بۆردومانی کیمیایی شارۆچکەی خان شەیخون لە پارێزگای ئەدلب لە سوریا
ئەمڕۆ 4/4/2017 سەرلەبەیانی فرؤکە
بۆمب هاوێژەکانی ڕژێمی سوریا شارۆچکەی خان شەیخونیان لە پاریزگای ئەدلب بۆردومان
کردوە و بە گوێرەی سەرچاوەکان لە ڕوانگەی
سوریا بۆمافەکانی مرۆڤ و بەرپرسی
تەندروستی ئەوشارە بڵاوی کردۆتەوە هەتا ئیستا (100) سەد کەس گیانیان لەدەست داوە،زۆربەیان
مناڵ و ژنن، و زیاتر لە (400) کەسیش بریندار کەوتون، گومان دەکرێ ئەم گازە
ژەهراویە گازی سارین بێت کە یەکێکە لە گازە کوشندەکانی دەمار واتە ( nerve
) .
بەو بۆنەوە ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری
دەروەی فەرنسا بە فەرمی داوای کۆبونەوەی لەناکاوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانی کرد.
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا نکۆڵی لەئەنجامدانی هیچ جۆرە بۆردومانێکی فڕۆکە
دەکات لەو ناوجەیەدا لەو ساتەدا.
سوپای سوریاش نکۆڵی لەبەکار هێنانی
ئەو چەکە دەکات، هەروەها جاوپێ کەوتنێکیدا، شەریف شەحادە پەرلەمانتاری سوریا دەلێ
سوریا جەکی کیمیایی بەکار نەهێناوە جونکە
سوریا هەموو چەکەکانی تەسلمی بە پشکنەران کردوە، ئەوە چەکی گروپە تیرۆرستیەکانەو لەکاتی بۆردومانی هێزەکانمان بەر گەنجینەکانیان کەوتوە و ئەوچەکەی تیدابوە تەقیوەتەوە.
سوریا لە 21/8/2013 دا شارۆچکەی غۆطەی
بۆردومان کرد بە جەکی کیمییایی جۆری سارین لەئەنجامدا (1429 ) کەس گیانیان
لەدەسدا،کە (426) یان مناڵ بوون.
چەند جارێک ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەکگرتوەکان دانیشتنی تایبەتیان ساز
کردوە لەسەر بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا ،لە لایەن ئۆپۆزسیۆن و دەولەتی
سوریاوە ،،بەلام بەهۆی ڤیتۆکانی ڕوسیا و چینەوە نەتوانراوە بڕیارەکە دەر بکرێت و تاوانبارەکان دیاری
بکرێنو سزا بدرێن.
ئا: د.ناجح گوڵپی