سمۆرەی زەمینی:Ground squirrel

.
سمۆرەی زەمینی:Ground squirrel  
 پێشتر باسی جیهانی سمۆرەکانمان کرد  و وتمان سمۆرە دوو چەشنن ،یەکێکیان سمۆرەی درەختیەو و ئەوی تریان سمۆرەی زەمینی یە ، واتە ئەو سمۆرانەی کە لەسەر یان لەناو زەوی ژیان بەسەر دەبەن و کەمتر دەچنە سەر درەخت،
یان لەوشوێنانەدا دەژین کە جەنگەڵ و درەختی تێدا نیە ،  پۆلێنی زانستی وەک پێشتر باسم کردوە  لە خێزانی سمۆرەکانەو پلەی قرتینەرو پۆلی شیردەرەکنە،  بەڵام خێڵ و تیرە هۆزەکەیان دەگۆری بۆ تیرەی مارمۆتی و تامینی ( tribe tamiini sub )  Tribe  marmotini ) ( خێرینی "  subfamily  Xerinae ) ،ئەم جۆرە سمۆرانە دەتوانن وەک ئەوانی تر لە سەر پاشو یان قاچەکانی دواوە بۆ ماوەیەکی زۆر بوەستن بەقیتو قنجی، بۆ مەبەستی خواردن،یان چاولێکردنی دور و ناسینی دوژمن، هەروەها دەستیان دەخەنە سەر سنگیان لەکاتی بونی مەترسی و هەرەشە، سمۆرەی زەمینی قەبارەی بچکۆلەیە، بەلام هەندێکیان گەورەن وەک سمۆرەی ی مارموتا " Marmota  "
سمۆرەی زەمینی بەزۆری لە  شوێنە گیادارەکان  دەژی (وەک لەوەڕگاکان، باخی گشتی ،گۆڕستانەکان، یاریگای گۆڵف )، هەروەها لە دەشت ودەرو شاخەکانیشدا  دەژین.
جۆرەکنی سمۆرەی زەمینی: پۆلێن و دابەش بونی زانستیانەی سمۆرەی زەمینی زۆر ئاڵۆزە و کەمێک جیاوازترە لە سمۆرەی درەختی ،بۆیە تەنها بەکورتی ئاماژەی پێ ئەدەم:
1.      سمۆرەی زەمینی  palaeoscuirus پالا ئیۆ سیکیورس ئەم جۆرە تەنیا پاشماوەکانی دۆزراوەتەوە لە ئەوروپا  لەژێر گڵدا،واتە لەناوچوە و نەماوە لەژیاندا (ئینقراض) ی کردوە ،مەزەندە دەکرێ کە  30 ملیۆن ساڵ پێشتر ژیابێ.
2.      سمۆرەی زەمینی چینی (سمۆرەی بەردەڵانی چینی ) ناوی زانستی  Sciurotamias سکیورۆ تامیاس، لە وڵاتی چین دەژی و دووچەشنی هەیە. 
  
                        
3.      سمۆرەی  Nototamia ئەم جۆرەش لەژیاندا نەماون و بەبەرد بوون،لەناو چوون،بومی باکوری ئەمریکان،چەند  چەشنێکیان هەبوە.
4.      سمۆرەی زەمینی تامیاس یان چیپمونک ( Tamias (chipmunk  ،ئەم سمۆرە لە  کەرتی ئەمریکای باکور دەژی دوو چەشنی هەیە ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی، هەروەها جۆریکی تایبەت هەیە لە سیبریا دەژی واتە کەرتی ئاسیا،سیفەتی هەڵگرتنی خواردنی هەیە لە ناو کیسەی گوپدا (کیسە گوپ،گیرفان گوپ ) دواتر دەیباتە ناو کونەکانی، تامیاس  بە  وشەیەکی یۆنانیە  بەواتای ( ئەمین سندوق) یان خەزێنە ، کە خواردن هەڵدەگرێ بۆ زستان و کاتی نەبونی،هەمیشە سمۆرەکان بەگشتی مەیلیان بە خەوتن زیاترە تا چالاکبونیان، نزیکەی 15 کاتژمێر دەخەون ،خواردن و زاوزێ وەک سمۆرەکانی ترە کەباسمان کردوە، 25 چەشنی جیاوازیان هەیە،بۆیە ڕەنگەکانیشیان جیاوازن،دوخەتی سپی و رەش لەسەر ئەملاو ئەولای پشتیان هەیە  ماوەی ئاوسی 30 ڕۆژە، حەوت بەچکە دەکات.
     

5.      سمۆرەی زەمینی مارمۆتی Marmota  : پێنج جۆر لەم سمۆرانە لەناوچون بە درێژایی مێژوو، بەلام ئیستا دوجۆریان هەن لەژیاندا ،یەکەمیان  مارمۆتایە  marmot
·           مارمۆت  marmot  جۆرێکە لەسمۆرەی زەمین ی گەورە،پانزدە چەشنی هەیە، لەشاخەکان دەژی وەک چیاکانی ئاڵپ، ڕۆکی،لە کەرتی ئاسیا ،ئەمریکا، هیند، پاکستان،تاڤگەکانی نیاگارا،هەندیکیشیان لە دەشتایەکاندا دەژین،مارمۆتەکان پێکەوە بەکۆمەڵ دەژین، خواردنیان گیاو میوەکانە، بەدەنگ یەکتر بانگ دەکەن لەکاتی ترسو هەڕەشەدا،درێژی لەشیان 30-60 سم دەبێت،قاچ و دەسیان کورتە گوێان بچوکە،درێژی کلکیان 25 سم دەبێت،زۆربەیان سەرپشتیان بۆرەو ژێرسکیان زەردی مەیلەوپرتەقاڵیە، مارموت ،گوڵ و گیا، توو،قەوزە دەخوات، پایزان قەڵەو دەبێ و بە زستانان دەچێتە کونەوە نایەتە دەرەوە، نزیکەی شەش مانگ لەخەودا بەسەر دەبەن دەچێتە  سوڕی سڕ بوونەوە ، هەتا ڕیژەی چەوری لەشیان زیاتر بێ ، زیاتر دەمێنێتەوە لە کونەکەیدا بە زستانان، کونەکانیان لە دەشت و شاخەکاندا هەیە  ،لێدانی دڵ و ژمارەی هەناسەیان کەم دەکات ،لە کاتی سڕ بونی زستانەدا ،نزیکەی 1200گرام چەوری دەسوتێنن لەو ماوەیەدا،بەهاوینان نزیکەی 10 کیلۆ  پوش کۆدەکەنەوە بۆناو کونەکانیان تا سودی لێ ببین بۆ گەرمی لانەکەیان لە سڕ بونی زستانەدا، سالانە دەی گۆڕن، کونەکانیان چەندین بەشی لێ دەبێتەوە نزیکەی 70 مەتر درێژە،تا لەکاتی ترسو هەڕەشە بتوانن خۆیان قوتار بکەن، بەهاوینان دەچنە سەرلوتکەی شاخەکان دور دەکەونەوە،بەڵام لەزستاناندا دێنەوە بۆ قەد پاڵی شاخەکان و دەچنەوە  لانەکانی خۆیان،مەرموتەکان سەد مەتر لە کونەکانیان دوردەکەونەوە، بۆ خوااردن و گەڕان ، نەوەکانیشیان بەدرێژایی ژیانیان هەر لە هێلانەکەی خۆیاندا دەژین،  لەمانگی ئایاردا  زوازێ دەکەن،ماوەی ئاوس بون 35 ڕۆژە، چوار تا پێنج بەچکە دەکات ،بێچوەکانی مانگو نێوێک شیر دەخۆن دواتر فێری خواردن دەبن، مارمۆت هەستی بۆنکردنی لاوازە، بەڵام بەهۆی ڕژاندنی جۆرە هۆرمۆنێک بۆنێکی تایبەتی هەیەو بەو شێوە یەکتری دەناسنەوە، کێشی مەرموتی ئەوروپی 450 گرام دەبێ، بەڵام هەندێ جۆری تری هەیە گەورە دەبن  نزیکەی  چوار تا هەشت کیلۆ دەبن.
          


·          سمۆرەی زەمینی سێیازدە خەت  Thirteen-lined ground squirrel  ،ناوی زانستی  " Ictidomys tridecemlineatus   ) لەسەر پشتی و لاتەنیشتی سیانزدە خەت هەیە ،ڕەنگی خاکیە و هێڵی سپی تێدایە، جارو بار وەک خاڵ دەردەکەوێ ،درێژی لەشی  17-30  سم دەبێ، درێژی کلکی  6-13 سم دەبێ، کێشی  110-270 گرامە، ڕۆژ گەڕە، لەڕۆژانی گەرمادا چالاکە، بەزستاندا دەچێتە کونەوە کە 4-6 مەتر دەبێ  و سڕ دەبێ ، زۆر خێرایە لەراکردندا بەتایبەت لەکاتی ترسدا، خواردنی وەک سمۆرەکانی ترە گیا و تۆو میوەکانە.
        
          
            
6.        سمۆرەی زەمینی زێڕین  پۆش   Golden-mantled ground squirrel ،  ناوی زانستی (Callospermophilus lateralis ) بومی شاخەکانی  ڕۆژئاواوی کەرتی ئەمریکای باکورە، لەجەنگەڵەکان ، هەروەها ماڵیش دەکرێ، ڕەنگی مەیلەو زێڕین و بۆرە ،دووهێڵی لەسەر پشتیەتی، ملو ژێرسکی رەنگی زەردی زیڕینە، لەشی 23-30 سم درێژە، سمۆرەی زەڕین پۆش دەتوانی لە زستاناندا لە کونەکانیاندا بە  سوڕی سڕ بوندا تێ پەڕ ببێ وەک مارمۆت ،  خواردنیش هەڵدەگرێ لەکونەکەیدا بۆ کاتی زستانی،  سیفەتی  (گوپ گیرفانی ) هەیە واتە لە ناو دەمو گوپیدا دەتوانێ کۆمەلێ خۆراک هەڵبگرێ و دواتر بیخوات، کونەکانی تا 30 مەتر درێژە ،لەژێر ڕەگی درەختەکاندا یان لەژێر تەختە بەردی گەورەدا دروستی دەکات،دەمی کونەکانی هەمیشە بە داپۆشراوی یان شاراوەیی دەمینێتەوە، هاوینان ئەزێ و 4-6 بەچکە دەکات، هەندیکیشیان بەهاران دەزێن ،بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافی دەی گۆڕێ ،ماوەی ئاوس بونی (26-33 ) ڕۆژە ،خواردنی وەک سمۆرەکانی ترە کە ئاماژەم پێداوە.
                     
           
7.      سمۆرەی بەربەری (ئەمازیغی ) ناوی زانستی  Atlantoxerus getulus  یان سمۆرەی زەەمینی ئەتڵەسی،سمۆرەی مەغریبی،یان سمۆرەی باکوری ئەفریکا.
ئەم سمۆرە بە ناوی گەلی  ئەمازیغەوە نراوە، لە ولاتی بەربەریەکان دەژی، واتە لە سنوری ولاتی ( مەغڕیب و جەزائیر،دورگەی کەناری )، لە شاخەکانی ئەتڵەسی،لە ولاتی جەزائیر یاسایەک دەرچوە بۆ پاراستنی ئەم جۆرە گیانەوەرە ،واتە با یاسا دەبێ پاریزگاری لێ بکرێت و لەناو نەبرێ وەک هەموو گیانلەبەرەکانی تر، زۆر کەم دەرئەکەوێ،سەرباری ئەوەی  زەمینیە ،بەلام هەندێ جار دەچێتە سەر دارەکان، یان بەرزایەکان تاکو بزانی چی دەگوزەرێ لەدەوروبەری، بە کۆمەڵ پێکەوە دەژین لەکونەکەنیان (15-20 ) دانە ، لەژیر بەردو درزی بەردەکاندا هێلانە دەکەن، ئاژەڵێکی ڕۆژ گەڕە، بەلام زۆربەی کات بەفێنکی بەیانیان و ئیوارن دەرئەکەوێ، خۆی لەگەرمای نیمەڕۆ دەپارێزی، ئەم گیانەوەرە ماڵی دەکرێ،ڕەنگی  فەروەکەی زەردی ئاڵتونیە  وەک لمی بیابانەکان، گوێی بچکۆلەیە، هێڵی ڕەش و سپی بەدرێژی سەر پشتیانەوە هەیە
لاشەی 20-25 سم درێژە،کلکی15-20 سم درێژە، کێشی سمۆرەی بەربەری 200-300 گرامە، جۆرەها گیا دەخوات، وەک سمۆرەکانی تر هەمە خۆرە، بەتایبەت  تۆوەکان ( تۆوی گولە بەڕۆژە، بەڕو ،گوێز،بندق،بادام، واتە میوەکان)
ماوەی 6-7 ساڵ دەژی ئەگەر ماڵی بێت، بەلام لە ژیانی ئازادی لە دەشت و دەر 3-4  ساڵ دەژی، چونکە لەلایەن مێمڵەکانیەوە راو دەکرێ  وەک ( ڕێوی ،پشیلە کیوی، داڵ و واشە،...هتد)
سمۆرەی بەربەری  لەبەر ئەوەی شوێنی ژیانی گەرمە، زاوزێ کردنی دەکەوێتە هاوینەوە ، ماوەی  ئاوسی زۆر کەمەو   چواردە ڕۆژە، 4-9 بەچکەی دەبێ،ماوەی شەش هەفتە لە هێلانەکایندا دەبن و شیر دەخۆن ، دوای حەوت هەفتە  دێنە دەروە بۆ خواردن.
            


8.      سمۆرەی زەمینی گا کێوی (  Antelope squirrel  ) ناوی زانستی "  ammospermophilus  "  بومی شووێنە بیابان  و وشکەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکایە ،بەرگەی ئاوهەوای گەرم دەگرێت هە تا 40 پلەی سەدی ،لەکاتیکدا زۆربەی هەرەزۆری سمۆرەکان حەزیان لە کەشو هەوای مام ناوەندە هەتا 20 پلەی سەدی، چوار جۆری هەیە ،لەشی 14-17 سم درێژە، و کلکیان 6-10 سم درێژە، کێشی 110-150 گرامە،خەتێکی سپی لەلاتەنیشتی لەشیان هەیە ناگاتە سەریان، ڕۆژ گەڕە و سڕبونی زستانەی نیە،  لەژیانی کێویدا 4 ساڵ دەژی بەلام لەمالەوە  تا یانزە ساڵ ژیان دەکات ،لەمانگی مارس جالاکی زاوزیان دەس پێ دەکات، سالانە یەکجار ئاوس دەبێ 5-14 بەچکەی دەبێ، دوای دومانگ شیر خواردن لەکون دێنەدەرەوە.

            


9.      سمۆرەی مێرگو زار (cynomys  ) یان سەگی مێرگو زار (prairie dog  )  بومی ڕۆژئاوای ئەمریکای باکورە، بۆیە ناوی سەگی لێ نراوە چونکە  دەنگی وەک وەڕینی سەگە ( حەپەی سەگ )، بەشیوەی کۆمەڵ دەژین، هەر چوار پەلی کورتەو چرنوکەکانی تیژە،گوێ ی زۆر کورتە، کلکیشی کورت و کەم توکە، لەشی داپۆشراە بە فەرویەکی ڕەنگ خاکی کاڵ، 500 گرام قورسە ، و 30-60 سم درێژە،پێنج جۆری هەیە لەوانە کلک ڕەش و کلک سپی، لەکونەکانیان نایەنە دەرەوە بەڕۆژدا، بەشێوەیەکی ئاسایی دنیا تاریکی کرد دێنە دەروە بۆ خواردن ، لەو شوێنەی لێ دەژین چەند کۆمەڵێک  ناوچە پێک دەهێنن، نزیکەی سەد کونیان دەبێت و پێنج مەتر قوڵە،دەرچەی هەوایان هەیە بۆ هەوا گۆڕکێ ، لەمانگی شوبات و  مارسدا زوازێ دەکەن، ماوەی ئاوسی 34 ڕۆژە، 1-6 بەچکەیان دەبێ، دوای شەش هەفتە لەکون دێنەدەروە بۆ خواردن، دوای 12-14 مانگ نێرەکان باڵق دەبن و دەگەرێن بەدوای کۆمەلێ مێنگەدا بۆخۆی سەرپەرشتیان بکات، یان لە نێرەیەکی بەتەمنیان دەسەنێ، نێرەکان 1-5 ساڵ دەژین بەلام مێنگە تا 7 ساڵ دەژی.
         

           

10.   سمۆرەی زەمینی ( سپیرمۆفیلەس  Spermophilus ) زۆرترین جۆرەکانی سمۆرەی زەمینی پێک دەهێنێ  40 جۆریان هەیە.
     
        

د.ناجح گوڵپی
پزیشکی ڤێترنەری ڕاوێژکار
8/6/2016 
veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ