پەرلەمانی ئەوروپا : خەلاتی مافی مرۆڤ بەخشرا بە دووکچی ئێزیدی

.
پەرلەمانی ئەوروپا : خەلاتی مافی مرۆڤ بەخشرا بە دووکچی ئێزیدی
 ئەمڕۆ سێشەممە 13/12/2016 پەرلەمانی ئەوروپا خەلاتی زاخارۆفی بۆئاشتی بەخشیە هەردوو کچە ئێزدی لەپای بەرگری کردنیان دژ بەداعش.
دوای بێ سەرو شووێن کردنیان لەلایەن داعشەوە ،سەرباری هەموو بێڕیزی و فرۆشتنو بە کۆیلەکردنیان ،هەردو کچە ئێزدی ،نادیە موراد و لەمیا بەشار توانیان لەژێر  چنگی ڕەشی تاوانبارانی داعش ڕزگاریان ببێ.
نادیە مورادی تەمەن 26 ساڵ  زیاتر لە سێ مانگ لەژێر دەستی داعشدا بوو،پاش ئەوەی تیرۆستانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندەکەیان ،شەش لە براکانی و ئەندامانی خێزانەکەین بەبەرچاوی خۆیەوە کوژران، دواتر ئەمیان لەگەڵ ژنانی تری گوندەکەیان بە سەبایە بردوە.
لەمیا بەشار لەگوندی کۆجۆ بە سەبایە گیراوە و براوە بۆ رەقە،پاش چەشتنی جۆرەها تالاوی توندوتیژی دوای مانگێک بە پەرجو ڕزگاری بوو لەژێڕ دەستی داعش.
پەرلەمانی ئەوروپا لە مانگی ئۆکتۆبەردا ناوی خەڵاتکراوانی دیاری کردبوو، ئەمرۆش خەلاتەکەیان پێ بەخشرا
هەردو کچی ئێزدی لەدوای ئازادبونیان قۆڵی خەباتیان لێ هەڵماڵیوە خەبات دەکەن بۆ ناساندنی  جینۆسایدی  ئێزدیەکان ،بۆیە پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری ئەم خەلاتکردنەیان دا.
خەلاتی زاخارۆف بۆئازادی بیروڕا نرخەکەی 50 هەزار یۆرۆیە و لەساڵی 1988 وە دەدرێ بەو کەس و رێکخراوانەی  کە لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورادا کار دەکەن ،ئەم خەلاتە بە ناوی زانای ئەتۆمی سۆڤێتی ئەندریە ساخارۆف ناونراوە.
 ناوەندەکانی راگەیاندن
د.اجح گولپی 13/12/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ