پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی خەڵکی کوردستان لەباشور

.

پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی خەلکی کوردستان
لەدوای هاتنە سەر حوکمی عەفلەقیەکان لەعیراق،سیاسەتی بەعەرب کردن و ڕاگواستن ودەرکردنی کوردان لەسەر زێدی باوباپیریان ،بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە پەرەی سەند،لەسەرو بەندی شەڕی ئیران –عیراق داهۆڤیەتی ڕژێم گەیشتە ئاستێک کە چەکی کۆکوژی قەدەغەکراوی نێو دەوڵەتی بەکار بهێنێ دژی خەلکی سڤیلو بێ دیفاعی شارو گوندەکانی کوردستان،پاش ئەوەی لەلایەن دەوڵەتانی زلهێزەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرا زۆر بەخەستی لە بەرەکانی شەردا دژی سەربازان وپاسداران و شارە کانی ئیران بەکاری هێنا،لەئەنجامی ئەو هەڵە ستراتیجیەی کە شۆڕشی کورد کردی و خۆی کردە بەشێک لەهاوکێشەی شەری ئیران-عیراق،ئەوەندەی تر بیانوی بۆ دوژمنی سەرسەختی کورد کە ڕژێمی سەدام بو  ڕەخساند تاکو بتوانێت تۆڵەی ئەوەڵ و ئاخری لەخەلکی بێ دیفاعی کوردستان بکاتەوە،دەست بکات بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی دژی شاروگوندەکانی کوردستان،سەرەرای ئەوەی کەعیراق پەیماننامەی قەدگەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی مۆرکردبو،بەلام ئەو پەیمانامەی پێشێل کردو هیچ کۆرو کۆمەڵی نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ نەهاتنە جواب لەسەر بەکارهێنانیئ ئەم چەکە قەدەغەکراوە،چونکە لەپەرژەوەندی ئەو دەوڵەتە زل هێزانەدابو کە چەکیان فرۆشتبو بە عراق،تائیستاشی لەسەر بێت ،حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە وا بکات لەو ولاتو کۆمپانیانەی کە چەکیانداوەتە عراق کە داوای لێ بوردن و قەربوی مادیو مەعنەوی بۆ زیانلێ کەوتوانی ئەم کارەساتە بکاتەوە،وە هەولەکانیش بۆ بەجیهانی ناساندنی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و جینۆسایدی گەلی کورد بە کۆتا نەگەیشتوە،ئێمە لەم یادەوەریانەدا،داوا لە کەسوکاری کیماباران و جینۆسایدی گەلی کوردستان دەکەین کە هەوڵەکانیان چربکەنەوە خەباتی زیاتر بکەن بۆبەسزاگەیاندنی تاوانبارانی چەکی کیمیاوی،لەسەرانسەی جیهان کەدژی گەلەکەمان دەستیان هەبوە،،،ئێمە نامانەوێ لەسەر ئەم کارەساتانە زۆر بڕۆین ،لێرەدا تەنها ویستمان وەبیرهێنانەوەیەک بخینە بەرچاوی خوێنەران لەشێوەی خشتەدا کە رۆژو ،ناوچە و گوندو شآری بۆمباران کراوی کوردستان دەرئەخات،تاکو درندایەتی ڕژێمی بەعسیان بۆ دەربکەوێ دژی خەلکی کورد چۆن بوە،،


                                                ئامادەکردنی؛ دکتۆر ناچح گوڵپی
                                     سەرچاوە؛گۆڤاری پێشەنگ ژمارە 16 ساڵی 1989


veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ