جینۆساید وشه‌یه‌كی لاتینیه‌و له‌زمانی یاسادا به‌كارده‌هێنرێ و به‌واتای گه‌ل كوژی دێت. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راپۆرتانه‌ی سه‌باره‌ت به جینۆساید له‌لایه‌ن رژێمی نازیه‌وه به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به یه‌هودیه‌كان كه‌به هۆلۆكۆس ناسراوه ئه‌نجامدراون، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له سالی 1948 بریارێكی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به رێگه‌نه‌دان و سزادانی ئه‌نجامدانی گه‌ل كوژی (جینۆساید). له یاساكانی مافـی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا كه له 9/12/1948 تۆمار كراوه‌و له‌بریاری 260 په‌سه‌ند كراوه‌و له 12/1/1951 بوه به‌یاسا، جینۆساید له‌گشت خاله‌كانیدا پێناسه‌كراوه كه‌به‌ئامانجی وێرانكردنی سه‌رجه‌م یان به‌شێكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، كه‌مایه‌تیه‌ك، ره‌گه‌زێك یان گروپێكی كۆمه‌لایه‌تی وئاینی ئه‌نجام بدرێن. له‌ناوبردنی عه‌مدی و نه‌خشه‌كێشراو به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێك، وگروپه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان. جینۆساید به‌زۆروكه‌می ژماره‌ی كوژراو پیناسه ناكرێ كه ئه‌و كۆمه‌ل كوژه گوناهبار بكرێ به كرداری كۆمه‌ل كوژی. جینۆساید ده‌كرێ ئه‌نجام بدرێ بێئه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك مرۆڤیش تێیدا بكوژرێت. ئه‌وه به‌جینۆساید (گه‌ل كوژی) داده‌نرێت كه ئامانجه‌كه له‌وه‌دا بێت گروپێكی كۆمه‌لایه‌تی یان به‌شێكی گه‌ل و كۆمه‌له‌كه وێران بكرێ به‌مه‌رجه‌كانی جینۆساید كردن. جینۆسایدی كه‌لتوری و ئابوریش هه‌یه.
یه‌كه‌م وه‌فدی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌له‌بجه
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یه‌كه‌م وه‌فدی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی پرۆفیسۆر (Aubin Heyndricks) نارده كوردستان / عێراق بۆ لێكۆلینه‌وه له‌كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌له‌بجه‌و ده‌وروبه‌ر. له‌رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 11/4/1988 وه‌فدێكی شاره‌زای تۆكسیكۆلۆج و بواری پزیشكی به‌رێگای كرماشانه‌وه رۆیشتنه هه‌له‌بجه. پرۆفیسۆر ئاوبین به‌م شێوه‌یه ده‌رباره‌ی دواوه (ته‌نیا كورته‌یه‌كی گێرانه‌وه‌كه‌یه):
"به‌هه‌لیكۆپته‌ریك له ئێرانه‌وه براینه هه‌له‌بجه‌و له رۆژی 11/4/1988 له‌كاتژمێر 10.30 گه‌یشتینه ئه‌وێ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌كه‌مان. له‌گه‌ل خۆماندا ئامرازی پێویستمان بردبوو وه‌ك جل وبه‌رگی تایبه‌ت و ده‌مامكی غاز بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له كه‌ره‌سه ژه‌هراویه‌كان بۆ بردنه‌وه‌یان له‌گه‌ل خۆماندا بۆ به‌لجیكا. له سه‌ره‌تادا هاتینه ناو شارێكی ته‌واو به‌جێهێلراو، و مردو كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی تێدا نه‌مابوو. 10 جار هێرشی بۆمبای گازی ژه‌هراوی و چه‌كی ئاسایی كرابووه سه‌ر شاره‌كه. هه‌ندێ كه‌س كه له‌ماله‌وه‌یان هه‌لاتبوون بۆیان باسكردم كه كچیان بینیبوو كه ده‌كه‌وتن و ده‌مردن، ئیتر به‌پیی ئه‌وه‌ی كێ و به‌ر كام جۆره ژه‌هری كیمیایی كه‌وتوه. هه‌ندێ خه‌لكی تر له‌شه‌قامێكی تری ته‌نیشت به‌ر جۆره بۆمبایه‌كی تری كیمیایی كه‌وتبوون كه‌زۆر به‌ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاره‌وه مردبوون. چاوه‌كانیان وه‌ك سه‌ری ده‌رزی ده‌رپه‌ریبوو، خوێن له‌ده‌میانه‌وه هاتبوه ده‌رێ. ئه‌مه گازی ئه‌عساب بوه (neurotoxik gas). ئه‌مه‌یان ده‌بێت بۆ خه‌لكه زامداره‌كان زۆر به‌ئازار بوبێت. ئه‌و كوردانه‌ی هه‌تا ئه‌مرۆكه‌ش له ژێر ئه‌نجامه‌كانی چه‌كی كیمیاوی ده‌چه‌وسێنه‌وه له لایه‌ن هیچ لایه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئه‌لمانیاش كه سه‌رچاوه‌ی ناردنی كه‌ره‌سه‌كانی چه‌كی كیمیاوی بووه به رژێمی سه‌دام حسێن. هه‌ر به‌م شێوه‌یه كارگه به‌رپرسه‌كانیش نه‌دراونه‌ته دادگا. ئایا چه‌ندن ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی له‌م 21 ساله‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردن نێردرابێتنه ده‌ره‌وه؟
بۆ هه‌ر كریارێك فرۆشیارێك هه‌یه
كه‌ره‌سه‌كانی دروستكردنی كارگه‌كانی چه‌كی كیمیاوی له عێراق له لایه‌ن ئه‌لمانیاوه نێردرابوون به ناوی (Pestizid) گوایه مادده‌یه‌كه بۆ بواری رووه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌م تۆمه‌تبارانه له ئه‌لمانیا ناو، وناونیشانیان هه‌یه. جگه له كه‌ره‌سه پێویسته‌كان بۆ دروستكردنی ئه‌م چه‌كه، زانیاریشیان دابوو به عێراق بۆچۆنیه‌تی دروستكردنی. هه‌موو ئه‌مانه به ئاگاداریی حكومه‌تی ئه‌لمانیا CDU/CSU له ساله‌كانی هه‌شتاكاندا. هه‌موو ئه‌مانه 40 سال دوای روداوه‌كه‌ی ئاوشڤیتس كه به‌ناوی ئه‌لمانه‌وه سه‌دان هه‌زار مرۆڤی یه‌هودیان به گازی ژه‌هراوی خنكاند. هه‌میشه بۆ هه‌ر كریارێك فرۆشیارێك هه‌یه. لێره‌دا ناوی 82 كارگه‌ی ئه‌لمانیی ناسراوون كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان به سه‌دام حسین فرۆشتووه كه ئه‌و رژێمه بۆ كوشتنی مرۆڤ پێویستی پێی بووه. سه‌ره‌رای به‌لگه‌نامه‌كان ئه‌م كارگه تاوانبارانه نه‌خراونه‌ته به‌ر لێپرسینه‌وه. كه‌سێك بكوژیت ئه‌وا مرۆڤكوژیت به‌لام ببیته هۆی كوشتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات و ده‌وله‌تدا ئه‌وه نێوده‌برێ به سیاسه‌تی ده‌وله‌ت و سیاسه‌تی ئابوری. كێشه سه‌ره‌كیه‌كه به‌ته‌نیا بریتی نیه له دیكتاتۆره‌كان به‌لكو كێشه راسته‌قینه‌كه ئه‌و حكومه‌ت و كارگه به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری ئاماده‌ن چه‌ك و گازی ژه‌هراویش به‌مرۆڤ كوژه‌كان بفرۆشن. هه‌ر كه‌سێك چه‌ك بداته مرۆڤ كوژێك بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی پێئه‌نجام بدات له یاساكانی كه‌تندا وه‌ك هاوشه‌ریك پێناسه ده‌كرێت. له ئابوری و سیاسه‌تی نیوده‌وله‌تیدا زۆر به ده‌گمه‌ن لایه‌نێك كه به‌شداربوبێت له جینۆساید كردن‌دا بۆ تۆمه‌ته‌كه‌ی خرابێته به‌ر لێپرسینه‌وه.
ئه‌نفال
ئه‌نفال روداوێكی سروشتی و رێكه‌وت نه‌بوو به‌لكو ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی نه‌خشه‌كێشراوی عه‌مدی بوو كه رژێمی به‌عس سیستێماتیك دژ به خه‌لكی مه‌ده‌نی له باشوری كوردستان ئه‌نجامیدا كه تێیدا به ده‌یان هه‌زار مرۆڤ كرانه قوربانی. ئه‌نفال ته‌نانه‌ت به‌راورد ناكرێ به كاره‌ساتی چه‌كی كیمیاوی. جیاوازی له نێوان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال و كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌له‌بجه له‌وه‌دایه كه ئه‌نفال ده‌بێت وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك تێی بگه‌ین كه ئامانجی قركردنی گه‌لێكی مه‌به‌ست بووه كه پێشتر پلانكراو بووه. هه‌مان ئه‌و شته‌ی كه نازیه‌كان به‌رامبه‌ر به گه‌لی یه‌هود ئه‌نجامیاندا. به‌پێی یاسا نێوده‌وله‌تیه‌كان ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید ده‌بینرێ هه‌ربۆیه ده‌شبێت له‌سه‌رئاستی نێوده‌وله‌تی وه‌ك جینۆساید ددانی پێدابنرێت به‌تایبه‌ت كه ئێسته دادگای بالای تاوانه‌كان له عێراق ئه‌نفالی وه‌ك جینۆساید ددان پێداناوه.
به‌نێوده‌وله‌تی كردنی كه‌یسی جینۆساید
بریاری په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به كۆمه‌لكوژیه‌كه‌ی گه‌لی ئه‌رمه‌ن له لایه‌ن توركه‌وه وه‌ك جینۆساید ددانی پێدانرا. ئه‌م بریاره بۆ ئه‌رمه‌نه‌كان ئه‌وه ده‌به‌خشێت ئه‌م ددان پێدانانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی بتوانن به‌كاربهێنن. لێره‌دا ده‌بێت بلێم ده‌وله‌تی تورك به‌رده‌وامه له پراكتیزه‌كردنی سیاسه‌تی جینۆساید‌كردن به‌رامبه‌ر به كورد له باكوری كوردستان ته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیاویی دواجار به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك به‌كارهێناوه به‌رامبه‌ر به گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه. رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لێره‌شدا هه‌ر بێده‌نگه. دادگای بالای تاوانه‌كان له عێراق چوار كه‌یسی وه‌ك جینۆساید ددانپَیداناوه كه بریتین له: كه‌یسی ئه‌نفال، كیمیاباران، كورده فه‌یلیه‌كان و بارزانیه‌كان. كه‌واته لێره‌دا كه‌ره‌سه‌ی گرنگ به ده‌ست كورده‌وه‌یه كه‌یسی جینۆساید بكاته كه‌یسێكی نێوده‌وله‌تی. لێره‌دا په‌رله‌مان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌توانن رۆلی گرنگی تێدا ببینن. ده‌سه‌لاتی كوردی پێویسته كار له‌سه‌ر پرۆژه بكات بۆ به نێوده‌وله‌تی كردنی ئه‌م كه‌یسه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ئه‌نفال و شه‌هیدان.
كه‌یسی جینۆساید و ده‌سه‌لاتی كوردی له هه‌رێمی كوردستان
ده‌سه‌لاتی كوردی له هه‌رێمی كوردستان بێ‌توانا بووه جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ی وه‌ك چه‌كێكی سیاسی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌كار بهێنێت، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانییش سه‌ركه‌وتنی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێناوه. ئه‌وه ئه‌ركی زیندوه‌كانه مافی كوژراوه‌كان بسینێت به‌لایه‌نی كه‌م به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاره‌كانیان. جینۆساید پێویسته له قوتابخانه‌كان و زانكۆكانی كوردستان بكرێنه بابه‌تی خوێندن ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌لاته له‌م 21 ساله‌ی فه‌رمانره‌وایی خۆیدا نه‌یكردوه. جگه له‌وه بابه‌ته‌كه پێویستی به سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستیی راسته‌قینه‌و مۆزه‌خانه هه‌یه. هه‌موو ئه‌مانه ده‌سه‌لاتی كوردیی نه‌یویستوه دروستیان بكات. لێره‌و له‌وێ له‌م جۆره سه‌نته‌ره هه‌یه به‌لام حیزبی و بێبه‌رهه‌مه، زۆرێكیش هه‌ن پاره‌ی پێپه‌یدا ده‌كه‌ن. چه‌ند ته‌نێك له به‌لگه‌نامه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس هه‌ن كه له چنگی حیزبه كوردیه‌كانی هه‌رێمدان كه وه‌ك مولكی شه‌خسیی مامه‌له‌ی پێوه ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی به‌كار بهێنرێن. ئه‌وه كاری ئه‌نجومه‌نێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه كه له‌م هه‌رێمه بوونی نیه له‌بری ئه‌وه ئاسایشی حیزب و سه‌رۆك هه‌یه. زیاتر له سێ ساله دادگای بالای تاوانه‌كان له عێراق له بریارێكیدا ژماره (رس/10/83) به‌رواری 1. 8.2010 داوا له ده‌سه‌لاتی كوردی ده‌كات 258 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن كه به‌شداربوون له جینۆسایدكردنی گه‌له‌كه‌یان و له كوردستانن و هێشتا به‌ئازادی ده‌سورێنه‌وه. هه‌ندێك له‌وانه رێگای چوونه ده‌ره‌وه‌یان پێدراو له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن. به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه له‌لایه‌ن دوو حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كه ده‌پارێزرێن. هه‌ندێك له‌وانه پۆستی سیاسی و سه‌ربازیشییان هه‌یه. كه‌واته جه‌لاده‌كان به‌به‌رچاوی قوربانیه‌كاندا به ئازادی ده‌سورێنه‌وه. ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری هیچ رۆلێك نابینێت چونكه سه‌ربه‌خۆ نیه. هیچی له جه‌ریمه‌ی حینۆساید كه‌متر نیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمارێك كه سه‌رۆكی حیزبێكی سیاسی ده‌سه‌لاتدار بێت و فرۆكه‌وانێكی به‌عسی كۆمه‌لكوژی هه‌له‌بجه ئازاد بكات ئیتر به هه‌ر بیانویه‌ك بێت هه‌قوایه بخرێته قه‌فه‌سی تۆمه‌تبارانه‌وه‌و بدرێته دادگا. لیستێكی ئه‌م تاوانبارانه‌م لا هه‌یه كه ژماره‌یان بریتیه له 269 كه‌س. دۆسیه‌كانی كه‌یسی ئه‌نفال بریتیه له 43 كه له 8500 لاپه‌ره پێكهاتوه.