شەشی کانون ڕۆژێکی شووم
لەمێژووی گەلی کورددا گەلێک ڕۆژ و مێژوی شوم تۆمارکراوە ئەویش ئەوڕۆژانە بوون کە دوژمنان کارەسات و مەینەتیان بەسەرماندا هێناوە،یەکێک لەو ڕۆژانە کە لەهەمویان شومترە ڕۆژی دامەزراندنی سوپای عراقە لە شەشی کانونی یەکەمی سالێ 1921 ە.لەمڕۆژەدا سوپای عراق دامەزرا ،هەرجەندە ئەفسەرانی کورد بەشدار بوون لەدامەزراندنی ئەم سوپا فاشیە بەلام هەر دوای هەستانە سەرپێی و خۆگرتنی زۆر دڵ ڕەقانە سیاسەتەکانی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عراقی جێ بەجێ کردوە بۆ سەرکوتی گەلی کورد ،لەپەلامارەکانی بۆ سەرگەلی کورد بەهاوکاری سوپای ئینگلیز بۆ خامۆشکردنی شۆڕشی شیخ مەحمود وە بگرە تاکو ئیستا بەردەوامە،بێ سڵکردنەوە، لەکاتێکدا بەپێ یاساو پێوەرە نێو دەوڵەتیەکان نابێ سوپا دەس وەرداتە کێشەو گرفتە نێوخۆیەکانی ولات،بەلام سوپای عراق بەپێچەوانەوە هەمیشە داردەس و چەکوشی حاکمانی دەسەلات بەدەسی ولات بوە،
ئەگەر چاوێک بخشێنین بەمێژوی سوپای عراقد دەبینین کە هەردەم بەردەوام بوە لەهێرش و سەرکوت بۆ خامۆش کردنی داوای ڕەوای گەلی کورد،لەشۆڕشی شێخ مەحمودەوە لەسالەکانی دوای دامەزراندنیەوە بەهاوکاری سوپای ئینگلیز تا سالەکانی 1930 .دواتر لەسالەکانی 1943 بۆ خامۆشکردنی شۆڕشی بارازان،ئینجا شۆڕشی ئەیلوڵ لە دوای ساڵێ 1961 -1975، وبەکار هێنانی چەکی قەدەخەکراوی فسفۆڕ و ناپاڵم لەشەڕەکانیدا دژ بەپێشمەرگە، بەوەشەوە نەوەستان پەیماننامەیان بۆلەبار بردنی شۆڕشی گەلی کورد لەگەڵ دوژمناندا واژۆ کرد خاکی عراقیان فرۆشت ..پاشان وێرانکردن و ڕاگواستنی هەمووگوندە سەرسنوریەکانی کوردستان هاوسنور لەگەڵ ئیران و توندکردنی دانیشتوانەکەی لەئۆردوگای زۆرەملی دا،ئەمانە هەموو تاوانن بە پێ پێوەری یاسایی نێودەولەتی کە کراون دەرهەقق بەگەلی کورد،
ئەم سوپا دڕندەیە هەر گەلی کوردی سەەرکوت نەکردوە بەڵکو وەک سەگی هاری لێهاتبوو کە پەلاماری دراوسێکانیشی ئەدا بۆ ماەی هەشت ساڵ 1981-1988 شەڕێکی ماڵویران کەری لەگەڵ ئیرانی دراوسێ هەڵگیرسان،کە بەملیۆنەها کوشتاری لکێکەوتەوە،،بۆیە بەفیت و دەست لەپشتدانی دەولەتانی زل هێز کە پەرژەوەندیان هەبوو لە بوونی شەڕ لەناوجەکەدا ڕژێمی بەعس و سوپاکەی توانیان چەکی کیمیاوی هەموجۆر بەرهەم بهێنن وە دەیان جەکی تری کوشندەو قەدەغەی نێودەولەتی لەم کاتەدا بەکار بهێنن ،هەروەها هێرشی بۆ داگیرکردنی ولاتی کوەیت لەسالی 2/8/1991 .
بۆیە زۆر بێ باکانە و بێ ترس جارێکی تر پەلاماری وەحشیانەیان بۆ کوردستان و گەلی کورد هێنایەوە لەسەەرتای سالی 1981 وە پەلامارو گرتن و کوشتن و ئاودیوکردنی کوردەفەیلیەکان دەستی پێکرد ماڵو موڵکیان زەوت کرا و ڕەگەزنامەیان لێ سەندنەوە هەزران کەسیان کوژرانو بێ سەروشوێن کران،پاشان پەلاماری بارازنیەکانیان لەساڵی 31-7-1983 دا لەئۆردوگای زۆرەملێ ی قوشتەبە زیاتر لە 8000 پیاو مناڵیان گرتو لە بیابانەکان زیندە بەجالیان کردن و تائیستاش گۆڕکانیان نەدۆزراوەتەوە ،تەنها کەمێکیان نەبێ،
دواتر لە پۆپەی تاوانەکانیدا پەلاماری کوردستانی دا لەجەندین شوێن و گوند جەکی کیمیاوی دژی بەدانیشتوان و پێشمەرگە بەکار هێنا تا لە ڕۆژی 16/3/1988 گەرەترین تاوانی خوڵقان کە هەلەبجەی لەژێر گازی کیمیاویدا خنکاندو 5000 هاولاتی مەدەنی بێتاون لەژن ومنال و پیر شەهید بون شارەکەش وێران بوو خەڵکەکەشی بە برینداری کەنەفتی ئاوارە بون
دواتر دڕندانەترین تاوانی ئەنجامدا بۆ ناوجەکانی ژێڕ دەسەلاتی شۆڕش و پێشمەرگە تاوانێ شالاوەکانی ئەنفاڵ لە لە مانگی شوبات دەستی پێ کردو کۆتایی مانگی هەشتی سالێ 1988 کۆتایی پێ هات ،لەم شالاوانەدا 182000 کوردی بێتاوان گیران و بێ سەروشوێن کران لەژن ومناڵ و پی ،دواتر دەرکەوت هەمویان زیندەبەجال کراون و تائیستاش لەگۆڕي بەکۆمەلەکاندا ماون و چارەنوسیان نادیارە.هەروەها دامرکاندنەوەی راپەڕینی باشوری عراق لوساڵی 1991 دوای تێکشکانی هێرشەکەی بۆسەرکوەیت و بەلوتی شکاوەوە گەرایە و خەڵک لێ راپەڕین،دواتر کٶڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان لە 2/4/1991 کە هەموی لەترسی کردوەکانی ئەم سوپایە ڕویان لە ولاتانی ئیرانو تورکیا و شاخەکانی کوردستان کرد تاکو خۆیان ببارێزن
ئەمرۆشی لەسەربێ دەسەلاتدارانی عراق بەهەمان تین و تاوی جارانیانەوە دەیانەوەی لەڕێ ئۆپەراسیۆنی دیجلەوە جارێکی تر تاوانێکی تر بخولقێنن دەرهەق بەگەلی کورد هێرش بکەن بۆ کوردستان،خۆ ئەگەر ئەو کەرستەو ئامێرانەی جارانیان لەبەردەست بێ ئەوە بێ دودڵێ و سڵەمینەوە ئەنجامی ئەدەن
بۆیە لەم ڕۆژە شوومەدا جاڕیکی تر نەفرەت دەکەین لە سوپای عراق لەڕۆژی دامەزراندنیەوە تاکو ئیستا،چونکە تەنها سوپای سەرکوت بوە نەک سوپای پاراستنی سەروەری خاکی نیشتمان..ئیمەم سوپایەکمان ناوێ خاوەنی ئەنفال وکیمیاباران وگرتنو قڕکرەدنی هاولاتیانی بێت،مێژوش سەلماندی کە ئەو سوپا لەکۆنەوە تاکو ئیستا سوپای کورد نیەو نابێ،هەر دەسەلاتێکیش دەی کات بە سوپای کورد بێ گومان تەنها بۆ پەرژەوەندی خۆیەتی،چونکە گەلی کورد لەمڕۆدا شەرمەزار دەبێ کە پشوە و دانیشێ تاوانەکانی سوپایەکی داگیرکەر بژمێرێ کە بەسەریدا هێناوە
لەبەر ئەوە داوا لەهەمولایەک دەکەین،خەڵکی کوردستان بەگشتی و ڕیکخراوەکانی کۆمەلەی مەدەنی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان،پەرلەمان وحکومەت ،چیتر لەکوردستان ئەم ڕۆژە نەکەن بەپشوو، وە نەفرەتی لێ بکەن بەیەک دەنگ
6/1/2013 هەلەبجە