بەپێی هەوالەکان کە بلاو بۆتەوە لەراگەیاندنە
نیوخۆیەکانی عیراقدا ، لەهەنگاوێکی تری تاوانکاریدا داعش هەستاوە بە سوتاندنی 19
کیژی کوردی ئێزیدی ،بەپێی هەوالەکان ئەو کیژانە کۆیلایەتی و خزمەکردنیان بۆ چەکدارانی داعش ڕەت کردۆتەوە.
هەواڵدەری ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسی رای گەیاند
لەزاری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی
نیشتمانی کوردستانەوە ، کە داعش ڕۆژی یەک شەممە 5/6/2016 لە مەیدانێکی نێو شاری موسڵدا و لە ناو قەفەسی
ئاسنیندا ئەو کیژانەی داناوەو ئاگری تێ بەرداون بە بەرچاوی خەڵکەوە بەشێوەیەکی زۆر
نامرۆڤانەو دڕاندانە ئاگریان تێ بەرداون و سوتاون.
پێشتر چەکدارانی داعش ئەم جۆرە
ئیعدامکردنەیان لەسەر فرۆکەوانە
ئوردنیەکە جێ بەجێ کردوە لە مانگی
شووباتی پار ساڵدا ، کە توڕەيی وبێزاریەکی زۆری نێو دەولەتی لێ کەوتەوە، بەتایبەت
لەنێو زانایان و پسپۆرانی ئاینی ئیسلام ،کە دەلێن تەنها لە توانا و دەسەلاتی خودا
دا هەیە مرۆڤەکان بسوتێنێ.
ئامادەکردنی: د.ناجح گوڵپی 5/6/2016