بیست و یەکەمین کۆنفرانسی ڕێکخراوی قەدەغە
کردنی چەکی کیمیایی
بیستو یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ڕێکخراوی
قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای وڵاتی
هۆڵەندا و ڕۆژی دووشەممە 28/11/2016 کاتژمێر 10 سەرلە بەیانی دەست پێ دەکات لە هۆڵی شا ئەلیکسندر و تاڕۆژی هەینی 2/12/2016 تەوا دەبێت.
ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ( Organization for the prohibition of
chemical weapons .OPCW )
سالانە لەکۆتایی مانگی نۆڤەمبەردا کۆنفرانسی خۆی دەبەستێ بە ئامادە بونی دەوڵەتانی ئەندام لە
پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی ، کە تائیستا 192 ولات ئەندامن لەم
پەیماننامەیەدا،( واتە کۆنفرانسی دەولەتانی بەشدار) لەم کۆنفرانسەشدا ڕێکخراوەکانی تایبەت بە بواری
چەکی کیمیایی و مافی مرۆڤ بەشداری دەکەن، سالانە لەکوردستانەوە بەشداری ئەو
کۆنفرانسە دەبن.
دروشمی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بریتیە
لە ( پێکەوە کار دەکەین بۆ جیهانێک بێ چەکی کیمیایی ).
ڕێکخراوی قەدەغە کردنی جەکی کیمیایی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەربەخۆیە ،پەیوەندی
تەواوی هەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان، ئامانجەکانی بریتین لە:
·
لەناوبردنی کارگەو شووێنی دروست کردن و
هەڵگرتنی چەکی کیمیایی .
·
هەوڵدان بۆ ڕێگری لە بڵاو بونەوەی چەکی
کیمیایی واتە بازرگانی پیوە نەکرێت
·
پاراستن و هاوکاری ئەوانەی هەڕەشەیان لەسەرە
بەچەکی کیمیایی
·
هاوکاری لەنیوان دەوڵەتاندا بەمەبەستی
مامەلەی دروست لەگەڵ کیمیادا،وە بەلاڕێدا نەبڕیت
·
پشتیوانی و هانی دەولەتان بدرێت تا ببنە
ئەندام لە پەیماننامەکەدا ،لەگەڵ کۆمەک و هاوکاری بۆ دەوڵەتانی ئەندام
د.ناجح گوڵپی 27/11/2016