پەرلەمانی چیک : کوشتاری ئەرمەنیەکان جینۆسایدە
ڕۆژی سێ شەممە 25/4/2017 پەرلەمانی وولاتی چیک کوشتاری ئەرمنەیەکانی بە جینۆساید ناساند ، بڕیارەکە بەزۆرینەی دەنگی (104) پەرلەمانتار دەرچوو.
ئەنجومەنی نوێنەرای چیک ڕەزامەندیان دەربڕی لەسەر بڕیاری بە جینۆساید ناساندنی کوشتاری گەلی ئەرمەن و پێکهاتە مەسیحیەکانی تری ناو دەولەتی عوسمانی ، کە لەسەرو بەندی جەنگی یەکەمی جیهانیدا ڕووی داوە بەدەستی دەوڵەتی عوسمانی ئەوکاتە.
پێشنیازەکە لەلایەن ( میب ڕوبن بونیش لە حزبی Cssd ) پێشکەش کرا، پاشان بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا بە بۆنەی سەدو دوو سالەی تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان، کە ڕۆژی 24/4/ هەمووساڵێک ئەو یادە بەرز رادەگیرێت.
هەر بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان،سەرۆکی وڵاتی چیک (میلۆس زیمان ) نامەیەکی ئاراستەی (بارسیکا بیلافشیان ) سەرۆکی ڕۆحی ئەرمەنەکانی کۆماری چیک کرد ، لەنامەکەیدا باسی لە کۆمەڵکوژی یەک ملیۆن و نیو مرۆڤی ئەرمەنی کرد بە دەستی عوسمانیەکان، ڕای گەیاند ئەمە نەک تەنها بۆ ئەرمەنەکان جێگەی ئازارو مەینەتی بوە بگرە بۆ سەراپای جیهان جێگای نیگەرانی و شەرمەزاری بوە.
لەسەرو بەندی جەنگی یەکەمی جیهانیدا (1915-1916 ) تورکە عوسمانیەکان زیاتر لە ملیۆنو نیوێک مرۆڤی ئەرمەنی و ئاسوریان جینۆساید کرد ،تائیستا 23 دەولەت کۆمەڵکوژی ئەرمنیەکانی بە جینۆساید ناساندوە،سەرباری دەیان پەرلەمانو دەزگای گرنگی جیهانی .
http://asbarez.com/162565/czech-republic-parliament-recognizes-armenian-genocide/
د.ناجح گوڵپی
27/4/2017