پۆڵەندا کوشتاری فۆلین بە جینۆساید دەناسێنێ

.

 

پۆڵەندا  کوشتاری فۆلین بە جینۆساید دەناسێنێ
دکتۆر ناجح گوڵپی 
12/6/2016
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە پارتی جوتیارانی پۆڵەندی ڕۆژی 11/6/2016  پرۆژە بڕیارێکیان خستۆتە بەردەست پەرلەمانی هۆڵەندا ،سەبارەت بە یادکردنەوەی ڕۆژی 11 یانزەی تەمووز، ڕۆژی زیندو راگرتنی کوشتاری فۆلین ساڵی 1943 ،بکرێتە یادی قوربانیانی جینۆسایدی فۆلین.
پێش کەش کەران و خاوەنی پرۆژەکە سورن لەسەر ئەوەی کوشتارەکەی فۆلین پاکتاوی ڕەگەزی بوە و دەبێت بەجینۆساید بناسرێ ،ئەم تاوانە  لەلایەن یەکینەکانی بەناو "سوپای یاخی و شۆڕشگێڕی ئۆکرانی"  الجيش الأوكراني الثوري المتمرد " بەرامبەر دانیشتوانی پۆڵەندی و کەمینەکانی تر،لەسەرو بەندی جەنگی دووەمی جیهانیدا ئەنجامیان داوە، هەرێمی فۆلین لەژێر دەسەلاتی پۆڵەندا بوە تا ساڵی 1939 دواتر لەلایەن ئەڵمانیای نازیەوە داگیر کراوە.
چالاکوان و لایەنگرانی ئەم حیزبە دەڵێن ئەنجامدانی ئەم تاوانکاریە هۆکارێک بوە بۆ بەرز بونەوەی لایەنگیری گەل بۆ سەرکردەی ئۆکرانیەکان "ستیبان باندیرا " لە ماوەی دوای جەنگەوە.
لەئیستادا پەرلەمانی پۆڵەندا خوێندنەوە بۆ ئەم پرۆژەیاسایە دەکات،لە هەر کاتێکدا بێت  ڕۆژی یاد کردنەوەی کوشتاری فۆلین بەجینۆساید دەناسێنی وەک یادەوەریەک بۆ قوربانیانی دەستی "نەتەوەییەکانی ئۆکرانیا " .
ڕوداوەکانی کوشتاری فۆلین لە مانگی 3/1943 دەستی پێ کردوە و لە مانگی تەموزدا تاوانکاریەکان گەیشتونەتە بەرزترین ئاست، مێژوو نوسان دەڵێن  75-100 هەزار کەسی سڤیلی پۆلەندی بونەتە قوربانی، هەر لەم  کوشتارەدا بەهۆی بەرپەرچدانەوەی یەکینەکانی بەرگری پۆڵەندی 2000 جەنگاوەری نەتەوەیی ئۆکرانی تیا چوون.
شایەنی باسە سوپای یاخی و شۆڕشگێڕی ئۆکرانی لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا هاوکاری سوپای ئەڵمانیای نازی کردوە، چەندین تاوانی پاکتاوی ڕەگەزی بەرامبەر بە "دانیشتوانی هۆلەندی و یەهود وکەمینەکانی تر کردوە " کە لەلایەن سوپای ئەڵمانیای نازیەوە شوێنەکانیان داگیر کراون.
سەرۆکی پێشوی ئۆکرانیا  "ڤیکتۆر یوشینکۆ" لەمەرسومێکدا کە لە 29 /1/2010 دا دەرچوە ،دەڵێ سوپای یاخی و شۆڕشگێڕی ئۆکرانی ، شەهیدن لە ڕێگای سەربەخۆیی ئۆکرانیا، هەروەها لە  9/4/2015 دا پەرلەمانی ئۆکرانیا (ڕادا) لە پرۆژەیاسایەکدا  سیفەتی "شەهیدان لە پێناو سەربەخۆییدا لە سەدەی بیستەمدا  یادەوەریان ڕێز دەگرین"  بەپێی یاساکە  نازناوی "قارەمانانی ئۆکرانیا" یان پێ بەخشرا.






veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ