ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لەسەر کوشتاری کوردان لەلایەن تورکیاوە هاتە دەنگ
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (هیومان
رایتس وۆتچ human Right watch ) لەسەر کوشتارو ڕەفتارە دژە مرۆڤانەکانی دەولەتی تورک هاتە دەنگ.
لەراپۆرتێکدا ئەمرۆ 22/12/2015
بلاو کراوەتەوە لە پێگەی فەرمی ڕێکخراوەکە
بەناونێشانی (هەڵکشانی ژمارەی کوژراوان لە کردارە ئەمنیەکاندا، لەنیوان سەدان کوژراودا بە دەیان مەدەنی تێدایە .......دەڵێ:
ئێمە لە
مانگی تەمووزی 2015 بەردەوام چاودێری هەلو مەرج و گۆرانکاریەکانی ناوچە
کوردیەکان دەکەین لەتورکیا.
ڕیکخراوی
چاودێری مافی مرڤ تاکیدی کردوە لە سێ جاری
قەدغەکردنی هاتوو چۆ لەمانگی
سێپتەمبەرو نۆڤەمبەر،،کە سەپێنرا
بەسەر شاری جزیرەو ناوچەی سوری ئامەد و
چەند شوێنێکی تردا ،،پاش ئەوەی جەندین جار
پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ کەسوکاری
قوربانیان کەوتیەن گفتوگۆ دەرکەوت
کە زیاتر لە 100 سەد کەسیمەدەنی کو ژراون
لەوانە ژن و منال و پیر ،لەنزیکەوە
لەگەڵ کەسوکاری 15 لە قوربانیان قسەمان
کردوە، ئەمەش لەدوای بلاوە پێ کردنی هیزی سەربازی زۆر لە شارە کوردیەکاندا، سەپاندنی قەدەغە کردنی هاتو
چۆ، تۆپبارانی کوێرانەی ماڵی خەڵک ،بڕینی
ئاو کارەبا لەوشارانە،چارەسەر نەکردنی
بریندارانی توندو تیژیەکان، برسی کردنی
خەڵک و سوتان و کاولکردنی ماڵو حاڵیان و
ئاوارەبونی خەڵک لە ترسی جەنگ و کوشتار.
ئەم حالەتانە کە ڕویان داوە پێشێلکاریەکی زەقی مافی مرۆڤە
،کە ڕیکخراوەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ نابێت لێان بێ دەنگ بێت و تاوانکارانیش دەبێت رو بەروی دادگا بکرێنەوە.
لەکاتیکدا
تورکیا ئەندامە لە پەیماننامەی مافی مرۆڤی ئەوروپا (ECHR
) و پەیمانی نێودەولەتی تایبەت بە مافی مەدەنی و سیاسی
(ICCPR ) ،ئەم پەیمانە
دەلێ پیوستە سەلامەتی گیان و ئاسایشی
مرۆڤ پاریزراو بێت، بۆیە دابین کردنی چارەسەری پزیشکی یەکێکە لە ئیلتزامەکانی ئەم
پەیمانە و پیوستە تورکیا جارەسەر دابین
بکات بۆ کەسانی برینداری توندو تیژیەکان.
مێژووی تورکیا پڕیەتی لەم پێشێکرایانە بۆیە لەلایەن داداگای مافی مرۆڤی ئەوروپاوە
جەندینجار تاوانبار کراوە،
ڕێکخراوەکە
تاکید کردوە کە پیوستە تورکیا کۆنترۆڵی هێزەکانی بکات و دور کەونەوە لە کوشتنی
خەڵک و پێشێلی مافی مرۆڤ لە شارە
کوردیەکاندا، بەجەشنێک بینراوە کە پۆلیسی
تورکی جیاوزای ناکات لە نیوان خەڵکی
مەدنی بێ چەک و چەکدارنی
گەنجی شۆڕشگێری کوردەکان.
وە داوادەکات هەرچی زوە گەمارۆی سەرشارەکان هەڵ بگرێت .
راپۆرتکە
زۆر بەدورودریژی باس لە پێشێلکاریەکانی دەولەتی تورک دەکات و چەندین
جاوپێکەوتنی مەیدانی لەگەڵ خەڵکی مەدەنی ناو شارەکان ئەنجام دراوە.
لەدوای هەرەس هێنانی گفتوگۆی ئاشتی لەنیوان
دەولەتی تورک و کوردەکاندا ،گرژی و ئاڵۆزی
لەدوای هەڵبژاردنەکانی هاوینە دەستی پێ کردوە
لەئستادا زۆر گەرم وگوڕتر بوون ،لەچەندین شاری کوردی گرژی و ئاڵۆزی و جەنگ
دەستی پێکردوەو دەولەتی تورکیش بە هەزارن سەربازو
تانکو فرۆکەی جەنگی هەوڵی
سەرکوتیان ئەدات.
ئامادە کردنی: د.ناجح گوڵپی