وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: داخستنی 370 کۆمەڵە، لەنێوانیاندا 209 یان کوردین

.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: داخستنی 370 کۆمەڵە، لەنێوانیاندا 209  یان کوردین
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا فەرمانی داخستنی  309 کۆمەلەی دەرکردوە لەنێوانیاندا 209 یان کوردین یان لایەنگری  دۆزی ڕەوای کوردن  بەتۆمەتی  هەڵسوکەوت لەگەڵ تیرۆر.
بەپێی بڵاوکراوەیەک  لە  پێگەی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا  هاتوە  باس لەداخستی ئەو کۆمەڵانە دەکات کە پشتیوانی تیرۆر دەکەن  لە  39 پارێزگای تورکیادا داخراون، وەک سەرچاوەیەکی هەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی ناوخۆی ولات  ناودێڕ کراوان.
لەبلاوکراوەکەدا هاتوە  153 ناوەندو کۆمەلە  سەربە بزوتنەوەی فەتحوڵا گولەنن، و  190 کۆمەلەو ناوەند  سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانن، 19 ناوەند  سەر بە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی چەپ ن لەتورکیا ، 8  دانەشیان سەر  بە  داعشن، کەسەرجەمیان  دەکاتە 370 ناوەندو کۆمەڵە   بەپێی مادەی یانزەی دەستور داخراون.
لەدوای هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتوەکەی پانزەی تەمووزەوە بە فەرمانی سەرۆکی دەولەت ئەردۆگان  ئەو کۆمەڵەو دەزگا و ناوەندانە دادەخات کە  نەیاری ئەردۆگانن  ، ئەمەش لەژێڕ پاساوی دژایەتیه تیرۆردا نەیارەکانی لەسەر ڕێگای لادەبات و کار گەیشتۆتە لادانی سەرۆکانی شارەوانیە کوردەکان  و دانانی کەسانی سەر بە حزبی ئاکەپە لەشووێنیان.
سەرچاوە  خبر 24

ئامادەکرنی :د.ناجح گوڵپی 12/11/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ