هاتنی سوپای تورکیاوە شەرمەزار دەکەین
لەدوای بەزاندنی سنوری هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە ،ناڕەزایەتی
لە لایەن هەموو چینو توێژو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و سەراپای دەولەتی
عیراقە وە نیشان درا،کار گەیشتە ئەوەی سەرۆک وەزیران ماوەی 48 کاتژمێری بۆ دابنێ و
سەردانێکی سەرۆک ووەزیرانی تورکیا رەت بکەنەوە.
هاتنی سوپای دەولەتی تورک بەهەمووپیوەرێک دەچێتە خانەی دوژمنکاری و
داگیرکاریەوە، جونکە بە بێ ئاگاداری دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم هاتوتە
ناوەوو لەکاتیکدا دەزگا فەرمی و یاسایەکان پەک خراون،هەروەها دەولەتی عیراقیش بێ ئاگایە وبە هەموجۆرێک ناڕەزایەتی دەربڕیوە .
ئەی ئەگەر وڵاتیک نارەزا بێت بەهاتنی سوپایەک بەبیانوی
بەشداری و هاوکاری لەئازاد کردنی شاری موسل ،ئیتر ئەمە چ پاساوێک هەڵدەگرێ
بێجگە لە داگیر کاری.
سوپای تورک زیاتر لە 20 سالە لەهەرێمی کوردستان جێگیر کراوە بەبێ ویستو
ئیرادەی گەل لە سەربازگەی بامەڕنی بە
سەدان سەربازو دەیان دەبابەو تۆپی دور هاوێژ ، بەردەوامی بۆمبارانکردنی گوندەکانی سنور
بەفرۆکەو بەتۆپی دور هاوێژ لەلایەن سوپای تورکەو نیاز و مەبەسستی ئەو سوپا دەمێکە ئاشکرا بوە ئەویش کوشتنی خەڵکی کوردەو
داگیر کردنی زەویەکەیەتی و بەتالان بردن سامانەکەیەتی، دژ بەهەموو شتێکە کە ناوی کوردستانی پیوە بێت،
هەر لە سەرکوت کردنی گەلی کورد لەباکوری کوردستان،تا دەگاتە دژایەتی کوردانی
ڕۆژئاوا ، ئیستا بەوەش تیر ناخوات هێرش دینیتە سەر باشور.
کاتێک پایتەختی هەرێم و دەیان شوینی تریش لەسنوری هەرێمی
کوردستان،کەوتنە بەرهێڕشی داعش ، سەرەرای
داواکردنی هاوکاری وپشتیوانی
لەتورکیا بەلام بێ وەلام بوو، ئەی ئیستا خێرە سوپای هێناوە بۆ ناو قولایی
هەرێم؟
بەداخەوە ململانێ ناشەریفانەی حزبەکانی دەسەلات لەکوردستان وای کرد هەمیشە دەستی داگیرکەران و لانەی
جاسوسیەکانیان لەکوردستان نەبڕیت،ئەمەش کوردستانی توشی دەیان جەنگی لابەلاو قەیران
لەدوای قەیران کرد، تا بەم هەلو مەرجەی ئیستا گەیشتین ، ناوچکە وەک بۆمبێکی تەوقیت کراوی لێهاتوە لە ئانو
ساتدا یە بتەقیتەوە، ئەوەیشی بنیاتمان ناوە لەدەستی بدەین.
ئێمە لەهەلەبجەوە بەتوندی لەشکرکێشی دەولەتی تورک بۆ ناو هەرێم
شەرمەزار دەکەین،وە داواکارین بەزوترین کات ئەو سوپایە بکشێتەوە بە سەربازگەکەی
بامەڕنیشەوە بۆ ناو سنوری تورکیا. هەروەها
داوای هەڵوێستی لایەنەسیاسیەکانی هەریمی کوردستان
دەکەین. وە داوا حکومەتی عیراق دەکەین لە ڕیگای نەتەوە
یەکگرتوەکانەوە فشارەکنی زیاد بکات بۆ سەر
تورکیا تا پاشە کشی بە سوپاکەی بکات،.
لە کۆتایدا سەرکۆنەی هەموو لایەنێک دەکەین کە کلکایەتی و پەلکێشی سوپای
داگیرکەر دەکەن بۆ ناو کوردستان
چالاکوانانی هەڵەبجە 9/12/2015
لەم گردبونەوەدا سەرە رای ئاگاداری و ڕازی بونی زۆرێک لە جالاکەوانو خەڵکی هەلەبجە ،،بەلام تەنیا ئەم چوار کەسە ماینەوە ،سێ هاورێ تریش هاتن بەلام کاریان هەبوو زوو ڕۆڕشتن،،راگەیاندنەکانیش لەوێ ئامدە بون بەلام لەبەر دەنگی شارەکە وتیان ئێمە وێنە ناگوازینەوە