ساڵ وەگەڕی کۆمەڵکوژی کۆبانی

.

ساڵێک پێش ئیستا و لە بەرەبەیانی ڕۆژی 25/6/2015  دوژمنانی کۆبانی ئەوانەی کە چاویان بە بەرخۆدان و بەرگری بێ وێنەی کۆبانی نەدەهات ، لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا لە چەند لاوە بە فیت و هاوکاری دەولەتی ئاکەپە سەدان چەتەی داعش  دزەیان کردە  ناو کۆبانی لە سنوری مرشد پناری تورکیاوە، چەتەکانی داعش دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژی خەڵکێ بێ دیفاع  لەژن و منداڵ و پیر، بە کوتانەسەر ماڵو حاڵی خەڵکی مەدەنی و دەسڕیژی گولە بەناو خێزانەکاندا  لەشیرین خەودا تا لە جوڵەیان دەخستن، لەماوەی دوو ڕۆژدا لەناو کۆبانیدا 250 کەسیان کۆمەڵکوژ کرد.
ئەم کۆمەڵکوژیە پاش ئەوە هات کە کۆبانی  لەبەرامبەر شالاوێکی هەمەلایەنەی چەتەکانی داعش بەرگەی گرت و جوامێرانە  سەرکەوت و نزیکەی سێ مانگ قارەمانانە بەرگریان لە خاکو ئاو  مالو حاڵی خۆیان کرد، قارەمانی کوڕان و کچانی کۆبانی وای کرد کە جیهان بێتە سەر خەت و پشتیوانی بکات، بەرخۆدانی کۆبانی وەرچەرخانێکی مەزنی وەدی هێنا لە مێژووی شوڕشی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئاستی هەموو پارچەکانی کوردستان ولە هەموو جیهانیش ستایشی ئەو بەرخۆدانە کرا، و بەرخۆدانی کۆبانی لەمێژوودا تۆمار کرا.
هەر دوای تێک شکانی شالاوی وەحشیانەی چەتەکان ،و ئازاد بوونی کۆبانی لە 1/11/2014  خەڵکی ئەوشارە گەرانەوە سەر خانوە ڕوخاوەکانیان و دەستیان کرد بەئاوەدان کردنەوە، بەلام بەداخەوە کەوتنە بەر شاڵاوی کۆمەڵکوژی .
ئەم کۆمەڵکوژیە کە چەتەکانی داعش بە هاوکاری دەولەتی تورک ئەنجامی دا، بەهەموو پێوەرێکی یاسایی دەچێتە خانەی تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و تاوانی گەورەی جینۆسایدەوە.
 ئەمرۆش لەکۆبانی بۆ یادی کۆمەڵکوژی ئازیزانیان لەبەرەبەیانی زووەوە  دوکان و بازاڕ فەرمانگەکان داخران و بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەرێ کەوتن ، بە مەراسیمێکی گەورە ئەو یادەیان بەرز راگرت .
شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆبانی لە دوو گۆڕستان بەخاک سپێڕدران ،یەکەمیان لە گوندی بەرخ باتان لە  34 کیلۆمەتری باشوری کۆبانی  دوەمیان لە ناوشاری کۆبانیە.
لەساڵ وەگەری ئەم تاواندا  سەری ڕێز بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی و بەرخۆدانی  کۆبانی و گشت  شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان  نەوی دەکەین.

د.ناجح گوڵپی  25/6/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ