نەتەوە یەکگرتوەکان داوای ئازادکردنی دادوەرێک دەکات لەتورکیا
نەتەوە یەکگرتوەکان ڕای گەیاند تورکیا دادوەرێکی دەسگیر کردوە بە تۆمەتی
بەشداری لە کودەتاکەی 15 تەموزی ساڵی 2016
تیۆدۆر میرۆن کار بەڕێکەری هەردو دادگای تاوانکاری ڕوانداو
یوگوسلاڤیا ی سەربەنەتەوەیەکگرتوەکان ،ئەمرؤ 9/11/2016 ڕای گەیاند لەبەردەم کۆبونەوەی نەتەوە
یەکگرتوەکاندا کە تورکیا قاضی (دادوەر) "ئایدن سیبا ئاکای
" لە ڕۆژی 21/9/2016 دەسگیر کردوە
بەبێ ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاگادار بکات.
لیژنەی قانونی نەتەوەیەکگرتوەکان رای گەیاند
داوایان لە تورکیا کردوە دەس بەجێ ناوبراو
ئازاد بکەن، جونکە ئەو دادوەرە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیەو پاریزبەندی (حەصانە) دیپلۆماسی هەیە.
هاوکات لە 17/10/2016 داوایان کردوە کە
سەردانی دادوەرەکە بکەن لە زیندان بەلام
دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕەتیان کردوە.
ئاژانسی
ڕۆیتەر بلاوی کردەوە کە ئەمە یەکەمین پێشێلی سەروەری دادگای تاوانکاری نێو
دەوڵەتیە .
گرتن و زیندانی کردنی دەیان هەزار کەس
بەردەوامی هەیە لە ولاتی تورکیا لە دوای هەوڵی کودەتا شکست خواردوەکەی پانزەی
تەموزی ئەمساڵ.
Arabic RT
د.ناجح گوڵپی 10/11/2016