سمۆرەی باڵدار ( Flying squirrel )
ناوی
زانستی ( Petauristini یان Pteromyini )
،هۆزێکن لە 44 جۆر سمۆرە پێک دێن ،دوو جۆریان لە دارستانەکانی ئەمریکای باکور دەژین، دوجۆری تریشیان لە
ئاسیا و ئەوروپا دەژین ،ئەوانی تریش لە دارستان و جەنگەڵە باراناویەکانی "هیندستان، ژاپۆن و چین
دەژین"
سمۆرەی
باڵدار لەو جۆرە سمۆرە درەختیانەیە کە توانای هەڵفڕینی هەیە لە درختێکەوە بۆ
درەختێکی تر واتە نزیکەی 450 مەتر دەتوانێ بفڕێت،یان باڵ بگرێتەوە، ، بەهۆی بونی پێستی زیادە لە نێوان پەلەکانی
پێشەوە دواوە، لەتەنیشتەوە لەکاتی
بازداندا لە درختێکەوە بۆ درەختێکی تر، هەڵبەت لەبەرزیەوە بۆ نزمی، ئەو پێستە
زیادە وەک چارۆکە دەکرێتەوە یارمەتی هەڵفرێنە کە ئەدات واتە
ناتوانێ وەک باڵندەو شەمشەمە کوێڕەکان بفڕێت ، زانایان باوەڕیان وایە کە 20
ملیۆن ساڵ پێش سمۆرەی درەختی ژیانیان دەس پێ کردوە قۆناغەکانی ژیانیان تەواو کردوە
،توانای جوڵەی زیاتر و ئاسودەیی گوزەرانیان باشترە.
بەپێچەوانەی سمۆرەی درەختی زیاتر بەشەودا چالاکن
(شەو گەڕن ) و دەگەڕێن خواردن دەخۆن، هەمە خۆرن،
مێشو مەگەزو و مێرو، دان و تۆ و میوە...هتد ، بەڕۆژدا دەچنە هێلانەکانیان،تەمەنیان لەدارستانەکان دەگاتە 9-12 ساڵ ، بەلام لە
باخچەی ئاژەلاندا کە دیل کراو بێت تەمەنی زیاتر دەبێت دەگاتە 17 سال، قەبارەیان
لەچاو سمۆرەی درەختی بجوکترە ،نێرە کێشی زیاترە
140 گرامە ، مێنگە 115 گرامە ،درێژی لەشی "24-30 سم " ڕەنگی خۆڵەمێشی مەیلەوکەوەیە، خەتێکی ڕەش لە سەر لوتیەوە دەکشێ تا پشتی ،هەندێ
جۆریان ڕەنگی زەرد باوە، ژێرسکیان سپی کرێمیە،
هاوکات ڕەنگی بۆر وڕەش یان هەیە، بەپێ شووێنی جوگرافی و ژیانیان ڕەنگیان دەگۆڕێ،
بۆ نمونە سمۆرەی باڵداری ئەمریکای باکور ڕەنگی قاوەییە، کلکی پانو تەختە، و هەر
چوار پەلی یەکی پێنج پەنجەیان هەیە لەگەڵ
چرنوکی تیژ دا.
چاوی
سمۆرەی باڵدار گەورەیە تا یارمەتی بینین ی بدات بەشەودا، هەروەها هەستی بیستنی
بەهێزەو بەهۆی گوێکانیەە دەتوانی راوی نێچیرەکانی
بکات، کە زۆر جار مێشو مەگەزو مێرولەی باڵدار ڕاو دەکات، سەرباری خواردنەکانی تر.
نێرەی
سمۆرەی باڵدار لە تەمەنی "4- 12 مانگ " پێ دەگات و توانای جوتگیری دەبێ،
بەڵام مێنگە پێوستی بە "8-12 "
مانگ هەیە، سمۆرەی باڵدار لە ژیانی دەرەوەو لەدارستانەکان تەنها یەک جار زاوزێ
دەکات، بۆی هەیە بیکاتە دوجار، ئەگەر ژینگەو خواردنی باش بێت، بەلام لەژیانی دیلی
و لەمالەوە بەخێو کردن بۆی هەیە چەندین جار بزێ، ئەوەیش بەهۆی خزمەتی باشەوە.
سمۆرەی
باڵدار (1-2) بەچکەی دەبێ پاش :15-17 " ڕۆژ ئاوسی، نزیکەی 60-70 ڕۆژ
لەئامێزی دایکی شیر دەخوات،لەتەمەنی چوار مانگی بەتەواوی دەتوانێ پشت بەخۆی ببەستێ
و ئازاد بێت، بەلام هەر دەگەرێتەوە
هێلانەکەی ماڵی باوکی تا تەمەنی دەمانگی،زۆر جار ئەم سمۆرانە بە کۆمەڵ پێکەوە
دەژین، هێلانەی سمۆرەی باڵدار لە کلۆری
پیردار و سەر لق وچڵی درەختەکاندایە.
بەپێوستمان نەزانی ناوی هەر چلو چوار جۆری
سمۆرەی باڵدار بنوسین، چونکە ناوەکان هەموو بیانیە و ئەم جۆرە سمۆرە لەکوردستان نیە، هەروەها لە ولاتانی دەوروبەری کوردستانیش
بونی نەسەلمێنراوە.
د.ناجح گوڵپی 27/5/2016 هەڵەبجە