پەرلەمانی ئەڵمانیا : دەنگدان لەسەر ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەن

.
پەرلەمانی ئەڵمانیا : دەنگدان لەسەر ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەن
لەنێو ترسو دڵەڕواکێی و ئاڵۆزبونی پەیوەندەیەکانی لەگەڵ ئەنقەرە ،ئەمرۆ نێوەڕۆی پێنجشەممە 2/6/2016  پەرلەمانی ئەڵمانیا پرۆسەی دەنگدان ئەکات  لەسەر پرۆژەیاسایەک  بۆ دان پێدانان و ناساندنی کۆمەلکوژی ئەرمەن پیش سەدو یەک سال، سەرباری نارازی بونی ئەنقەرە و هاوبەشی ئەڵمان لە چارەسەرکردنی کێشەی کۆچکردنی پەنابەران بۆ ئەوروپا.
لەلایەکی ترەوە دەولەتی ئەرمینیا داوای کرد لە ئەندامانی پەرلەمان کە نەکەونە ژێر فشاری دەولەتی تورکیاوە  و دان بنێن بە پرۆژەیاسا کەدا ، کە لەژێر ناو نیشانی " زیندو هێشتنەوەی یادەوەری جینۆسایدی ئەرمەن و کەمینە مەسیحیەکانی تر پێش 101 ساڵ ".
هەلی سەرکەوتنی ئەم پرۆژە یاسایە  زۆر زۆرە، چونکە زۆرینەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پشتگیری دەکەن ( فراکسیۆنی حزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی ، فراکسیۆنی یەکێتی کۆمەڵگای دیموکراتی، فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان،  فراکسیۆنی چەپەکان،لەگەڵ فراکسیۆنی حزبی سەوزەکان کە ئۆپۆزسیۆنن لە حکومەتدا )، ئەم پرۆژەیە پێشتر لەلایەن حزبی سەوزەکان و سۆشیال دیموکراتەکان و حزبی  یەکێتی دیموکراتی  مەسیحی پێشکەش کراوە.
لەپرۆژە یاساکەدا هاتوە " ژووری خواروەیە پەرلەمان (بوندستاگ )  ئەو کردەوەیە  شەرمەزار دەکات کە دەولەتی عوسمانی ئەوکات بەرامبەر بە ئەرمەن و کەمینەکانی تری مەسیحی( ئاسوری،کلدان سریانی ) کردوە ، نیەتی پاکتاو و سڕینەوەی تەواوەتی بووە، هەروەها  ڕۆڵی نوینەری ئەڵمانیا شەرمەزار دەکات  وەک هاوپەیمانی تورکیا لەو زەمانەدا ،کە نەیتوانیوە هیچ کارێک بکات بۆ وەستاندنی ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتیە.
ترس هەیە کە پەیوەندیەکانی ئەڵـمانیاو تورکیا ئاڵۆزبێت و بەتایبەت  جێ بەجێ نەکردنی  پەیماننامەی  نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا تایبەت بە  کەم کردنەوەی ڕەوی کۆچبەران  کە لەڕێگای تورکیاوە بەرەو ئەوروپا .
لەم بارەوە ئەردۆگان هەڕەشەی بواردنی هاوڵاتیانی تورکیای کرد لە ڤیزای شینگن،وە بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەنگیلا مێرکل ،ترسو دلە راوکێ خۆی راگەیاند کە ئەمە تەڵەیە  و  "سەرجەم پەیوەندەیەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا توشی داڕوخان دەبێت"  سەرۆک وەزیرانی نوێی تورکیا  علی یڵدرم  وتی  دەنگدان لەسەر ئەم بریارە "هیچ نرخیکی نیە " .
وتە بێژی دەوڵەتی ئەڵمانیا "کریستیان فیرتز " رای گەیاند  ئەنگیلا مێرکل ناتوانێ بەشداری دەنگدان بکات لەپەرلەمان بەهۆی سەرقاڵی کاروباری حکومەتەوە، بەلام  پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژە بڕیارەکە راگەیاندووە لە یەکەم خویندنەوەیدا لەڕۆژی سێ شەممە، هەروەها وەزیری دەروەی ئەڵـمانیا (فرانک ڤاڵتر شتاینمایر ) ئامادە و بەشداری دەنگدان نابێت لەپەرلەماندا  وە هیوای خواستوە کە "نەبێتە هۆی ئاڵؤزی پەیوەندیەکانمان لەگەل تورکیا بۆ ماوەیەکی درێژ ".
لەلایەکی ترەوە  ئەمرۆ لە ئەنقەرە خۆپیشاندانێکی گەورە دەکرێ دژە بەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا.
ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنیەکەنا لەپەرلەمانی ئەلمانیا گرنگیەکی بەرچاوی دەبیت بۆ گەلی کورد لەباکور ،جونکە ئەوەندەی تر ڕیسوابونی دەولەتی تورک دەرئەخات لەسەر ئاستی نێودەولەتی ،شەرمەزار و پەراوێز خراو دەبێت .
بۆزانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە  http://kurdocide.org/detail.aspx?id=14422&linkID=1
بوندستاگ ( Bundestag  ) : واتە پەرلەمانی ئەڵمانیای یەکگرتوو، کۆبونەوەکانی لە تەلاری (ڕایخستاگ  Reichstag) دەکات ،لەخولی ئێستایدا  630 ئەندام پەرلەمانی هەیە، ئەمەش خولی هەژەدەهەمینە ، لەوکاتەوەی کە دەولەتی ئەڵمانیا دامەزراوە لەسالی 1949 ، سەرۆکی بوندستاگ دوەم پێگەی فەرمی دەوڵەتە لەدوای سەرۆکی ئەڵمانیای یەکگرتوو، لە ساڵی 2005 وە  (پرۆفیسۆر نۆربرت لامرت ) سەرۆکی بوندستاگە، کە ئەندامە  لە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیدا  واتە "هەردو حزبی دیموکراتی مەسیحی وکۆمەڵگای مەسیحی " ،هەموو پرۆژەیاسیەک سێ خویندنەەی بۆ دەکرێت ئینجا لە پەرلەمان دەنگی لەسەر ئەدرێت  ،پاشان دوبارە دەچێتە وە ناو فراکسیۆنەکان و ئینجا دەچێتە لیژنەی میانگیری ،پاشان دەچێتە بەردەم حکومەتی یەکگرتوو و واژۆی دەکرێ لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە (راوێژکاروە) ، دواتر ڕەوانەی  سەرۆکی ولات دەکرێ واژۆی دەکات و دەبێت بەیاسا لەوڵاتدا  و رادەگەیەنرێ.
دکتۆر ناجح گوڵپی
2/6/2016


veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ