بیرەوەری بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال
لەدادگای باڵای تاوانەکانی عیراق
نۆساڵ تێ دەپەرێ بەسەر بە جینۆساید ناساندنی
تاوانی ئەنفال لە دادگای بالای تاوانکاری
عیراق
تاوانی ئەنفال یەکێک بو لەو کەیسانەی کە
لەداگای بالای تاوانکاری عیراق دادگایی
کرا سەرەتای دانیشتنەکان لە ڕۆژی
21/8/2006 بوو لەدوای 61 دانیشتنی دادگایی
و لە 24/6/2007 کەیسی ئەنفال بە
جینۆساید ناسینرا ، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تاوانبارانی ئەنفال دەرچوو
کە ژمارەیان (423) تۆمەتبار ە لەسەرئاستی عیراق ، کە (258) یان کوردن کە تائیستا
دەسگیر نەکراون، بگرە ئاسانکاریان بۆ کراوە لەلایەن دەسەلاتی کوردەوە بۆ دەرباز
بون بۆ هەندەران ، یان پێگەو پلەو پۆستی باشیان لەنیو دامو دەزگاکانی حکومەت پێ
دراوە.
حکومەتی عیراقیش دەبوو قەرەبوی مادی و
مەعنەوی کەسوکاری قوربانیان بکاتەوە ،بەلام هیچ ی نەکردوە،
دەبو گەلی کورد ئەم بڕیارەی دادگای وەک بەڵگەیەکی یاسایی بەهێز
بەکار بهێنایە وکاری جدی بکردایە لەسەر جی
بەجێ کردنی لەسەر ئاستی عیراق و کوردستان و هەندەرانیش، بەڵام بەداخەوە ئەویش نەکرا.
د.ناجح گوڵپی 24/6/2016