پانۆرامای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دادگای لاهای نمایش کرا

.
پانۆرامای بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە دادگای لاهای نمایش کرا
لە چوار چێوەی چالاکیەکانی شاندی بەشدار بووی کوردستان کە پێکهاتوبو لەنوێنەری رێکخراوەکانی کوردستان لەپێناو داداگای تاوانی نیودەوڵەتی ،بابەتێکێم  بە  ناونیشانی پانۆرامای بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لەکوردستان بەزمانی ئینگلێزی  لە کۆبونەوەکانی پانزەهەمین خولی سالانەی  دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی(ICC ) لە لاهای ،نمایش و  پەخش کرا بە سەر ئامادە بواندا، هاوکات چەندین بڵاوکراوەی تری جۆراو جۆر لەلایەن شاندی کوردی بەشدار بوو، نمایش و پەخش کران.
بەرهەمەکە  بەشێوەی بروشور لە سەر کاغەزی ڕەنگاورەنگ و جۆری باش بە قەبارەی ئەی فۆر A4  نەخشێنرابوو ، بۆ ئەو کۆنفرانسە و  کۆنفرانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی   هەزار دانە ئامادە کراوە بۆ بلاوکردنەوە نمایش کردن لە لاهای، ئەرکی چاپ و بلاوکردنەوەی لەسەر هاورێ  "عەلی مەحمود محمەد " بوە  سوپاسی ماندو بونی دەکەم.
دادگای تاوانی نێو دەولەتی بارەگاکەی لە  دانهانخ  / لاهای ولاتی هۆڵەندایە ، سالانە کۆنفرانسی خۆی دەبەستێ و لەکوردستانەوە  ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و چەکی کۆکوژ و مافی مرۆڤ بەشداری دەکەن، ئەم دادگایە لە 17/7/1998 بەپێی ڕێکەوتنامەی ڕۆما دروست کراوە زیاتر لە  120 ولات ئەندامە  تێیدا،لەگەڵ چەندین ڕێکخراو لەسەرانسەری جیهاندا،وە لەساڵی 2002وە دەس بەکار بوە ، کارەکانی  بریتیە لەدادگایی کردنی ئەو کەسانەی کە تاوانبارن بە " تاوانی جینۆساید، تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و  تاوانی جەنگ ،تاوانی دوژمنکاری ".
شایانی باسە تاکو ئێستا نە دەولەتی عێراق و نەئێران و نە سوریا و نە تورکیا  ئەندامی ئەو دادگا نین.
 ئەمساڵ  کۆنفرانسەکە لە 15/11/2016 دەستی پێ کردوە بڕیارە تا 25/11/2016 بەردەوام بێت..
ئەمەش وێنەی بروشوورەکەیە  کە لە کۆنفرانسەکەدا نمایش کراوە .
د.ناجح گوڵپی  20/11/2016



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ