتمان کرد،ئینجا بەیانی زو هەستاین بەرێکەوتین ، کاتژمێر یانزە گەیشتینە بەردەم شاخی سادرو چەکوچ،تەنها ڕێگیەک هەبو بەسەرپردێکدا دەپەڕیەوە، لەدۆڵەکۆگەوە بۆ سورەدێ و بەپێچەوانەوە، ڕێگەی هەمو هاتوچۆی پێشمەرگەو قاچاخچی بو،کاتێ گەیشتینە نزیک ئەم پردە بۆمبارانی ڕژێم دەستی پێ کرد لەڕەبایەکانی سەرشاخی مامەندەوە، ناچار چاوەڕوان بوین، کەس نەی دەتوانی هاتوچۆبکات چوونکە تۆپبارانەکە زۆر چڕ بوو،لەژێر پردەکەوە بەفراوێکی زۆر جوان ڕێی دەکرد ،زۆریش ترسناک بو لرفەی دەهات ئەوەندەزۆربو،ئیتر ملیڕێگەمان گرت بەڕێگای پیچاوپێچ وهەورازی شاخی سادروچەکوچ هەر نەدەبڕایەوە ،زۆرمان برسی بو،بەدەم ڕێگەوە ڕیواسمان دەخوارد بۆ تینویەتیش بەفرمان دوخوارد،تا ئیورە سات شەش گەیشتینە دۆڵەکۆگێ کە بارەگای ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان و راگەیاندن و پەیوەندیەکانی لێبو،لەگەڵ هەندێ بارەگای تریش،ئەم دۆڵە زۆر شوێنێکی قوڵ و سەخت بو تەنها ئاسمانی لێ دیاربو پڕ بولەبەفر لەمانگی پێنجدا،شەو لەبارەگای ئیزگە خەوتین لای برادەرێکی خەڵکی قەلادزەبوو کاتی خۆی لەبەغدا لەکاتی خوێندن دەمناسی (ناوی کامەران ) بو،حاکم فەرهادی بێژەریش لەوێ بو،بەیانی وەرقەیان بۆ کردین بۆ پەیوەندیەکانی یەکێتی کە لە( ئاڵوەتان )بو گوندێک لەدیوی ڕۆژهەلاتی کوردستان سەربە شارستانی سەردەشت بو،بەیانی کەوتینە ڕێ منو دکتۆرمەحمود هەر لەدٶلە کۆگە هاوڕیان وتیان دینارەکەتان بکەن بەتمەن،لەوێ برادەرێک هەبو پارەی دەگۆڕیەوە،من تەنها نزیکەی 500 دینارم پێ بو کە هی کاتی پێشمەرگایەتیم کۆم کردبویەوە،نیوەیم گۆڕیەوە بەتمەن، یەکەمجاروبو تمەن ببینم ،نەمان ئەزانی مامەلەی پیوەبکەین،تا بیرمان دەکردەوە دینارێک یانی سەدوبیست تمەن،ئیتر توشی سەرئێشەدەبوین تا حسابمان دەکرد.
بەدۆلەکۆگەد ڕۆشتین بەروژور بەچەمێکدا،ئەم چەمە ئاوێکی زۆر بەفراوی پێدا دەڕۆشت،لەهەندێ شوێن دەبویە بەسەر ئەو بەفردا بڕۆین کە وەک پردی لێهاتبو بەسەر چەمەکەدا ،لەهەندێ شووێنیش کونی تێ بوبو،واتە موجازەفەمان بەژیانی خۆمان دەکرد لەکونەکانەوە تەماشەی خورەوەمان دکرد لرفەی ئاوی سپی بەفراو کەفی دەکردو خێرا دەڕۆشت،هەرکەسی تێکەوتایە یەکسەر تەواودەبو،،زۆر دەترساین کەبەفرەکە لەژێرقاچمان هەرەس بکاتو بڕوخێ و ئێمەش بکەوینە ناو چەمەکە،بەلام بەفرەکە زۆر ڕەق بو بەجەشنێک بەستبوی زۆر درەنگ بەری ئەدا،،ڕۆشتین تاگەشتیەنە کوێستانەکانی گوێزێ،ئەویش بەفر دای پۆشیبو،ئەم شووێنانە مەگەر لەدوای مانگی شەش گیا سەوزببێ و بەفر نەمێنێ، لەبەرامامبەر گوێزێ رەبایەیەکی پاسدار هەبو،جادەی ئیران تائەوێ هاتبوو،ئیتر وەرقەکانمان پیشانداو ،داخلی ئیران بوین،لەوشوێنەدا بەفر بەرزایی پینج مەتر ئەبو لەکاتیکدا هەستم پێ کرد کە شۆفڵ جادەکەی پاککردوەوە،بۆ یەکەمجاربو بەفری وا زۆر ببینم.
دوای چوینە گوندی ئاڵوەتان  بە ماشین ئینجا بۆشاری سەردەشت، لەوێ دکتۆر مەحمودی هاوڕیم لەم ن جیا بویەوە، وتی خۆم تەسیم دەکەم و دەبم بە پەناهەندە، کۆمەڵی سەروازی ئێرانی ئازەری بینی بوو بە تورکی قسەیان کردبوو ئیتر زۆر دڵی کرابویەوە،ئەو لەوێ خۆی دایە دەس ئەوان و دواتر هەواڵیم زانی گەیشتبویە ئۆردوگای کەرەچ،وبەتەما بوو بچێت بۆ هەندەران، لە ئۆردوگای کەرچەوە کتێبێکی بەدیاری بۆناردبووم  ( نەخۆشیەکانی مریشک) بە  کوڕیکی ناسیاوی خەڵکی لای خۆمان ( هێرشی مام شەریف) گەیشتە دەستم و پێ وتبوو بەتەمایە بچێت بۆ هەندەران.
منیش لە سەردەشتەوە بەرگەم کرد و ڕوم لە مەریوان کرد لەوێ چومە دزلی ماوەیەک لە بارەگای پێشمەرگە مامەوە و دواتر سەردانی خزمانم کرد لە ئۆردوگای هەزارخانی و شوێشە، دواتر لە ئۆردوگای شوێشە وەک پەنابەر خۆم تۆمار کردو کارتیان بۆ دەرهێنام، هەتا راپەڕین لە وێ مامەوە

 3/2/2012 نوسراوە

د.ناجح گوڵپی

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ