شۆڕشی کوردستان و بیرەوەریەکانم
دوای
هەرەسی شۆڕشی ئەیلول لە 6/3/1975 ،وەک کوڕی شەهیدێک زۆر دڵتەنگو ناڕەحەتبوم،زۆر
بیرم دەکردەوە کەچۆن و بۆچی بەم شێوە بەری ڕەنجی چواردەساڵ خەباتو خوین بەخشینی
ئەم گەلە لەچرکەساتێکدا لەناوابچێت و بێ ئەوەی کەس بتوانێ بڵێ بۆ وای
لێهات،بێئەوەکەس بێت بەهانامانەوە ،،بێ ئەوەی کەس فرمێسکێکمان بۆ بسڕێت،بێ ئەوەی
کەس دڵ نەوایەکمان بکات،،و دەیان پرسیاری تر لەناخمدا دەهات و دەچو،....بەجاوی خۆم
ئەمدیت کە پۆل پۆل پێشمەرگە و کوڕێ گیان فیدای ئەم گەلە ڕیزیان دەبەست خۆیان
وتفەنگەکانیان ملی ڕێگەیان دەگرت بۆ ئەوەی
بڕۆن و تەسلیم بەڕژێم ببنەوە..هەندێ پێشمەرگە چاویان بەرایی نەئەدا ،تفەنگەکانیان
دەشکاند ،هەندێکیان بەنرخێکی هەرزان دەیان فرۆشتەوە پێشمەرگەش هەبون توشی ئەعساب
دەبون و شێت دەبون،،ئیتر کەس ساحێبی تفەنگ نەبو خواخوایان بو لەکۆڵیان بێتەوە،،هەندیک
خەڵكیش دنیا دیدەبون تفەنگیان دەکڕی و دەیان شاردەوە بۆ ڕۆژی تەنگانە،هەر لەو
ماوەدا حکومەت بڕیاری دەرکرد هەرکەس تفەنگی هەیە ئەگەر تەسلیم ی بکاتەوە بڕێک پارە وەردەگرێت وەک بەخشیش،هەمدیسان
کۆمەڵیک چەکی تر تەسلیم کرانەوە،بەڵام هێشتا لای خەڵک تفەنگ مابو،دوای ئەوە میری
هاتە گوندەکەمانو وتی هەرکەس تفەنگی هەیە و تەسلیمی نەکات خۆی توشی بەرپرسیارەتی
دەبێت،چونکە ئامێرێکمان هەیە بۆ پشکنینو دۆزینەوەی جەک لەهەرشوێنێکدا بێت
،ئەیدۆزێتەوە،و دەست دەکات بە زیکەزیک،،دوبارە کۆمەڵیک چەکی تر تەسلیم کرانەوە
،،ئەمە چێرۆکە لەهەموو کوردستان دەگوزەرا،هەەندێک خەڵکیش باوەڕیان نەدەکرد کە
ئامێرێک هەبێت چەک لەژێر خاکو لەناو دیوار کەشف بکات،گاڵتەیان پێ دەهات دەیان وت
ئەمە دیعایەی حکومەتە بۆ ئەوەی چەکەکانمان لەدست دەربهێنێ، ..زەمانە گوزەری کردو
پاش چەندساڵێک ،ئەوکاتە ساڵی 1977 ،لە پۆلی سێ ی ناوەندی بوم لەگەڵ دو هاوڕێ
ی ترم لە شارەدێ ی بیارە دەمان خوێند،هەموڕۆژێک بەیانی زولەگوڵپەوە دەکەوتیەن ڕێ
بۆ قوتابخانە و نیوەڕۆ دەگەڕاینەوە،،دوری نێوان بیارە وگوڵپ زیاتر لە کاتژمێرێک
دەبێت بە پیادەڕەوئێوارەیەکی پایز بو کە درەنگ گەیشتیەنوە گوندەکەی خۆمان،کات دوای
سات پێنجی ئیوارەبو دنیا تاریکولێڵ بوبو،کەنزیک بوینەوە لە دێ وتمان ئەوە دوکەس
دیارە لە تفەنگ لەشان ئەچی،کەڕۆشتینە پێشەوە سلاومان لێکردن،وتیان ئێمە
پێشمەرگەین،یەکسەرباوەڕمان کرد و زۆر گەشاینەوە ،ئۆخەی مان کرد کە جارێکی تر
پێشمەرگەمان بینییەوە بەچاوی خۆمان،پێشتر بیستبومان کە دەستەی چەکداری پێشمەرگە
دروست بون ،بەلام باوەڕمان نەدەکرد،لەدوای ئەم کاتەوە ئیتر هاتوچۆی پێشمەرگە بۆ
گوندەکەمان زۆر بو ئەگەر ڕۆژانە نەهاتنایە ،هەفتانە جەولەیان دەکرد بە دێهاتەکانی
سەرسنوردا،حکومەتی بەعسیش زۆر گرنگی دابو بەگوندەکان،ڕیکخستنی بەعسیەکان
لەگوندەکاندا پەرەی سەندبو،دەیان خەڵکاین بە پارەو ئیمتیازات دروس کردبو بۆ سیخوڕی
کردن بەسەرخەڵکی گوندەکانەوەو بەسەر شۆڕشو پێشمەرگەوە،لەم سەرو بەندەدابو حکومەت
بۆ ئەوەی سۆزی خەڵك راکێشی بۆلای خۆی وەبۆ گەیاندنی بیروباوەڕەکانی بەعس ،تەلەفزیۆنێکی
بەخشی بە لیژنەی جوتیارانی گوڵپ،ئەم تەلەفزیۆنە هاوینەکەی شەوانە لەناو حەوشەی
قوتابخانەکەمان دەیان خستە کار و خەڵکێکی زۆر کۆ دەبونەوە بۆ تەماشەی
تەلەفزیۆن،لەداڵەوە بۆ داڵ،ئەوکات تەلەفزیۆنی کوردی کەرکوک هەبو لەگەڵ کەناڵی
تەلەفزیۆنی بەغدادبەعەرەبی،،کەسێکی عەرب کە ناوی دکتۆرکامیل بو خەلکی ناسسریە بو
کاتی خۆی لەبەر شیوعی بون نەفی کرابو بۆ بیارە،معاون توبی بو،لەخەستەخانەی
بیارە تەعین کرابو ،لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕش
ئەم بەناو دکتۆرکامیلە نەڕۆشتەوە هەرمایەوە لەبیارە،لەدوای هەرەس نەقڵیان کردبو بۆ
گوڵپ،فێری هەورامیەکی باش بوبو،دوای دەرکەوت کە سیخوڕی ڕژێم بوە ئەم چەند ساڵەی
شۆڕش،،دکتۆر کامیل یش شەوانە دەهات بۆ سەیری تەلەفزیۆن و کە لەخەستەخانەکەی گوڵپ
دەوامی دەکرد،کەخۆی سەرپەرشتیاری تەلەفزیۆنەکە بو،،زۆر جار دەبوە دەمەقاڵە لەبەر
ئەوەی ئەو دەیخستە سەرکەناڵی عەرەبی ئێمەش کوردیەکەی کەرکوکمان دەویست،هەرچۆنێ بو
ساڵ گوزەرا،لەزستاندا تەلەفزیۆنەکەیان دەبردە ناو چاخانەکانی گوند،کە سێ جاخانەی
تیدابو،ماوەیەک لەچاخانەی ناوگوندکەموڵکی
شیخ جلال بو وە خاڵٶ سانە دەیگێڕا
دانرا،پاشان برا بۆ جاخانەکەی ئەوبەر کەماڵاوا،کە کاک عوسمان مسەفا و کاک وەهاب
ڕيشید دەیان گێڕا،دوای ئەوە هینایانەوە ناوگوند لەچاخانە کەی شیخ تەوفیق دایان
نا،کە کاسدیق ڕەشید دەی گێڕا،ئەم تەلەفزیۆنە زیاتر لەساڵێک لەناو گوڵپ مایەوە،جەند
شوێنێک گەرا جونکە خاوەن چاخانەکان ئیمتایزیان دەویست کە تەلەفزیۆنەکەیان دەگرتە
ئەستۆ ،بۆیە ئەوەندە دەگوازرایەوە،بەهەرحاڵ لە بەهاری 1978 مەفرەزەیەکی پێشمەرگە
هاتن ئیوارەیەکیان تەماشەی تەلەفزیۆنمان دەکرد لە جاخەنەکەی شیخ تەوفیق، وتیان ئەم
تەلەفزیۆنە هی حکومەتی بەعسە و دەی بەین بۆ شۆڕش،ئیتر خۆ کەس نەی دەتوانی هیچ بڵێ،ئێمە
وەک خەلکو کوڕ گەنجی گوند زۆرمان پێ ناخۆش بوو،تەلەفزیۆنەیان کوژاندەوەو بەگوریسێک
بەستیانو دایان بەکۆڵێ پیشمەرگەیەکی بێ جەکدا کە فەرنجیەکی لەبەردابو،جوان
لەبیرمە،وێنای کەسیکیانم کرد دوای هاتەوە کە بەرپرسی مەفرەزەکەبو،،دوای ناسیمەوە
کە کەسیک بو بەناوی حاکم کامەران،(تۆفیق ڕەحیم) ئەو فەرمانی دەرکرد کە بیکوژێننەوە
بیبەن..ئیستا ئەگەر ئەوکارەی ئەوسای پێشمەرگە هەڵ بسەنگێنین دەزانین کە چەند دژی
میللەت بوە،،،،،ژمارەی پێشمەرگە تادەهات زۆر و بۆر دەبوو،بەچەشنێک ئەو گوندانەی
سەرسنور جمەیان دەهات،تا وای لێهات حکومەت ناجار بوو دەست بکات بەبلاو کردنەوەی
سوپا لەسەرسنور و دانانی دەیان ڕەبایە لە شوێنە هەستیارەکانو بەرزەکاندا کە
کۆنترۆڵی گوندو ڕێگاو بانەکان بکات،ئەم هەڵمەتە بەهۆی کۆپتەرەو دەبابەوە دەستی
پێکرد،بەهەزاران سەربازی ڕژێم هێنرانە سنورەکان و دەوروبەری گوندەکان،واتە
لەبەهاری ساڵی 1978بەتەواوی ئەو ناوجانە و هەمو کوردستان میللیتارە کرا،لەگەڵ ئەم
هەلمەتەدا و زۆر بونی پێشمەرگە حکومەت دەیان کەسی خۆی وەک سیخور دەخزاندە ڕیزەکانی
پێشمەرگەوە،خەڵك بێ گویدانە هیچ شتێک پەیوەندی دەکرد بەپێشمەرگەوە،سەرتا
نەیاندەزانی ئەم دروست بونەوەی شۆڕش وپیشمەرگە چۆنە،خەڵك دەهات بەچەکی خۆی یان بێ
چەک دەبو بەپێشمەرگە،،وردە وردە ناکۆکی سەری هەڵدا،لەناویاندا،هەندیکیان
وایاندەزانی ئەمە درێژەی شۆڕشی ئەیلولەو هەندێکی تریش بانگەوازی شۆڕشێکی نوێان
دەکرد،ئیتر جیابونەوە دروست بو،زۆرێک لەوانەی بون بەپێشمەرگە تەسلیم بونەوە،ئەم
دوبەرکیە هەلێکی باش بو بۆ بەعس کە باشتر دەیتوانێ سودمەندببێ،و تۆوی دوبەرکی
بچێنێ بەهۆی سیخوڕيکانیەوە،ئیتر هەر لەساڵی 1978 شەڕی براکوژی لەناو پێشمەرگەکانی
کوردستان سەری هەڵدا،لەکتێکدا بۆ ئامانجێکی پیرۆز چەکی شەرەفیان هەڵگرتبو،هەر
لەبادینان تاکو ناوجەی گەرمیان و قەلادزێو شارباژێر وقەرەداخ وهەورامان وشارەزوور،ناکۆکیەکان
تۆخ دەبونەوە دوبەرکی زیادی دەکرد،تاوای لێهات دەیان ڕۆڵەی ئەم گەلە بونە قوربانی،چەندین
حزبو لایەن دەرکەوتن ،وەک پارتی دیموکرات سەرکردایەتی کاتی،یەکێتی نیشتمانی
کوردستان،حزبی سۆشیالست،پاسۆک،حزبی شیوعی عراق-کوردستان،،ئەم لایەنانە لەسەرتای
دروستبونەوەیان لە کوردستان بەمەبەستی شۆڕشێکی نوێ کەسیان ملی نەئەدا بۆ ئەوی
تریان،هەرکامیان خۆیان بە ڕاستو خاوەن ماف دەزانی،ئەوە با لەولاوە فیتی دوژمنان
بوەستێ.لەپایزی ساڵی18/9/1978 حکومەتی عراق بۆ ئەوەی چیتر شۆڕشی کورد هەڵ
نەگیرسێتەوە هەستا بە جێ بەجێ کردنی بەندەکانی پەیماننامەی جەزائیر لەگەڵ حکومەتی
شای ئیران کە هەردو دەولەت دەبێت یەکی 20 کیلۆمەتر لە گوندەکانی سەرسنور چۆڵ بکەن
تاکو بەئاسانی ڕیگە لەهاتوچۆی پێشمەرگەو نیشتەجێبونیان بگرن،هەستا بە ڕاگواستنی
گوندەکانی سەرسنور بەدریژایی سنوری لەگەڵ ئیران(باش لەبیرمە ئەوڕۆژە هاتنە گوندی
گوڵپ لەناکاو ئاگادرای خەڵک کرا کە دەبێت گوند چۆڵ بکەن وکەلوپەلەکانتان
ببەنەدەروە جونکە دەی تەقێنینەوە،لیژنەکەش لەگەڵی بو بەمەبستی تەخمین کردن و
نوسینی تەعویزی خانو)،وە خەڵکەکەشی بردە ئۆردوگای زۆرەملێ نیشتەجێی کردو دەوری بە
ڕەبایەی عەسکەری تەنی،واتە خەلکی کردە زیندانێکی ماقولەوە،،ئەم هەمو خەڵکە لەسەر
ئاو خاک و ئاژەڵدار ی دورکەوتەوە،هەمو بەتاڵ دانیشت،ئەم هەمو زیانە ئابوریەی لە
کوردستانو عراقی دا ، هەزاران هێکتار زەوی بێ کشتوکاڵ مانەوە ،ملیۆنەهە سەر ئاژەڵی
جۆراو جۆر و پەلەوەر ،هەنگ ،،،هتد نەمان ،تەنها بۆ ئەوەی خەلکەکە بیر لەشۆڕش و
راپەڕین نەکاتەوە،حکومەت هەستا بە دامەزراندنی خەڵکی ڕاگویزراوی ناو ئۆردوگاکان،لە
ساڵی 1979،پاشان ،لەگەڵ ئەوەشدا کە هەرماڵەو بەپێ هەڵسەنگاندنی لیژنەی راگواستن
بڕێ پارە دەدرابە خاوەنی هەرماڵێک، لەجیاتی موڵکو باخ، هەندێ خەڵکیش قەربوی موڵکی
وەرنەگرتەوە ..دوا کەوت تائیستەش نەدراوە ،پاشان هەرماڵێک تەلەفزیۆنێکیان پێ
داین،ژیان لە ئۆردوگا زۆرەملێکاندا وەک گرتوخانە دەگوزەرا،هەمیشە بەتەمای ئەو
ڕۆژەبوین کە بگەڕێینەوە سەرماڵو حاڵو گوندەکانمان،کەڕاگوازراین پۆلی چوارەمی گشتی
بوم لەهەلەبجە دەم خوێند، سالێ 1979-1980لەپۆلی پینجەمی دواناوەندی بوم،شۆڕشو
پێشمەرگە هەر بەردەوام لەگەشەدابون،سەرباری ناکۆکیەکانیان،تا هەلگیرسانی شەڕی
عراقو ئیران (ساڵی22/9/1981 )،هەمدیسان تەکانێکی تر درا بە شۆڕش ،گەشەی کرد،کەمێک
سنورەکان والابونو سەربازەکان کەم کرانەوە بەهۆی ڕەوانەکردنیانبۆ بەرکانی جەنگ
لەباشووری عراق،سەرتا جەنگی عراق وئیران لە باشوورو ناوەراستەوە دەستی پێکرد
،کوردستان دوربوو لەشەڕ،چونکە سنورەکانی کوردستان بەهۆی ڕوخانی شاوە لەساڵی 1979
لەژێڕدەستی سوپای ئیران درهاتبو زۆربەی کوردستانی ڕۆژهەلات کەوتبوە دەست کوردەکان
کە حزبی دیموکراتو کۆمەلەی زەحمەت کێش بەڕیوەیان دەبرد،لە سەرەتای شەڕی عراق
وئیرانەوە کەبە دەسپێشخەری سەدام بوو،شۆڕشوو پێشمەرگە خەڵکێکی زۆری گرتەخۆ لە
سەربازی هەڵاتوی ناوبەرەکانی جەنگ،کورد لەبەرکانی جەنگ دەگەڕانەوە جونکە باوەریان
بەو شەڕە نەبو کەسەدام هەڵی گیرساندبو،بەهۆی زۆر بونی ژمارەی سەربازی هەلاتو
ژمارەی پێشمەرگە زیادی کردبوو،ئەمەش وای لە لایەنکانی شۆڕشی کورد کە بۆ بەلاداخستنی کێشەکانیان سود لەم کۆمەلە
چەکدارە بێ تەجروبەیە وەرگرن و بیکەن بە سوتەمەنی شەڕی کورسی دەسەلاتیان
،لەبەرئەوە لە ساڵی 16/9/1982 پێشمەرگەکانی سنوری هەورامان(پ.د.ک) لەخۆ
ئامدەکردندابو ن بۆ هیرش کردنە سەر پێشمەرگەکانی (ی.ن.ک) لەسنوری شارباژێڕ.ئەوانیش
ئەم هەوالەیان پێ گەیشتبون ،هەرچی هێزیان هەبو هی شارباژێڕو قەرداخو گەرمیان کۆیان
کردبوووە،کەمینێکی زۆر تۆکمەیان بۆیان دانابو ،زۆربەی سەرلوتکە دۆڵو شاخەکانیان لێ
گرتبون،لەو شەڕەدا 16 پێشمەرگەی پارتی
شەهیدبون،کەیەکیکیان برای خۆم بو بەناوی(نامق محمەد ئەحمەد)و پورزایەکم
بەناوی(فازیل حمەکریم)، وەچەندین کەسی تر لەناوچەکەمان،زۆر بەداخەوە بۆ ئەم
ڕوداوانە کە لێرەدا دەیان نوسمەوە کسپە لەجەرگم هەڵدەستێ،،دەڵیم ئێمە بۆ ئامانجێکی
پیرۆز جەکمان کردەشان،کەچی بۆ هەواوهەوەسی جەندکەسێکی بەناو سەرکردە تیا چون...ڕۆژبەڕۆژ
ناوجەی ژێر دەسەلاتو حوکم ڕانی پێشمەرگەکانی یەکێتی لەزیاد بوندابوو،بەچەشنێ کە
لەجەندین شوێنی کوردستان ناوچەی ئازدکراو هەبو،وەک ناوجەی گەرمیان و قەرداخو
قەندیلو خۆشناوەتی،شارباژێرو دۆڵی جافەتی،،...هتد ،ئەم ناوجانە دەتوانم بڵێم
یەکێتی حوکمی ڕەهای تێدا دەکرد،لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دامو دەزگای دیموکراتی شۆڕشی
تیا دامەزرابو بەچەشنێک لە گوندەکان ئەنجومەنیان دامەزراند بۆ بەڕیوەبردنی کاروباری
گوند،هەروەها قوتابخانە کرایەوە لەکاتێکدا کە میری قوتابخانەکانی داخستبو لەم
گوندانە،پاش ئەوەی برایەکمان بەدەستی یەکێتی شەهید بوو لەشەڕی براکوژیدا،وەک
بنەمالەی خۆمان ئیمە بیری کۆمەلەمان هەلبژاردبو،ئەم کارەساتە کاری لێنەکردین کە
پاشگەزببینەوە لە فکرەکەمان،هەرلەو سالەدا لە پایزی 1982 دکتۆر فایەق پەیوەندی کرد
بە ڕیزەکانی پێشمەرگەی (ی.ن.ک) وە لە سنوری هەلەبجە،هاوار.پاش ماوەیەک ڕۆشت بۆ
سەرکردایەتی لە شێنێ و زەڵێ.لیرەدا مەبەستم گەشەو پێشکەوتنی دەزگاکانیشۆڕش بو ،وەک
خەستەخانە،مەحکەمە،دارایی و گومرگ،گرتوخانە،با راگەیاندنو ڕۆشنبیری لەو لاوە
بوەستی.من لەساڵی 1981 جومە کۆلێژی پزیشکی ڤیترنەری لەزانکۆی بەغدا،لەسالەکانی
1983 زۆر هاوکاری شۆڕشم دەکرد لەڕیگەی دکتۆری برامەوە،بەچەشنێ کە هەندێ دەرمانو
پیداویستی پزیشکیم وەدەست دەخستو دەم نارد بۆ پێشمەرگە،لەکاتیکدا کە کرینو
دەسکەوتنی دەرمان زۆر ناڕەحەت بو لە سنوری سلێمانی هەمووکوردستان.هەر لەم سالەدا
وەجبەیەک دەرمانم کە سێ گونیە دەبولەلای
بەریز دکتۆر عەفان حمەخان وەرگرت ئەوکاتە لەسەیدسادق،دامەزرابوو،ڕۆشتم بە
سەیارەیەک بارم کردو هینامە ماڵی خۆمان لەهەلەبجە و پاشان تەسلیمی کەسێکمان کرد
بەناوی سەعدون،ئیستا بیردەکەمەوە ئەو دەرمانانەم بە سەیتەرەکانی میریدا ڕەت دەکرد
،بە بێ باکانە وبیرم لەهیچ نەدەکردەوە،ئیستا موچرکەم پیادێت و دەترسم ئەڵێم من ئەم
کارەم چۆن کردوەو نەترساوم ،هیزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر پەرەی سەند لەهەمو
بوارەکاندا بەتایبەت بواری سەربازی،بەچەشنێک لەپەلاماری ڕەبایەو هەلەمتی بچوکەوە
بو بە پەلاماری زنجیرە شاخو کەدەیان ڕەبایە و سەربازگە پێکەوە دەگیران، هەروەها
سارۆچکەیش کۆنترۆڵ دەکرا،بەچەشنێک حکومەت تەنها دەسەلاتی بەسەر جادەی قیردا
مابو،ئیتر هەمو ناوجەکان ئازادبوبون،لەبەر ئەوە لەکۆتایی ساڵی 1983 دا حکومەتی
بەعس درگای گفتوگۆی لەگەڵ یەکێتی کردەوە،بەحوکمی ئەوەی کەهیزێکی نیشتمانیەو پشتی
نەبەستوە بە ئیران،دەتونێ پارسەنگی هێزبکات لەناوچەکەدا،لەلایەکی ترەوە سوپای عراق
ماندوی شەڕی دژی ئیران بوبو،گفتوگۆ کرا نزیکەی ماوەی ساڵیکی پێ جو،بەلام سەری
نەگرت،چونکە هەم حکومەت نیازی پاک نەبو هەم کوردیش هیچ بەرنامەیەکی نەبوو کە داخلی
گفتوگۆ بو،،ئەوە با تەدەخولی تورکیاش لەولاوە بوەستێ..لەدوای هەلوەشانەوەی
گفتوگۆ.شۆڕشو پێ نایە قۆناغێکی ترەو کە دڕندایەتی بەعس گەیشتە ترۆپک،جارێکی تر
بڕیاری درکرد کە هەرچی گوندهەیە دەبێ چۆڵ بکرێو کەس نەمێنێ لە ناوجەکانی ژێر
دەسەلاتی یەکێتیدا،ماوەی جەندمانگێکی دانا،ئەگەر دوای ئەوماوە هەرچی کەس ،ئاژەڵ
،لەو ناوجانە ببینرێ بە کۆپتەر تەقەی لێ دەکرێ و دەکوژرێ،ئەوناوجانە بە
موحەڕەمە،،واتە ناوجەەی قەدەغەکراو دەهاتە ئەژمارکردن.کە هەمویشی ناوجەکانی ژێر
دەسەلاتی یەکێتی بون،لەدوای تێکجونی گفتوگۆ و بەهۆی فشاری بێسنوری ڕژێم بۆ سەر پێشمەرگەو کەسوکاریان و
لایەنگرانی شۆڕش لەشارەکان،هەلو مەرج زۆر ئالۆزو ترسناک بوبو،بەچەشنێک هەرکەس
کەسێکی لەدرەوەبوایە نەی دەوێرا لەماڵی خۆی بخەوێ ،یان ماڵەکەی دەگواستەوە بۆ گەڕەکێکی
تر،من ئەوکاتە خویندکار بوم لە بەغدا و خەریکی خویندنو کۆمەڵێ ئیشی تر لەوانە
پەیداکردنی دەرمان بۆ خەستەخانەی شۆڕش،دکتۆری برام ناوی هەندێ دەرمانی بۆ دەنوسیمو
لە دەرمانخانەکانی بەغدا دەم کڕیو لەکاتی هاتنەوەم بۆ سلێمانی ڕەوانەی قەرداغم
دەکرد،لەهاوینی ساڵی 1984 دا کۆمەلێ دەرمانیترم لەبەڕیز د.عەفان وەرگرت و ناردم بۆ
قەرەداغ،لەهاوینەکەیدا هەم بۆ ئەوەی لەشاڵاوی گرتن ڕزگارم بێ ڕوم لەقەرداخ کرد
ماوەیەک مامەوە،ئەوکات خەستەخانی مەلبەند لە سیوسێنان بو،پاش ماوەیەک دکتۆر وتی
پێوستمان بە ئەنتی سیرەمی فەحسی خوێن هەیە بۆ ئەوەی بتوانین خوێن وەربگرینو بۆ
بریندارەکانی بەکار بهێنین،ناونیشانی کەسێکی پێدام لە تاقیگەی نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی سلێنمانی بەناوی( ) کوڕیکی ئەسمەر بو خانەقینی بو ئەسڵ،پاشان
چومەوەسلێمانیو ڕۆشتم بۆلای لەکاتی ڕۆشتن بۆلای وتم بەتارقی برام وەرە لەگەڵم
لەدورەوە چاودێریم بکە نەوەک دەسبەسەربکرێم،من هەویەی خوینکاری کۆلێژی پزیشکی
بەیتەریم هەبو زۆر ئاسایی دەمتوانی بچمە ناو خەستەخانەوە،کەجوم بەپرسیار کاک
،،،دۆزییەوە،وتم من لەلایەن دکتۆرە هاتوم پێوستمان بە سێ جۆر لە ئەنتی سیرەم
هەیە،،ئەویش وتی باشە بەسەرجاو،بەلام ئیستا حازر نیە برۆ دوای سات 11 وەروە تا بۆت
ئامادە بکەم،ئیتر هاتمەوە تاسات یانزە جاوەڕیم کرد،دەیان خەیاڵ گوزەریان دەکرد
بەمێشکما دەمگوت تۆ بڵێی ئەم برادەرە ئەمنو ئیستخباراتی ئاگادار نەکردبێت تا
ئەوکاتە من دەچمەوە ئیتر یەکسەر بمگرن بلێ ئەمە موخەریبە،،بەهەرحاڵ کات تێپەڕی
دواتر ڕۆشتمەوە بۆ خەستەخانە و براکەم لەوبەری دەرگای خەستەخانە دانا وتم جاودێری
بکە ئەگەر گیرام بابزانی،وەلا جومەوە لای هاوڕیکەمان ،تەماشا دەکەم بۆی حازر کردوم
،دایە دەستم ویەکسەرگەرامەوە،،ئیتر خستمە ناو سەهۆڵو تەرمۆزەوە عەسرەکەی
بەسەیارەیەکدا کە تویۆتا لاندکرۆزەربو هاتوچۆی ناوجە ئازادەکانی قەرەداغی دەکرد
نارم،ئەو شۆفێرانەی هاتوچۆیان دەکرد بۆ ناوچەکان بەراست گەمەیان بەژیانی خۆیان
دەکرد،ئەگەر لەدلسۆزی بۆشۆڕش نەبوایە کەس ئامادەنەبو ڕۆژانە ژیانی خۆی بخاتە
مەترسیەوە،دوای ڕاپەڕین هەواڵی ئەم برادەرم پرسی لەدکتۆر وتم ئاخۆ مابێ تا بچم
سەردانی بکەمو سوپاسی بکەم،وتی بەداخەوە لە ڕاپەڕیندا شەهید بوە،زۆرم پێ ناخۆش
بو،ئەم کوردستانە پڕ بو لە ڕۆڵەی دلسۆز کە هەمیشە لەخزمەت گەلو والاتدا بون ،بەهەر
شیوەیەک کە بۆیان گونجابێ،سالەکانی 1984-1985 زۆ نارەحەت دەگوزەران،چونکە کەسوکاری
پێشمەرگە وەزعیان شڕبو،تا کۆلیژم تەواو کرد،لەکاتی دامەزراندنم ناونیشانی ماڵی مام
دابوم لەسلێمانی،هەرکەس تەعین دەبو لەزەمانی ڕژێمی بەعس دەبو ئەمن لێکۆڵینەوەی
بکردایە بەهۆی موختاری گەڕەکەوە،لەو کەسە
بزانێ ئایا کەسوکاری پێشمەرگەو غەیرە
بەعسسی هەیە یان نا،منیش مامۆساتا سەلام پێشتر عومەردۆشکەی موختاری کاریزەوشکی
بینیبو لە چاخانەی شەعب پێ وتوبو و کەمێک دەمی چەوەر کردبو.کاتێ لێکۆڵینەوەکەی
ئەمن قسەی باشی کردبو ئیتر دامەزراندنەکەم بێ کیشە بو لە بەیتەری سلێمانی دەس
بەکار بوم،لەهەمان کاتداهاوڕیەکم هەبو دکتۆر سەرمەد لەئەمن بانگیان کردبو داوی
هاوکاریان لێ کردبو ،ئەویش ڕەفزی کردبو ،دواتر گواستیانەوە بۆ ڕومادی،،هەلبەت من
بۆ ماوەی ساڵیک بەقانونی ئیقامەی توبی دادەمەزراینو دوای ساڵێک دەبوایە برۆین بۆ
سەربازی،سێ مانگ لەسلێمانی مامەوە پاشان گوازرمەوە بۆ بەیتەری دەربەندی خان،لەم
کاتەدا زۆر دەترسام،چونکە دکتۆر فایەق لە گوندی سیوسێنان بو،نەوەک کەسێک هەواڵم لێ
بدا کەئەمە کەسوکاری پێشمەرگەیە،لەوکاتەدا دەربەندیخان فرقەی حزبی بەعسی لێ
بو،لەگەل دەیان سەربازگە کە بەشوێنێکی ستراتیجی دائەنرا لەبەر بەنداوی
دەبەندیخان..ئەوسالەم گوزەراند لەدەربەندیخان زۆربەی کات لەسلێمانی دەبوم لەماڵی
مامەکانم چونکە کەس نەی دەناسیم ئەوەندە نەئەڕۆشتمەوە بۆ هەلەبجە ترسم هەبو،،هەرجەندە
کە گومانم لەکەس نەدەکرد کە هەواڵ بدالەسەر ئێمە کە کەسوکارمان پیشمەرگەیە،جونکە
بنەمالەی ئێمە بنەمالەیەک قوربانی دەربو باوکمان بەشیوەیەک شەهید بوبو کە هەموو
هەورامان وشارەزوور ئەو گیانبازیو ئازایەتیەی لەبەرجاوبو،،،،پاش تەواوکردنی ئیقامە
لە مانگی 23/2/1987 هاتمەوە ماڵ و نەچوم بۆ سەربازی لەهەلەبجە دانیشتم،قاچاخ بوم
نەمدەتوانی هاتوچۆی هیچ شوێنێک بکەم،چوونکە بەسەربازی دواکەوتو لە خزمەتی سەربازی
ئەژمار دەکرام،لەسەرتای مانگی 4/1987 فەرمانێکی تر دەرجو لەلایەن حکومەتەوە بۆ
راگواستنی گوندەکانی شارەزور،ئیتر خەلک زۆر بێزار بو،وای لێهات خۆپیشاندان لەرۆژی
13/5/1987 دەستی پێکرد لەشاری هەلەبجە و شارۆچکەی سیروان و خورماڵ.بەچەشنێک
لەوەڕۆژەدا حکومەت دەسلاتی نەما بەسەرشارەکاندا ،لەناوهەلەبجەدا بەشداری
خۆپیشاندانم کر لەناوجەرگەی بازردا بەگولەی دۆشکە کەلەسەرمەرکەزی پۆلیس تەقەی
دەکرد لاوێک شەهیدکرا.....تائیوارە خۆپیشاندان بەردەوام بو،بەلام ڕۆژی دوایی کۆپتەرو
جاشو جەیشی زۆری هێنا بۆ سیروان هەڵبجە،،جاشی هەرکی سورکی کە دەیان گوت بەقۆنتەرات
کار دەکەن بۆ حکومەت دژی شۆڕش وپێشمەرگە، لەسیروان بەهۆی گولەبارانی کۆپتەورەوە
چەندکەسێک شەهید کران ئەوەی لەبیرمەخزمێکمان بوبەناوی(حپسە مەیکەعلی) یەک گولەی
دۆشکە دابوی لەناوقەدی کردبووی بەدو لەتەوە لەکاتێکدا ئەم ئافرەتە هاتبو حەوشەوە
بۆ ئاوبردنە ژورەوە و کۆپتەر لێیدابو،لەخورماڵ خەلکو ڕیکخستنەکانی یەکێتی دەستیان
گرتبو بەسەرسەیارەیەکی سەربازی جۆری جێب قیادەی وازدا کە جیهازێکی لاسلکی گەورەی
تێدابو ،دواتر درابەپێشمەرگە.لەناوهەلەبجەدا بەکۆپتەر دەگەڕان و دڵ نەوایی خەڵکیان
دەکرد وئاگاداری ئەوکەسانەیان دەکرد کە جاش خەفیفەن بڕۆنەوە بۆ فەوجەکانیان لە
زەمەقی ،تاکو ڕیزی خەلکو خۆپیشاندەر درزی تێ بکەوێ،پاش ئەوەی جاشەکان جونەوە
مۆڵگەکانیان ئیتر خەڵکی زۆر ترسی لێ نیشت،ئەمە لەکاتیکدا بو کە لەکانی عاشقان بە
ئارپی جی تەقە لەکۆپتەریک کرالەلایەن هەندێ جاشەوە،ئیتر ڕژێم دوای ئەو تەقەکردنە
دەوری گەڕەکی کانی عاشقانی داوفەرمانی دا کە لەگەڵ زەوی تەخت بکرێ،من لەو کاتەدا
نەم ئەویرا لەماڵی خۆمان بم ،کە تەنها منو دایکم بوین،لەگەرکی کانی قوڵکە نزیک
مزگەوتی عومەری ئیستا کرێ چی بوین،بەلام تارقی برام ژنی هێنابو ماڵی جیا بو لە نزیک
مەحکەمە کرێ چی بو،چوم بۆ مالێ براکەم خۆم شاردەوە،لەم سەروبەندەدا ڕژێمیش بەماوەی
جەندڕۆژێک بە دانەمیت و شۆفڵ گەڕيکی کانی عاشقانی بەسەریەکداروخان،،لیرەدا دەمەوێ
ئاماژە بدەم بەوەی کە تەقەکردنی جاشێک بو بەهۆی روخانی گەڕيکێک،،ئایا ئەمە ناکرێ
بگوترێ لەلایەن ڕژێم خۆیەوە دنەی دراوە تاکو ئەو لەتمە بدابەدەستەوە وببیتە هۆکاری
ئەوەی فەرمانی تەختکردن بدات،بەهەرحاڵ وەزعمان زۆر نالەبار بو بەتایبەت
ئەوکەسانەکە هەلاتوی سەربازی بون و دۆستی پێشمەرگەبون،کەسمان وەرقەی خەفیفەی
نەبو،،چوونکە زۆرکەس وەرقەی هەبو تەنها بۆ ئەوەی نەچی بۆسەربازیو موجەکەشی ئامر
مەفرەزە یان موستەشارەکە وەری دەگرت بۆخۆێ بەرامبەر وەرقەیەکی عدەم تەعەروز،ڕۆژی
دوەمی خۆپیشاندانەکە بو لەماڵی پورە سوسەنم بووین ،ئەترساین بگیرێن وتمان بابڕۆین
بۆ شارەزوور بۆ لای پێشمەرگە گوایە دەڵێن مەفرەزەیەکی پ .م هەیە لەوێ،کۆمەڵی
برادەربوین هەمو کولیەمان تەواوکردووب نەجوبوین بۆ سەربازی هەموشمان دۆستو
ڕێکخستنی ئەوسای کۆمەلەو یەکێتی بوین،(من و بەرزانی حاجی ئەولە،ئازاد توفیق،عادل
کەریم ئەوبەری.سەعیدی سەی قادر)ئەم پینج کەسە بەڕی کەوتین بەیانیەکەەی بەروە
حەمەوغان ،ئەوسالە بارانی زۆرباری بو دەشتو دەر زۆر سەوزبو،خەرتەلەو چەم بازەلە
زۆر بالای بەرزبوبو،لەکانیەکەی حمەوغان تێپەرین کۆپتەر پەیدابو نزیکەی سەعاتیک
بەوناوەدا بۆردومانی دەکرد بەهەر جوار لای هەلەبجەدا،هەرکەسی بدیایە لەدەروە دەی
کوشت،ئیمەش لەترسی گیانی خۆمان ،زیندانەکۆنەیەک نزیکامن بو کە تا بالا پیاوێک
جاوبازەلەی تیدابو خۆمان خستە ناوی ،بەچەشنێک کە نەمان دەتوانی لەناوجاوبازەلەی
درکاویدا جولەبکەین،لەسەروە ترسی کۆپتەر لەخوارەوە دڕکی جاوبازەڵە ئارامی لێ
هەلگرتبوی،.شوێنەکەمان زۆر گونجاوبوو جونکە ئاسمانمان لێ دیار نەبو ،واتە کۆپتەر
ئیمەی بەدی نەکرد جەندجارێک هاتەڕاسەرمان و جارێکیان دەنگی تەقەی هات لەنزیک
ئێمە،پاش ڕۆشتنی کۆپتەرکە،لەزیندانەکە هاتینەدەروە هەموگیانمان کزەی دەهات لەتاو
ئازاری شوێنی دڕک،جوین بەروخوارتر تەماشا دەکەین تراکتۆریک لەبن دارتوویەک وەستاوە
بوەبەدولەتەوە کە کۆپتەرەکە تەقەی لێ کردبو،لەوەدیویشیەوە ژنو پیاوێک بەگوللەی کۆپتەرکە هەموگیانیان خوێناووی بوبو و
گیانیا سپاردبو،ئیتر ئیمەپەلەمان بو ڕۆشتین بەرو باخەکانی عەنەب،هەمدیسان کۆپتەر
هاتەوە ناجار گەراینەوە بۆ ناو جاڵی زیندانەکە،تائیوارە درەنگێ لەناویدا ماینەوە
بێ نان وبێ ئاو،ناجار لەگەل تاریکو لێل گەراینەوەمال،ئیتر ژیانمان گوزەران بەخۆشاردنەوە
تاکو وەزعی هەلەبجە کەمێک ئارام بویەوە،لەئەنجامدا گەلێ خەلک کوچی کرد روەو ئیران
وئوردوگا نشین بون کەمیکیش مایەوە وەک منو هەڤالەکانمان ، ئەوە یەکەم کۆچی خەڵک بو
ڕوەو ئیران،،هەر لەم کاتەشدا کە کۆمەڵێ مەلا کۆچیان بۆ ئیران کردبو (بزوتنەوەی
ئیسلامی لەکوردستان) وەک حزبێکی نوێ ئیسلامی دروست بونی خۆی راگەیاند،،،،منیش
لەدەرفەتیک دەگەڕام کە لەڕیگەی پێشمەرگەوە بچم بۆ ناو شۆڕش،پاش ماوەیەک درەنگانی
شەو تەقەی درگا هات هاوین بو مانگی شەش لەدەروە دەخەوتین،وتم کێیە وتی خۆمانین
دەنگێکی نەناسراو،دواتر تاکیدم لێکردەوە وتی عارفم،تومەس ئەمە کاک عارفی خزممە ،لە
قەرداخ هاتۆتەوە بۆ ئەمبەر و پیشمەرگەی تیپی 15 هەورامان بو ،نامەیەکی بۆ هینابوم
لای دکتۆری برامەوە ..نامەکە پاش هەوڵ پرسین داوی کردبو هەر چۆنێکت کردوە دەبێت
بێی بۆ قەرداغ بۆ لای خۆم،،ئیتر کەمێ دانیشتو نانو ئاوی خوارد پاشان ڕۆشت بۆ لای
هاوڕیکانی،،ڕۆژی دوایی وتم بەدایکم من ئیتر دەبێ بڕۆم بۆ قەرداخ ناتوانم لیرە
دانیشم بەم شیوەیە،هەرچەندە دایک زۆر لای ئەستەم بو ،جونکە تەنها من و ئەو
مابوینەوە پێکەوە ئیتر لای چۆڵ بکەم زۆر ناخۆشە بەلام جارمان نەبوو،جەندڕۆژ دواتر
خواحافیزیم لەدایکم کرد و بەهیوای دیتنەوەی لەگەڵ تارقی برام بەڕێ کەوتم،،ئەو
مامۆستای ئامادەیی پیشەسازی هەلەبجە بو /بەشی ئەلەکترۆن،من بەهۆی هەویەی
دکتۆریەکەم لەگەل براکەم بەڕێ کەوتم،پاش ئەوەی هەواڵم زانی کە لەگوندی باریکە
ئیوران تراکتۆر دەرئەچێ بۆ ناوجەی قەرەداخ ،بەرێ کەوتین جوینە عەربەت،لەویوە جوینە
باریکە دوانیوەرۆ بو جاوەڕیمان کرد تاکو تراکتۆرەکەهات و کۆمەڵێ نەفەری تریش
هاتن،ڕەبایەکانی جاش نزیک بون لێمان بەلام دەنگیان نەدەکرد،ئیوارە لەگەڵ تاریک
داهاتنی ڕۆژ کەوتینەڕێ شەو سات نۆ گەیشتینە گوندی کۆرە سەروو ،سوتفە کەسیکمان
لەگەل بو خەلکی گوندی کۆرەبو پرسیارو جوابی منو بارکەمی کرد ،وتمان دەچین بۆ
بەلەکجار بۆ لای فلانەکەس ،،ئیتر کوردانە میونداریەکی باشی کردین وشەولەوێ خەوتین
بەیانی زوو هەستاین سات شەش نانمان خواردو بەڕێ کەوتین بەسەرشاخەکانادا
گەیشتینەگوندی بلکان لەودیوەوە،ئینجا بەرو کەڵۆش و مجەکوێر ڕۆشتین،دواتر گوندەکانی
بەلەکجارو تەکیە لەوبەری قەرداخ دەرکەوتن ،بۆ نیوەرۆیەکی درەنگ گەەیشتینە خەستەخانەی
مەلبەندی یەک لە نزیک گوندی بەلەجاڕ کە ماڵی دکتۆری برامی لێبوو،،،،،،
ژیانی پێشمەرگایەتیم:
لەسەرەتای
مانگی 7/1987 چومە ناوچەی قەرداخ و لەخەستەخانەی مەلبەندی یەک وەک کادرێکی پزیشکی
دەستم بەکار کرد،ڕۆژەکانی ئەوەڵ تەنها سەرنجم ئەدا و دەگەرام لەناو بریندارو نەخۆشو
دەرمانخانەکەدا تاکو سەرەتاکانی پەرەستاریو خزمەتکردن بە نەخۆش فیرببم
لەهاوڕیکانمەوە،من خۆم کە دەرجوی کۆلێژی پزیشکی بوم شارەزایی باشم هەبوو لە ناوی
زانستی دەرمانەکان،هەروەها لە کاری تەداوی برینو پاکژ کردنی،بەشیوەیەکی گشتی
هەگبەیەک لەشارەزایم پێ بو لەهەموبوارەکاندا ،تەنها پراکتیزەکردنی مابوو،ئیتر
لەگەڵ برا دکتۆرو معاون توبیەکاندا وەک ئەرکی ڕۆژانەم دەست بەکار بوم لە خەفارەتی
خەستەخانەو خزمەتی بریندار ونەخۆشەکان،کاتێ چومە خەستەخانە ئەم بەڕیزانە
لەخەستەخانەی مەڵبەندی یەک بون..(دکتۆر فایق گوڵپی لێپرسراوی خەستەخانەبو،دکتۆر
جلال عسمان،دکتۆرناسح عسمان،هەروەها کاک فارس محمد ناسراو بەجوتیار کە برین پیچ بو
وە کاک بۆتان،وکا حەسن وکاک سەرکەوت زەکی جەندڕۆژێک پیش من ئەویش هاتبوە خەستەخانە
کە معاون توبی بو،هەرەها کەسێکی ترم بینی کەخۆی ناونابو دکتۆرمەحمود، لەگەڵ کا
شوان(کەناوی جلال) بوو)،پاش مانگێک بەڕیز کاک ئیبراهیم عارفیش هات بۆ
خەستەخانە،کەپیشتر لە تیپی 57 کادری پزیشکی بوبو،هەروەها بەڕیز مام برایم کە
لێپرسراوی کارگێڕی خەستەخانەبو، وە کاک حەسن لێپرسراوبو لە ئامدەکردنو هێنانی نان
بۆ نەخۆشخانە،کەسیکی تریش بەناوی کاک ڕەحمان پێشتر لێپرسراوی مەفرەزی خەستەخانەبو
واتە کۆمەلێک پێشمەرگە بۆ پاریزگاری لەخەستەخانە،بەلام کاتێ من جوم ئەو
مەفرەزەنەمابو تەنها مەسولەکەیان مابو ،لیرەدا حەزدەکەم ئامژە بە کەسایەتی دکتۆر
مەحمود بکەم..کاتێ یەکەم جار جومە ناو خەستەخانەو تەعارفم لەگەڵ هاوڕیاندا دەکرد
،تەماشادەکەم یەکێک خەریکی پاککردنەوەی برینی پیشمەرگەیەکی بریندارە،کەتەواوبوهات
بەرەو ڕوم،تەماشام کرد وتم خوایە گیان من ئەم برادەر دەناسم،یەکسەربیرم هاتەوە وتم
سلاو دکتۆر فەتحواللە،چۆنی....یەکسەر وەلامی دامەوە وتی .....وسسسسس...نانا ،،،من
دکتۆر مەحمود کوردفەیلی ،لەبەغداد،تومەس دکتۆر خۆی بەکەسێکی فەیلی ناساندوە،لەبەر
بارودۆخی ئەمنی ماڵی خۆیان،،ئەوکاتەش زۆربەی پێشمەرگە نازناوێکیان لەخۆ دەنا تەنها
لەبەر ئەوەی ڕژێمی بەعس درەنگتر بتوانێ کەسێتیان کەشف بکات..منیش ناوی خۆم گۆڕیبو
بۆ دکتۆر سەربەست،،ئیستاش زۆربەی خەڵکی ئەوە ناوچەو گوندانە کەدەم بینن هەر بەو
ناوە بانگم دەکەن،،ئەم دکتۆر مەحمودە وەک من دکتۆری بەیتەری بو،خەڵکی کەرکوک بو
نای ئەسڵێ فەتح اللە بو،تورکمانی کەرکوک بو،بەلام کەسیکی زۆر باش و ئیماندار بو لە
کۆلێژ یەکمان دەناسیو مەرحەبایی گەرمو گوڕمان هەبو ،ئەو سالێک پێش من بو
لەخوێندن،،پاش تەواوکردنی خوێندن نەجوبو بۆ سەربازی،لێم پرسی ئەی چۆن هاتی بۆ ئیرە
تۆ تورکمانی چۆن دەکرێ بێتەناو حزبێکی کوردی،،کە ئەمە زۆر دەگمەن بو لەناو
بزوتنەوەی کوردا نەمبیستوە تورکمان بەشداریمان بکات،،ئەویش وتی من خۆت دەزانی ڕقم
لە ڕژێمی بەعسو سەدامە ،بۆیە هەرگیز ئامادەنەبوم بچمە سەربازی،هەوڵم دا شوێنێک
بدۆزمەوە کە دژی بوەستم ،ئیرەشم لەهەمو بەباشتر زانی،کە لەناو یەکێتی کەسانی خاوەن
شەهادەی زۆرەو دامودەزگای زۆری هەیە خەستەخانەم هەلبژارد و هاتمە لای دکتۆرفایەق
زۆر بەدلێک فراون پەسەندی کردم،،ئینجاوتم ئەی چۆن گەیشتیەتە ناوجەی قەرداخ،،پاشان
وتی برایەکم لەناو پاسۆکدایە لەڕیگەی ئەوەوەهاتم ،،ئیتر هەمدیسان سەرم سوڕما ..وتم
تورکمان چۆن دەبێت لەناو پاسۆکدا،،،ئیتر لەگەڵ دکتۆر مەحمود ژیانمان گوزەران
بەهەمو خۆشی و ناخۆشیو تائەنفالو پاشان جوینە ئیران،،لەوێ لەسەردەشت خۆی تەسلیم بە
ئیران کردو دواتر لە ئۆردوگای کەرەچ نامەی بۆناردوم لەڕیگەی هاوڕیەکمەوە،وە
کتێبێکی نەخۆشی دەواجنی بۆناردبوم کە هێشتا لەلامە ماوە،،،،ئیتر لەوکاتەوە هەوالێ
دکتۆرفەتحوللا نازانم..
کەسایەتی
مام برایم؛؛کە بەرپرسبو لە ئامدەکردن خواردن وکەلو پەل،موچە،زۆر لەئیشوکارەکانی
خەستەخانە،بەرپرسی ئیدارە،،کەسێکی زۆر روخۆش ودەم بەپێکەنین بو،حەزی دەکرد
بەهەورامی وبادینی زۆربەی زاراوەکان قسەبکات،،هەندێجار لەیاری تاوڵە ئەیدۆران
لەگەڵ کاک بۆتان زۆر قەڵس دەبوو،،هەرگیزئامدەنەبو جارێک کەس لێی بباتەوە،،،ئیتر
ئێمەش دەمانکرد بەهەرا کاتێ ئەیدۆران بۆ ئەوەی تۆزێک توڕەی بکەین،،بەراست ژیانی
ئەوکاتەی خەستەخانە زۆر خۆش بو کۆمەلێ بیرەوەری شیرینو تاڵمان هەیە دەموێ لێرەدا
بیان گێڕمەوە،
سەرەتای کارکردنم بو لە خەسستەخانەلەمانگی 7/1987
ئێورەیەکیان کۆمەلێ پیشمەرگەی برینداراین هێنا بۆ خەستەخانە وتیان ئەمە لەشەڕی
بورجەکەدا برینداربون.لەو کاتەدا هێرشێکی بەرفراوان کرابوە سەر کۆمەڵێ ڕەبایە لە
سەزنجیرەشاخەکانی پشتی زرگوێزو جادەی قەرداخ –سلێمانی بەرامبەر عەربەت،هەمو
ڕەبایەکانی سەرشاخ و جادەگیرابون، کۆپتەرێکیش بە موشەکی سام پێکراو کەوتە
خوارەوە،بەلام ڕەبایەی بورجەکە کە تاوەرێکی تەقویەی تلفزیۆن بو نەگیرا،زۆر سەخت
بو،چەندان پ.م شهیدو بریندار بون،لەوانە بیرمە شەهید حمەسەعید سێتەلانی کە جێگری
تیپی 55 قەرداخ بریندارەکان باش بونەوە و گەرانەوە ناو تێپەکانیان،هەر لەو ماوەدا
هەفتەیێک دواتر بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە بۆ سەرگوندی ژاڵە لەدیو سەنگاو
گەرمیان،کۆمەڵێ ژن ومناڵو پیر برینداریان هێنا بۆ خەستەخانە،ئەوانیش جارەسەرکرانو
گەڕانەوە ناوماڵو مناڵیان،هەرلەهاوینی هەمان ساڵدا پاش ئاشتبونەوەی پارتی یەکێتی
بە دەستی ئیران بۆ ئەوەی هێزە بەرگریکارەکانی عراق ڕیک بخات پارتی لقی سێ هاتبون
بۆ ناوچەکە،ئینجا سەدان پێشمەرگەی لقی چواریان کە لە هەورامان جێگیر بون ڕویانکردە
قەرداخ،هاوین بو لە کەپری خەستەخانە نزیک عەسر بو تەماشام کرد پیشمەرگەیەک لەسەر
پشتی گویدرێژێک سوارە و یەکێک گوێ درێژەکە رادەکێشی ویەکێکیش لەدواوەیە،کەهاتنە
پێشەوە تەماشام کرد ناسیمنەوە ،تومەس ئەمە ئەو پێشمەرگانەی پارتین کەهاتون بۆ
قەرداخ لەهەورامانەوە،لەڕێگا نەخۆش کەوتوە.کاک نەرۆزی خزممان نەخۆش کەوتبو .(مامۆساتا ڕەفیقی ئامۆزام لەپێش گوێ درێژەکەوە
بو کاک برایمیش لەدواوە،)،،گەدەی وێران بو
پاش جەندرۆژێک ئیسراحەتو خەوتن لەخەستەخانە لەلای خۆمان،چارەسەری بۆکراو گەرایەوە
لای هەڤالەکانی،لەو دەمەدا کۆمەڵێ پێشمەرگەی خزممان کە لەناو پارتی بون سەردانیان
کردین و میوانداریمان کردن،ئەوەی راستی بێ هێزێکی زۆری پارتی هاتبو ئێمەش سەرمان
سوڕ مابو ئایا پارتی ئەم هەمو هیزەی بۆچیە،،تومەس ئەمە ژێر بەژێر لەگەڵ جاشەکانی
دەربەندیخان (سالەخەیات و حمەی برای)ڕێک کەوتون کە لە سەعاتی سفردا کاتێ پێشمەرگەی
پارتی هێرش دەکەن سەردەربەن جاشەکانیش لەناوەوە هاوکاریان بکەنو گورزی کوشندە بدەن
لەڕژێم،وەک جالاکیەکی سەربازی گەورە ئەنجامی بدەن...جەندین جار دانیشتن لەگەڵ
سالەخەیات کرابو،لەئاخر جاردا کە ئیتر سەعاتی سفر دیاری بکەن بۆ هێرشەکە سالەخەیات
،خیانەت دەکات بەرامبەر پارتی و نوێنەرەکەی پارتی کە (عبداللەئاغە و کوڕێکی غەفوری
سڵێمان زەراین بو)ببورن کەناوەکەیم لەبیرچۆتەوە..کۆبونەوەکەیان لەسلێمانی دەبێت
،لەوێ تەسلیم بە ئیستخباراتیان دەکات،،بەم شێوە کردەسەربازیەکەی پارتی هەرس دێنێتو
،هەموهێزە هێنراوەکانیان پاشەکشە پێ کرد،،،،،من لێرەدا سەرم سوڕ مابو یەکێتی
بەوهەمو هێزەوە وشارەزا لەناوچەکەدا ،کەچی زاتی نەدەکرد هەرگیز بیر بکاتەوە ڕۆژێک
لەڕۆژان پەلاماری دەربەن بدات،،جونکە دەربەنیخان ناوچەیەکی ستراتیجی عەسکەری گرنگ
بو بەنیسبەت حزبی بەعسەوە،بەهۆی بونی بەنداوی دەربەندیخان،،دەیان یەکەی سەربازی
جۆراوجۆر ناوچەکەیان دەپاراست،فرقەی حزبی بەعس لەدەربەند بو،،،لەبەرئەوە بەرای من
ئەو بەرنامەی پارتی بۆ ئازدکردنی دەربەن زۆر نەزانانە بو،،،،،،،،،ڕۆژان هاتو ڕۆژان
ڕۆی دوای ڕاپەڕین هێزەکانی پارتی توانیان هەردو زلەجاش بگرنو لەتۆلەی
خیانەتەکەیان بیان کوژنەوە،،خەڵکی ئەمەی
زۆر پێ خۆش بو ،گەلی کورد بەتەما بو هەمو خیانەتکارانو خۆفرۆشان بەسزای
تاوانەکانیان بگەن،،بەلام وادەرنەجو،تائیستاشی لەسەربێ دەیان کۆنەجاشو بەعسی
لەناوڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەدا دەلەوەڕین
تادوێنێ بو پیشمەرگەیان شەهید دەکرد و ئیستەش زۆر بێ باکانە لەگەڵیانن و لەگوڵ
کاڵتریان پێ ناوتری،،ئەمە گەورەترین خیانەتە کە لەمێژوی خەباتی پیشمەرگەو شۆڕش
دەکرێ ،جونەکەلەهیچ وڵاتێکو هیچ یاسایەک نیە کە خۆفرۆشانو بکوژانی گەل ئازد
بن،تەنها دەبێت جارەنوسی مەرگیان هەبێت،،مێژوو دەگێڕیتەوە لە شۆڕشی جەزائیر ئەوەی
کە لایەنی داگیرکەری فەرەنسی دەگرت دوای ئازادی ولات هەموویان دەرکران یان بەسزای
گەل گەیەنران ،نەیان هێشت هیچ خیانەت کارێک لەبەری شۆڕش بخوات،،بەلام بەداخەوە بۆ
شۆڕشی کورد کە پێچەوانەی هەمو یاسا گەردونیەکانو ستانداردەکانی جیهان مامەلەی کرد
لەگەڵ خیانەتکاراندا...ئەوەتا ئەمرۆش بەرهەمەکەی بەجاوی خۆمان دەبینین ،،،،،،،،،کەوتینە
پایزی ئەوسالە مەفرەزەیەکی پێشمەرگە سەدان مەڕی جاشێکیان فڕاندبو لەبناری شارەزوور،ئەم مەڕانە دابەش
کران بەسەربارەگاکانی پێشمەرگەداو هەمویان خوران،،لەو زەمانەدا پێشمەرگەو
سەرکردەکان وەک ئێستە ئەقڵێ بازرگانیان نەبو کە ئەو مەرانە لەگوندێک بەخێو بکەن و
ساڵانە سەدان مەڕێ تری زیاد دەکرد،،،ئێمەش لەخەستەخانە کۆمەڵێ مەڕمان هەبو هەمویان
بەمن سەردەبڕی دەیان وت تۆ دکتۆری بەیتەریت باشی لێ ئەزانی،بەشی خەستەخانە لە
بارەگاکانی تر زیاتر بو چونکە حسابی نەخۆشو بریندارمان بۆ کرابو،سایانی باسە
هەرکات حەیوانمان سەردەبڕی ،جگەرەکەیمان دەبرژاند بۆ
نەخۆشيکانمان،،،لەناوخەستەخانە سێ هٶڵ هەبو بۆ خەواندنی بریندارو نەخۆش،هەروەها
یەک کەپری گەورەش بۆ هاوین کە زیاتر لە بیست قەرەوێڵەی تێدابو،ژوری دەرمانخانە
جیابو،لەگەڵ ژوری نەشتەرگەری،دوژوریش هەبو بۆ خەوتنی دکتۆرو کادرە
پزیشکیەکان،لەخوارەوە چێشتخانە و حەمام هەبو ،لەدوری 50مەتریشەوە ئاودەست خانەمان دروست
کردبو،لەجەمەکەی سەروە بەسسۆندە ئاومان راکێشابو،تەنکیەکی گەورەمان هەبو بۆ دەست
شۆردن،شەوانەش ئاومان دەگرت بۆ خوردنەوە چێش لێنان،،کەسێکیش بەناوی کاک
سامان(بەسام) لەچێشتخانە چیشتی بۆ لێدەناین،ئەم کاک بەسامە لەڕەبایە گیرابو جاش
خەفیفەبوبو خەڵکی کەرکوک بو،پاش ئەوەی ماوەی خۆی تەواوکردبو لە گرتوخانە ،وبەڵێنی
دابو نەچێتەوە بوو بە پ.م لەخەستەخانە،وەک چیشت لێنەر کاری دەکرد،بێجگە
لەکادرەپزیشکیەکان کاک عومەریش کە خزمی خۆمان بو ئەویش خەفیفەبو گیرابو داوی
تەواوکردنی زیندان بوبە پ.م لەخەستەخانە،،کەسێکی تریش کەخەستەخانەی پاک دەکردەوە
کە لەگرتوخانەوەهێنابویان،بەناوی فەتحی ،لەعەرەباکانی ناوچەی گوێر بو لە نزیک
هەولێر،فەتحی پاش ئەوەی لە جادەی توز بەغدا دەکەوێتە سەیتەرەی پێشمەرگەوە و نایب زابتی متوع دەبێت
ودیهێنن بۆ گرتوخانەی مەڵبەند،ئیتر زیاتر لەشەش مانگ لەسجن دەبێت پاشان دەزانن کە
هیچی لەسەرنیە پێ دەلێن 1500 دینار بهێنە
ئازاد دەکرێی،کوڕیکی خەڵکی بەلەکجار دەنێرن بۆ مالیان و حالو مەسەلەکەبە
خانەوادەکەیان دەگەیەنێتو ئەویش پارەکە دەهێنێ ،لەمانگی یانزەدابو پارەکە هات و
لای ئێمە دانرابو،فەتحی بەتەمای بڕیاری دادگابو کە ئازادبکرێ وپارەکەی لە سنوقەکەی
دکتۆر جەلالدا دانرابو قوفڵێکی بچکۆلەمان لێدابو،،ئەو سنوقەی دکتۆرجەلال زۆر موهیم
بو کەسمان سنوقی نەبو ئەوزیاتر ،،سندوقی گولەی راجیمە بو درێژو سەوزو
مەحکەم،،ماوەیەکی زۆر فەتحی لامان بو.لەیەکێ لەشەوەکانی مانگی یانزە وتی سکم دێشی
حەبمان پێ داو وتمان بڕۆ بخەوە، لەبیرمە نزیک ساتی دە ی شەو بو،لەگەڵ کاک سامان
دەخەوت لەمەتبەخ.شەوانە ئێمە حەرەساتمان لە سات یانزەوە دەرئەکرد،کاتێ من
چومەدەروە وتم بزانم فەتحی چۆنە،سەیرم کرد کە نەماوە لەشوینی خۆی ،،وتم کوڕینە
وەرن فەتحی نەماوە رای کردوە،ئەم فەتحیە هەموجارێ دائەنیشتینو قسەمان دکرد،کوردی
باشی دەزانی،دەیوت ،دوای ئازادبونی کوردستان کاک دکتۆر دەکرێ بەوەزیری کشتوکاڵ ،
منیش لەدڵی خۆمدا ئەموت تۆ بڵێ وابێ ،منێکی پێشمەرگەو خاوەنشەهادەو خاوەن شەهید
ئەگەر کورد ڕزگاری ببێ بمکەن بەوزیر،،،،،،هههاهاهاهاه،،،،،واکوردستانیشمان ڕزگاری
بو،بەلام نەبوین بەهیچ،هەروەک خۆمان ،وحسابی کۆنەجاشیکو کوڕە بەعسیەکیان بۆ
نەکردوین،،زۆرجاریش دەیگوت دەربەندیخان کەوتۆتە کوێوە،منیش دەستم بەئاراستەی
قەرەداخ درێژ دەکرد و دەموت لەوێوەیە،نازانم کێ بۆی باسکردبوکە دەربەن نزیکە
لێمانەوە،ئیتر دکتۆر فایەقمان ئاگادار کردو هات ،(تەلەفۆنێکی بەدالە هەبو کە هی
سەربازگەکان بو گیرابو،دانرابو لەنیوان هەوم بارەگاکانی مەڵبەند کە پەیوەندی
خێراهەبێت،وەک خەستەخانە،بارەگای مەڵبەند،دارایی،مەشجەب،تیپی 17 ،دادگا،،،هتد) وتی
خۆتان ببەستن و بگەڕین بەدوایا،،من وکاک سەرکەوت زەکێ بەرەو جەمی سمۆر بەڕێکەوتین
،کاکجوتیارو برایم بەروقۆپی،،،هتد.ئەوشەوە زۆرا ماندوبوین جونکە شەوێکی تاریک
وئەنگوستەچاو، هەورلەئاسمان بو پێشتر بارانیش باریبو،،لەڕیگا دەیان جار
لەبەرتاریکی دەکەوتی،تاگەیشتینەجەمی سمۆر چووینە مزگەوت و نزیک مەلابانگدان ئەنجومەنەکەمان
ئاگادار کرد لە مەسەلەکە،،جونکە ئەترساین لەویوە بەرەو قەرەداخو سلێمانی
بڕوات،بەلام بێ هودە هەمو مان گەڕاینەوە بۆ خەستەخانە،پاش دوڕۆژ پێشمەرگەیەک هات
لەگەرمیانەوە وتی فەتحیم لە بانی مۆردبینی،وتی ئازادیان کردم،،تومەس فەتحی لەگەڵ
پێشمەرگەیەکی گەرمیانی کە پێشتر هاتبوەخەستەخانە کەمێک مەرحەبایی هەبو لەگەل
برادەرانی خەستەخانە،کاتێ منیش لەوێ بوم یەک دوجار بینیم هات،،ئەو شەوەش کەفەتحی
رای کرد،عەسرەکەی هاتە خەستەخانەو بینیم لەگەڵ فەتحی قسەی دەکرد،،ئیتر
هەموبۆجونمان ئەوەبو کە ئەم پێشمەرگەیە فەتحی لەگەڵ خۆی بردوە،،دواتر بۆمان
دەرکەوت کە ئەم پێشمەرگە سیخوڕی ڕژێم بوە و ئەرکدار کراوەبۆ ئەومەبەستە،،ناوی
شاخەوان بو،،کوڕیکی سورو قژ درێژو ڕیشی ڕەشی هەبو،،ئیتر نازانم ئەم شاخەوانە ناوی
ئەسڵی خۆی بو یان نازناو..دواتر زۆر ئەزیەتی ئەو برادەرەمان دا کە چوبوبۆ ماڵی
باوکی فەتحی،بەمەبەستی دەسکەوتنی زانیاری،،بەلام سودی نەبوو،،لەو ماوەداپێشمەرگەی
دێرین شاهۆ(حەمەی تەلە) نەخۆش
بوهاتەخەستەخانە پاش چارەسەر جاک بویەوە شەوێکیان وتمان کاک شاهۆ باسی تەسیلم
بونەوەکەت بگێڕەوە بۆمان،،ئەویش وتی برادەرێکمان هەبو ڕۆژێ قسەی زۆری بۆکردم وتی کاکەعەمە
ئەم شاخی زەردە بەدەرزی کون ئەکرێ ،،منیش وتم ناوەلا ،،ئینجا وتی بەخوائەم حکومەتە
وەک ساخی زەردەوایە بۆمان کون ناکرێو ،تەسیلیم ببینەوەباشە،ئیتر ڕۆشتمەوەبۆ دەربەن
خۆم تەسلیم کردەوە،کەمنیان بینی لە مەرکەزی پۆلیسو ئەمن ،،وتیان
..هاههاهاها..ئەمەیە شاهۆ..ئیتر زۆری پێ ناخۆش بوبو ،لام وایە دوای دەڕۆژ هەمدیسان
هاتبوەوە بۆ ناو پێشمەرگە،،دوای ماوەیەک کاک شاهۆ قەلێکی سەربڕیبو هێنای بۆ
خەستەخانە بۆمان،،ئێمەش بەسکڵی سۆباکە برژانمان ،،بەراستی گۆشتی قەل بەبرژاوی زۆر
بەلەزەتە،،
لەخەستەخانە
ئامێری ئەشعەی ئێکس مان هەبو کەهی خەستەخانەی قەرداخ بو ساڵی پێشوگیرابو لەکاتی
ئازادکردنی ناحیەی قەرداخ،کەسودێکی زۆری هەبو بۆ ناوجەکە،لەگەرمیانەوە خەلک دەهاتن
بۆ گرتنی ئەشعە،کەیارمەتی دەری باش بو بۆ دەسنیسانکردنی نەخۆشیەکان،،،هەروەها
ئامێری ددان بۆ پاکردنەوە پڕکردنەوەی ددان کە ئەویش لەناحیەی قەرداخ گیرابو لەگەڵ
دوئیسعاف،کە لەبەر بێ بەنزینو بێ جادەی وەستابون..کاک بۆتان لەخەستەخانەی بەرگەلو
دەورەی ددانی بینی بو ئەو بەرپرسی پڕ کردنەوەو پاک کردنەوەو هەڵکێشانی ددان
بو،،لەو ماوەدا مۆڵەتی ورگرت و ڕٶشتەوە بۆ سەردانی خزمان و لای دەسگیرانەکەی،،منی
فێڕی کارەکانی ددان کرد،ئیتر تا ئەوهاتەوە کە زیاتر لە دومانگی پێ جو ،من خەریک
ئیشو کاری ددان بوم..،، هەر لەپیزدا خەریکی دروست کردنی دوژوری تر بوین بۆ
خەستەخانە،ڕۆژانە دەجوین هەندێ جاشی گیراومان لە گرتوخانەی مەلبەند دەهێنا بۆ ئیش
،بەردمان کۆدەکردەوە لەگەڵ قوڕ بۆ دیواری خانوەکە،ڕۆژی یەکەم مام برایم ڕۆشت
بۆسجن،هەندێ کی هێنا ،وتی وەرە دکتۆر ئەمە هەورامیە هێناومە خزمتانە..کەپرسیارم لێ
کرد وتی ناووم مدریکە خەلکی دەگاشێخانی هەورامان بو،کوڕێ کاک ساڵح،مدریک لە
ڕيبایەیەک نزیک گوندی تلەزەیت خەفیفە بوبو
،هاتبوەخوارەوە بۆ ناوگوندەچۆلەکە بەمەبەستی دەسکەوتنی هەنگیوین،لەلایەن
پێشمەرگەوە گیرابوو،،ئیتر ڕۆژانی دوایی من دەجوم بۆ هێنای سجنیەکان بۆ
ئیش،هەموڕۆژێک مدریکم ئەهێنا،بۆ ئەوەی کەمێک ئیسراحەتو خواردنی باش بخوات،،مدریک
تاکاتی شالاوەکانی ئەنفال مایەوەلەسجن ،دواتر بو بە پ.م لەگەڵ خۆمان..دیواری
دوژورمان بەرزکردەوەئیتر زستانو باران
بواری نەدائیش بکەین وتمان بەهار تەواوی دەکەین،لەکاتی ڕۆشتن بۆسجن
،داربەرویەک هەبو لەڕیگەکەمان بەروەکانی هەمو وەری بو،زۆر جوان بو،دوگیرفانم لێ
پڕکرد،شەو براژندم لەسەرسۆپاکەی ژورەکەمان ،زۆر شیرن خۆش بو..شەکرە بەڕو،،سبەینێ
کەجوم بۆ هێنانی سجنی،،یەک گونیەم لەگەڵ خۆم برد و نیوەم کرد لەبەرو دام بەکۆڵی
گیراوەکانو هێنایان بۆم ،،ئیتر ئەوپایزو زستانە هەرشەوێک بەتاقەت تێر بەڕومان
دەخوارد....
هەرلە
سەرتای پایزدابو زەوی سەوزبوبو سەیردەکەم مەفرەزەیەک پێشمەرگە هاتن بۆ
خەستەخانە،،من لەسەر بانی ژێر زەمینیەکەی خەستەخانە وەستابوم خۆرەتاوبو،،کەنزیک
بونەوە تەماسا دەکەم دوان لەپێشمەرگەکان کە تەمەنیان گەورەدیاربو کەتەو جامانە زل
بون،خەریک دەسبازی ویاری فشقیات بون،هاتن بۆخەستەخانە،،دواتر بۆم دەرکەوت ئەمە کاک
حامد حاجی خالیدو لالۆ ئەنوەری دسکەرەیە،،لەخەستەخانە ژێر زەمێنێک تۆکمەمان
لەسەرشێوەی پیتی ئێڵی ئنگلیزی هەڵکەندبو،داربەروی گەورەمان کردبو بە دارەڕای و
خۆڵی زۆرمان کردبوەسەری تاکو تۆپ نەی برێ.. هەر لەخەستەخانە کارەبای باشمان
هەبووکە بەهۆی موەلیدەیەکی گەورەوەدابین کرابو بەگاز ئیشی دەکرد،تەلەفزیۆنی
ملوەنمان هەبو لەکاتێکدا کەم ماڵ لەوزەمانەدا تەلەفزیۆنی ملوەنی هەبو،لەموەلیدەی
کارەباکەوە بەشی هەمو ماڵو دەزگاکان درابو کەلە نزیکەوەبون،ئیوارە سات پێنج هەڵی
دکرد تاکو سات دوانزەی شەوئیشی دەکرد، ئەو ماڵ بارەگایانەی کەلەم نزیکانە بون
شوێنێک بو پیان دەوت ( ) کەدەکەوێتە ڕۆژهەلاتی گوندی بەلەک جاڕ هەموبارەگاکانی
مەڵبەندو تیپی هەڤدەی زمناکۆ و دارایی و مەحکەمە و سجن ماڵی زۆربەی لێ پرسراوانیش لیرەبون ، ماڵی کاجەمیل هەورامی ودکتۆرفایق وکاک عومەر غەریب و
کاک شیرکۆجدی کا ڕەسوڵ کاک حاکم محمەد ،لەتەنیشت یەکەوەبون لە قەدپاڵی ڕکە بەردێکی
درێژ کشاودا وەک شاخێک دەبوەبەربەست بۆ کاتی تۆپباران ،لەولاترییش مەشجەبی چەک
وتەقەمەنی هەبو،بینای خەستەخانە زۆر دوربو لەهەموو ماڵەکان وبارەگاکان، جاروبار
ڕژێم کوێرانە تۆپی دەهاویش بۆ ناوجەکە،بەیانیەکی هاوین بو لەکوتایی مانگی هەشت من
لەماڵی دکتۆرفایەق خەوتبوم،خێزانی ڕۆشتبوەوە بۆ شار،بەیانی سات حەوت هەستام
نانوجای بەیانیم خوارد،دکتۆریش هەستا پیش ئەوەی بێت بۆ نان خواردن ،گیسکێکی
دابەستە کردبو بردی لەدوری مالەکان بیبەستێتەوە بۆ لەوەڕ،،یاری دەکرد لەگەڵ
گیسکەکە ،وکاک ڕسوڵیش لەسەر کۆما خاکێک وەستابو ،لەپڕ یەک تۆپ دای بەزەیدا لەنزیک
مالەکان،گوێم کاەرو کاس بو،من لەژورەبوم خەریکی شۆردنی پیاڵەبوم مالەکمان بە خۆڵی
تۆپەکە داپۆشرا پاش کەمێک جاوم ڕۆشن بویەوە چومەدەروە.سەیر ئەکەم نزیک دەمەتر
لەماڵەکان داویەتی لەزەویدا،کاک ڕەسوڵم بینی خەڵتانی خوێن بوبو وتی دکتۆر فریام
کەوە بریندار بوم.تومەس پارچەیەک داویەتی لە نەرمەگۆشتی قۆڵی هەموی بردوە بەلام
ئیسقانی نەشکاندبو،ئیتر بردم بۆ خەستەخانەو تەداوی بۆ کرا،زۆربەی پارجەکان
بەرومالەکان هاتبون تەنها کاک رسول ودکتۆر فایق لەدەروەبون ،بەلام دکتۆر دور
کەوتبوەوە ،پاسان تەماشەم کرد بەرمیلە نەوتێکمان هەبودوپارچەی بەرکەوت تا بینیم
نیوەی خاڵی بویەوە،،دواتر ڕۆشتم دۆشەک وبەتانی دکترۆ ببەمەژورەوە کە
لەسەرقەروێڵەیەک بو لەسەرسەکۆی بەردەم ماڵەکەیدا،بینیم یەک پارجە داویەتی
لەدۆشەکەکە وکردویەتی بەدولەتەوە،ئەڵێن کە خوای یەکێکی نەکوشت ئاوایە،،ئەگەر
دکتۆرپێش کەمێک هەڵ نەسابایە ،ئەوپارجەتۆپە دەی کرد بەدولەتەوە،،تۆپەکە بەپێ
ئارستەکەی لەوە ئەجو لەسەربازگەی تانجەرۆوە نزیک سلێمانی تەقاندبێتیان... هەر
لەوسالەدا پایزی 1987 لەگەڵ کاک سەرکەوت زەکی ڕیک کەوتین کە پێکەوە بەشەریکی
دوکەروێشک بکڕین،ڕۆشتین لە گوندی سێوسێنان دوکەرویشکمان کڕی نێرو مێ یەک بە 2750
دینار،هێنامان وکولانەمان بۆ دروست کردن ،پاش ماوەیەک کەروێشک زاوزێ ی کردو زەویان
هەڵدڕی نەمان ئەتوانی یەک کەروێشک بگرین،،تاکەوتینە بەهار زیاتر لە بیست
کەروێشکمان هەبو،وتما باگەورەبن دەست دەکەین بەخواردنیان،،بەلام بەداخەوە لێمان
نەخواردن و بەجێمان هێشتن لەدوای ئەنفالەکەی قەردەاخ،،ئیتر لەگەڵ ئیشوکاری
پزیشکیدا ،کاک جوتیار خەریکی دروسکردنی ئامێری مۆسیقا بو بە بەکارهێنانی سەرە
قابلەمە و دەزوی نەبڕێ تەزبیح،ودار،،وەک ئالەتی تار دەنگی هەبو ،ئیتر خەریک بوهەندێ
ئاوازی لێ دەرهێنابوو،،پاشان ڕۆشتینە ئیرانیش هەرخەریکی ئەم بەزمەبو،،،،،،،،لەوکاتەی
من جوومە خەستەخانە تاکو ئەنفال و چۆڵکردنی خەستەخانەو ناوجەی قەرداخ ،بریندارێکی
لێ بو ناوی حەمە کۆشکی بو خەڵکی گوندی کۆشکی گەرمیان بو،ئەم قارەمانە لەشەڕیکدا
گولە بەر بڕبڕەی پشتی کەوتبو هەردوقاچی توشی شەلەلە بوبو ،درێژ ڕاکشابو
لەخەستەخانە،زۆر هەوڵدرابو کە تەسلیم بکرێتەوە یان بینێرن بۆ دەروەبەلام بێ ئەنجام
بو ،ئیتر هەرلەوێ بو،هەموجار ئەی وت ئەگەر جاک ببمەوە کەڵەشینکۆفێکی مزەلی جوانم
هەیە بەدیاری دەیدەم بەتۆ،،زۆردڵم بۆی دەسوتا،جونکە دەمزانی کەهەرگیز جاک
نابێتەوە،تا وەختی ئەنفال ناردامان کەسوکاری هات بردیانەوە ئیتر نازانم چی
بەسەرهاتوە،،،لەو سەربەندەدابو حکومەت لە کانی سارد و دەربەنیخانەوەهێرشی کرد بۆ
ناوچەی قەرداخ،بەلام پیشمەرگە بەرپەرچی دایەوە،کەسێک برینداێکی قورس بوبو بەناوی
کاک حمەلەتیف،زۆر ناڕەحەتیمان کێشا بەدەسیەوە برینەکانی زۆر قوڵ بون بە پارچەی
گولەهاوەن هەموگیانی دابێژرابو،،تا ئەنفالو ڕۆشتنمان بۆ گەرمیان لەگەڵمان بو لەگەل
تیمی نەخۆشخانە،هەروەهالەکاتی چون بۆ گەرمیان وئەنفالدا،ژنەکەی لەگەڵمان بو،دواتر
بیستمان ژنەکەی تەسلیم بۆتەوەو ئەنفالیان کردبو،دوای راپەڕین کاک حەمە لەتیف
بوبەقایمقامی دەربەندی خان،،،،هەرلەخەستەخانە بوین زستانەکەی ماڵی کاک سەرکەوت
دوکیلۆ پاقلاوە وهەندێ پرتەقاڵیان ناادبو بۆمان،، ئیتر وەک جەژن وابو
لەلامان،جونکە بەدرێژایی ئەوماوەیە میوەمان نەخواردبو،میوەش نەدەهات بۆ ناوچە
ئازادکراوەکان،قەدەغەبو،خۆشمان ترسمان هەبو نەوەک زەهر بکرێتەناومیوەکان،ئەوشەوە
وەک بیرەوەریەکی خۆش کە پاقلاوەو پرتەقاڵمان خوارد تۆمار کرا ..هەرلەخەستەخانە ،بۆ
بەسەربردنی کات تاولەو دۆمینەشمان هەبو،ئەوە با تەلەفزیۆنیش لەولاوە
بوەستێ..زۆربەی هاوڕیانیش رادوێمان هەبو،کە هەمیشە ئاگادری هەوالەکانی ناوجەو دنیا
دەبوین بەتایبەت بەرەکانی شەڕی عراق وئیران،لەگەڵ ئەمانەشا چەندین کتێبو نامیلکەی
سیاسی و ڕۆشنبیریمان هەبو دەمان خوێندەوە سەرباری کتێبی پزیشکی،،من رادویەکی
گەورەی ڕوسیم هەبو ناردم لەشارەوە بۆم هات، هەشت پیلی گەورەی دخوارد بەدومانگ
ئینجا سەرفی دەکرد،،ئەورادوێ زۆر گەورەبو ،لەوەختی ئەنفالەکاندا لەقۆپی قەراخ
فڕێمدا،
بیرەوریم لەگەڵ هەڵمەتەکانی ئەنفال
ساڵی 1987
زۆر باراناوی تەڕ بو تەنانەت بەفریش لەناوجەی قەرەداغ باری پایزو زستانێکی زۆر
سەختی هەبوو،کامێرەیەکمان هەبو هی کاک سەرکەوت بو کە فلیمێکی ملوەنی 18 وێنەی
تێدابو ،گرتمان،لەدەوروبەری خەستەخانە وقۆپی ،،کامێرەکە لای کاک سەرکەوت بو من
فلیمەکەم لابو،جومە سنە شۆردمەوە نزیکەی
14 وێنەی تێدابو،،ئەوسالە هەموی هەوروباران بو،تەنیا جەنڕۆژێک لەمانگی دودا کەمێک
هەور بو بەلام باران نەباری ،گرمەی فڕۆکە هات ،تومەس هاتون بۆ کەشف،،لەم کاتەداشەڕی
ئیران وعراق گەیشتبوە لوتکە ،عراق لەززۆربەی بەرەکانی جەنگ پاشەکشەی پێ کرابو
بەزەبری هێز،،ئیران لەجەند لاوە هاتبو ناوخاکی عراق،بەتایبەت لە ناوجەی فاو ،زۆر
نزیکی بەسرە کەوتبوەوە،،وە لە هۆرەکانیش هاتبوە پێشەوە،ئەتوانم بڵێم بەدرێژایی
سنوری هەردو وڵات ئیران لەپێشڕەویدابو،،لەکوردستانیش
هەمولایەنە کوردیەکان کە لەبەرەی
کوردستانیدا یەکیان گرتبو لەسەردەستی
ئیران پەیمانی ئاشتیان مۆرکردبو،بوبونە یەک بەرە دژی دەوڵەتی عراق،واتە ئیران
وهێزەکانی پێشمەرگە پێکەوە لەجەندین شوێن لەسنوری کوردستان هێرشیان دەکردە
سەرسەربازانی عراق،وەک بەرەکانی جەنگ لە سنوری گردمەند ونزیک حاجی ئۆمەران،ئەمەش
وای لەسەدام کرد کە زیاتر لە 8000 کەس
لەخێزانی بارزانیەکان لە ئوردوگا زۆرەملێکانی قوشتەپە بگرێت و سەرنگونیان
بکات..واتە عراق وەک گورگی هاری لێهاتبو بەهەمو شیوەیەکی دڕندانە پەلاماری ئیران و
کوردی ئەدا،هەموجۆرەجەکێکی بەکار دەهێنا،لەبەرەکانی شەڕ کیمیاوی دژی سەربازانی
ئیران بەکار دەهێنا،،ساروخی دورهاوێژی ئاراستەی پایتەختی ئیران دەکرد،،،،لە
ناوچەجیا جیاکانی کوردستانیش لەجەندین شوێن کیمایی وەشاندبوساڵی پێشو،کاتی
ئازادکردنی قەرداخ چەندین بۆمبی کیمیای بەردابویەوە بەفرۆکە بۆ پێشمەرگە،بەلام
کاریگەری نەبوبو،چونکە پیشمەرگە بەئاسانی دەیتوانی بجوڵێ ناوجەکە چۆڵ بکات،،لەبەر
ئەوە ئەمجارە بەرنامەی گۆڕی بۆمبارانی ناوگوندەکانی دەکرد ،هەر لەمانگی چورادا
گوندی شێخ وەسانان وبالیسانی بۆردومان کردبوو،چەندین شەهیدو برینداری لێ
کەوتبوەوە..لەمانگی 27/2/1988 بۆ یەکەمجار بەخەستی بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی
بۆمباران کرد بەگازی خەردەل،ئیوارەیەک دوای بانگی عەسر نزیک سات 3.5 بودنیا
خۆرەتاو بو لەگەڵ کەمێک هەور،ئێمە هەموکادرو پیشمەرگەکانی خەستەخانە
لەژورەوەبوین،بەلام کاک بۆتان(هەزارن ڕەحمەتی لێبێت) چوبویە سەر ترۆپی ڕکە
بەردەلانیەکەی بەرامبەر خەستەخان لەبەەر خۆرەتاو دانیشتبو گوێ لەرادیۆ دەگرت،گرمەی
فڕۆکە هات کە زیاتر لەهەشت فڕۆکە بون دوانیان ئەرکی پاراستنیان هەبو ئەوانی تریش
ئەو ئامانجانەیەنا بۆردومان دەکرد کە مەبەستیان بو،ئێمە یەکسەر ڕامان کرد بۆ ژێر
زەمینیەکەی ناوحەوشی خەستەخانە ،خۆمان قایم کرد ،بەلام تێبینی ئەوەمان کرد وتمان
ئەرێ دەنگی ساروخەکانی فڕۆکەکان زۆر سەیربو ،ترپەیان هات کەئەیاندا بەعەرزدا،واتە
وەک دەنگی بۆمبی ئاسایی نەبو،پاش کەمێ کاک بۆتان وتی وەرنە دەروە ،کیمیای وەشان
،تومەس ئەو لەسەر بەرزاییەکەوە جاوی لێبوە کە بۆمبەکە تەقیوەتەوە دوکەڵی
ڕەنگاوڕەنگی هەبوە،بۆمبێکی دابو لەودیو خەستەخانەکە 20مەتر لێمانەوە دور بو،دابوی
لەنزیک ئیسعافێک کەلەبن دارێکی بەڕودا وەستابو،باشی ئەوەبو کە ئاراستەی با بەرو
ئەولا بردبوی ،یانی نەی هێنابو بەسەرخەستەخانەدا،ئەگەر بهاتایە هەرچی بریندار و
پێشمەرگە دەبو لەخەستەخانە هەمومانی بریندار یان دەکوشت،بۆمبەکە بەقەد بوتڵیل غاز
دەبو یەکاڵا بوبویەوەو هیچ پاڕجەی نەبو،،بۆمبێکی تری دابو لەنزیک بارەگای
پێشمەرگەکانی ئەنجومەنی بالای ئیسلامی،کەماوەیەکی کەم بوهاتبونە ناو بینا کۆنەکەی
سجنی مەڵبەند،،گرتوخانەیان گواستبوەوە بۆ ناوقۆپیەکان،،کەلەبەرنامەدا هەبو هەمو
بارەگاکان بگوازرێنەوە لەپێشە ڕۆژدا بۆ ناو قۆپی نزیک سەیرانگای وەزیارە،کەجەندین
خانوی جوان دروست کرابو بۆ ئەومەبەستە،،بەلام لەم کاتەدا تەنها گرتوخانەو بارەگای
ڕیکخستن ڕۆشتبونە ئەو شوێنە تازە،بۆمبەکە زۆر نزیک لە بارەگاکە دابوی لەزەوی،دوای
تەقینەوەو نەمانی دوکەڵ یەکسەر پێشمەرگەکان زۆربەیان چوبون بۆ سەیری شوێن چاڵی
بۆمبەکە،ئیتر دوای کەمتر لەنیو سات یەکسەر هەمویان توشی کۆکەو سوتانەوەی سی و قوڕگ
لووت ،بەچەشنێک فرمێسک لەچاویان دەهاتو کوێر بوبون ،لوتیان ئاو چڵمی دەکرد،کۆکەی
لەگەڵ بوو،کەسانی تر ڕایان دەکێشان و هاتن بۆ خەستەخانە ،و حاڵو مەسەلەیەن
گێرایەوە ،وتیان نەمان زانی کیمیاویە جویەنە سەرشوێنی بۆمبەکە،،ئیتر زیاتر لە 12
کەسیان بریندار بوبون،بەپلەی جیاواز،،هەموشیان عەربی شیعەبون،،بارەگای سەرکیان
لەبناری سەگرمە لە دەربەنی دەروار پشتی گوندی دەروار و نزیک بانی مۆرد،،کادرو
پزیشەکاکان هەمو لەوێ بوین،یەکسەر دکتۆر فەرمانی دەرکرد جلەکانیان داکەنن ڕوتوقوت
هەرلەناوچەمەکەدا بەسابون شۆردمانن،جلی پاکیان لەبەرکردو لەخەستەخانە خەواندمانن،،،،بەهۆی
زانینمانەوە ئیمە لەخەستە خانە بەڕیژەیەکی زۆر کەم بەچەەکی کیمیاوی
برینداربوین،،بەچەشنێک تەنها شەو هەستمان کرد کە جاومان باش نابینێ،گڵٶپی نیۆنەکان
زۆر کزو لاواز بوبون لەبەرجاومان،،دواتر زانیمان ئەمە خەتای گڵٶپ نیە بەڵکو جاوی
خۆمان بەگازی خەردەل وای لێ هاتوە،ئێمە کەزانیمان کیمیاویە یەکسەر چوینبە
سەربەرزایەکەو خاولی تەڕمان گرت بەدەم وجاومانەوە،،دەمانزانی کە کە غازی خەردەل
قورسەو دەنیشێتە ناو دٶڵو چەمەکان،بەلام هەرکاریگەری خۆی هەبو لەسەرمان بەجەشنێک
کە من خۆم سیەکانم جۆرە حەساسیەت
وخورانێکی لێ پەیدابوبوکە زۆر دەکۆکیم، پاش جارەسەریکی درێژ خایەن باشبوم ،،بەلام
تائیستەش ئەو خورانە هەر ماوە بەشیوەیەکی کەم،بۆمبارانی فڕۆکەکان جەندشوێنێکی تری
گرتبو وەک نیوان بەڵخەو عەلیاوا،نزیک گوندی مەسۆیی،بەلام دور لە ئاوایی دابوی
لەعەرز وچۆڵیش بوبو،،لەبەر ئەوە زیانی گیانی نەبوبو،،لەم بۆردومانەدا،سەررای
برینداربونی دەیان پێشمەرگە بەلام کەس شەهیدنەبو،،تەنها یەک پیشممەرگەی ئەنجومەنی
بالا،،کەجەندین برینداری سەختیان هەبو،تازایتر لە پانزەڕۆژ مانەوە،کاریگەری گازی
خەردەل ئەوەبو کا مادەیەکی سوتێنەربو،،شوینەناسکەکانی لەشی دەسوتان،وەک بن
باڵ،ناوگەڵ و ئەندامانی نێرینە،پێڵوی جاو دەمو لێو،،بەلام ئەم پێشمەرگانە دواانیان
زۆر بەخەسستی بریندار بوبون،دەمو جاو هەموگیانیان ڕەش هەڵگەڕابو،،دواتر لەشیان
توێکڵێ ڕەشی هەڵ ئەدا،،کە توێژێک لەپێستیان سوتابو،،یەکێکیان پێشتر دەهات بۆلامان
بۆ وەرگرتنی جارەسەر لەکاتی ئاسایدا،خەڵکی بەغداد بو،پرسیارمان لێ کرد وتمان تۆ
کوێنەریت،،وتی چنت بەغدادی ،لاکن هەسە
سودانی،،،،،بەپێکەنینەوە،،ئەمەیان باش بو،،خەستەخانەی بەجێ هیشت،بەلام یەکێکی
تریان هەبو کەمیک بالابەرز بو بەناوی خوزراو
ئەبوفراس،بەهۆی سوتانەوەی سیەکانی توشی تەنگەنەفەسیو خنکان هات و گیانی
سپارد ،دوای پانزەڕۆژ لەجارەسەر،،تەەرمەکەیان بردەوە بۆ دەربەنی دەرەوار کەبارەگای
سەرکیان لەوێ بو ،،،ئیتر کەوتینە مانگی سێ،،ئێمە وەک پیشمەرگە و شۆڕش ئەوەمان
دەزانی کە ڕژێم بەتەمایە جەکی کیمیاوی بەکار بهێنێ دژمان ،چونکە بە شەڕی بەرامبەر
نەی دەتوانی جاری پێشمەرگەبکات،ئیمەش وەک پزیشکان،لەهەندێ لاوە کۆمەلی زانیاریمان
دەست کەوتبو لەبارەی چۆنیەتی خۆپاراستن لە دژی جەکی کیمیاوی ،خۆمان خەڵکمان لێ
ئاگادر کردەوە،هەروەها لە ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانەوە ڕینمای خۆپاراستنیش بلاو
دەکرایەوە،،بەلام هیچ جارەسەرێکمان بۆ نەهاتبو،،هەر لەم کاتەدا بو لە شارەوە بەهۆی
ڕیکخستنەکانی کۆمەلەوە زیاتر لە 750 ئەمپولی ئەترۆپین سلفیت مان بۆ هات،ئەم
دەرمانە بۆ حاڵەتی ژەهراوی بون بەکاردێت،،کەسودێکی زۆرمان لێ بینی ،،ڕژێم لە دوای
دەی مانگی سێوە لەچەندین لاوە هێرشی بەرفراوانی بۆ سەربارەگاکانی سەرکردایەتی یەکێتی دەست پێکرد، لە دۆڵی جافایەتی بەهەمو
جۆرە چەکێک،لەوانە کیمیاویشی وەشاندبو لەگوندی شاناخسێ ،ڕژێم ئەم شالاوەی بەناوی
ئەنفالی یەک ناودێر کرد،یەکێتی بۆ بەرگرتن لەم هێڕشە هەمو هیزەکانی پیشمەرگەی بانگ
کردبو بۆ بەرگری کردن لە سەرکردایەتی،بەلام زۆربەی هێزەکان نەگەیشتبون لەوانە
هێزەکانی مەڵبەندی یەک،پاش ئەوەی بارەگاکانی سەرکردایەتی و مەڵبەندی دو گیران پیش
نەورۆزی 1988. بۆ سەرکەوتنی ئەم هێرشانە سەدام خۆی هاتە سلێمانی لەنزیکەوە
ئگاداربو،وەلەتەلەفزیۆنەوە بەتەلەفۆن سوپاسی هێزەسەربازیەکانی دەکردو پێ دەوتن
هەتا دەتوانن ئاگر بەکار بهێنن.هەر لەگەرمەی هێرشەکانیدا بو بۆ سەرکردایەتی
،،ئیرانیش هێڕشیکی بەربلاووی کردە سەرناوچەی هەلەبجەو هەورامانو شارەزور..کە
لە13/3 وە دەسستی پێکرد،،لەماوەی دوڕۆژدا هەمو ناوچەکەی داگیر کرد هەلبەت
بەهاوکاری پێشمەرگە،،وەکارەساتی جینۆسایدی هەلەبجەی بەدوادا هات،،
خەستەخانەی
مەڵبەند وەک ئەرکی مرۆڤدۆساتەنەو پزیشکانەی خۆی جارەسەرو تیماری هەمو نەخۆشیکی
دەکرد کە هی لایەنەکانی بەرەی کوردستانی بوایە،چەندین پێشمەرگەی برینداری تری
لایەنەکان لەم خەستەخانەجارەسەرکراون،،ئەوە لەکاتێکدا کە لەلایەن یەکێتی
نیشتمانیەوە بنیات نرابو و بەڕیوەدەبرا،،لەکاتی هەڵمەتەکانی ئیران بۆسەر هەلەبجەو
داگیرکردنی،ڕژێمی بەعس کەوتە پەلەقاژەی ئەوەکە دەبێت لە شوێنێکی ستراتیجی هێڵێکی
بەرگری بۆ خۆی دروست بکات ئەویش زنجیرەشاخەکانی قەرداخو سەگەرمە بو ،، کەبتوانێ
بەرگری لە کەرکوک بکات وەک شوێنێکی ئابوری وستراتیجی گرنگ ،بۆ ئەم مەبەستە ش شالاوی
ئەنفالی دوی دەست پێکرد بۆ سەرناوجەی قەرداخ کە پانتاییەکی زۆر بو بەدەست
پێشمەرگەوەبو،،بێجگە لە جادەی قیر و نزیک 100 مەترێک حکومەت ڕەبایەی عەسکەری وجاشی
دانابو بۆ پاسەوانی جادەکان، هیچ شوێنێکی تری لەژێر دەستانەمابو..ئەم شاڵاوە
لەئیوارەی 22/2/1988 ڕیک لەکاتی بانگی مەغریب دەستی پێکرد ئەویش بە بۆمباران کردنی
گوندی سێوسێنان بەگازی ئەعساب دەستی پێکرد،،.... لەکاتی داگیرکردنی هەلەبجە،ناوجەی قەرداخ بوبو بەڕێ
ڕەوی ئاسمانی فڕۆکەکانی بەعس بەجەشنێک ئێمەش نەمان ئەتوانی بچوکترین تەقەیان لێ
بکەین هەرچی جەکی دژەئاسمانی و بەرگری فڕۆکە بو لولەکانیان بەروخوار کردبو،گرمەی
فڕۆکە کەڕی کردبوین ،لەحالەتێکی دەرونی ئاڵۆزدا کاتمان بەسەردەبرد،وەک وتم هێزە
شەڕکەرکانی مەڵبەند هەموی بانگ کرابون بۆ سەرکردایەتی تەنها پێشمەرگەی
ناوبارەگاکانو دەزگاکان مابونەوە،واتە دەست پێکردنی شالاوی ئەنفال بۆ سەر قەرداخ
هێشتا شەڕی ئاسمانی و فرۆکەکانی ڕژێم بەردەوام بو بۆ سەرهەلەبجە،هەرچەند لە
زەمینەوە شکستی کەمەرشکێنی خواردبو،..............پێش جەندڕۆژێک واتە لە 16/3/1988
هەموخێزانی پێشمەرگە کۆکرانەوە بەتراکتۆر سوار کرانو لەڕیگەی بازیانەوە برانە
سەرجادەی قیر تاکو بڕۆنەوەبۆ شار،جونکە دەمان زانی کە هێرش نزیکە بۆ سەر ئێمەش
لەبەر ئەوەژنو منالەکانمان رەوانەی شار کردەوە، ڕۆژێک پیش نەورۆز گوێ دریژێک هات
بارەکەی مریشکی زیندو بو برادەران یەکی مریشکێکیان کڕی وتیان بەیانی نەورۆزە دەچین
بۆ سەیران،، من دڵم زۆر توند بو زۆر خەفەتباربوم کە بیستبومان هەلەبجە کیمیاباران
کراوە،دەموت کەسوکارمان بەرکەوتوە،،ڕۆژی نەورۆز برادەران چون بۆ سەیرانی خۆیان بۆ
بناری قۆپی بەلام من نەچوم تەنها من مامەوەلەخەستەخانە ،جاودیری بریندارەکانیشم
کرد،دکتۆر فایەقیش ڕۆشتبو لەگەڵ خێزانی تاکو بێگەیەنێتە سەرجادەی قیر لەبازیان
،،بەلام ڕۆژی 21/3 هاتەوە ..ڕۆژی دواتر واتە 22/3 ڕۆژمان بەسەربر لەژێر گرمەی
فڕۆکە،،تاکو مەغرب،،ئەو ئێورە کاک واحد خاڵۆی کاک بۆتان میوان بولامان،،کاک
سامان نۆکاو و برنجی لێنابو،،سفرەمان
راخست دەستمان برد بۆ نان ،،گوێمان لە کۆمەلێ تەقینەوەی یەک لەدوایەک کە کەمێک دور
دیار بو ئاراستەکەشی لە ڕۆژهەڵاتمانەوەبو مەزندەمان کرد کە گوندی سێوسێنانە،،ئیتر
یەکسەر لەسەرسفرە هەڵساین و جووینە سەربەرزایی نزیک خەستەخانە کە گوندی سێوسێنان
دیار بو،بینیمان کە جەندین ئاگر دیارە لەناوگوند،وتمان بەخوا لە سیوسێنانی داوە،،
هاتینە خورەوە و خۆمان کۆکردەوە ئامدەباش بوین ئەترساین کە بۆمبارانی ئێەش
بکات،،پاش نزیکەی 20 دەقە تەماشا دەکەم دوکەس لەچەمەکەوە هاتن ،،وتمان کێن وتیان
ئێمەین لەگوندی (بەردێ) وە هاتوین،بەردێ گوندێکی بچکۆلەبو جەند ماڵێک بو لەبەردەم
گوندی سیوسێنان ...کەهاتنە پێشەوە وتیان کیمیاوی داوە لەسێوسێنان،،ئیتر دکتۆر ناسح
دەسستیکرد بە پشکنینیان،،تەماشەی جاوی کردن بینیمان کە بیلبیلەی جاوی وەک
نوکەدەرزی بجوک بۆتەوە،، بۆمان دەرکەوت کە ئەمە کاریگەری گازی دەمارە وا لەجاو
دەکات،،بۆمان دەرکەوت کە سێوسێنان بەجەکی کیمیاوی لێ دراوە، هەمو دکتۆرو
کارمەندانی پزیشکی لەوێ ئامادەبوین ئیتر دکتۆر فایەق تیمێکی دروست کرد کە بچێت بۆ
ناوگوندی سێوسێنان، تیمەکە پێک هاتبو لە (کاک برایم و کاک عوسمان کەلاری وکاک
جوتیار) داوی تراکتۆرەکەی تیپی هەڤدەشمانکرد
ڕۆشت لەگەڵیان،،پاش نیوسەعاتێک تراکتۆرەکە گەرایەوە دەیان برینداری زۆرتوند
پێ بو،،تراکتۆرەکە جەندین جار هاتوچۆی کرد چەندین برینداری هێنا،،،،،ئەم بۆمبارانە
بەهۆی راجیمەی چلی وەبو کە لەکانی ساردەوە تەقاندبوی دابوی لەناوگوند ،،تاکو هیچ
کەس دەرنەچێ،،لەئەنجامی ئەم بۆمبارانەد ولەتاریکی شەودا 67 کەس شەهیدبون کە هەمویان هاولاتی بون،،تەنها
یەک پێشمەرگەی بارەگای کۆمەلایەتی لای کاک شوکەت تەوێلەیی شەهید بو بەناوی
نەریمان.. ،،،من وکاک سەرکەوتیش ئەرکدار
کراین کە حەمام گەرم بکەین بۆ شۆردنی
ئەوبریندارانەی کە دێنە خەستەخانە..جەندین برینداری بێ هۆش مان شۆرد هەندێکیان کەمێک ئاگایان لەخۆیان بو،خۆیان
دەشۆرد، هەندێکیشیان نیشانەی شێت بونیان لێ دەکەوتبو،لەگەڵ ئەوەشا جلەکانمان فڕێ
ئەدانو ئەمان کرد بەژێر خۆلەوە،، ئیتر دەجونە نا و خەستەخانە خۆیان دائەپۆشی تاکو
جلی ترمان بۆ هێنان لەمالەوە،،ژوری پیاو و
ژن مان جیاکردەوە،،بەبەکارهێنای ئەمپولی ئەترۆپین سلفەیت(ئەون750 ئەمپولەی بۆمان
هاتبو هەمووی سەرفکرا) ،،هەمو ئەو بریندارانەی کە هاتنە خەستەخانە جاک
بونەوە،،یەکێ لەوبریندارانە کە زۆر ناڕەحەت بو کا حەسن بو کە نانەوای خەستەخانەبو
ڕۆژانە نانی بۆ دەکردینو دەی هێنا بۆ مان،،بەجەشنێک لنگەفرتێ ی دەکردو کەف بەلای
دەمیدا هاتبوەخوار،،زۆر دڵگران بوین پێی،یەکسەر شۆردمان ،،من وکاک سەرکەوت ،پاشان
دەرزی ئەترۆپینمان بۆ کرد جەند جارێک ،،لەماوی 48 سەعات باش بویەوە ئیستاش
ماوە،،،بەلام لەگەڵ ئەوەدا هەمو مناڵەکانی لەگەڵ خێزانی شەهیدبوبون تەنها خۆی
دەرجوبو،ماڵی کاک غەیدانی خەیاتیش هەرخۆی دەرجوبو،،بوک زاویەکش ئەوئیوارە
زەماوندیان کردبو شەهیدبون مالێکی تر تەنها کوڕیکیان دەرجوبو ئەویش پێشمەرگەبو
لەشوێنێکی تر،،دەیان کارەساتی تراژیدی تر،،خەبەرمان بۆهات کە جەمال دیموکراتو
منالەکانی هەمو شەهید بون،،وتیان ئەحمەدڕەشید گەڵالی هەمو شهیدبون،،زۆر دڵتەنگ
بووین،،بەلام شەوی دوەم تەماشا دەکەین کە جەمال دیموکرات خۆی کرد
بەخەستەخانەدا،،من وکاک جوتیار لەقاوش بوین،کەسەیرمان کرد گریانو پێکەنین تێکەڵ بو
حەپەساین،،وتمان ئۆخەی شوکر ماوە..دواتر ماڵی ئەحمەد ڕەشیدیش لەناودێ درجوبوون
پاشتر گەرابونەوە بۆ شار بەمالو مناڵ...دوای کیمیابارنی گوندی سێوسێنان ،تەوا
وەزعی ناوچەکە شڵەقا کەس بەکەس نەبو،،خەڵک هەموی گوندەکانی بەجێ دەهێشت لەترسی
کیمیابارنو هێرشی سوپا،، ،،،،دو شەو دوای بۆمبارانی سیوسێنان،لەکاتژمێری هەشتی
شەودا هەمدیسان بۆمبارانی کیمیاوی گوندەکانی دوکان و بەلەکجاڕو دەروبەرمان
کرا،،لەوکاتەدا برینداری گوندی سێوسێنان نەمابو ،لەخەستەخانە،،ئیتر ئێمەش هەمیشە
لەئاماداباشدابوین ،شەوانەش نەماندەتوانی بخەوین،دەجوینە سەرشاخەکان، ئەوشەوەی کە
بۆمبارانی بارەگاکانی ئێمەکرا لەبەلکجاڕ،،بەلام دوربو لەخەستەخانە،،جوبویەنە بناری
شاخێک کە پشتمان لەدەربەن بو،بۆ ئەوەی ئاراستەی بۆمباران نەمنگرێتەوە، کیمیابارانی ئەمجارە تیکەلەیک بولەگازی دەمارو
خوێن،،بەگولەی ڕاجیمە ئارستەمان کرابو،لەم بۆمبارانەدا تەنها یەک پێشمەرگە شهیدبو
بەناوی (هۆشیار) لە پێشمەرگەی تیپی هەڤدەبو ،بەربرسی بێتەل بو،لە ناو مەشجەبی
تەقەمەنیەکدا بو نەجولابو،بۆمبێک لەنزیکی دابوی لەزەوی وشەهیدی کردبو،،ئیتر بەهۆی
ئامادەباشی و وریای هەموان کەسیش بریندار نەبو،،گازی دەمار گازێکی سوکە زۆر بەزویی
کاریگەری لادەچێ لەهەوادا،بەلام خەردل درەنگتر کاریگەری دەڕەوێتەوە،پاشان
جەندبۆمبێکمان بینی و نوسراوەکانی سەریمان خوێندەوە ئیتر زانیمان کە گازی جۆری
(سارین وتابون) بەکار هاتوە،،،،،لەگەڵ بۆمبارانی کیمیاویدا هەرلەیەکم ڕۆژەوە هیرشی
زەمینیش دەتی پێکرد لەچەندقۆلەوە بۆ سەرناوجەی قەرداخ واتە لە 22/3 /1988 لە کانی ساردو دەبەنی خانەوە،،ولە قۆڵی
دسکەرەوشارەزورەوە بۆ شاخەکانی پشتی ئاوەکەڵە وکۆرە...لە ناحیەی قەرداخەوە،،واتە
لەسێ لاوە هیرش هات ،بافرۆکەش بوەستێ هەمیشە بەئاسمانەوەبو،،بەچەشنێک وای لێهات
کۆپتەر بەشەودا دەهات بۆ سەرناوجەکانو تەنویری هەلدەکردو دنیای ڕۆشن دەکردو پاشان
بۆمبرانی دەست پێ دەکرد،،ئیتر هەموخەلک لەشوێنی باوباپیرانی بەجێ دەهێشت،،ئێمەش
ناجاربوین بارگەمان پێجایەوە، هەرکەس پڕیەک کۆلەپشت جلو پێداوستی خۆی،،لەگەڵ
تفەنگەکانمان،ئینجا ئێستریکمان هەبو،،،ئەوئیسترە هەموشتێکی ئێمە بو ،،ئیسعاف
،،سەیارەی فەرمانگە،،فڕۆکە،،هەموشتێ، پێش چەندڕۆژێک،بەیەک دوجار کۆمەڵی دەرمانو
بەتانیمان پێ بارکرد بۆ قۆپی( گۆشان وەزیارە) کە هەندێ خانوی تازەی مەلبەندی لێبو،کاک
شوانو کاک برایمان ناردن پێشەکی تاکو شوێن ئامادەبکەن بۆمان کە خەستەخانەی نوێمان
لەوێ بی،،،،،کۆمەڵی جەکو کتێبی زانستیمان هەبو لەگەل کاک جوتیار بردمان شاردمانەوە
لەبن بەردو ئەشکەوت،، تاکو دواتر بێین بیبەینەوە،تائیستەش هەر لەویە،،ئیتر
هەومشتێکمان بەجێ هیشت لەخەستەخانە،،ئامیر ئەشعە،وددان ،قەروێلە،،دەرمان،بەتانی
فەرش ،تەلەفزیۆن،،،هتدپاشان لەتەلەفزیۆن بلاوکرابوەیە کە ئەمە خەستەخانەی
موخەریبەکانو بەکرێگیراوانی ئیرانە دەست بەسەراگیراوە لەلایەن سوپاوە،،ئێمە هەرچی
هیزی تر هەبو وردەوردەکشاینەوە،بۆ ناوقۆپیەکان،تەنها کاک حمەلەتیف وەک بریندار
پێمان وبو کە لەیەکەم بەرگری لەهیرش سوپا لە بەرەی کانی ساردەوە بریندار بوو،،بە
گوێ دریژ دەمان گواستەوە،،کاتێ ئیمە لەناوقۆپی بوین ،دکتۆرفایەق لەگەڵ کاک عەلی
ڕەشەجوتەوە جەند پیشمەرگەیەکی تر مابونەوە گوایە بەرگری بکەن لەو دەبابانە کە
هتبونە مەسۆیی خوار سێوسێنان، من وکاجوتیار وتمان بابڕۆین بزانین دکتۆر چی لێهاتوە
بەسواری هێسترەکامان هاتین بەنۆرە
سوردەبوین لەقۆپیەوە بۆ بەلەکجاڕ،،بالەم کەسمان نەدی،تەنها دەیان دەبابە کە لەملای
مەسۆییەوەبون،،ئیتر گەراینەوە،،ڕۆژی دوایی دکتۆروئەوانیش گەرانەوە،،..لەقۆڵی
دەربەنفەقەرو ئاوەکەڵە پیشمەرگە شەڕی باشی کرد ،ئێمە تۆپبارانەکانمان دەبینی،دواتر
بیستمان کە پێشمەرگەیەکی حزبی شوعی یەک تۆپ لێ داوە پارچەپارچەی کردوە کە خەڵکی
هەلەبجەبو کوڕی گۆرانی بێژ حەمەقوتوبو،،بەداخەوە کە ناوەکەیم لەبیر
نەماوە...چەندین قوربانی تریش هەبون لەبەرەکانی جەنگ ،،بەلام ئەمەیان زۆر
کاریگەربولەلامان...سەرەرای بەرگریوشەڕی پێشمەرگە بەلام ناوجەکە لەلاین سوپاوە
کۆنترۆڵ کرا ،ئەوەبا هاوکاری جاشەکان بوەستێ کە جاوساغیان بون هەردەم لەپێشەوەبون
بۆ تاڵان کردنی مالو موڵکی خەڵک،ئێمە لەقۆپیەکان بوین،،سوپا نەهات بۆ ئەوێ،
لەهەمان ڕۆژدا بۆردومانی خەستی فرۆکەکان بۆ سەربارەگای تیپی 51 گەرمیان لەبانی
مۆرد دەستی پێکرد،،،،، چەندڕۆژێک لەقۆپی ماینەوە پاشان لەویش بڕیاری کشانەوەدرا بۆ
ناوجەی گەرمیان لەکاتی کشانەوەدا هەرچی زیندانی هەبون هەموی ئازادکران،وهەندێکیان
بون بە پ.م لەگەلمان،لەوانە (مدریک و دانا
کەخەڵکی دەگاشێخان و بیارەبون) هەروەها کەسێکی تریش کە هەورامی بو بەناوی حسێن وتی
من دەچم بۆ لای پارتی ئەوکات لقی سێ پارتی لەونزیکەبون،،رەوانەم کرد بۆلایان،،پاشان
هەموهێزەکان پاشەکشەمان کرد بۆ گەرمیان،،ئەوکات عومەرفەتاح لێپرسروای
ئەوهەموهێزانەبو ،جوینە دەربەنی دەروار،نزیک بارەگا سەرکیەکانی ئەنجومەنی بالای
ئیسلامی ،،لەوێ وتارێکی بۆداینو وتی قەرداخ داگیرکراوە ،ئەوەگەرمیان ناوچەیەکی
فراوانە لێرە دەمێنینەوە،،لەکاتی مانەومان لەقۆپی چەندڕۆژێک،من هەستام بەدروست
کردنی ناوساجی بۆ ڕیگەمان،،،ناوساجی و دەرمانمان باری هیسترەکەبو،تا
گەرمیان،،لەدرەوار بوین ،چیشتنگا بو، برسیم بو ڕۆشتم بۆلای هیسترەکە کەلەشوێنێک
سەوزایی بەستبومانەوە بۆ لەوەڕ ،یەک ناوساجیم دەرهینا خواردم،کەهاتمەوە برادەران
لێیان کردم بەهەرا ،،وتیان چۆن ئەبێ تەنیا خۆت نانبخۆی بەبێ ئاگادری ئیمە،،،،ئیتر
بۆ نیوەڕۆکەی منوکاک جوتیار جوین ناوساجی بهێنین لەلای هێسترەبۆر ،،تەماشا دەکەین
هیستر دیار نەماوە،،لەوڕۆژەدا هێسترەکەمان بە بارەدەرمانو ناوساجیە دزرا،،،،،،کاتێ
لەقۆپیەوهاتین بۆ دەرەوار مام برایم زۆر قەلسبو لێمان دەیوت کاکە وەرن ئیوەش کەمێک
ئەوهێسترە لێخوڕن،،جونکە ئیمە کەسمان نەدەجو بەلایدا ،،بەدەس ئەوەوەبو،،ئیتر من
وکاجوتیار جوین بۆلای و هوکاریمان کرد،،،،هێسر ڕۆی ونەماندییەوە،،،تەنها دەرمانو
خوردنێک کە هەبو ئەوەبو کەلەناو کۆلەپشتی هەریەکەمان دابو،،ئیتر بلاو بوینەوە
بەگوندەکانی گەەرمیاندا.لەدەروار جووینە مەسۆیەکان ی بناری ئاجداخ پاشان ڕۆشتین تا
گوندی فەقێ مسەفا،دواتر هاتینەوە گوندەکانی کەلوەزلوقمان ،ئەوکاتە کۆتایی مانگی سێ
بو کەجوینە گەرمیان هەر دوهەفتە ماینەوە جونکە هەموگوندەکان چۆڵ کرابون کەس نەمابو
هەمویان ڕویان لەشار کردبو لەوێش زۆربەی هەرزۆریان دەستگیرکرابون و ئەنفال
کران،تائیستەش بێ سەروشوینن،،، هەر لەوکاتەدا کۆمەلێ ناسیاوی ناوجەی خۆمانم دی کە
پێشمەرگەی پارتی بون لە گوندی فەقێ مسەفا،،چەندڕۆژێک لەوەو پێش پێشمەرگەی
بزوتنەوەی ئیسلامیم بین ،کە خزمێکی خۆمانی تێدابو ،،(بەختیار) ئامۆزای باوکم
بو،ئەم هەوم پێشمەرگانە سەرگەردان دەخولاینەوە بە گەرمیانی چۆڵدا،ئیتر لەهەرجوار
لاوە هێرشی سەربازی ڕژێمیش لەناوەراستی مانگی جواردا دەستی پێ کرد بۆ سەرناوچەی
گەرمیان،لەکەلارەوە لە قادرکەرەمەوە لە چەمجەمالەوە لەچەندین شوێن شەڕی خوێناوی
ڕویدا ئێمە ئەوکاتە وەک خەستەخانە جوبوینە مزگەوتە بچکۆلەکەی گوندی کەڵوەز لوقمان،.(.لەگەردەم
مزگەوتەکەدا چاڵە ئاوێک هەبو ،بەحساب کانیە،ئاوێکی زۆر ناخۆشی تیابو،،زۆر تامی
بۆگەن بو سوێرو گۆگرداوی بو،،خەڵکی گوندەکە کەجەندماڵیک دەبون دەرۆشتن لەبن
کەڵوەزەکان ئاویان بۆ خواردن دەهێنا،ئەویش بەدڵۆپەدڵۆپە لەناوبەردەکانەو ئەهاتە
خورەوە بەسەعاتێک ئینجا سەتڵێکی پڕ دەکرد،،شەێکیان لەم گوندە خەوێکم بینی بە
هەلەبجەوە ،،لەخەوما بینیم هەموخەڵکی هەلەبجە لەدەشتاەیکدا بەڕێ کەوتون زۆر ماتو
خەمبارن وەک لەمەراسیمێکی ماتەمینیدا بن
وایە،،تەماشا دەکەم تارقی برام لەناو ئەوهەموو حەشاماتەدا دەستی بەرزکردەوەبۆم و
وەک سلاوێ خوا حافیزیم لێ بکات و زۆر دەم بەپێکەنین بوو، کوڕيکەشی لەباوەشیدا
بو،،وتی ئاها مامە سلاوی لێ بکە،،مناڵەکەشی دەستی بۆ بەرزکردمەوە و بەپێ
کەنینەوە،، خواحافیزی کرد،،،،وەخەبەرهاتم لەخەوەکەدا زۆر دڵ تەنگ بوم ،،ئیتر
دڵنیابوم کەهەرچی کەسوکارمان هەیە تیاجون لەکارەساتی هەلەبجەدا،،بەیانی خەوەکەم بۆ
دکتۆری برام گێرایەوە،،،)،،،،،بەلام لەبەر بەربلاوی هێرشەکان هیچ بریندارو
نەخۆشێکمان بۆ نەهات، ڕۆژی دوایی گوندی کەڵوەزلوقمانمان بەجێ هیشت بەرەو گوندی
تێلەکەۆی قەلەندەر،،یەک شەو لەم گوندەماینەوە و هێرشەکانی ڕژێم بەردەوام
بو،کۆپتەرێک هاتبو ە سەرمان ،نەمان دەوێرا تەقەی لێ بکەین زۆر نزم بو غیرەت گرتینی
وتمان کاک حەسەن ئەو ئاربی جیە بێنە ئەمجارە پێوەی ئەنێن،،خۆمان حازرکرد کە
ئاربیجی بتەقێنین بەلام کۆپتەرکە نەهاتەوە،،دنیا زۆر تاریک بو،،بۆیە کۆپتەرکە
کەشفی نەکردینو بەبێ بۆردومان گەرایەوە،،لەکاتێکدا کە جاومان لێ بو لە گوندەکەی
خوار خۆمان ئەویش کەلوەزلوقمانی حاجی حمەمین بو بۆردومانی تراکتۆرێکی کرد
وجەندکەسێکی بریندار کردبو ،،،،،،، بەلام دکتۆر فایق لەبەرەی شەڕ بەشداربو چەندین
برینداری جارەسەرکردبو لەوانە پێشمەرگەیەک بەناوی ئەبو فەلاح کە قاچی بەسەختی
بریندار بوبو ناجار بۆی بڕیبووەوە،،،، لەو
سەروبەندەدا کەلەگەرمیان بوین هێزی پیشمەەرگە بەتەمای ئەوەبو کەئێران هێرش بکات و
ناوجەکانی دەربەندی خان بگرێت بەچەشنێک
لەگەڵ ناوجەی قەرداخ یەکانگیری بکات بەهاوکاری
پێشمەرگە سلێمانی ئابڵۆقەبدات ،،،بەلام ئەوهێرشە نەکرا ،هێرشێکی بچکۆلە
لەشارباژێرەوەکرا بەلام سەرکەوتونەبو،،،،،ئەوکاتەی کەلەکەلوەزلوقمان بوین ،کاک
حەسنی حاجی ساڵح هەلەبجەیی لامان بو کۆمەلێ فیشەکی دەمانچەی چواردەخۆرم
لاکڕی،چونکە تەنها حەوت فیشەکم هەبو،بەرەحمەتبێ مامەعەلە ناسرو بەعەلەڕەش
کەپێشمەرگەی حزبی شوعی بو ئەویش لەوێ بو نازانم چۆن هاتبوە لامان،،رادوێیەکی هەبو
نەی ئەدابەدەس کەسەوە،،بەلام جاروبار ئەیدا بەمن تا گوێ بگرین بزانین هەواڵی بەرەکانی
شەڕی ئێران وعراق بەکوێ گەیشت جونکە بەتەمابوین ئیران لەدەربەنەوە هێرش بکات وردەوردە
هێرشی سوپا دەهات و ناوچەی ئازدکراو بەرتەسک دەبویەوە، ناجار بوین کە دیسان
پاشەکشێ بکەین ناو قۆپیەکان کەهێشتا هێزی سەربازی تیا نەبو،کاتێ سەرکەوتین
بەسەگرمەدا کۆمەلێ پێشمەرگە پیش کەوتبوین،لەڕیگا لەسەر ساخی سەگرمە لامان دایە
ئەشکوەتێک باران دەباری،،تەماشامان کرد زیاتر لە 5 کیسەخەوی تێدایە،،ئیتر من
هەڵمەتم دا دوانم هێنا بۆ خۆمو دکتۆر،،دواتر یەکێکیانم دا بەجافر حاجی ئەولە کە
پورزام بو چونکە بینیم سەرمایەتی لەکاتی ئیسرحەتدا،،ئەوی تریش منو دکتۆر لەکاتی
خەودا بەنۆرە پێی دەخەوتین،دوڕۆژ لەناو قۆپیەکان ماینەوە،،،،،،قۆپی ناوجەیەکی پڕ
دارستانی چڕ بو دەکەوتە نێوان زنجیرە شاخەکانی سەگرمەوشاخەکانی قۆپی ،کەجەندین
دەربەندی تێدابو بۆ هاتو چۆ،لەوانە دەربەندی گۆشان ودەربەنی ئەستێڵ ودەربەنی نارام
سین دەربەنی قۆپی دەربەنی گاور،،لەدەربەنی نارامسین پەیکەرێکی نارامسین
لەسەربەردێکی شاخەکە هەڵکۆڵراوە لەشوێنێکی زۆر بەرزدا یە کە زیاتر لە50مەتر
بەرزە،،نارامسین یەکێکە لە پاشاکانی ئاشوریەکان کە پاش داگیرکردنی کوردستان ئەو
پەیکەرەیان بۆ دروست کردوە،،ئەوماوەی کەلەگەرمیان ماینەوە کۆمەلێ پیشمەرگە لەخەڵکی
هەلەبجەبوین .پاش مۆلەت وەرگرتن بڕیار بو ئێمە پێشتر بەروسنور بەرێ بکەوین بۆ
ئەوەی کەسوکارمان بەسەر بکەینەوە،دکتۆر فایەق وتی تۆ بڕۆ و من لێرە دەمێنمەوەئەوپێشمەرگانەی
کە بەتەمابوین بێنەوە بۆ هەلەبجە (من و شەهید تایرە بچکۆل،مام جافری حاجی
ئەولە،سۆران تالەبانی،بەداخەوە هەرئەوەندەم بیرماوە)زیاتر لەدەکەسدەبوین،،،بەلام
لەبەر بەردەومی هێرشەکان نەمان توانی ئەو بەرنامەجێبەجێ بکەین،،ناجار گەڕامەوە بۆ
لای هاوڕیکانمان لەخەستەخانە..لەوگەرمەی هێرشی ئەنفالەدا بۆ سەرگەرمیان،هەوڵی
دکتۆری برام پرسی وتیان والەگەڵ کۆمەڵی برادەر لەنزیک گوندی دەروار کەجوم
سەیردەکەم بەریزان مەحمودسەنگاوی و ئازادی سەگرمەبون ،،وتیان ئیستا ئەم هاوڕیانە
تەجمیدکراون،،،،،،،ئیتر ناوجەی قەرداخ کەمێک ئارام بوبویەوە هیزی سەربازی کەمێ
تێدا جێگیرکرابو،،زۆربەیان جاشی خەفیفە بون،دوبارە بەرێ کەوتین، شەوبو دەڕۆشتین ،،یەک
بەدوای یەکدا ،تەماشامان کرد لەڕیزەکەدا پێشمەرگەیەک جگەری داگیرسان،،یەکسەر دکتۆر
پەلاماری داو ،جگەرەی کوژاندەوە ،دەیان قسەی پێوت،،چونکە دەترساین کە ئەمەسیخوڕ
بێتو ئیشارەت هەڵ بکات بۆ دوژمن،لەلای داری زەردەوە تێ پەڕین،کەوتینە
تەختایی،،شەوبوو(بڕوابکەن بەڕێ ڕۆشتنەوە خەوم لێکەوت،،تا لەپڕ سەرسمێکم دا
وخلیسکام لەناوگیادا،،ئینجا زانیم خەوتوم وبەخەبەرهاتم،،مێشکم ئیسراحەتی کرد تەنها
بەو چەند چرکە خەوە)،ڕۆشتین بۆ گوندەکانی دۆلان و میوڵی،،یەکڕۆژ بە خۆشاردنەوە لەو
دۆڵانە ماینەوە به هاربو مانگی چوار ،ئەوڕۆژە لەگوندی (قازان قایە) کەئیمە ئیختفا
بوین منو کاک جوتیارو مام برایم پێکەوە
بوین،،ئیتر چوار چوار یان پێنج پێنج خۆمان ئەشارەدەوە تاکو ئێوارە،ئەوڕۆژە
برادەران ڕێیان کەوتبوە ماڵێک لەوگوندە کەهەمو کەلوپەلێکو خورادنێکی تێدابو بەجێ
یان هێشتبو،ئیتر چێشتێکی باشیان لێ نابو
برنج لوبیای سپی بو ،باشم لەبیرە چەندژنێکی پێشمەرگە لێێان نابو ،،لەوانە
کافیەخانی ژنی کاک عومەر وژنەکەی کاک حمەلەتیف،،هتد،،تائێمە هاتینەوە ناوگوند
هیچمان بەش نەمابو،،ناجار پاشخوانی ناو قاپەکانمان خوارد کە مابویەوە بەلام هەر
زۆر بەلەزەت بو چونکە مانگێک زیاتر بو نانمان نەخواردبو هەر تەنها گیامان دەخوارد
ئەوماوە زۆرە لەداوی دەرجونمان لە خەستەخانەی بەلەکجاڕ لە 24/3/1988،،هەندێک نانی
تیریم دەست کەوت ،وردم کردو گیرفانم لێ پڕ کرد،، هەرلەوڕۆژەدا کۆمەڵێک جاش هاتبون بۆ شڕەخۆری لەگوندەکانی
گورباز ئەونی تر دەگەران،سوتفە کەوتبونە مل کەمینی هەندێ پێشمەرگە لەوانە ،کە
بەڕێز عومەرغەریبو ڕەوفی برای بون،،تەقە دەستی پێکردبو،جاشەکان رایان
کردبو،،مامەڕەوفیش گوللەیەک بەردەستی کەوتبو دەستی شکاندبو،،ئیتر دکتۆر فایەق
ڕۆشتبو چاڕەسەری کردبو، بەگەچ تێگرتن،،کاک عومەر مابویەوە تا لەڕیگەی دیموکراتەوە لەسلێمانیەوە هاتبو بۆ
بناری قەندیل،،واتە لەگەڵ ئێمەنەهات،،، لەشوێنێکی تریش لەنزیک میوڵی هەندێ جاشی تر
پەیدابون لەنزیکمانەوە ،وەلا خۆمان ئامادەکرد بۆیان ،ئێمە لەسەربەرزایی بوین
،،دواتر کۆمەڵی برادەری تر لەخوارەوەبون،ئەوانهەستان بەتەقەکردن لێیان وراویان
نان،،،لەوکااتەدا خزمێکمان (هاوڕی ئاوات
..کەپ.م شوعی بو بینیم،،پاش سلاو ئەملاوئەولای یەکمان ماچ کرد،ئەو یەکێک بو
لەوانەی کەجاشەکانی راونابو،،ئیتر دوای ئەوە لای منی بەجێ هێشت وڕۆشت لەگەڵ
هاوڕیکانی،،، هاوڕێ ئاوات کە ناوی جەلیل ڕەمەزان گوڵپی بو،،دوای راپەڕین بو بە پ.م یەکێتی،بەلام
بەداخەوە لەشەڕی دەسەلاتی کورسی بەدەستی بزوتنەوە زۆر بێ ڕەحمانە و دور
لەهەمونەرێتێک بە ئەسیری شەهیدیان کرد)،،،،،،،ئەوڕۆژە هێزەکانی یەکێتی بون بەسێ
بەشەوە هەربەشەیان ڕیگای پەڕینەوەی بۆ خۆی دیاری کرد لەبەری قەرداخ بۆ بەری جادەی
چەمجەماڵ سلێمانی، ڕەتڵێک کە کادرەکانی
خەستەخانەی لەگەڵ بو لەسەرشاخی سەگرمەوە بۆ سەنگاو پاشان لە جادەی جەمجەماڵ تەکیە
بۆ گۆپتەپەو خالخالان ،،ڕەتلەکەی تر لە بازیانەوە،ڕەتلەکەی تر لە تاسڵوجەوە،،،من
باسی ڕەتلەکەی خۆمان دەکەم،،نزیکەی 300 پ.م دەبوین و کۆمەلێك پێشمەرگەی حزبی
شووعیشمان لەگەڵ بو ،لەکاتی سەرکەوتنمان بەشاخی سەگرمەدا دەمەو ئێوارە دوای عەسر بو،ئەوەندەم خواردبوو
خەریک بو ورگم بتەقێ،،،،خۆ مەجالیش نەبو نیتاقی تاقمو تفەنگەکەم شل بکەم،چونکە
لەڕیگە بەجێ بمێنی کەس ناوەستێ بەدیارتەوە،بەهەرحاڵ کەوتینە سەرشاخی سەگرمە
تەختایی بو،تەمو هەوربو،17/4/1988 بو باشم لەبیرە وتم دکتۆر ئادەی رادوێکەت
باکەمێک هەواڵ بگرم،،رادوێ بەغدام کردوە ،یەکسەرگوێم لەمژدەی ئازادکردنی فاوی
بەدنیا راگەیان،، ئیت ر زۆربەمان ئەم هەواڵەی بیست،،زۆر ناڕەحەت بوین،،وتمان
بەوخوا جەیشی سەدام هەمومان دەگرێ ،، لەکاتی ڕیکردنمان بەروخوار بۆ دیوی
سەنگاو،زۆرێک لەپ.م کان ،مەخزەنیان فڕی ئەدا ،چونکە قورس بو،ماندوبون،،،بەڕیکەوتین
شيوچویەنەگوندی(دلکە) لەبناری سەنگاو،،بلاوبوینەوە بەگوندی چۆڵدا،هێشتا نەروخابو،،وتمان
ئەمشيو ئیسراحەت دەکەین لەم گوندە و پاشان لە چەمی باسەڕە دەپەڕینەوە،،جەماعەتی
خەستەخانە هەمومان لەماڵێکی چۆڵ خەوتین، لەسەر زەوی،،ئێمە حەرەساتمان نەگرت،،چونکە
گوندپڕ بو لەپێشمەرگە،ئەوان بەرپرسی ئەمنیەتی ئەوهێزەبون،،،کەترس هەبو ئینسان
کەمتر خەوی لێدەکەوێ،،هەمیش وریابوین،،،،،یەکسەر لەسەرزەوی رادەکشاین ،،نازانم کەی
خەوم لێکەوتبو،،سات جواری بەیان بو بەخەبەرهاتم ،،تەماشا دەکەم کاک بەسام(سامان)
کە چێشتلێنەری خەستەخانە بو هەروەها جەکیشی پێ نەبو،،دیار نەمابو
لەجێگەکەی،،یەکسەر جومە دەروە وتم نەوەک بۆ سەرئاوجوبێ،،پاش ئەوەی کەتاکید بوم
،،لەدەروەش دیار نیە،،هاتم دکتۆر فایەقم هەلساند و وتم بەسام دیار نەماوە،،ئیتر
یەکسەر ڕۆشتین شیخ جەعفەرمان ئاگادار کرد
،ئەو لێپرسراوی ئەو ڕەتلە پێشمەرگانەی یەکێتی بون کە لە گەرمیانەوە دەڕۆشتین،وتمان
کەسێکمان دیار نەماوە ،بۆی هەیە ڕۆشتبێ خەبەر بدات بەم ڕەبایەی جاشو جەیش کە زۆر
نزیکمان بون لەسەنگاوەوە،،ئیتر کۆبوینەوە و بڕیاریان دا گوند چۆڵ
بکەین،،بەناوئەوشاخانەدا لەوانەیە 20کم ڕۆشتین بەروڕۆژهەلات،،، لەوێ
گیرساینەوە،،،برسیمانبو تەنها تۆڵەکە و سۆڵەکە و مەژگیلەمان دەخوارد،لەگیرفانمدا
کەمێک نانی تیریم خەزنکردبو،،،تەماشامان کرد لەدورەوە لەناو ڕکەبەردو جەمێکدا
هەندێ مرۆڤ دیارن، ترساین وتمان وەلا کەمینی جاش وجەیشە،ئێمەش کۆمەلێ پێشمەرگەی
ئازا لەجەندلایەکەوە بە دزیەوە نزیک بونەوەلێیان،،دەرکەوت کە هێزی دوژمن
نەبو،،کەڕۆشتینە نزیکیان نزیکەی هەشت کەسبون دویان سێ ژنیان لەتەک بو،،ژنێکیان
تازە مناڵی بوبو لەو کەژە،،ڕێگەیان ونکردبو ،،عەرەب بون،،وتیان ئێمە لەحزبی(التجمع
الدیموقراطی القاسمی)ین،،کەئێمەیان بینی زۆریان پێ خۆش بو،،ئیتر ئەوانیش کەوتنە
گەلی ئێمە لەڕێ ڕۆشتن،،دوای ئەوە کەمێک ئیسراحەتمان کرد،وکەوتینە
دوانیوەڕۆ،،جوونکە ترسی هێڕشمان هەبو ،بۆمان دەرکەوت کە بەسام ئیخباری نەکردوینو
کەوتۆتە دەس کەسی ئەمین،،دوای ئەوە جیهازیان بۆ شەهید حەمەڕەش کرد کە بێت
بەهانامانەوە وەک دەلیل بۆ ڕێگەی پەڕینەوە لە چەمی باسەڕە،،چەمی باسەڕە زۆرزۆر
بوئەوسالە بەهۆی بارانی زۆرەوە،هەروەها جادەی قیریش لەجەمجەمالەوە هاتبو تابناری
دەربەنی باسەڕە،بەڕەبایەی عەسکەری وجاش تەنرابو بەتەنیش چەمەکەوەبو،،کەسی شارەزا
نەبوایە ،کەس نەی دەتونی ئەم بەروئەوبەربکات،،شەهید حمەڕەش شوێنە تەنکاوەکان
شارەزابو،،ئەوڕۆژە لەسات چواری ئێوارەوە لەبناری سەنگاو بەڕێکەوتینو لەجەمی باسەڕە
پەڕینەوە سێکەس سێکەس دەستی یەکمان دەگرت
تاکو ئاونەمان بات لەکاتی پەڕینەوەدا قۆڵی یەکترمان توند دەگرت،، شەوبو لەجەم
پەڕێنەوە لەنێوان ڕابایەکااندا ڕۆشتین بەسەلامەت،،ڕیمان کرد ساتی شەشی بەیانی گەیشتینە
گوندێکی چۆڵ ناوی (خاڵدان) ،بو دابەش بوین بەناو خانوەچۆلەکاندا ،خۆمان کردەوە ئیسراحەت بکەین تائێوارە،، لەپڕ دەنگی
تەقینەوەهات...تومەس جاش وجەیش بەدوری 10؛م لەخوارمانەوە هاتون گوندەکان
بتەقێننەوە،،ناجار هەستاین هەمدیسان ڕۆشتینە دەروەی گوند،دابەش بوین بە دەستەدەستە
خۆمان ئیختفاکرد لەناو چاڵو چەمو گەنمدا،،بەهارێکی تەڕ بو گیاوگەنم زۆر
بەرزبوبوەوە مانگی جوار بو،رەمەزانیش بو،،بەلام ئێمە ئاگادارنەبوین،،ئیتر پێش
نیوەرۆ دەنگی تەقینەوە نەما،گوندەکەیان تەخت کردو گەرانەوە،،.نزیکی نیوەڕۆ بو
تەماشە دەکەم ڕانێک خەریکە بەلاماندا تێپەڕی کرد زۆر سەرم سوڕما،وتم چۆن
ئەمەلێرەماوەتەوە،بەخوائیستا جەیشو جاش بەبۆنەی ئەم رانە بەرخەوە دێن بۆی و ئێمەش
کەشف دەبین،بەراست ئێمەزۆر ماندوبوین ڕیکردنو برسێت بڕسی لێ بڕیبوین،ئەگەر توشی
شەڕ بهاتینایە،بەرگەمان نەدەگرت،،،پاش کەمێک وتمان ئەرێ بۆ گیسکێکی لا
نەکڕین،،وەلحاسڵ گیسکێکمان کڕی لام وایە بە دوانزەدینار بو،،یەکسەر سەرم بڕی ولەتم
کرد،جەقۆم دایم حازربو،،بەزمەی تفەنگ شیشمان لێدا و لەکۆلەپشتەکەمندا خوێ هەبو،شوێنی
ئیختفاکەمان ،کەڵوەزێک بو چەمو بن بەدرد
،زۆر تەڕ بو جەند دارتویەکیشی لێبو ئاویش بەجەمەکەدادەڕۆشت،،چەند لقێکی وشکم
لەتوەکە شکاندەوە،، (من و کاک جوتیارو کاک سەرکەوت و کااک برایم ودکتۆرناسح ودکتۆر
فایق،،) ئەوەندەئەزانم بەڕەحمەت بێ کاک بۆتانمان لەگەڵ نەبو ..گۆشتەمان بەبرژاندن
خوارد،،هەموی ئیسقنەکانیشمان برژاندو کڕاندەوە،،هەربرسێتیمان نەشکا،،چونکە نان
نەبو پێوەی بخۆین،،شوێنی خۆشاردنەوەکەیئێمە نزیک گوند.دوای عەسر کەهاوڕیکانی ترمان
لەسەروی ئێمەوەبون هاتنەوە بینیان ئیسقان کەوتوە زۆر قەلس بون وتیان بۆچی ئێمەتان
بانگ نەکردوە گۆشتتان خواردوە،،لەراستیدا زۆرمان هەوڵدا بیان دۆزینەوە بەلام نەمان
توانی ،،جونکە هەرکەس خۆی دەشاردەوە نەئەبو سەرتاتکێ بکات،،یان هەستێتە
پێ،،،هاتینەوە ناوگوند تاکو خۆمان ڕیک بخەینو بەرو جادەی چەمجەمال تەکیە بەڕی
بکەوین و لەوێ ببەڕینەوە بۆ ئەوبەری خاڵخالان،،لەوێ هێشتا ئاوەدان بو ئەنفاڵ
نەگەیشتبوە ئەو سنورە،سات جوار بەڕی کەوتین بەدوای یەکدا،،تانزیک جادەی قیر،نێوان
جەمجەمالو تەکیە ،ئەمجادە بە ڕەبایە تەنرابو،سات نۆی شەوهەرچۆنێک بو پەڕینەوە
ئەوبەر ،سات جوری بەیانی گەیشتینە گوندی (باوەفەتی) ئاوەدان بو،تەقەمان دالە مالێک
دوکانی هەبو هەندێ بسکیتمان کڕی و سابون ،بەیانیەکەی ڕۆشتین بۆ گوێ جەم خۆمان
شۆرد(من وکاک جوتیار وکاکا برایم دکتۆر ناسح ودکتۆرجەلال) لەناوئاوی چەمەکەدا
گۆمێک هەبو زۆر قوڵ بو مەلەمان تیدا کردو جلەکانیشمان شۆرد و هەلمان خست تاوشک
بویەوە یاریمان دەکرد لەناوگۆمەکەد،،ئەم خۆشۆردنەی پیشمەرگە لەگەرمیانیش چەندین
جار لەگۆمەکاندا خۆمان ئەشۆرد لەگەڵ جلەکانمان،،بەلام لەخەستەخانە حەماممان هەبو
گەرممان دەکرد هەمو هەفتەیەک ،،،پاسان بەڕی کەوتین بۆ گوندی (چیاسەوز) لەوێ بوین
هەندێ پیشمەرگە کەسوکاریان هاتن بۆلایان و هەندێکیشیان ڕۆشتنەوە بۆ مال،، ڕۆژێک
پشومان دا لەم گوندە،بەتەمابو بڕۆین،،بەیەنی زوو بوو بینیمان دەنگەدەنگێک هەیە لای مزگەوتەکە ،،کەجومە
پێشيوە بینیم مامۆستا مەحمودی بەرپرسی دارای تیپی 51 گەرمیان منالێک مەلۆتکەی
لەباوەشە،وتمان چیە وتی ئەوە لەنزیک ڕەبایەکانی جادەی دەربەن باسەڕە دۆزیمانەوە،،
زانیمان هی ئەوەژنەعەرەبەیە کە لەگەڵ خۆمان بو هەڵمان گرتەوە،،،بۆئەوەی نەگرێێت وکەشف نەبین حەبی ڤالیۆممان توانەوە
کردمانەقوڕگیا،،ئیتر خەوت،،مامۆسات مەحمود لام وایە توانای نەبوبو کە لەگەڵ
ڕەتڵەکەمان ئەوشەوە بپەڕێتەوە،شەوی دواتر هاتبو،،تومەس عەرەبەکان ئەم مناڵەیەن فڕێ
داوە لەترسی ئەوەی کەگریاوە نەوەک کەشف ببێن،،،،،سەرنج بدەن لەم کاتەدا مرۆڤ گیانی
خۆی لاخۆشەویسترە لە کۆرپەکەی باوەشی،،کە زۆر دڵ تەزێنە،،،ئیتر ژنەیان دۆزییەوە
لەئاویدا و هات منالەکەی خۆی وەرگرتەوە ،،دەمێ ئەگریاو دەمێک زۆردڵخۆشبو ،کە
کۆرپەکەی بەو شێوە موعجزەیە خوا بۆی هێناوەتەوە،،تیمی خەستەخانە بەرەو گوندی
گۆپتەپەو عەسکەرڕۆشتین،بۆ ئەوەی لەزێ بکەینە ئەوبەر،ڕژێم ئاوی زێ و سەدی دوکانی
تائاخر پلەی زۆری بەردابویەوە کەسەیری ئاوەکەمان دەکرد زۆر سامناک بو،ئاوی زۆر
سەوز خێرادەڕۆشت،،ناجار بوین بەکەڵەک لێی بدەینو ببەڕینەوە جونکە یان دەبوایە
جاوەرێ شەڕمان بکردایە یان لەئاوەکەبدەین،،جارەنوسمان نادیار بو،،لەکۆتایدا
هەمومان پەڕینەوە ئەوبەر بە دوو وەجبە ،کەڕۆشتینە ئەوبەر کاک بۆتان مالێکی خزمیان
هەبو ڕۆشتینە ئەومالە و میوانداریەکی باشیان لێ کردین،،نیوەڕۆ برنجێکی سوریان بۆ
لێناینو لەگەڵ ماسی سورەوکراو،،زۆرم برسی بوو ،بەلام لەژیانمدا ماسیم نەخوردوە،چیبکەم
،،بۆنەکەیم ببیستایە خەریک بو جەرگ ودڵم بێتەودەروە،،بەلام ئەم ماسیە ئەوەندەجوان
جاک کرابو ،دەستم کردبەماسی خواردن بەجەشنێک دوای هەمویان دەستم هەڵگرت،،زۆر
بەلەزەت بوو هەتاموم لەزەتی ئەوماسیە م لەبیرە،،نازنم هی ئەوەبو کە زۆرم برسی بو
؟کۆتایی مانگی سێ بو،بەرەوگوندی (قزلو)ڕۆشتین کەگوندێکی جوانو سەوز لەقەراخ زیی
دوکان چەندڕۆژێک لەوێ ماینەوە ،مزگەوتێکی خنجیلانەی هەبو لەگەڵ حەوزو ئاوێک،،کاتێ
لەم گوندەدابوین (من وکاک جوتیارو کاک برایم) بەڕەسمی هەمیشەیی لەلایەن کەسێکەوە
بەناوی کاک زرار براینەوە ماڵ لەدیوەخانەکەیدا میوانداری لێکردین ، زۆر بەداخەوەم
کە تائیستا نەمتوانیوە تەنانەت سوپاسێک لەو برابەڕیزەم بکەم،بەراسی بەهەمو مانایەک
پیاو، ڕیزدار میوان دۆس،،ڕۆژانە سێ ژەممە لەماڵی ئەم پیاوەبوین ،،ئەگەر ڕۆژێک
نەجوینایە خۆی دەهاتەوە بەشوێنمانا بۆ مزگەوتو
ناودێ،یەک دنیا گلەیی لێ دەکردین،، و دەی بردینەوە بۆ مال..جاروبار بەڕۆژدا
دەجوینە مزگەوتەکە ،بەلام کەمێک پیسوپۆخڵ بو کەس گوێ نەئەدا بەپاک کردنەوەی،لێرەدا
هەستم کرد کە ئەسپێ چۆتەگیانم ،،جونکە سەدان جۆر خەڵک دەهاتنە نێو ئەم
مزگەوتە،،ئیتر تاچومە دیوی ئیران ئەسپێ لەمن دانەبڕا ،جونکە مەجالی خۆشۆردنو جل
گۆڕینمان نەبوو هەمیشە بەدەم ڕێگاوەبوین،،پێشتریش جاریکی تر ئەسپێ
پەیدابولەگیانم،،لەخەستەخانەی مەڵبەند بوین لەبەلەکجاڕ چەندبریندارێکیان
لەگەرمیانەوە هێنا ،یەکێکیان ڕومانەی پیا تەقی بو قاچو قولی شەرواڵەکانی شڕ
بوبون،،کاتی تەداوی لەبەریان دڕاند،،ئیتر دکتۆرفایەق وتی ناجح ئەوشەرواڵەت بێنە بۆ
ئەم پێشمەرگە، لەگەڵ کراسێک بۆم برد،بەتەما نەبوم ئیتر لێی وەربگرمەوە،،دوای
ماوەیەک کەبرینەکانی جاک بوبویەوە،شەرواڵ و کراسەکەی بۆشۆردبوم و دای نابو،خۆی
دەرجوبو لەخەستەخانە،،دوای ماوەیەک شيرواڵو کراسەکەم لەبەردابو ،سەیردەکەم بن باڵو
بەرسکم دەخورێ ،،وتم لەوانەیە حەساسیەتم هەبێ،،زۆرم دەخوران ،،لەوکاتەدا بەریز
دکتۆر دلێر کە لەحزبی شوعی بو میوان بو لەلامان لەخەستەخانە،،زانی من خۆم ئەخورێنم
وتی بزانە ئەسپێت پێوەنیە،،،،؟ سەرم سوڕما ،وتم بۆخاتری خوا ئەسپێی چی، ئیمە
لەخەستەخانە زۆر پاکو تەمیزی خۆمان دەکرد،وەک شار حەمامان هەبو،،دوتر تەماشەی
کراسەکەم و شيروالەکەم کرد بینیم ئەسپێ ڕیزیان بەستوە لەناوتەقەڵی شيروالەکەم و
کراسەکەمدا،ئیتر هەمویم داکەندو مەنجەڵێ ئاوم گەرم کرد وجلەکانمخستە ناوی لەگەڵ
تایت جوان کوڵا بۆ ماوەیەکی زۆر،،بەوجۆرە ڕزگارم بولەئەسپی،،،، کۆتایی مانگی چوار
بو دکتۆر هاتەلام وتی تۆ دەبێ پیش من بڕۆی بۆ ئیرانو هەواڵێکی کەسوکارمان بزانی،،وتم
باشە،لەوکاتەدا مەفرەزەیەکی تیپی 59 دەشتی کۆیە بەئەرک دەجون بۆ مەڵبەندی 3 ،،ڕۆژی
1/5/1988 ،منودکتۆر مەحمود لەگەڵ کەسێک بەناوی کاک هاوڕێ ی کاکەحەمەی کلکە سماق،
کوری سەرۆکی ڕیبازی ئەهلی هەقە،،بو لام وایە لەئیستادا خۆی سەرۆکی
ئەوڕیبازەیە،،سواری عەرەبانەو مەکینەبوین بەڕی کەوتین، لەوانیە 12 پ.م
دەبوین.پێشمەرگەکانی دەشتی کۆیە تەنها کەسێکیان بەناوی (لادێ)
لەبیرمە،،جادەی قیری تەقتەق کۆیەمان بڕیو لەشیوەسور پەڕێنەوەئەوبەر،ئەوناوجە
شارەزا نەبووم،زۆر هەلەتو دۆلی قوڵی تێدابو،بەرزونزم،دوای عەسربو لەجادەمان
دا،،شەوداهات ڕۆشتیە شوێنێک هەندێ ماڵی تێدابو کە حەیوانداربون،لام وایە سات 9
شەوبو،نانمان خواردو هەمدیسان بەتراکتۆر بەری کەوتین تانزیک جادەی کۆیە-هەولێر
کەوتینەوە( بۆ مێژو باسدەکەم لەناوئەم عەربانەی تراکتۆرەدا خەوم لێکەوت بۆ چەند
چرکەیەک ،،بیهێنە بەرجاوی خۆت کێ خەوی لێ دەکوێ لەناوعەربانەی تراکتۆردا کە چەندە
هەڵبەزودابەزدەکات) ئەگەر ماندویی نەبێت... ئیتر تراکتۆرەکە گەرایەوە ،خۆمان بەپێ
نزیک کەوتینەوە لەجادە تاکو دڵنیابین کە کەمین نیەو بەسەلامەتی دەڕۆین،،لەجادە
پەڕینەوە کات دوای دوانزەبو،،بەسەرشا باوەجی کەوتین و گەیشتینە دۆڵی
سماقولی،لەمالێ نانو ماستێکمان خوارد،هەمدیسانبەڕی کەوتینەوە ،بۆ ناوشاخەکان
گەیشتنە گوندێک ناوی(کونەفلوسێ) بو کەمێک پشوومان دا سەرکەوتین بەسەرشاخی هەورێ دا بۆ سبەی بەیانی
گەیشتینە گوندی نازەنین،،نانی بەیانیمان خوارد ،،نازەنین زۆر دڵگیرو جوان بو
دیمەنی باخەهەنارەکانی هەورامانی وەبیر هێنامەوە،،لەوێوە ناحیەی هیران دیاربو کە حکومەتی
تێدابو،،دۆڵی نازەنینمان تەی کردو بەشاخدا سەرکەوتین ئیوارەکەی گەیشتینە گوندی
چێوەی خوارو ،،شەو لەوێ خەوتین،،چۆڵو هٶڵ بو،،بەیانی زو بەڕی کەوتین بۆ گوندی خەتێ
،،لەوێ بوین بەمیوانی خەستەخانەی مەڵبەند کەلەپشتی گوندەو بو لەناو دۆڵیکدا تەنها
ئاسمانی لێوەدیار بودکتۆرزریانمان بینیو جەن هاوڕیەکی تریش،،رۆژێ پشومان داو دواتر
هاتین بۆ بارەگای مەلبەندی 3 کەشوێنێکدابو لەنێوان گوندی خەتێو
بالیساندابو،ڕۆشتینە لای کاک کۆسرەت لێپرسراوی مەڵبەندبو،نامەی دکتۆر فایەقم پی
نیشاندا،لەنامەکەیدا هاتبو کە هەردو هەڤاڵ د.ناجح ود.مەحمود بەمەبستی سەردنی
کەسوکار دەچنە ئیران،،ئەویش وەرقەیەکی مۆرکراوی بۆ کردین بۆ پەیوەندیەکانی سەرسنور
کە لەگویزێ بو،نوسیبوی هوکاری هەردهەڤاڵ بکەن بەمەبستی چونەئیرانن...ئەوڕۆژە
لەمەڵبەند بو ین هەواڵی هێرشی سوپای ڕژێممان بیست بۆ ناوجەکانی دەشتی کۆیەو
قەڵاسێوکە کە 3/5/1988 بو،لەم هێرشە بەربلاوەدا کە بەشالاوی ئەنفالی 4 بەناوبانگە ڕژێم جەکی
کیمیاوی لەگوندی گۆپتەپە بەکار ێنابو جەندین هاولاتی بونەقوربانی وچەندین
برینداری لێکەوتەوە،،هەروەها لەجەندین لاەهێرشی دەێنا بەجاش وجەیش،جەندین پ.م
قارەمان شەهیدبون ،ئەوەی من بیناسم شەهید (مەناف) کەخەڵکی تەوێڵەبو ،،خەڵکی
ناوچەکەش زۆرێکیان لێ ئەنفال کرانو بێ شەرو شوێن بون،،پێشمەرگەش پاشيکشەی کردوب بۆ
ناوجەی خۆشناوەتی کە مەڵبەندی 3 ی لێبو،،،،،ئێمە سێ کەسبوین بەڕی کەوتین من
د.مەحمودو کاک هاورێ هەرسێکمان یەکێتی بوین لەبالیاسانەوە بۆ گوندی دەرشیر،ئینجا
لەبەرزایەکانی دەرەشیر سەرکەوتین و بۆ دۆڵی مەلەکان،،دۆڵی مەلەکان کانیەکی زۆر
گەورەو ئاوی زۆری هەبو کە لەسەروی گوندەوبو هەمو باخەکانی ئاودێر ئەکرد،،نەجوینە
ناوگوند،ئینجا بەرەو سەروە سەرکەوتین لوتکەی شاخەکانی کەژوەست و ئاراسن دیاربو
لێمان ،سەرکەوتینە نێوان ئەودولوتکەیە،ئیوارەدرەنگ گەیشتینە خێوەتێکی پیشمەرگە کە
جاودێری ئەوڕێگایەی دەکرد لە بالیسانەوە سەردەکەوت بۆ وەرتێ.لەو بەرزایە،شەو لای
ئەوان ماینەوە زۆر سارد بو هێشتا بەفر لەئەرزدا مابوو،بەدریژایی شەو خەونەجوەجاوم
داربەڕویەکی گەورەیان ئاگر پێوەنابو لەبەردەمیا دانیشتبوین خۆمان گەرم
دەکردەوە،،کەڕومان دکردەئاگرەکە پشتەوەمان خەریک بوبتەزی،،ڕۆژمان کردەوە سات شەش
بەڕی کەوتین بۆ گونددی وەرتێ،شارەزانەبوین،بەلام بەوڕیگا دەڕۆشتین کە دیار بو
لەپێشمانەوە،،شاخی کاروخ دەروانێ بەسەروەرتێ دا،لەبنار ئەم شاخەوە گلۆربوینەوە ،تا
گەیشتینە ناو گوند،،وەرتێ گوندێکی سەرسەوزو جوان پڕ بو لەدارگوێز ،بەناوباخدا
ڕۆشتین تاکو گەیشتینە ناوگوني،نزیک سات یانزەی نیوەرۆ بو ،،برسیمان بو،قسەمانکردەیەک
وتمان دوای سات دوانزە لەمزگەوت یەک دەبینین،،من ود.مەحمود جوینە بەرمالێک ژنێکمان
بینو ،وتمان پورێ برسیمانە شتێک نیە بیخۆین،،وتی فەرمون کەجوینە مالەوە،مالەکایان
دوقات بو .ئێمە لە داڵانی خواروەدا دنیشتین جونکە دەمان ویست زو بڕۆین،،ئیتر پاش
کەمێک هەندێ گیای سورەوکراوی هێنا بۆمان،کەمیش بو،لام وایە پێشتر لێینابو خورا بو
ئەمەی مابوەوە،کەهێنای د.مەحمود وتی ئەمە چیە ،منیش وتم گیایە،،وتی بەخوا من
بەحەیاتم شتی وام نەخواردوە ،نایخۆم،،ئیتر وتی ئەگەر هەتانە کەمێک ماست بێنە من
نانو ماس دەخۆم،،وەلحاسڵ گیای سورەکراومایەوە بۆخۆم،،تێرم لێ خواردو تاوەکەم
لێسا،،زۆر بەلەزەت بولەلام،،جایمان خواردو گەڕینەوەمزگەوت،کاک هاوڕیمان بینی
،،ئیتر دەبوایە لەڕیگەی دۆڵی خانەقا بڕۆشتینایە ،،شارەزایش نەبوین،،وتما با دەلێلێ
پەیدابکەین،،لەوکاتەدا کۆمەڵێ پ.م ی تریش کە حسک بون ئەونیش گیرۆدەی دەلیل بون
نەسارەزابون،،کەسێکمان پەیدا کرد و 25 دینارمان بۆ کۆکردەوە لەبەینی خۆمان ،،پێمان
دا،وتمان تا کو لەجادەی دۆڵی شيهیدان و
دۆڵی خانەقا بمان پەڕینەوە ،،بەڕیکەوتی سات یەکی دوانیوەرۆ سەرکەوتین بەسەرشاخێکدا
بەرامبەر گوندی وەرتێ ئینجا دابەزیەن ( گەروی زارگەلی )کەزۆر ئاودار بو چەمێکی
گەورەی ئاو پیا دەڕۆشت نیوەی شەروالەکانمان تەڕ بوو، ئیورەمان لێ هات لەسات هەشتی
شەو لەجادەی قیرمان دا لەنێوان ڕەبایەی جاشەکان دەرجوین بۆ ئەوبەر کە دەکاتە بناری
قەندیل،،کابرای دەلیل تاکو شوێنێک هات ،لام وایە گوندێکی چۆڵ بو ئیتر گەرایەوە،ڕۆشتینە خانویەک هەموگیانما تەڕ بو،،نەمان ئەویرا
ئاگربکەینەوە،،پاش کەمێک پشو هەمدیسان بەڕێکەوتین ،بەلام دنیا زۆر تاریک بو
نیوەشەوبو،،لەخۆمانەو کویرانە بەوبنارەدا ملی ڕیگەمان گرتەبەر،،کەوتیەن شوێنێک کە
زۆر خزبو هەموی لمی سور خزاین بۆ خوارەوە تاکو دنیا ڕۆشنی کرد نەمان ئەزانی واین
لەکوێ،،کەدنیا ڕۆشن بو،ئیتر ڕێگەکەمان دۆزیەوە
دەستمان کرد بە ڕۆشتن، بەدرێژایی بناری قەندیل ڕۆشتین بەرودوای
یەک،،هواریان ڕۆشتبون،،لەجاوی من ود.مەحمود ون بون،،لەنزیک گوندی بۆڵی بووین
لەدورەوە خەیمەیەکمان بەدی کرد،دۆشکەیەکی لەبەردەمابو،،زۆر ترساین وتما ئەرێوەلا
ڕێگەمان ون کردوە چوینە ناو سوپای ڕژێمەوە،،هیچ جارەیەکمان نەبو ،شوێنەکەمان زۆر
بەرزبو ،دۆڵی خانەقا وجادەقیرەکە دیار بو لەقەدپاڵی شاخەوە تەماشمان دەکرد سەیارە
بەقەد شقارتەیەک دیار بو،،زۆریش ماندوبوین،،بەهەرعاڵ جارمان نەما ڕۆشتینە پێشتر
،بینیمان جلی کوردیان لەبەروە هیچ دژە کردەیەکیان نیە بۆمان،،دواتر زانیمان ئەمە
پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی ئیرانن،،وەلا وتم دکتۆر مەحمود بڕۆ بۆلایان کەمێ نان
بهێنە،ئەویش ڕۆشتو من لەسەر ڕێگاکە جاوەڕیم کرد تاهاتەوە،،بینیم یەک پەنیری گەورەی
ئەلبانی عراقی هێناوە لەگەڵ جوار نانای گەورەی لەواشە،،تێر نانو پەنیرمان
خوارد،،نان بەرگەی نەدەگرتین لەبەرئەوەی دەجولاین یەکسەر هەزممان دەکردو برسیمان
دەبووەوە،،ملی ڕێمان گرت گەیشتینەوە بەهاوڕیکانمان لە گوندی قرناقەو پشت
ئاشان،،ئەم گوندە یەک دوماڵی تێدابو،خەریکی ئیشی قاچاخی بون،دەیان هێستری
لێبو،،ئاوێکی زۆر جوان کەبەفراو بو بەناودێدا خوڕەی دەکرد ،هەرچی تێکەوتایە لەگەڵ
خۆی راپێچی دەکرد،کەسەیرت دەکرد کەفی دەکردو ئەیدالەبەرد وبەرزدەبویەوە زۆر ترسناک
دیار بو،،نزیک نیوەڕۆ بو ڕۆشتینە بەردەم ماڵێک وتمان میوان رادەگرن،،وتیان کورە
دەبڕۆن،،ئەوە لەبەیانیەوە مردین ،دە وەجبە میوانما بەڕێ کرد ،،هیچمان نەما هەموتان
خوارد،،ئیتر گەڕاینە دواوە،،پسکیتو ساردیەکمان کڕی خواردمان،هەمدیسان ملی ڕیمان
گرت ،هەر لەوبنارەدا ڕیمان کەوتە گوندێک کەتەنها دوماڵی تێدابو ناوی (کەسکە) بو
،تەنها ژنێک لەوێ بو خەریکی نان کردن بو ،کەنانی گەرممان بینی بەسەرساجەوە زۆر
بەلەزەت دیار بو،ژنە فەرموی لێکردین و لەسەرنانکردن هەستایەوە جایەکی لێ ناو
ماستێکی جوانێ هێنا بۆمان بەجاییەو چوار پێنج نانمن خوارد،،ئیتر هەمدیسان هەستاین
تاگەیشتینە گوندی سورەدێ ،،لەوێ شتێک زۆر سەرنجی راکێشام ئەویش بینینی سەدان هێسترو ئەسپ بو ،،وتم ئەلێی
باریون،،تومەس ئەمە هەموی هی قاجاخچیەکانی دیوی ڕۆژهەلاتی کوردستان کەلوپەل دێننە ئێرەو لێرەشەوە دەبرێ بۆ
قەڵادزی،، ...دوای پشوویەک ملی ڕێگەمان گرت ڕیاگی هەورازو بەروژورکە،هەر
نەدەبرایەوە نیوەڕۆبو بەڕێ کەوتین،لەڕێگەدا دوکەسی خەڵکی هەورامانم (کاک یونسی و
کاک ئەحمەد) خەڵکی ئەحمەداوا م بینی کەدەمناسین و لەئێران دەگەرانەوە بۆ عراق،پاش
سلاولەیەک کردن هەواڵی گوزەرانی خەڵکی ئاوارەم لێپرسین لەناو ئۆردوگاکانی ئیران،
پاشان هەواڵی ماڵی خۆمانم پرسی کە دەی ناسین،،هیچ وەلامێکی پێ نەبو بۆم،،ئیتر
بەدرێژایی ئەو شاخە من دڵم پڕبوە لەگریانو بۆ خۆم دەگریام،بۆ دایکمو
براکەم،،،ڕۆشتی ئێوارە درەنگ گەیشتینە گوندی ڕيزگە،هەڵبەت چۆڵ بو ،بەڵام مەقەڕێکی
حسکی لێ بو شيو لەوێ خەوتین ونانو ئیسرحەتمان کرد..ئینجا بەیانی زو هەستاین
بەرێکەوتین ،سات یانزە گەیشتینە بەردەم شاخی سادرو چەکوچ،،،تەنها ڕێگیەک هەبو
بەسەرپردێکدا دەپەڕیەوە لەدۆڵەکۆگەوە بۆ سورەدێ و بەپێچەوانەوە، ڕێگەی هەمو
هاتوچۆی پێشمەرگەو قاچاخچی بو،کاتێ گەیشتینە نزیک ئەم پردە بۆمبارانی ڕژێم دەستی
پێ کرد لەڕەبایەکانی سەرشاخی مامەندەوە، ناجار تا کو سات یانزە جاوەروان بوین کەس
نەی دەتوانی هاتوچۆبکات چوونکە تۆپبارانەکە زۆر چڕ بوو،لەژێر پردەکەوە بەفراوێکی زۆر
جوان ڕێی دەکرد ،زۆریش ترسناک بو لرفەی دەهات ئەوەندەزۆربو،،ئیتر ملیڕێگەمان گرت
بەڕێگای پیچاوپێچ وهەورازی شاخی سادروجەکوچ هەر نەدەبڕایەوە ،زۆرمان برسی بو،بەدەم
ڕێگەوە ڕیواسمان دەخوارد بۆ تینویەتیش بەفرمان دوخوارد،تا ئیورە سات شەش گەیشتینە
دۆڵەکۆگێ کە بارەگای ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستانو راگەیاندنو پەیوەندیەکانی
لێبو،لەگەڵ هەندێ بارەگای تریش،،ئەم دۆڵە زۆر شوێنێکی قوڵ و سەخت بو تەنها ئاسمانی
لێ دیاربو پڕ بولەبەفر لەمانگی پێنجدا،،شيو لەبارەگای ئیزگە خەوتین لای برادەرێکی
خەڵکی قەلادزەبوو کاتی خۆی لەبەغدا لەکاتی خوێندن دەمناسی،بەڵام زۆر بەداخەوە
کەناوەکەیم نایەتە بیر،،حاکم فەرهادی بێژەریش لەوێ بو،،بەیانی وەرقەیان بۆ کردین
بۆ پەیوەندیەکانی یەکێتی کە لە( ئاڵوەتان )بو گوندێک لەدیوی ڕۆژهەلاتی کوردستان
سەربە شارستانی سەردەشت بو،،بەیانی کەوتینە ڕێ منو دکتۆرمەحمود هەر لەدٶلە کۆگە
هاوڕیان وتیان دینرەکەتان بکەن بەتمەن،،لەوێ برادەرێک هەبو پارەی دەگۆڕیەوە،،من
تەنها نزیکەی 500 دینارم پێ بو کە هی کاتی پێشمەرگایەتیم کۆم کردبویەوە..نیوەیم
گۆڕیەوە بەتمەن، یەکەمجاروبو تمەن ببینم ،نەمان ئەزانی مامەلەی پیوەبکەین،تا
بیرمان دەکردەوە دینارێک یانی سەدوبیست تمەن،،،ئیتر توشی سەرئێشەدەبوین تا حسابمان
دەکرد،،بەدٶلە کۆگەد ڕۆشتین بەروژور بەجەمێکدا،ئەم چەمە ئاوێکی زۆر بەفراوی پێدا
دەڕۆشت،لەهەندێ شوێن دەبویە بەسەر ئەو بەفردا بڕۆین کە وەک پردی لێهاتبو بەسەر
چەمەکەدا ،لەهەندێ شووێنیش کونی تێ بوبو،واتە موجازەفەمان بەژیانی خۆمان دەکرد
لەکونەکانەوە تەماشەی خورەوەمان دکرد لرفەی ئاوی سپی بەفراو کەفی دەکردو خێرا
دەڕۆشت،،هەرکەسی تێکەوتایە یەکسەر تەواودەبو،،زۆر دەترساین کەبەفرەکە لەژێرقاچمان
هەرەس بکاتو بڕوخێ و ئێمەش بکەوینە ناو جەمەکە،،بەلام بەفرەکە زۆر ڕەق بو بەجەشنێک
بەستبو زۆر درەنگ بەری ئەدا،،ڕۆشتین تاگەشتیەنە کوێستانەکانی گوێزێ،ئەویش بەفر دای
پۆشیبو،،ئەم شووێنانە مەگەر لەدوای مانگی شەش گیا سەوزببێو بەفر نەمێنێ...لەبەرەمامبەر
گوێزێ رابایەیەکی پاسدار هەبو ،،جادەی ئیران تائەوێ هاتوب،،ئیتر وەرقەکانمان پیسانداو
،داخلی ئیران بوین،،لەوشوێنەدا بەفر بەرزایی پینج مەتر ئەبو لەکاتیکدا هەستم پێ
کرد کە شۆفڵ جادەکەی پاککردوەوە،،بۆ یەکەمجاربو بەفری وا زۆر ببینم،،،،
ئاوارەیم لەئێران:
لە گەڵ
دکتۆر مەحمودی هاوڕێم پێکەوە لە سەرسنوری قەندیل گوێزێ تێپەڕ بوین بەماشێن سوار بوین
تا گوندی ئاڵوەتان لەوێ هەمدیسان وەرقەیەکمان کرد تاکو ناوشاری سەردەشت چەندڕۆژێک
ماینەوە لە ئۆتێل،کاتێ ئەڕۆشتین بۆ بارەگای پاسدارن بۆ تازەکردنەوەی بەڵگەکانمان
دکتۆر مەحمود هەندێ پاسداری بینی بە ئازەری-یانی تورکی قسەیان دەکرد ،زۆر پێ خۆش
بو دەستی کرد بەقسەکردن لەگەڵیان،ڕۆژی دوای دکتۆر وتی من ئیتر نازانم چیبکەم
ناجارم خۆم تەسیم ئیران بکەم و وەک پەناهەندە خۆم تۆماربکەم دواتریش لەبەرنامەم
داهەیە بچم بۆ دەرەوە،بەکورتی خۆی تەسلیم کردو دوای دوساڵ هەواڵم زانی کە لە
ئۆردوگای کەرەچ جێگیر بوە،،هەروەها کتێبێکی نەخۆشیەکانی مریشکی بەدیاری بۆ ناردبوم
لەتاران کڕی بوی کە تا ئیستەش لام ماوە،،ئیتر نازانم هەواڵی بەکوێ گەیشتوە،،منیش
بەڵگەم بۆ ماوەی چەند ڕۆژ نوێ کردەوە بە مەبەستی سەقز ،جەندڕۆژێک مامەوە،لەوێ پڕ
بو لەپێشمەرگەی خۆمان وەک سلێمانی لێهاتبو،،قسەکردنی خەڵکی بانەو سەقز زۆر لەقسەی
سلێمانیەوە نزیکە،لەسەقزیش نوسینگەی پەوەندیەکان هەبو،بەتاما بو بچمە لای دکتۆر
کەمال خۆشناو کەلێپرسراوی پەیوەندیەکانی
یەکێتی بو،،بەلام ئەوکاتە لەوێ نەمابوو پاش جەندڕۆژێک مانەوە لەسەقز لەئوتێل،،لەوێ
توشی دکتۆر نەورۆز فەقێ کریم بوم کە هاورێم بو لە کۆلێژی پزیشکی ڤێترنەری
بەغدا،پاش ئەوەی لەلایەن ڕژێمەوەگیرا بەناهەق،دوای جەند ساڵێک ئازاد کراو
هاتبوەدەروە لەناوچەی دۆڵەروت نزیک سلێمانی پ.م بو،سلاو هەواڵ پرسیمم لێکرد ،حالو
حکایەتی گرتنەکەی خۆی بۆ گێڕامەوە،،ئینجا بەڵگەم کرد و بەڕێکەوتمەوە لە
دیواندەرە،سنە ،،هتد تێپەڕیم،تا ناوجەی مەریوان،،،،زۆر شەرمم لەخۆم دەکرد ،جونکە
بەناو خەڵکی مەدەنیدا تەنها من چەکم پێ
بو(کلاشینکۆفێک و یەک دەمانچە وچوار مەخزەن) تاڕۆشتم لەپەیوەندیەکەنی یەکێتی لە
گوندی دزڵی دامنا،،،چەند ڕۆژێک لە ئۆردوگای هەزارخانی مامەوە لەماڵی پورم
،لەخەیمەدابون،،ئینجا ڕۆشتم بۆ ئۆردوگای شوێشە بۆ ماڵی مامم ، لێرە کارتم بۆخۆم
دروست کرد وەک کەسێکی دانشتوی ناو ناو ئۆردوگا،ئەوهاوینە لەئۆردوگای
شوێشەمامەوە،پاش ئەوەی هەواڵی تەواوم دەست کەوت کە دایکمو براکەم لەگەڵ خیزانی
تیاجون ،ئەویش بەپرسین لەلای خەڵکی ناسیاو
لەهەمو ئۆردوگاکان،،هەروەها لەو ماوەشدا لەگەڵ کاک عوسمانی پورم پێکەوە سەردانی
دونەخۆشخانەی تارانمان کرد ،تاکوبزانین ئایا ناوایان لەوخەستەخانانەدا هەیە یان نا
وەک بریندار یان شەهید تۆمار کرابن..بێ ئەنجام گەراینەوە ،جەندین برینداری ترمان
بینی کەهێشتا لەناوخەستەخانەکاندا مابونەوە،و خەڵکی هەلەبجەبون،،پاش ئەوەی
دڵنیابوم کە هیچ کەسمان دەرنەجوە لەکارەساتی هەڵەبجە،،ئیتر دڵم بەرایی نەئەدا
بەجیهازی لاسلکی ئەو هەوالە بەتاکیدی بەدکتۆری برام بگەیەنم،،دکتۆر فایەق ئەوکات
بەجێ ما لەمەڵبەندی سێ و بناری قەندێل بەشداری لەهەمو شەڕەکاندا کردوبو ،تاکو
شەهیدکردنی ئازاد هەورامی لەبناری قەندیل کە دواشەڕ بو لەوشوێنە،دواتر هاتبوە
قاسمەڕەش لەویوە ناردوبی خێزانی هاتبو بۆلای و ئەوانیش هاتنە ئیران ،کاتێ دکتۆر
هاتە ئیران لەکۆتایی مانگی نۆ بو خەریک بو هەوا ساردی دەکرد،،دکتۆری برام ماڵی
لەسنە جێگیر بو،خانوی گرتبو بەکرێ ،لەزۆربەی شارە کوردیەکانی ڕۆژهەلات خێزانی
پێشمەرگە بلاو ببونەوە،دکتۆر ئەوکات لەسنە بو ،دەجو لە نەخۆشخانەی سنە دەوامی
دەکرد..ئەوکاتە ئیران لەشەڕدا بو زۆر پێوستی بە کادری پزیشکی هەبو،لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی
دا دکتۆری هیندی وپاکستانی با گرێ بەست دانابو ،پارەیەکی زۆر باشیان
وەردەگرت،بەلام هیچی نەئەدا بە دکتۆرەکوردەکان چونکە بە بەلاش هاتبونە بەردەستیان
هیچ بەڵگەیەکی فەرمی یان نەبو،،جەندین دکتۆری پێشمەرگەی یەکێتی تر هەبون لەبەر بێ ئیشی دانەنیشن لە بارەگاکاندا،ڕۆشتن
لەڕێگەی قەرارگاوە دامەزران لە نەخۆشخانەکاندا،،دکتۆر جەلال و دکتۆر ناسح و دکتۆر
حسین،،لەناوجەی مەریوان ڕۆشتن لە بیمارستانی اللە لکبر دامەزران بەموجەیەکی زۆر
کەم وڕەمزی،ئێمەش جارو بار سەردانمان دەکردن و کار ئاسانیمان بۆ دەکرا ،زۆر سودمان
بینی بۆ راپەراندنی ئیشو کاری تەندروستی پیشمەرگە و هاولاتیانی ئاوارەی
ئۆردوگاکان،،ئیتر ئەو برادەرانە مانەوە لەخەستەخانەکانی ئیران تاکو ماوەیەکی درێژ
داوی راپەڕین هاتنەوە،دوای مەریون ڕۆشتبون بۆشارەکانی تری ئیران وو بە هەمیشەیی
دامەزرابون،خەڵکی ناوجەی مەریوان وهەورامان ،زۆر سەریان سوڕ مابو کە لە ناو
یەکێتیدا ئەوهەمو دکتۆرە هەیە،،بەراوردیان دەکرد لەگەڵ لایەنەکانی تردا کە جەندین
ساڵ لەوناوچەدابون،،کە کەسانی خاوەن بروانامەیەن بەدەگمەن تێدابوو،ماوەی
ئەوجەندساڵە کە لەئۆردوگا بوین،ژیانێکی سادەوو ناخۆش جاروباریش خۆش دەمانگوزەراند..