یادی 29 ساڵەی کیمیابارانی ( گۆپتەپە ،عەسکەر.دەشتی کۆیە.قەلاسێوکە.)

.
یادی بیستو نۆساڵەی شالاوی ئەنفالی چوار
یادی  29 ساڵەی کیمیابارانی ( گۆپتەپە ،عەسکەر.دەشتی کۆیە.قەلاسێوکە.) 

29 ساڵ لەومەو بەر لە  ئێوارەی ڕۆژی 3/5/1988 دا  ‌سوپای داگیرکەری بەعس لە20  بیست  قۆڵەوە  بە هاوکار خۆفرۆشانی کورد لە جاش و موستەشاری فەوجە سوکەکان هێرشێکی بەربلاویان کردە سەر ناوچەکانی قەلا سیوکە (گۆپتەپە-عەسکەر- خاڵخالان..هتد)  و دەشتی کۆیە.........
ئەم شالاوە  بەر بلاوە  لەژێڕ ناوی ئەنفالی چوار دا بوو بۆ سەرناوچەکە، سەرەتای هێرشەکە  بە بۆمبارانکردنی گوندەکانی (گۆپتەپە،عەسکەر ، چەمی ڕیزان،شونکە،ماهیلە ،چنار،سەدی ،شێخان،گڵەشیر،حاجی شیرەبەرە، کوچبڵاخ،زرزی ،کڵێسە ) بو  بەچەکی کیمیایی  ،کە ناوچەیەکی ئاوەدان و پڕ دانیشتوان بون لەنزیک زێی دوکان،وەهێزەکانی پێشمەرگەی سنوری قەرداخ و گەرمیان هەمویان  پاشەکشەیان کردبو بۆ ئەو ناوچەیە ،بۆیە ڕژێم لە وکاتەدا هێرشی دەست پێ کرد تاکو هێزی پێشمەرگە نەتوانێ خۆی ڕێکبخاتەوە، ئاوی بەنداوی دوکانی هەموو بەردابویەوە  تاکو ئاستەنگی بخاتە  پەڕینەوە و هاتوچۆی پێشمەرگە، گوندەکانی ئە و سنورە هەردەم جێگەی حەسانەوەی پێشمەرگەو پشتیوانی شۆڕش بون،،پاش بۆمبارانی چەکی کیمیایی  بوە هۆی شەهید کردنی زیاتر لە 560 هاولاتی  گوندەکانی دەڤەرە کە هەمویان خەڵکی سڤیل بون ،وەسەدان کەسیش بریندار بوو.
ئەم هێرشە بەچەکی کیمیایی تەنیا  ناو گوندە کانی نەگرتەوە بەڵکو لەچەند شوێنێکی تر کە بەرەی جەنگ وڕووبەڕوو بونەوە  بوو لەگەڵ پێشمەرگە بەکار هات،و بوە هۆی شەهیدبونی دەیان پێشمەرگەی قارەمان ،شەڕی دەستەو یەخە زیاتر لە  شەش ڕۆژ بەردەوام بو ، کە  لەرۆژی  3/5/1988 دەستی پێ کرد تاکو 8/5/1988 کۆتایی هات ، لەئەنجامدا   زیاتر  لە  28550 هاولاتی  ئەم ناوچەیە  لەژن و مناڵ و پیرو لاو  دەستگیرکران  پاشان رەوانەی سەربازگەی تۆپزاوی کەرکوک کران ،،ئینجا بەرەو دۆزەخی بیابانەکان و  زیندە بەجاڵکردنیان، یان رەوانەی  یەکەی کوشتنی مرۆڤەکانیان دەکرد ،،کە یەکەیەک بو بۆ تاقی کردنەوەی چەکی بایۆلۆجی و چەکی کیمیاوی  ڕژێم دای مەزراندبوو.ن
شایانی وتنە لەم  شالاوەدا چەندین خەڵکی مەدەنی و پێشمەرگە  دەستگیرکران و بە کۆپتەر لەئاسمانەوە بەردرانە خوارەوە و گیانیان سپارد..
(گوندی جەلەمۆرد دەکەوێتە ئەم سنورەوە کە زیاتر لە (  485 ) کەسیان ئەنفال و بێ سەروشوێن کراوە  وە نزیکەی  سەد  کەسیان  لە نوگرەسەلمان شەهید کراوان)
 لەم  شاڵاوە بەرفراوانەدا  کە سنوری یەکە ئیداریەکانی { کەرکوک ،شوان،ئاغجەلەر.پردێ ،تەقتەق.چەمچەماڵ،تەکیە  .خەلەکان،دوکان ،دێگەڵە ،ڕێدار. سورداش،کۆیە  } ی گرتەوە  وزیاتر لە  ( 150) گوند  وێران کرا و خەڵکەکەی دەسبەسەر و ئەنفال کران مال و موڵكیان( ئاژەڵیان) بەتالان برا  ڕەزو باخیان  سوتێنرا .
سەرەڕای بەشداری کاریگەری سوپای بێ شووماری سەدام   و بەکارهێنانی هەموجۆرە  چەکێک و هێزی ئاسمانی و تۆپی دورهاوێژو  یەکەی ئەندازیاری بۆ روخاندنی گوندەکان ،سەرانی ڕژێم خۆیان لەنزیکەوە  بەشدارو سەرپەرشتی کەری ئەم شالاوە بون  بەم شێوەیە:
لیوا روکن سوڵتان هاشم  فەرماندەی فەیلەقی یەک و سەرکردایەتی شالاوەکەی دەکرد
فەریق روکن عەدنان خێروللە  وەزیری بەرگری ، سەرپەرشتی کەری شالاوەکە بو
عەلی کیمیاوی  بەرپرسی بیرۆی سیاسی حزبی بەعس لەباکور
نزار خەزرەجی بەرپرسی مەیدانی شالاوەکە بوو  کە لەناو گوندی  عەسکەردا  لەسەربانی ماڵی پێشمەرگەیەک وێنەی گرتوە لەرۆژی 3/5  دوای گرتنی گوندەکە
هەریەک لە  حسێن رەشید تکریتی و سابیر الدوری ،فەرحان موتلەگ جبوری لەو شالاوەدا بەشداری راستەوخۆی مەیدانیان هەبوە
خۆفرۆشان و خائینانی کوردیش بەشداری کارایان لەم شالاوەدا کردوە کە  ناوی ئەمانە لە بەڵگەنامەو ڕۆژنامەکانی ئەو ڕۆژگارەدا تۆمار کراوە کە خۆیان چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان گێڕاوەتەو و یان  نێشانەی ئازایەتیان وەرگرتوە لە پاداشتی ئەم خیانەتەیان  کە دژی  گەل و نەتەوەکەی خۆیان ئەنجامیان ئەدا، ئەمانەی خوارەوە لیستی ناوی (فەوجی سوک ) بەشدار بوانی شالاوی چوارەمی ئەنفالە:
1.     قەدری ئەحمەد محەمەد زێباری             فەوجی  ژمارە   (1)
2.     ئیبراهیم عەلی  حاجی مەلۆ مزوری        فەوجی ژمارە ( 20)
3.     عاسف ئەحمەد  ئاغای زێباری                   فەوجی ژمارە  (23)
4.     تارق فایق ولد کاکەیی زەنقەری             فەوجی ژمارە(37)
5.     مامەند حەمەد مەولود گەردی                 فەوجی ژمارە  (51)
6.     کامیل هادی شی خنوری بەرزنجی(سۆڵەیی)      فەوجی ژمارە  (55)
7.     فواد کریم محەمەد کابایز هەمە وەندی          فەوجی ژمارە  (72)
8.     رەشید ئەحمەد ئەمین عەزیز شێروانی        فەوجی ژمارە (78)
9.     جەلال رەزا ئەسعەد چەرمەگایی             فەوجی ژمارە (79)
10.محمەد عمەر ئەمین  جەمیل باساکی        فەوجی ژمارە  ( 81)
11.فارس تاهیر مستەفا  ئاغا کۆیی              فەوجی ژمارە (85)
12.عوسمان عمر مام یەحیا کۆیی                 فەوجی ژمارە  (86)
13.سەلیم مەمەند رەسوڵ ئاغای میراودەلی          فەوجی ژمارە  (98)
14.تاهیر عەلی عبدالرحمن جەباری                فەوجی ژمارە  (99)
15.محمد تاهیر یونس محمد زیناوە  شکاک             فەوجی ژمارە (107)
16.ئاکۆ  عەباس بایز مامەند ئاغای سەرکەپکان      فەوجی ژمارە (132)
17.عومەر ئەحمەد عەلی جاف(عومەرە بچکۆل)   فەوجی ژمارە  (171)
18.تەحسین شاوەیس سەعید ڕۆژبەیانی             فەوجی ژمارە (172)
19.حسێن محـد عسمان  پشدەری                   فەوجی ژمارە (175)
20.لەتیف محمدئەمین قادر جاف زڕگوێزی          فەوجی ژمارە  ( 195)
21.محمەد هەمزە محمد ژاژڵەیی                      فەوجی ژمارە (204)
22.میرزا ئیسماعیل شریف رەزا( میرزا کۆیی)      فەوجی ژمارە (207)
23.رەزا تەها محیەدین بەرزنجی ( سەی مانگا)       فەوجی ژمارە (211)
24.عدنان عبداللە نجم جاف( عدنان دیسکۆ)          فەوجی ژمارە   (212)
25.قاسم کریم ئەحمەد مەحمود شینکی                     فەوجی ژمارە (237)
26.سابیرئەحمەد ئەمین                              فەوجی ژمارە (248)
27.محمد عبدالکریم قادر بەرزنجی                    فەوجی ژمارە (257)
28.ئەحمەد سۆفی ئیسماعیل ساڵح                فەوجی ژمارە  (356)
29.سابیر رەقیب سورچی                          فەوجی ژمارە  (2)
30.محمد قادر عەزیز ئاغای سورچی                 فەوجی ژمارە (19)
31.شیخ معتسم عبدالکریم بەرزنجی                  فەوجی ژمارە (64)
32.سەعید مەحمود باریکەیی                          فەوجی ژمارە  (73)
33.برهان محمد  مستەفا شوانی                            فەوجی ژمارە (92)
34.عمر حمە عەلی رۆستەم چەرمەگایی                فەوجی ژمارە (104)
35.عزیز حمەد مەولود (مەلا عوزێر)                    فەوجی ژمارە (130)
36.شێخ جلال شیخ نەجمەدین شیخ کەریم ساڵەیی                    فەوجی ژمارە(135)
37.شیخ محمود  سەی گوڵ کارێزەیی                         فەوجی ژمارە(137)
38.هۆمەر ئەحمەد ئاغای پشدەری                           فەوجی ژمارە (140)
39.زاهیر تاهیر تۆفیق  کۆیی                               فەوجی ژمارە (150)
40.سلاحە دین خدر رەسوڵ نەقشبەندی                    فەوجی ژمارە ( 241)
41.عدنان عبداللە جەباری( سەید عەدنان جەباری)         فەوجی ژمارە (321)
42.مەدحەت توفیق مەنسور داودی                              فەجی ژمارە( 47)
43.روناک ئیبراهیم مەدحەت  داودی (شیخ روناک)               فەوجی ژمارە(138)
44.تحسین محمد ڕەشید زەنگەنە                                فەوجی ژمارە (179)
45.حەسیب محمد نەجم                                         ژمارەی نەزانراوە
46.محمەد  حمە ڕەحیم                                      ژمارەی نەزانراوە
هەروەها  ئەم  سەرەک مەفرەزەی تایبەتی ئیستخبارات   ی جاشەکان بەشداریان کردوە 
1.     یوسف فەتحوللە گۆرانی(قەرهەنجیری)    مەفرەزەی تایبەتی ژمارە  (77)
2.     جیهاد موسا قەرهەنجیری
3.     خەیروللا کەریم مەولود( خەیرواللە دوزی) 
4.     عبداللە کاکە مین ساڵح( عەبە کەرکوکی)
5.     حاجی عەلی نەبیاوە
6.     محمد حسێن  نوری
7.     محمد کاوانی
 یادکردنەووی ئەنفالی چوار لەکاتێکدایە کە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە هێشتا ئازادن ،و دوای پرۆسەی ئازادی عراق دامەزراندی  دادگای بالای تاوانەکان بۆ ئەوەی دادگایی ئەو کەسانە بکرێ کە لەحکومەتەکی سەدام دا تاوانیان ئەنجام داوە دژی گەلی عراق...بەلام مەخابن تاکو ئیستا تاوانبارانی ئەنفال بەئازادی دەژین لەژێر سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا  هیچ هەنگاوێکی عەمەلی نەنراوە بۆ دادگایی کردنیان.
بۆیە لێردا پیوست دەکات جارێکی تر جەخت بکەینەوە لە  بەرز ڕاگرتنی یادی ئەنفال و ەهەوڵەکان   بەیەکگرتویی چڕتر  بکەینەوە بۆ  بەجیهانی ناساندنی ئەم تاوانە لە سەرانسەری جیهان و  لەسەرئاستی ناوخۆی کوردستان و عراق  پێوستە  تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی  بکرێن  ،ژیانی ئاسودە بۆ کەسوکاری قوربانیان مسۆگەر بکرێ ، گۆڕە بەکۆمەلەکان و هەڵبدرێنەوە و روفاتی ئازیزان بهێنرێتەوە زێدی باوباپیرانمان،وە داوا لە دەسەڵاتدارانی کوردستان دەکەین چیتر خەمسارد نەبن بەرامبەر بەم کەیسەو کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال . 
دادگایی نەکردنی تاوانبارانی ئەنفال و کیمیاباران بەسزا نەگەیاندنیان لە کوردستان و عراق،هاندەرێکە بۆ ئەوەی کە ئەم مەرگەساتە جارێکی تر دوبارە  بێتەوە، وەک بینیمان لە شەنگال دوبارە بویەوە  و ئەگەری بەردەوام بونیشی زۆرە،نەک بەدەستی ڕژێمی عراق،وا دەبینین، ڕژێمی تورکیاو بە سەدان کوردی لەشارەکانی شەرناخ و جزیرە کۆمەلکوژ کرد.

 د.ناجح گوڵپی   6/4/2017
سەرچاوەکان:
·        ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفالو کوردۆساید کردنی گەلی باشوری کوردستان ...دەرسیم دیبەگەیی
·        بیرەوەریەکانی خۆم ..ئەوکات پێشمەرگە بووم



وینەی تاوانبار نزار خزرجی لەناو گوندی گۆپتەپە ڕۆژی دوایی هێرشەکە

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ