مێژوی ئاواکردنی قوتابخانەی گوڵپ

.
·                      
§         باسێک لە مێژوی کردنەوەی قوتابخانە لە گوندی گوڵپ-هەورامان

لای هەموان ئاشکرایە ناوچەی هەورامان لە دێر زەمانەوە لانکەی خویندن و فێربون بووە،هەر لە زەمانی گاتاکانی زەردەشت وکتێبی سەرئەنجام (کەڵام) یارسان ، کە بە زاروەو شیرینی هەورامی نوسراون ،ئەمانە وای کرد هەمیشە هەورامان بە دوای زانینو فێربوندا بگەڕێت،پاشان دروست کردنی چەندین قوتابخانەی ئاینی لە لایەن شێخانی تەریقەتی نەقشبەندی و پێگەیاندنی چەندین زاناو عارف و شاعیر لەو سەردەمانەدا .
لێرەدا باسەکەی من ئەمە نیە حەزئەکەم بچمەناو باسەکەی خۆم کە مێژوی کردنەوەی قوتابخانەیە لە گوندی گوڵپ،ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی 1932-1933 کە بە فەرمی فەرمانی کردنەوەی دەرچوە،ئەوێش بە هەوڵو تێکۆشانی ڕەحمەتی شێخ محمەدی شێخ حسامەدین بوە ،کە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو دەمەدا بەینی خۆشبوە(ئینگلیز وحکومەتی پاشایەتی عیراق) وە بەهاوکاری خەلکی گوندەکە،هەروەها کردنەوەی بینای قوتابخانەکەش هەر لەلایەن شێخەوە بوە و بە گەلکاری خەلک دروست کراوە،کە لەشەش پۆل پێکهاتبوو و حەوشەیەکی گەورەشی هەبوو،لەناوەڕاست دێ دا بوو،یەکەم وەجبەی قوتابیان لە مانگی11/1933 دەستیان بە خوێنددن کردوە،کە ئەمە ناوی هەمویانە کە 20 کەسن،هەمویان ئەمری خوایان کردوە.
(کریم شێخ حسامەدین،خاتووزین رەمزی،طاهر شێخ توفیق،حمەسعید وەستا رەحمان،احمد حمەمراد خاتوون،حسین سید ڕەشید،احمد روستم بەگ،عبدالقادر حمەحسین پیرۆز،غفار حمەحسین پەخل،حمەعارف حمەحسین احمدپیرۆز،غفور حکیم،حمەمین مەلا حمەکریم،غفور احـد خالد،کریم میکە علی،مصطفی حمەخان فتاح اغا،توفیق حاجی فتح اللە،حسین مەلا حمەکریم،مصطفی سعید ساڵح)
یەکەم مامۆستا کە لەگەڵ کرانەوەی مەکتەب،هاتوە ئەوێش مامۆستا (ڕەمزی حلیم جاو فرۆش )  کە خەڵکی کۆیە بوە ،ئەوێش بەهۆی ئەوەوە زانیمان کە کچۆڵەکەی لە 1/7/1934 نەقڵ بۆتەو بۆ کۆیە،واتە باوکی نەقڵکراو،لەو تۆمارانەی کە تائیستا ماون و من سودم لێ وەرگرتوون بۆ ئەم نوسینە،هێچ بەڕێوەبەرێک ناوی خۆی لە سەر سجلەکان نەنوسیوە ،تا ساڵەکانی 1959 ناو ئیمزای مامۆستا حمەڕەشید هەورامیم بینیوە(ڕەشەی ئاغە بەگ بیارەیی)،قوتابخانە لەو زەمانەدا لەگەڵ دەرچونی قوتابیان کراوەتەوە لەپۆلی یەکەمەوە تاپۆلی شەشەم،هەندێک ساڵ لەبەر نەبونی مامۆستا ،پۆلێک داخراوە،یان قوتابی کەم بون.
زۆربەی ئمزاکان کە دیارن لە ساڵەکانی پێش پەنجاو دوتریش تا زەمانی جمهوری هی مامۆستا
(ئەحمەدی مەلا حسێن)  1954 کە خەلکی بیارەیەلەوێ دەرسی وتۆتەوە،هاوکات لەساڵەکانی پەنجا دا مامۆستا شێخ حمەمیمن شێخ عبداللە عەبابەیلێی دەرسی وتۆتەوە،لەدوای روخانی پاشایەتی مامۆستا

(حمەڕەشید هەورامی )بوە بە مامۆستا،(ساڵێ 1958-1959) واتە بەڕێوەبەر،لەو زەمانەدا زۆربەی کات یەک تا سێ مامۆستا ئەگەر هەبوبێ لە گوندێکدا،ئەویش کراوە بە بەڕێوەبەر مامۆستا ئەکرەم شێخ فەرەج عەبایلێی لەساڵەکانی 1961-1962 بەدواوە بەڕیوەبەری قوتابخانە بوە لەوێ،،،ناوی  ئەو مامۆستایانە (بەرێوەبەر)ی کە لە دی ی  گوڵپ وانەیان وتۆتەوە،بەداوای لێ بوردن ئەگەر ناوی هەندێکیان نەمان نوسیوە چونکە بۆمان ڕوون نەبۆتەوە (م.ڕەمزی جاوفرۆش،ئەحمەدی مەلاحسێن،حمەڕشید هەورامی،م.ئەکرەم شێخ فەرەج،حمەتوفیق مەلا محمەد،مەلا عبدعللە گوڵپی،عبدالرحمن نسیب،م.ئەحمەد هەردی شاعیر،فرج عەتار،کمال مفتی،محمود شەریف،عزیز عنایەت بەگ،مەلا رەسوڵ شێخ عسمان،م.عەفان نەقشبەندی،م.حبیب فرەیدون،م.برایم محمەد گوڵپی،م.فەتاح قادر،مجید ئەحمەد نەسراللە ...هتد.
لەو زەمانەدا لە گوندەکانی دەورو بەر ،وەک سەرگەت وهانەی دن و خورماڵ کەسانێک کە حەزیان لە زانینو خوێندەوری بوە بەپێ هاتون بۆ قوتابخانە،،خوالێخۆش بو (ڕەوف ڕەشید) ناسراو بەڕەوفی بەدالە سالێکیان دراوسێ بوین لە هەڵبجە خۆی پێی وتم کە من بە پێ لە خورماڵەوە هاتوم بۆ گوڵپ بۆ مەکتەب،پاشان تەماشەی سجلەکانم کرد دەرکەوت کە ساڵی 1944 لەوی خوێندویەتی،لەپۆلی جوارەم،
هەروەها ساڵەکانی1937-1938 لە گوندی هانەی دن(شوکت زۆراب بەگ،فیرۆز حمەسعید بەگ)هاتون بۆ خوێندن،بەهەمان شێوە لە سەرگەتەوە(شێخ جافر و یاراحمەد افراسیاب ) هاتون،وەکەسێ بەناوی حمەمین بەگ کە خەلکی گەندی هانەی قوڵ بوە لەگولپ خوێندویەتی ساڵی 19439-1940،ئیتر هۆکەی نازانم چۆنە ماڵی لەوێ بوە ؟یان هاتوو چۆ.
خوێندن لە گوندی گوڵپ بەردەوام بوە بەجۆرێک لە زۆربەی گوندەکانی دەورو بەر هاتون بۆ خوێندن،وەک ،گەچێنە،باخەکۆن،نارنجڵە،خارگێڵان،وخەرپانی،ئەمانە لەبیرەوەری خۆمدابون،ئێستاش زۆربەی قوتابیەکانی لەژیاندا ماون.
لەساڵەکانی 1958 بەدواوە قوتابخانەی کچان کراوەتەوە،بەلام بەهۆی بارودۆخی نالەباری کوردستان ،پچڕ پچڕ دەوام کراوە ساڵێ هەبوە چەند ساڵێک داخراوە،یان مامۆساتای نەبوە  ،بەڵام بەداخەوە سجلی ئەم قوتابخانە لەبەر دەستانیە،وا دەرئەکەوێت کە تاکو پۆلی دوو هەبوە ،پاشان قوتابیەکان بۆ پۆلی سێیەم هاتونەتەوە قوتابخانەی کوڕان ،ئەومامۆستاینەی کە ناوەکانیم لەبیرە(م سرۆیا،  م،فاتمە ،فاتە باڵ باڵ، کە بالا بەرز بوە بۆیە وایان پێ وتوە ،خەلکی سلێمانی بون هەروەها  دەلێن ساعیر خورشیدە بابان یش مامۆستا بوە لێرە)
ساڵی 1976-1977 قوتابخانەی ناوەندی لەگوڵپ کرایەوە تاکو دووساڵ بەردەوام بو بەڵام بەهۆی ڕاگوێزانی گوندەکانی سەر سنور  ساڵی 9/1978ئەو قوتابخانە بەردەوامی ڕاگیرا،شایانی باسە قوتابیانی ناوەندی لە گەچێنەو باخەکۆن و نارنجڵە و سەرگەت و دەرەی مەڕ و هانەی دن دەهاتن لێرە دەیان خوێند،
هەرسێ قوتابخانەی کچان و کوڕان و ناوەندی بەردەوام بو تاکۆ ساڵی 1978 کە گوندی گوڵپ راگویزرا،کچان لە قوتابخانەی ناو دێ دەوامیان دەکرد،وە ساڵی 1971 بینایەکی نوێ کرایەو بۆ قوتابخانە ئیتر دەوامی کوڕان لەوی بو پاشانیش لەگەڵ کرانەوەی ناوەندی ئەوانیش هەر لە هەمان بینا دەوامیان کرد، هەروەها  بناغەی  بینای  قوتابخانەی ناوەندیش دروست کرا  بەداخوە ئەویش بەر شالاوی راگواستن کەوت.
حەز ئەکەم ساڵی کردنەوەی هەندێ لەو گوندانەش بنوسم کە لە تۆماری سجلەکانیاندا هاتوە
گوندی یاڵانپێ ساڵی 4/1971 دەست کراوە بەخوێندن وە مامۆستاکەی ناوی (حمەعزیزاللە کرم خوامراد)
باخەکۆن ساڵی 1/10/1970 دەستکراوە بەخوێندن تاپۆلی پێنجەم،پۆلی شەشەکان لە گوڵپ خوێندویانە
زەڵم،ساڵی 1960 قوتابخانەی بۆ دەرچوە،تا پۆلێ سیی هەبوە،ساڵی 1962 -1967 قوتابخانە داخراوە بەهۆی هەلو مەرجی نالەباری ئەو ڕۆژگارە،1968 دەستی پی کردۆتەوە
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEjMFFfVw0o_5vMXOZj84J9i5UEMTEoLRiRlF2SV3t67mDRU5V5iYLjFvQueWty3qZ_nx6iEIgHQiyR45vZk59IXnxe1rgsyf0B1pj5_wYbS6cX_TTz2ULtI3ZkHR9X6pR56PoqUNLuR-Jg/s320/gulpm.jpg
هانەی قوڵ ساڵی 1/11/1971 دەست بەخوێندن کردوە،مامۆستا (صلاح محمد بهادین)بەڕیوەبەری بوە،تا پۆلی پێنجەمی تیا بوە ،بۆ پۆلی شەش ڕویان لە خورماڵ کردوە


سەرچاوەی ئەم باسە/تەنها ئەو سجل(تۆمار.تیانوس)انەیە کە ئێسە ماونەتەوە وەک ئەرشێفێک لەلای مامۆستا ڕەحمان کاکەبرا هەڵگیراون.ماڵی ئاوابێ نمونەی زۆربێ.

د.ناجح گوڵپی

Top of Form



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ