پەرلەمانی ئەوروپا: هەڵپەساردنی گفتوگۆکان ی تایبەت بەئەندام بونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا

.
پەرلەمانی ئەوروپا: هەڵپەساردنی  گفتوگۆکان ی تایبەت بەئەندام بونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا
ئەمرۆ سێشەممە 22/11/2016  ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا  قسە دەکەن سەبارەت بە هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی تایبەت بەئەندام بونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا، چاوەروان دەکری لەهەفتەی داهاتودا دەنگدانی لەسەر بکرێ.
 ( فیدریکا موغرینی) ڕێکخەری بالای کاروباری دەروەی یەکێتی ئەوروپا لە  دوەم ڕۆژی کۆبونەوەی ئاسایی پەرلەمانی ئەوروپادا بەشداری دانیشتنەکان دەکات  لە ستراسبۆرگ.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە پاکتاو  و لەسەر کارلابردنی هەزاران فەرمانبەری مەدەنی و پۆلیس لەدوای هەوڵی کودەتا سەرنەکەوتوەکەی  15 ی تەمووزی 2016.11.22 ، دواتریش  بەردەوامی بە دەسگیرکردن و لەسەر کار لابردنی زیاتر لە سەد هەزار ڕۆژنامەنوس  و ئەندام پەرلەمان لە پارتی دیموکراتی گەلان، بۆیە پێشنیازی  هەڵپەساردن و بەستنی گفتوگۆکانی بەئەندام بونی تورکیا کەوتە ڕۆژەڤەوە.
لەڕاپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەوروپادا هاتوە کە تورکیا پاشگەز بۆتەوە لە پابەند بونی  بەندە سەرەکیەکانی  سەروەری یاسا و مافی مرۆڤە.
لەئیستادا ئەردۆگان و حکومەتەکەی ڕەش بین بون بەرامبەر بە یەکێتی ئەووپا بۆیە بەتەمان  جێگڕەوەیەکی تر بدۆزنەوە  ئەویش پەیمانی شانگەهایە .


د.ناجح گوڵپی 22/11/2016

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ