جیهانی سمۆرەکان:
سەرەتا پۆلێنی زانستی سمۆرەکان دەخەینە ڕوو :
شانشینی: (فەرمانڕەوایی) گیانەوەرەکانە Animal kingdome
لقی: پەتک دارەکان (phylum chordata ) واتە دڕکە پەتکیان هەیە
پۆلی : شیردەرەکان ( class mammalia )
پلە: قرتێنە ر ( order
rodentia ) و
ژێر پلە (شێوە سمۆرەیەکان suborder sciuromorpha)
خێزانی: سمۆریەکان (family ) دواتر ژێر خێزان
خێڵ و تیرە و هۆزی: سمۆرە ( tribe )
ڕەگەزی: سمۆرە ( genus sciurus )
سمۆرە sciurus
سمۆرە گیانلەبەرێکی شیردەری
قرتێنەرە، بەزۆری لەسەر درەختەکان دەژی(سمۆرەی درەخت )، کلکێکی دریژ و موداری
هەیە،چاوی ڕەش و فراوانە گوێ ی کەوانەی یە، لاشەیان باریکو درێژکۆلەیە، هەندێکیان
لەسەر درەخت ناژین پێان دەوترێ سمۆرەی زەوی،کلکیان کورتە، هەندێ لە سمۆرە
درەختیەکان دەتوانن لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی تر باڵ بگرنەوە بفڕن و ،نزیکەی 500
مەتر هەڵ دەفڕن.
سمۆرە لە کەرتی ئاسیا،ئەمریکای
باکور ،ئەمریکای باشور و ناوەراست، کەرتی ئەوروپا،ڕۆژهەلاتی ناوەراست هەیە،
هەروەها لە ئەفریکاش هەیە بەلام بە جۆری جیاوازتر.
خواردن:
خواردنی سمۆرەکان بریتە لەگوێز وبندق، بەڕو ،جۆرەها میوە،هێلکەی
باڵندەکانە، دارکی درەخت، چرۆی درەخت، گوڵ و بەری دارو درەخت (توو ) ، گوڵەبەڕۆژە،
هەموو جۆرەکانی تۆم، (تۆو ) ،مێروو،کرم،
سمۆرە ناسراوە بە گوێز خۆر، هەموو جۆرەکانی
توانای گوێز شکاندنیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا جۆرەها خواردن دەشارنەوە لە
کلۆری دار و ژێر زەویدا، وە بیرەوریەکی زۆر بەهێزیان هەیە و دەتوانن بچنەوە
سەر خواردنە شاراوەکە، دەتوانین بڵێن
هەموو جۆرەکانی سمۆرە لەم جۆرە خواردنانە دەخۆن کە باسمان کردوە زیاتریش، هەندێک لە سمۆرەکان کرم و مێرولە و تەنانەت ماری ش دەخۆن، (سمۆرەی
زەوی) بەتایبەت کاتێک مارەکان هێرش دەبەنە
سەر هێلانەکانیان و دەیانەوێ بەچکەکانیان بخۆن، بەوجۆرە دایکانەکە بەرگری دەکات و
لە شەڕی دەستەو یەخەدا مارەکە دەکوژێ و دەیخوات، زاناکان بۆیان دەرکەوتوە کە سمۆرەی پێ گەیشتوو جۆرە
پڕۆتینێک لە خوێنیدا هەیە ، کاریگەری ژەهری مار پوچەڵ دەکاتەوە، بۆیە ئەگەر ماریش
پێوەی بدات گوێی لێ نیە ، بەلام ئەم پرۆتینە لە بەچکەی سمۆرەدا هێشتا دروست نەبوە
بۆیە مارەکان دەگەرێن بەدوای بەچکە سمۆرەکاندا بۆ ئەوەی بیان خۆن.
تێبینی دەکری زۆر جار سمۆرە کان
لەو دارستانەن دا بونیان هەیە کە نزیکن لە دانیشتوان،تا بەئاسانی خواردنیان دەس
بکەوێ.
مێمڵی سمۆرەکان: زۆر جار
دەبێتە نێچیری واشە و هەڵۆ، بایەقوش ، ڕێوی، بەوەرز، بۆنکە، مار،سەگ،پشیلە ،مرۆڤ،
لە دێڕ زەمانەوە سمۆرە لەلایەن مرۆڤەکانەوە ڕاو دەکرێ بۆ گۆشتەکەی و جوانی
فەروەکەی ، سەرباری نەخۆش کەوتنی.
هێلانەی سمۆرە لە کلۆری دار،یان
لەسەر چڵی درختەکان بەچیلکەو گەڵا هێلانە دەکات، هەندێ جاریش کۆنە هێلانەی
باڵندەکان بەکار دەهێنێ، سمۆرە لەو گیانەوەرانەی کە لەگەڵ مرۆڤدا هەڵدەکات و ماڵی (لینی) دەکرێت.
سمۆرەکان ڕەنگی( خۆڵەمێشی،بۆر،
سوری خەنەیی،ڕەش،سپی،ڕەنگاوڕەنگ) هەیە، بەپێ جۆرو شوێنی ژیانیان ڕەنگەکان دەگۆڕێن.
سمۆرە چرنوکی زۆر تیژ و ماسولکەی بەهێزی دەست و قاچ و سکی هەیە ،یارمەتی هەڵبەزین
و دابەزین و زۆر بەئاسانی هەڵسوراندنی لاشەی ئەدات لەسەرچڵی درەختەکان و شوێنە بەرزەکاندا، هەروەها هەندێ
سمۆرە توانای مەلەکردنی هەیە،توانای بینین و بیستن و بۆنکردنی زۆر بەهێزە، کۆمەڵێ هەستەوەر لەسەر دەمووچاویەتی (مووی
لووت) لەخوار و سەروی چاوی،لەسەر گوپی
،لوتی،وەلەسەر باسکەکانیەتی ،بۆ هەستی بەرکەوتن. سمۆرەکان دەتوانن لە سەر زەوی و
درەختەکان باز بدەن و بەهۆ چنگیانەوە خۆیان بەدرەختەکاندا هەلواسن، لەسەر زەوی
دەتوانی بەدرێژایی (15-20 ) پێ باز بدات، هەروەها کلکی یارمەتی هاوسەنگی ئەدات لەکاتی بازدان لە
چڵێکەوە بۆ چڵێکی تر، هاو کات وەک پۆشاکێک
بۆ گەرمکردنەوەی لەشی و پشتی بەکار دێت.
ووشەی (Sciurus ) گریکیە، پێک دێت لە دو
بڕگە (skia,sci سکیا واتا کلک ) و (ئۆرا oura بەواتای سێبەر ) واتە گیانلەبەرێک لەژێر سێبەری کلکیدا دائەنیشێ
.
سمۆرە گیانەوەرێکی ڕۆژ گەڕە ، یان
دەتوانین بڵێن بەیانیان زوو و ئێواران چالاک دەبێت، خۆی لەگەرمای نیوەڕۆ دەپارێزێت
و دەرناکەوێ، هەندێکیشیان لە زستاناندا دەچنە باری متبونەوە و دەرناکەون.
سمۆرە بەعەرەبی پێ دەلێن (سنجاب)
بە فارسی ( سنجاب، سردە) ،ناوی
زانستی Sciurus سکیورس یان سکیورێل squirrel
زۆربون و زاوزێی سمۆرەکان:
زۆربەی سمۆرەکان لە سەرەتای
مانگی یەک یان کۆتایی دوانزە (زستان )
جوتگیری دەکەن ( mating ) و
لە وەرزی بەهاردا دەزێن، بەچکەی بێ توک و کوێر یان دەبێ،سالانە یەک جار زاوزێ
دەکەن، هەندێ جاریش دوجارە زێ دەکەن، بەتایبەت ئەو دایکانەی کە شارەزاو لێهاتوو قاڵبوی
ژیان بێت، دوەم زاین دەکەوێتە وەرزی هاوین مانگی (تەمووز،ئاب ) ، خواردنی باش و
ژینگە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر زاوزێ، ماوەی سک پڕی نزیکەی ( 44-45 ) ڕۆژە،
بەچکەی سمۆرەی ماڵی "10 " هەفتە شیر دەخۆن، بەلام سمۆرەی کیوی (6) هەفتەیە، دوای دوانزە "12" هەفتە لە هێلانە دێنەدەروە
خۆیان دەگەڕێن، بە لانەی سمۆرە دەوترێ (drey) سمۆرەی مێنگە لەدوای سالێک زیاتر(ساڵێک و سێ مانگ ) پێ دەگات و
سکو زا دەکات،هەندێکیشیان کەمترە لەسالیک واتە بە پێی جۆری سمۆرەکان جیاوازە ،مێنگە
سێ جوت (6) دانە چڵ گوانی هەیە نێرەی سمۆرە
لە نیوان (1-2 ) ساڵ پێ دەگات بۆ پەڕین ، لەکاتی وەرزی زاوزێ مێنگەکان جۆرە
بۆنێکیان هەیە کە سەرنجی نێرەکان رادەکیشێ، بەوجۆرە هەر نێرەیەک دڕ و ئازابێت دەتوانێ مێنگەکە بۆ خۆی ببات دوای
راکردنێکی زۆر بەشووێنی دا ،نزیکە یەک کاتژمێر دەخایەنێ تا کۆنترۆڵی دەکات و
لەگەڵی جوت دەبێ ،سمۆرەی ماڵی 20 ساڵ دەژی ، یان ئەوانەی لە قەفەزدان، بەلام
سمۆرەی کێوی کەمتر دەژی بەهۆی مەترسی ڕاوکردنی لەلایەن دوژمنەکانیەوە.
سمۆرەکان بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ
یەکتردا کۆمەلێ دەنگی جیاوازیان هەیە،لەکاتی توڕە بون وشەڕدا دەنگی تایبەتیان هەیە
وەک مڕەمڕی سەگ، یان لەکاتی ترس و ئازاردا وەک
کەروێشک دەزریکێنن،هەندێ دەنگی تریان هەیە لەکاتی جوت بون و زاوزێ ،یان
دایک بانگی بێجوەکانی دەکات کە دەنگێکی نەرمە، یان دەنگی تایبەت بە کاتی
ئاگارادبوونەوەو خۆ پاراستن لە مەترسی ،،،هتد
جۆرەکانی سمۆرە
سمۆرەکان پەپیی شوینی ژیان و
گوزەرانیان پۆلێن کراون بۆ 30 جۆر بەم
شیوەی خوارەوە:
یەکەم : سمۆرەی درەختی ( sciurus ) ( Tree
squirrel ): واتە ئەو سمۆرانەی کە هێلانەو ژیانیان
لەناو کلۆری درەخت و لەسەر لق وپۆپی درەختەکان بەسەر دەبەن، لە چەند بن ڕەگەزێک پێک هاتوون :
Ø بن ڕەگەزی سمۆرە
(subgenus sciurus ) سیانزە
13 جۆرن :
1.
سمۆرەی
ئالین ( Allen’s squirrel )ناوی زانستی ( Sciurus alleni ) سمۆرەیەکی درەختیە، لە
باکوری وڵاتی مەکسیک دەژی ، بەیانیان زوو دەبینرێ لەناو درەختەکاندا، هێلانەی
لەناو کلۆری دار ،یان لەسەر لقو پۆپی درەختەکان بەچیلکەو گەڵا دروست دەکات، ڕەنگی بۆری
خۆلە مێشیە، کلکی توکن و بۆرە،گوێ ی کورتە موی درێژی پێوە نیە، خواردنی ئەم سمۆرە
بریتیە لە ( کرم و مێرو،هاوکات ،بستە،دانەوێڵە، زەرات، گاڵ،سێو،قۆخ،هەلوژە
،ترێ،تەماتە( هەندێ جار
دەبنە زیان بۆ کێڵگەکانی زەرات ، ودەیخۆن، ئەم سمۆرە لە مانگەکانی ( نیسان بەدواوە ،هەتا تەموزو ئاب توانی بەچکە
کردنیان هەیە ،لە 2-4 بەچکە دەکەن، هەندێ جار زیاتریش دەبینرێ لە هێلانەکانیاندا .
زۆرجار
بەهۆی بڕینی دارستانەکانەوە یان راوە سمۆرەوە بۆ خواردنیان ئەم جۆرانە دەکەونە ژێر هەڕەشەی لەناو چونەوە.
2.
سمۆرەی
خۆلەمێشی ئەریزۆنا (Arizona
gray squirrel )ناوی
زانستی ( Sciurus
arizonensis ) لە ڕۆژهەلاتی
ئەریزۆنا، باکوری مەکسیک دەژی لەناوشاخ دار ستانە سنۆبەرەکان لەکون و ژێر بەردەکاندا
دەژی، کەلە سەری درێژکۆلەو تەختە، گوێی بچکۆلەیە،توکی کلکی پژو درێژ، ژێر کلکی
هێڵێکی ڕەشی تێدایە، خواردنی بریتیە لە بەری دار سنۆبەر ،گوێز، توۆی دارو درەخت،
جۆرەها توو، زاوزێی ئەم سمۆرەیە گەلێ جار بەهۆی هەلو مەرجی ژینگەیی و
خواردنەوە گرفتی تێ دەکەوەی،ساڵ بۆساڵ
جیاوازە، وەک پیوست بەچکە ناکات، لەکاتی زۆر بونی گوڵ و گوڵزاردا فرسەتی زاوزێی
زیاترە، سێ شێوەی جیاوازی هەیە.
3.
سمۆرەی
خۆلەمێشی مەکسیکی ( Mexican gray squirrel ) ناوی زانستی (Sciurus aureogaster ) ،ڕەنگی خۆڵەمێشیەو ژێر سکی سورە (خەنەیی) ،بومیە لە ڕۆژهەلات و
باشوری مەکسیک و گواتیمالا، هەروەها براوە
بۆ فلۆریدا، کوبا،جامایکا، ئەم سمۆرە هەندی جار لەگەل سمۆرەی ئەندۆنیسی ژیر سک سور ،و سمۆرەی لای خۆمان
(ئاسیایی )تێکەڵ دەبێت چونکە زۆر لەیەک دەچن، دوشیوەی هەیە.
4.
سمۆرەی
خۆڵەمێشی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا (Eastern
gray squirrel )
ناوی زانستی ( Sciurus
carolinensis ) یان سمۆرەی خۆلەمێشی (بۆر) کارۆلینا،
ڕەنگی خۆلەمێشی یان مەیلەو قاوەییە(سمۆرەی سور)، خۆڵەمێشی کاڵ، لە ڕۆژهەلاتی کەرتی
ئەمریکا و ناوەراست و ڕۆژئاوای دەبینرێ، هەروەها لە خواروی ڕۆژهەلاتی کەنەدا هەیە،
دواتر براوە بۆ ئەوروپا، ئەم سمۆرە تێکەڵ
دەبێت لە گەڵ سمۆرەی نایجیر ( سمۆرەی ڕێوی )، گەلێ جار بۆتە هۆی کۆچ پێ کردنی جۆرەکانی تری
سمۆرە، بەتایبەت لەئەوروپا، پێ دەجێت دڕ بێت و دژ بە جۆرەکانی تر بێت،ژیرسکی
مەیلەو سپیە، کلکی گەورە و بژە، هەندێ جار بەهۆی هەڵکەوتەی
جوگرافیەوە رەنگی دەگۆڕێت، ڕەش یان سپی دەبێت،دریژی لەشی
(23-30 سم ) دەبێت،دریژی کلکی (19-25 سم )، کێشی سمۆرەی پێگەیشتوو (400-600 گرام )
دەبێ، ژمارەی پەنجەکانی پەلی پێشەوە(دەست)
چوارە، بەلامی هی پەلی دواوە (قاچ ) پێنج پەنجەیە، لەکاتی راکردن یان خێرا
ڕۆیشتندا ،لەپی (ژێر پێی )دواوەی دەرناکەوێ، تەنها پەنجەکانی دەرئەجێ لەسەر زەوی،و
پەنجەکانی پێشەوە لەدواوە دەرئەچی، بازدان و قونەکردنی نزیکەی (2-3 پێ دەبێ )وەک
هەمووجۆرەکانی سمۆرە خواردن دەشارێتەوە و
پەرشو بلاویشی دەکاتەوە، شاردنەوەی خۆراک هەندێ جار بۆ ماوەی جەند کاتژمێرێک یان
جەند رۆژێک یان زیاتر دەبیت، بۆی هەیە هەزاران حەشارگەی خواردنی هەبێت، یادگەیەکی
زۆر بەهێز و وردی هەیە ،شوێنی
شاردنەوەکان نیشان کرد دەکات ،بە یەک بۆن
کردن لەنزیک خواردنە شاراوەکەوە دەی دۆزێتەوە، هەندێ جار بۆ فریو دانی دوژمنەکانی
،ئەوانەی بەنیازبن خواردنەکانی بدزن، دەس دەکات بە هەڵکەندنی چاڵ و داپۆشینی ،
گوایە خواردن دەشارێتەوە، یان خواردنەکەی دەباتە سەر درختەکان ،بۆ پاراستنی لەو
دوژمنانەی کە توانای سەرکەوتنی درەختیان نیە، ئەم سمۆرەیە ڕەنگی رەش و سور و
سپی هەیە، بەسمۆرە ڕەشەکە دەوترێ ( scuirus melantistic ) یان ( black squirrel ) واتە بەهۆی بونی مادەی میلانین لە پێستیدا
موەکانی ڕەش دەبێت.
5.
سمۆرەی
کۆلی (Collie’s squirrel ) ناوی زانستی ( Sciurus colliaei )سمۆرەیەکی درەختیە و بومی ولاتی مەکسیکە،ڕەنگی خۆلە مێشیە ژێر
سکی کاڵە ،لەناوچە خوڵگەیی و ی قەراخ
دەرریاو روبارەکاندا دەژی،حەزی لەشوێنی فێنک و دارستانە، سێ بەچکە دەکات.
6.
سمۆرەی دیپ
( deppe’s squirrel ) ناوی زانستی ( Sciurus deppei ) سمۆرەیەکی درەختیە، بومی وڵاتەکانی ئەمریکای ناوەراستە "
بێلز، کۆستاریکا،سلفادۆر،گواتیمالا،هیندۆراس، نیکاراگوا،مەکسیکۆ" پێنج شێوەی
هەیە،حەزی لە شوینی شێدار و هەمیشە سەوزو دارستانە،ڕەنگی بۆرە و موی لەشی
کورتە،ژێر سکی مەیلەو سورە.
7.
سمۆرەی
ژاپۆنی ( Japanese squirrel ) :
ناوی زانستی (Sciurus lis ) بومی ولاتی ژاپۆنە لە دورگەکانی "هۆنشو ،شیکاگۆ،کونشو"
هەیە، لە دورگەی کونشو نەماوە بەهۆی بڕینی دارستانەکانەوە،قەبارەی بچکۆلەیە لەچاو
سمۆرەکانی تر،ڕەنگی بۆروی خۆلە مێشیە،موی لەشی درێژترە لەچاو سمۆرەکانی تردا.
8.
سمۆرەی ڕێوی
مەکسیکی (Mexican fox squirrel ) :
ناوی زانستی (Sciurus
nayaritensis )لە سێ ناوچەی
مەکسیک و سێ شیوەی هەیە ،ڕەنگی پشتی
قاوەیە،ژێرسکی ڕەنگاوڕەنگە، هێلکە گونی بەموی سپی داپۆشراوە، کلکی گەورەو موی سپی
تێدایە، کێشی نزیکەی 700 گرام دەبێت، بە پیچەوانەی زۆرێک لەسمۆرەکان بەڕۆژدا
چالاکە، و زستانانیش ناچێتە باری مت بونەوە. خواردنی ئەم سمۆرەیە تۆی درەختەکانە
بەتایبەت تۆی ناو بەری دار مازو
سنۆبەرەکان ،لەسە زەوی جۆرەها خواردنی تری دەس دەکەوی،وەک کەڕوەکان،قەوزەکان، سمۆرەیەکی هێـمنە خۆی دەشارێتەوە
لە ناو گەلای درختەکاندا، یەک تا دوو
بەچکە دەکات، ڕەنگی پشتی بۆرە ژێر سکیان مەیلەو زەرد و سور و ڕەنگاو ڕەنگن.
9.
سمۆرەی
ڕێوی ڕۆژهەڵات (Eastern fox
squirrel ) :
ناوی زانستی (sciurus niger ) گەورەترین بن رەگەزی سمۆرەی درختیە، هەروەها پێ
دەوترێ Bryant’s fox squirrel ) بومی ڕۆژهەڵاتی کەرتی ئەمریکای باکورە، ڕۆژ گەڕە،واتە
بەڕۆژدا دەبینرێ لەسەر درەختەکان و زۆر کاتیش لەسەر زەوی دەبینرێ بۆگەران بەدوای
خواردندا ، لەشی (45-70 سم ) درێژە ، کێشی ( 500-1000 گرام ) دەبێت، دریژی کلکی (
20-30 سم ) دەبێت، دە شیوە بن جۆری هەیە ،بەهۆی جیاوازی شوینی ژیانیان رەنگەکانیان
دەگۆرێ ، بەشی سەرەوەی ڕەنگی قاوەیی وخۆڵەمێشیە ، بەڵام ژێر سکی واتە بەشی خوارەوەی قاوەی و زەردە( خەنەیی ) ،گوێی بچکۆلەیە و بێ
توکە ،بەلام لەهەندێ شووێنی ڕۆژهەلات ڕەنگی جیاوز دەبینرێ، قاوەیی تۆخ، ڕەش ، هێڵی
سپی لەسەر دەموچاو و کلک ،لەباشوریش ڕەنگی ڕەشیان هەیە،هەندێ جار تێکەڵاو دەبێت
لەگەڵ سمۆرەی سوری ئەمریکی و سمۆرەی خۆڵە
مێشی ڕۆژەهەڵاتی بۆ ناسینەوە ئەگەر لەشوێنێکدا پێکەوە هەبن ، دو جۆر
هێلانە دەکات یەکێکیان لەسەر چڵە بەرزەکان
بەگەلاو چیلکە لەبەرزایی (10) مەترەوە، بۆ هاوینان، ئەوی تریان لە کلۆری دارو کون
و کەلەبەری سروشتی زەوی دەیکات بۆ زستان ، لەزاوزێدا یەک بەچکە دەکات و سالانە بۆی
هەیە دوجار زوازێ بکات، زانراوە کە 18 ساڵ دەژی.
10.
سمۆرەی
پیتەر(peter’s squirrel )
ناوی زانستی (Sciurus
oculatus )
بومی ولاتی مەکسیکە ،لەدارستانی بەڕو و سنۆبەرکان دەژی، دێتە خوارەوە بۆ
گەران بە دوای خواردندا،زانراوە هەنجیری
کیوی دەخوات و لەمانگەکانی هاویندا بەچکەی دەبێ،ڕەنگی خۆلەمێشی و بۆرە کلکی گەورەو
تیسکنە.
11.
سمۆرەی
ڤاری گەیت (
Variegated squirrel) یان سمۆرەی ڕەنگاوڕەنگ ،ناوی زانستی (Sciurus variegatoides )
،درەختیە، بومی وڵاتەکانی ( کۆستاریکا،ئێلز سلفادۆر،گواتیمالا،هیندۆراس،مەکسیکۆ،نیکاراگوا،پاناما
) پانزەشێوە بن جۆری ڕەنگاو ڕەنگی هەیە،قەبارەیان گەورەیە،لە
دارستانە گەلا وەریوەکان و نیمچە وەریوەکان و دارستانە سەوزەکاندا دەژین.
12.
سمۆرەی
سوری ئۆراسیا (Eurasian red
squirrel ) ناوی زانستی ( Sciurus vulgaris ) یان سمۆرەی سور
( Red squirrel ) درەختیە ،هەمەخۆرە، لە
کەرتی ئاسیاو ئەوروپا هەیە، درێژی لەشیان ( 19-23 سم )ە، کلکی (15-20 سم ) ە،و (
250-340 گرام ) قورسە، نێرەو مێنگەی قەبارەیان وەک یەکە، واتە بچوکترە لە سمۆرەی
خۆڵەمێشی ڕۆژهەلات، توانای مەلە کردنی هەیە، فەرو ( موو) ی سمۆرەی سور بەپێی شوێنی
جوگرافی وەرزی ساڵ ڕەنگی دەگۆڕیت، لە
ڕەشەوە تا سور، لە بەریتانیا ڕەنگی سور دەبینرێ(سمۆرەی سوری بەریتانی ) ،بەلام لە
ناوچەکانی تری ئەوروپا وکەرتی ئاسیا ڕەنگی جیاوز هەیە، ،ناو زەد کراوە بەناوی
ولاتەکانەوە ، بەشی خواروەیان (ژێر سک) مەیلەو سپیە سیفەتێکی جیاکەروەی ئەم جۆرە
سمۆرەیە ئەوەیە سالانە دوجار مووی دەوەری
لەهاویدا موەکانی تەنکتر دێنەوە تا فێنکی بێت، بەلام لەزستاندا چرو پڕن تا
سەرمای نەبێت، گویچکەی توکی درێژ دەبێت ، کەڵگرتن لەمانگی شووبات یان کۆتایی مانگی
یەک،دەبێت ماوەی ئاوسی (38-39 ) ڕۆژە ، (3-4) هەندێ جار دەگاتە شەش بەچکەیان دەبی،
بێ توک ،کوێرو نابیستن، دوای 21 ڕۆژ توکیان دەرئەجێ، دوای 3-4 هەفتە چاویان
دەکرێتەوە دەبیستن، دوای 42 ڕۆژ
ددانەکلانیان دەرئەچن و دەتوانن شتی ڕەقیش بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا هەر شیری دایکیشیان دەخۆن تا تەمەنی
(8-10 ) هەفتە، سمۆرەی سور ئەگەر بەتەنها بێت لە جەنگەلەکان ،بۆ ماوەی 3 ساڵ دەژی
هەندێ جار دەگاتە 7 ساڵ ، بەلام ئەگەر بەکۆمەڵ لەگەڵ خیزانەکەی بێت زیاتر دەژی و
دەگاتە 10 ساڵ، بۆیە دەتوانینبڵێن تەمەنی ئەم جۆرە سمۆریە کەمترە بە بەراورد لەگەڵ
جۆرەکانی تردا، هێلانەی 20-30 پان و درێژە. تائیستا زیاتر لە 40
بن جۆر(subspecies ) لەم سمۆرەیە هەیە، بەلام
23 یان بەتەواوی و زانستیانە پۆلێن کراون.
13.
سمۆرەی
یوکاتان ( Yucatan squirrel ) ناوی زانستی (Sciurus yucatanensis ) بومی ولاتی بێلزی ،گواتیمالا، خواروی ڕۆژهەلاتی
مەکسیکۆیە، بەڕۆژ چالاکە و بەشەو پشو ئەدات (ڕۆژ گەڕە)،مێنگەی (2-3 ) بەچکەی
دەبێت، ڕەنگی خۆلەمێشی،سێ بن جۆری هەیە.
Ø بن ڕەگەزی سمۆرەی ئۆتۆ سیکیورس ( Otosciurus Subgenus ) سمۆرەی گوێ توکن
تەنها یەک شیوەی
هەیە ئەویش بەناوی:
1.
سمۆرەی
ئابێرت Abert’s squirrel ، ناوی زانستی " Sciurus aberti" یان سمۆرەی( tassel-eared squirrel) گوێ توکن، درەختیە ، بومی شاخەکانی ڕۆکیە
لەنیوان ئەمریکا و مەکسیک، هەروەها لە ئەریزۆناو کلۆرادۆ، نیومەکسیکۆ دەژی، وەک شانازی بۆ زانای
سروشتزانی ئەمریکی ئابێرت ناوی ئەم سمۆرەیە نراوە، گوێی سمۆرەکە گەورەو توکنە 2-3
سم توکی گوێی درێژە، ڕەنگی پشتی خۆلەمێشی تۆخ و مەیلەو ڕەشە،ژێرسکی کاڵ و مەیلەو
سپیە، بەهاویندا بەچکە دەکات، تائیستا نۆ
شێوەی بن ڕەگەزی ناسراون واتە ڕەنگەکانیشیان گۆڕانکاریان تێدایە ،لەدارستانی دار
سنۆبەرکاندا دەژی هەوای فێنکەو وشکە،شێدار نیە، لەشی "46-58 "
سم درێژە ،کلکی " 19-25 " سم
درێژە ، بەهۆی بنچک ئەستوری و توکنی گوێ یەوە جیا دەکرێتەوە، ئەم سیفەتەش لە سمۆرەی سوری ئۆراسیا دا هەیە، سمۆرەی گوی
توکن ،ڕۆژ گەڕە، بەیانی پێش خۆرهەلاتن چالاکە تا کەمێک پێش خۆر ئاوابون ،ئیتر
دەچێتەوە ناو لانەکەی، کە لەسەر چڵی دار سنۆبەرەکان دروستی دەکات،خڕە نزیکەی 1.5
سم پانە و درێژی 12 سم دەبێت، زاوزێ لە سەرەتای مانگی ئایار وحوزەیران دەست پێ
دەکات ،پاش 46 ڕۆژ ئاوسی (2-5 ) بەچکەیان
دەبێ،کوێرو کەڕ و بێ توک ، سمۆرەی گوێ توکن ،سیفەتی شاردنەوەی خواردنی نیە وەک سمۆرەکانی تر ، زۆربەی کات ناوکی بەری
دار سنۆبەرکان دەخوات.
Ø
بن ڕەگەزی سمۆرەی گوێرلاین
گویتس (Subgenus Guerlinguetus )
نۆ
شیوە بن ڕەگەزی جیاوازی هەیە هەموویان لە
کەرتی ئەمریکای باشور و ناوەراستن کەئەمانەن :
1.
سمۆرەی
بەرازیلی " Brazilian squirrel " یان سمۆرەی گوایانا(Guianan squirrel ) ناوی زانستی "Sciurus aestuans " درەختیە، بومی
کەرتی ئەمریکای خواروە " لەباکوری خۆرهەلاتی ئەرجەنتین،
بەرازیل،گویانا،فەنزوێلا " ڕەنگی قاوەیی تاریکە،جۆرەها میوە دەخوات، تۆو
،گوێز، هێڵکەی باڵندە،زەڕنەقوتە.
2.
سمۆرەی
قوڕگ زەرد "yellow-throated
squirrel
" یان ژێرمل زەرد، ناوی زانستی
"Sciurus
gilvigularis
" درەختیە بومی کەرتی ئەمریکای
باشورە لەولاتی بەرزایل،گویانا،ڤێنزوێلا
هەیە، زانیاری دروست و تەواو لەسەر ئەم سمۆرەیە نیە.
3.
سمۆرەی کلک
سور (Red-tailed squirrel )
درەختیە ،ناوی زانستی "Sciurus
granatensis
" بومی ئەمریکای ناوەراست و باشورە " کۆڵؤمبیا،کۆستاریکا،ئیکوادۆر
،پاناما،ترینیدا،تۆباگۆ،ڤێنزوێلا " 32 شێوە بن ڕەگەزی هەیە بەپێ دابەشبونی
جوگرافی وڵاتەکان.
4.
سمۆرەی
پۆلیڤیا (Bolivian
squirrel )
درەختیە، بومی ئەمریکای باشورە ،ناوی زانستی (Sciurus ignitus)، درێژی لەش
و کلکی (14-22)سم. کێشی "
183-242 "گرامە ،ڕەنگی زەیتونی تێڕە، ژێر ملو سکی مەیلەو ڕەش ،هەندێ جار
زەردە،دەوری چاوی بەڵەکە، مێنگە سێ جوت چڵ گوانی هەیە، لەباکوری
بەرازیل و پیرۆ و پۆلیڤیا هەیە، پێنج شێوە بن رەگەزی هەیە، ڕۆژگەڕە.
5.
سمۆرەی
جەنگەڵەکانی ئەتڵەسی (Atlantic
Forest squirrel )
یان سمۆرەی ئینگرام " Ingram's
squirrel ”،ناوی
زانستی ( Sciurus
ingrami)
لەدارستانەکانی باشوری ئەمریکا لەبەرازیل هەیە.
6.
سمۆرەی
ئەندیان " Andean squirrel " ناوی زانستی "Sciurus pucheranii " بومی دارستانە باراناویەکانی کۆڵۆمبیایە،قەبارەی لەشیان
بچوکە درێژی لەش و کلکی 14 سم،ڕەنگی سوری قاوەییە،کلکی تۆخترە، ژێرمل وسکی زەردێکی خۆلەمێشیە، ڕۆژ گەڕە، درەختیە
،کێشی 100-140 گرامە.
7.
سمۆرەی
ڕیچمۆند "Richmond's
squirrel
" ناوی زانستی " Sciurus richmondi "
بومی ولاتی نیکاراگوایە،لەدارستانە گەلا
پانەکانی خولگەی تەوەرەیی دەژی،زانیاری تەواو و
وێنە لەسەر ئەم سمۆریە لەبەردەست نیە.
8.
سمۆرەی سان
بۆرن "Sanborn's
squirrel
" ناوی زانستی "Sciurus
sanborni " زانیاری تەواوی لەبەردەست نیە.
9.
سمۆرەی
گویا کویڵ "Guayaquil
squirrel
" ناوی زانستی "Sciurus
stramineus
" بومی وڵاتی ئیکوادۆر و پیرۆیە،درێژی لەش و کلکی " 18-32 سم " دەبێت ،سمۆرەیەکی بەهێزە،
ڕەنگیان جۆرواجۆرە، لە پیرۆ ڕەنگی کاڵ و پەڕیو، بەلام لە ئیکوادۆر رەنگی پەلەکانی پێشەوە
خۆلەمێشی تۆخە، بەشی دواوەی مەیلەو پرتەقاڵیە، حەزی لە دارستانەکان و نزیک کۆمەڵگا
مرۆڤیەکانە،واتە ماڵیش دەکرێ،درێژی لەش "18-32
"سم بەلام کلکی '25-33" سم.
Ø بن ڕەگەزی سمۆرەی تنس (Subgenus Tenes )
یەک شیوە بن ڕەگەز ی هەیە:
1.
سمۆرەی
فارسی (Persian squirrel ) یان سمۆرەی قەوقازی (Caucasian squirrel ) ناوی زانستی "Sciurus anomalus " ئەم سمۆریە لە دارستان و جەنگەلەکانی کوردستان (شاخەکانی
زاگرۆس) هەیە دەکرێ ناوی سمۆرەی کوردستانی لێ بنێن، لە وڵاتانی ( جۆرجیا،یۆنان،
ئەرمینیا،ئازەربایجان،ئێرن ، ئێراق،کوردستان،ئیسرائیل،ئوردن،لوبنان،سوریا ،تورکیا
) لە دارستانە گەڵاپانەکان، و ژینگەی هەمەچەشندا دەتوانێ بژی، تەنانەت ماڵی دەکرێ، لەسالانی 1778 و1885 دا زانیاری لەسەر
ئەم جۆرە سمۆرەیە بلاو بۆتەوە لەلایەن
زانایانی سروشتی جەنگەڵ و ئاژەڵەکانەوە، ناوی سمۆرەی قەوقازی لێنراوە، ڕەنگی بەشی
پشتەوەی خۆلەمێشی قاوەییە،ژێرسکی قاوەیی زەردە(خەنەیی) کلکی خەنەییە، دەمو چاوی
خەنەییە، درێژی لەشی و کلکی ( 20-30 ) سم دەبێت ،کێشی لەشی (400-1000 )گرام دەبێ، لەدارستانە گەلا دارەکان
و گەلا وەریوەکاندا دەژی، لە کلۆری دارو سەر لق وچڵەکانی هێلانە دروست دەکات،
راوکردن و نەمانی دارستان هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانیان، سێ شێوە بن رەگەزی هەیە بەپێ
شوینی جوگرافی ژیانیان، ڕەنگیشیان دەگۆڕێ، لەوەرزی بەهاردا جوت دەگرن پاش
تەواوکردنی ماوەی ئاوسی کە زیاتر لە 40 ڕۆژە، هەشت بەچکەی کوێرو بێ موو ی دەبێ،
بێچوەکان دوای ساڵێک پێ دەگەن، تەمەنی 15 ساڵ دەبێت لەکتیکدا لەماڵ و قەفەزدا
بەخێو دەکری، ئەم سمۆرە ،هەموو خۆراکێک دەخوات ،بەتایبەت بەڕوو ،بەهۆی
شاردنەوەی بەڕو و گوێز یارمەتی دوبارە ژیانەوەی دارستانەکان
ئەدات، ڕۆژ گەڕە، و بەتەنها لەسەر دارەکان دەگەڕێ وبۆ خواردن هەندێ جار دێتە
خواروە بۆ سەرزەوی، لەکلۆری پیرەدارەکاندا هێلانە دروست دەکات ،ناوەکەی بە پوشی
نەرم دادەپۆشی .
Ø بن ڕەگەزی هادرۆسکیورس " Subgenus Hadrosciurus "
دوشێوە بن ڕەگەزی هەیە :
1.
سمۆرەی
فێری "fiery
squirrel
" ناوی زانستی " Sciurus flammifer " بومی ولاتی ڤێنزوێلایە، زانیاری زیاتر لەبەردەست نیە.
2.
سمۆرەی
سوری جونین "Junín
red squirrel
" ناوی زانستی " Sciurus
pyrrhinus " بومی وڵاتی پیرۆیە ،سمۆرەیەکی گەورەی
درختیە، لەشی 25 سم درێژە، و ڕەنگی فەروەکەی سورێکی تاریکە، خاڵی ڕەشی
تیدایە،ژێرسکیان سوری کاڵە ،
لەدارستانەکان دەژی وبەڕۆژدا دەگەرێ، بەداخەوە وێنەی ئەم سمۆرە
بەردەست نیە.
Ø بن ڕەگەزی "هێسپیرۆ سیکیورس " Subgenus Hesperosciurus "
یەک شیوە بن ڕەگەزی هەیە :
1.
سمۆرەی
خۆڵەمێشی ڕۆژئاوا "western
gray squirrel
" ناوی زانستی " Sciurus
griseus
" یان( سمۆرەی زیوی خۆلەمێشی)
،سمۆرەیەکی درەختیە، لەڕۆژئاوای ئەمریکاو کەنەدا دەژی، سێ شێوە بن ڕەگەی هەیە بە پێی جیاوازی ناوچەی
جوگرافی، لەشی (45-60 سم ) درێژە، کێشی (400-1000 ) گرام دەبێ، گەورەترین سمۆرەیە
لە ڕۆژئاوای ئەمریکا، ڕەنگی پشتی خۆلەمێشی زیویە، ژێرسکی سپیە، کلکی گەورەو
تیسکنە، موی ڕەشی تێدایە سالانە لەبەهاردا مووی کلکی دەکەوێ و دەر دێتەوە ، دوجار
جوت دەگرێ ،لە مانگی دیسەمبەرو مانگی
تەموزدا،مانگی ئازار و ئاب بەچکەی دەبێ پاش 44 ڕۆژ لەئاوسی، پێنج بەچکە دەکات،زۆرتر دەمێننەوە لە هێلانەکەیاندا لەچاو
سمۆرەکانی تردا، تا نزیکەی شەش مانگ لانەکەیان بەجێ ناهێڵن، موی کلکی بۆ ناو هێلانەکەی بەکار دەهێنی، بەڕۆژدا دەگەڕێ
و باز ئەدات لە درەختێکەوە بۆ درەختێکی تر،لانەی لەسەر درەختەکان دەکات، یەکێکە لەو جۆرە سمۆرانەی کە هەڕەشەی لەناو چونیان
لەسەرە.
Ø
بن ڕەگەزی "ئۆرۆ سیکیورس
" Subgenus Urosciurus "
دوو شێوە بن ڕەگەزی هەیە :
1.
سمۆرەی سوری باکوری ئەمازۆن " northern Amazon red squirrel " ناوی زانستی " Sciurus igniventris,
" بومی باشوری ئەمریکایە لە " بەرازیل،کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر،پیرۆ،ڤەنزوێلا
" هەیە، وێنەی بەردەست نیە
2.
سمۆرەی
سوری باشوری ئەمازۆن " southern
Amazon red squirrel
" ناوی زانستی " Sciurus spadiceus
" ڕەنگی سوری تاریکە، یان قاوەیی و خاڵدارە، ژێر سکی کاڵترە، درێژی
"48-63 سم " درێژە،کلکیشی درێژە، زۆربەی کاتی لەسەر زەوی بەسەردەبات، لە
دارستانە باراناویەکانە، سێ جۆری لێ ناسراوە لە بەرازیل و پیرۆ و پۆلیڤیا.
باسی سمۆرەی باڵدار، واتە
ئەوسمۆرانەی کەلە درختێکەوە بۆ درەختێکی تر هەڵ دەفڕن ، لە داهاتودا و لەبەشیکی
تراد باسی دەکەین.
دووەم:
سمۆرەی زەوی: واتە ئەو سمۆرانەی کەلەسەر زەوی دەژین و هێلانە دەکەن،
ناچنە سەر درەختەکان
لەبەشێکی تردا دریژە بەم باسە
ئەدەین.
د.ناجح محمەد گوڵپی
23/5/2016
هەڵەبجە