یەکێتی ئەوروپا بەتوندی داوا لەتورکیا دەکات دیموکراتیەتەکەی بپارێزێت و گفتوگۆ لەگەڵ بەرهەڵستکاران
بکات
ئەمڕۆ سێشەممە 8/11/2016 یەکێتی ئەوروپا
داوایەکی تری نوێ و توندی ئاراستەی تورکیا کرد، پێی راگەیاند گفتوگۆی سیاسی لەگەڵ بەرهەڵستکاران (ئۆپۆزسیۆن) دەست پێ
بکەنەوە و دیموکراتیە کەی ڕزگار بکات، بەهۆی ئاڵۆزیەکانی ئەم دوایە ناو تورکیا کە
جێگای دڵەراوکێ و نیگەرنی یەکێتی ئەوروپایە.
لەبەیان نامەیەکدا کە بەرپرسی سیاسەتی دەروەی
یەکێتی ئەوروپا ( فیدریکا موگبیرینی)
بلاوی کردەوە، یەکێتی ئەوروپا و
وڵاتانی ئەندام دوبارە ئیدانەی هەوڵدان بۆ
کودەتاکەی 15/7/2016 دەکەنەوە، سەرباری
ئەوەی دەبوو تورکیا هەنگاوی گونجاو بنێ
لەم بارەوە بەلام پێوست دەکات دیموکراتی
پەرلەمانیەکەی بپارێزێت ،هاوکات مافی مرۆڤ
و سەروەری یاسا، ئازادیە بنەڕەتیەکان ، مافی هەموانە لە دادگایەکی عادیلانەدا
دادگایی بکرێن، بەرجەستە کردنی ئەمانە
هەمووی و گونجاندنی لەگەڵ ئەندامێکی هەڵبژێردراو بۆ یەکێتی ئەوروپا .
لەدرێژەی بەیانەکەدا یەکێتی ئەوروپا دوپاتی
کردۆتەوە لەنزیکەوە چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ بارو دۆخی ئاڵۆزی نیو تورکیا دەکات، وە
ئامادەیە وتووێژی سیاسی بکات لەگەڵ تورکیا
لەسەر ئەم ڕۆژەڤە.
د.ناجح گوڵپی 8/11/2016