پانۆرامای بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە
کۆنفرانسی (OPCW ) پەخش کرا
لە چوارچێوەی بەشداری کردنی ڕێکخراوە
کوردستانیەکان لە بیستو یەکەمین کۆنفرانسی سالانەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW ، Organization
for the prohibition of chemical weapons ) لە وڵاتی ھۆلاند /دانھاخ ،لاھای .
برۆشوری "دەلیل' پانۆرامای بەکار ھێنای جەکی کیمایی لەلایەن ڕێکخراوی (ئایکان
بۆ نەھێشتنی جەکی کۆکوژ ICAN )
کە رێکخراوێکی کوردیە لەهەولێر، و بە ماندوبونی
عەلی مەحمود لە جاپ دراوە، لەم
کۆنفرانسەو کۆنفرانسی دادگای تاوانکاری نیودەولەتی لەلاهای
هەزار دانە ی لێ چاپ کراوە و بە سەر ئامادەبوانی کۆنفرانسەکەدا دابەش
کراوە، هەروەها لەگەڵ بەەرهەمەکانی تر ی ڕێکخراوە کوردیەکان نمایش کراوە.
پانۆرامای بەکار هێنای چەکی
کیمیایی بابەتێکە د.ناجح گوڵپی ئامادەی
کردوە، کەبەشیوەی کورت و پوخت مێژوو و
ناوی شارو گوند و ناوچەی کیمیاباران کراوی کوردستانی تێدا تۆمار کراوە، لەگەڵ
ژمارەی قوربانیان "شەهیدو بریندار" بەزمانی ئینگلیزی، هەروەها ئەم بەرهەمە بەچەندین زمانی تریش ئامادەیە بۆ پەخش و بلاو
کردنەوە لە داهاتودا.
بیستو یەکەمین کۆنفرانسی
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە ڕۆژی 28/11 دەستی پێکردوە لە 2/12/2016
کۆتایی پێ دێت.
د.ناجح گوڵپی 30/11/2012