کشتوکاڵ: یانی جوتیاری و کێڵگەداری:
بریتیە لە
بەخێوکردنی ئاژەڵ و گەشەپێدانی ڕوەک، کەڕو(قارچک) وە پێکهاتەکانی تری
خۆراک(سوتەمەنی ژیان) کە پێوستن بۆ بەردەوامی ژیان.مێژوی کشتوکاڵ دەگەڕێتەوە بۆ
هەزاران ساڵ لەمەوپێش،گەشەکردنی کشتوکاڵیش بە پێی ئاو هەوا و ژینگە ،فەرهەنگ، تەکنۆلۆژیا دەگۆڕێ،و بەندە بە
تەکنیکی پەرپێدانی و هێشتنەوەی زەوی کشتوکاڵ و گونجاندنی بۆ بەرهەمهێنانی جۆری
تایبەت لە ڕوەک و خۆماڵی کردنیان لە زەویەکانماندا.ئەمەش پیوستی بە جۆگەی ئاودێری
هەیە.
تا سەرهەڵادانی
شۆڕشی پیشەسازی،زۆربەی هەرەزۆری خەڵک لە بواری کشتوکاڵدا کاریان کردوە،دواتر ئەو
بەرهەمانەیان چاندوە کە لەبواری پیشەسازیدا بەکار هاتون،ئیتر وردە وردە پیشەسازی
کشتوکالێس گەشەی کردووە،جوتیاران ئەو بەروبومانەیان چاندوە کە لەم بورەدا بەکار
هاتوە،تاکو بازاری فرۆشتنی بۆ پەیدابوە
قازانجیان کردوە،ئینجا زانستی کشتوکاڵی نوێ گەشەی سەند،ڕوەک و بەروبومی جۆراوجۆر پەرەی
سەند،دەرمانی مێرو کوژ و پاکژکردنی بەرهەمەکشتوکاڵیەکان پەیدابوو،تاکو کشتوکاڵ
بپارێزن لە نەخۆشیەکانی،ئیتر بەرهەمی
کشتوکاڵ زۆر پەرەی سەند.لەهەمان کاتدا بەهۆی بەکارهێنای دەرمانی لەناوبردنی
ئافەتەکانی کشتوکاڵ،زیانێکی خراپی بۆ ژینگە پەیداکرد،کە کاریگەری خراپی بۆ
تەندروستی مرۆڤ هەیە....
بەرهەمە سەرکیەکانی
کشتوکاڵ بریتین لە..خوراک.ڕیشاڵfiber .سوتەمەنی.و مادە خاوەکان.
سیستەمەکانی بەرهەم هێنانی کشتوکاڵ:
سیستەمەکانی
گەشيپێدانی کشتوکاڵ جیاوزە لەنێو کێڵگەکاندا،بەندە بە باری جوگرافی و ئاوهەاوی ناوچەکە
لەگەڵ ڕێساکانی حکومەت بۆکشتوکاڵ،ئابوری ولات،وڕۆشنبیری جوتیارەکە.
لەشوێنە ئیستوائی
و وشک و کەم بارانەکاندا،کشتوکاڵ کردن دیاری کراوە و بەندە بە باران بارینەوە،یان
بەهۆی جۆگەی ئاودێریەوە دەتوانن بەرهەم بێنن،واتە بەرهەمەکانیان سالانە دەبن،کە
ئەمەش سیستەمیکی زۆر باوە لە وشوێنانەدا کرداری بەرهەم هێنان:
زەوی کێڵان:
بریتیە لە کێڵانی زەوی بەهۆی گاسنەوە .واتەخاکو خۆڵ ئامادە دەکەی بۆ چاندن ،بەپیت
کردنی،لەناوبردنی مێروە زیان بەخشەکان.بەگەرم بونی خاک بەرهەم باشتر دەبێ،زەویەکە
جوان یەک دەگرێتەوە وتەخت دەبێ،بژارەکەی لەناودەچێ،مادە ئۆرگانیەکان شی دەبنەوە،بەکتریای
زیان بەخش دەفەوتێ
ئافاتی دەغڵ ودان:
ئافاتی دەغڵ ودان
یان نەخۆشیەکانی ڕوەک. واتە. لەناو بردنی بژار و
جارەسەری مێروە زیان بەخش و نەخۆشیەکان ،ئەویش بە هۆی بەکار هێنای مەوادی
کیمیاوی ،یان زەوی کێڵان.دەبێت هەوڵ بدەین ئەو دەرمانە قڕ کەرانە بەکار بهێنین کە
زۆرترین مێرو یان نەخۆشی لەناو دەبات و زیانی کەم بەژینگەو کشتوکاڵ بگەیەنێ.
Nutrient management کارگێری خۆراکی..ادارە تغذیە
بریتیە لەو
خۆراکەی کە ئەدرێ بە کشتوکالەکە،واتە پەیینی کیمیاوی یان پەیینی ئاژەڵ.هەروەها ئەو
خۆراکەی کە ئەدرێ بە ئاژەڵەکان. سود
وەرگرتن لە پاشەڕۆی ئاژەلەکان بۆ پەیین،واتە ئەگەر ئاژەڵمان هەبێ سود وەردەگرین
لەپەیینەکەی وەک خۆراک و بۆ کشتوکاڵ.دەبێ بەشێوەیەکی زانستی و بەتەجروبە ئەم
کارانە ئەنجام بدەین
Water management
کارگێڕی ئاو:
هەندێ ساڵ یان
هەندێ شوێن کە ڕیژەی باران باراین کەمە یان جیاوزە لەناوجەیەک بۆ ناوجەیەکی
تر،جوتیارەکان سود لە ئاودێری بەجۆگە دەبینین،یان بیرهەڵدەکەنن، هەندێ شوێنیش سود
لەزەوی کێڵراو(شوم) دەبینن کە شیی تەڕی تێدایە بۆ جاندنی بەروبوم،کە لای
خۆمان پێ دەڵێن دێمە کاڵ
پاشکۆی کشتوکاڵ:agricultural
extension یان درێژکراوەی کشتوکاڵ: واتە
بەکارهێنانی تۆژینەوەی زانستی زانیاری نوێی
فێربون لەلایەن جوتیارانەوە .و کردنەوەی خولی هۆشیاری بۆ جوتیارانی لادێ و
ڕاهێنایان لەسەر بابەتی زانستی و نوێی کشتوکاڵ.ئەم خولی راهێنانە لەلایەن هەندێ
ئاژانسی کشتوکاڵی نێودەولەتیەوە سەربە
نەتەوەیەکگرتوەکان سەرپەرشتی دەکرێ کە سالانە جەندین خولی مەشق وفیربون
لەسەرانسەری جیهان دەکەنەوە بەتایبەت لەوشوێنانەی کە پێوستە.ئەم ڕیکخراوانە کاریان
پەرەپێدانو گەشەکردنی ولاتە دواکەوتوەکانە،لەو ڕێکخراوانە کە کار دەکەن وەک
بانکی نێودەولەتی (world bank )و ڕیکخراوی فاو(food
and agriculture organization
) .
کاتێ
کەبەرهەمەکانی کشتوکاڵ لە لادێ کۆدەکرێنەوە ،ئەم بەرهەمان بۆ چەندین مەبەستی جۆراو
جۆر بەکار دەبرێن،هەندێکیان دەچیە پرۆژەی بچوکی ئابوریە، وەک دروستکردنی ئالفی
ئاژەڵ
پاراستنی دارستانەکان و ژینگە،بەخیوکردنی ماسی
،زانستی خۆراک ،بە زیادکردنی بەروبوم دێنەئەژمار
گۆرانکاری بەروبوم
و بایۆ تەکنۆلۆجیا:
لەبەربەیانی
شارستانیەتی مرۆڤەوە پەیدابونی کشتوکالەوە مرۆڤ هەمیشە لە خەمی باشترکردنی
بەروبومەکانی کشتوکاڵ بوە،بەهۆی داهێنان و دۆزینەوەی جینی نوێ کە بەرهەمی زیاتر
بدات،زیاتر بەرگەی ئافات و نەخۆشی بگرێ.یان ئەو داری میوەیە بڕوێنێ کە داوکاری
زیاتری هەیەو لەبازاڕ و لای خەڵک،،هەروەها
پیوەنکردن(موتوربە) ی بەکار هێناوە بۆگۆڕین و باشترو زیاد کردنی بەرهەم،
پێوەنکردن جەند جۆری هەیە،(لەهەمان داری خۆی،،یان لەدارێکی تر) ئەمانە و جەندین
تەکنیکی نوێ ی تر کە دەبنە هۆی باشتر کردنی بەروبومی کشتوکاڵ
ئەندازەی جیناتgenetic
engineering ..
ئەمە ڕێگایەکە بۆ
گۆرانکاری هێنان بەسەر دی ئین ئەیDNA ناو
خانەکانی ئەو جۆرە بەروبومە کشتوکاڵیانە کە مەبەستمانە ،تاکو بتوانین جۆرێکی نوێ و
وەدەس بخەین کە بەدڵی خۆمان بەرهەم بدات لەروی چۆنایەتیو جەندایەتیەوە،هەروەها
دەبێ بەرگەی ئەو مادە کیمیاوانە بگرێ کە بەکار دێن بۆ لەناوبردنی بژار و کوشتنی
مێرو. هێنانە دونیای جۆرێکی نوێ لە دارو درخت و شینای کە بۆ ئاودێری یان دێمە کاڵ
بشی،و لەهەمان کاتاد هەڵبکات لەو جۆرە خاک
و ژینگەدا کە ئێمە دەمانەوێ بیڕوێنین،ئەمانە هەموی لەبەرچاو دەگیرێ.و ئیتر
دەتوانین سود و تێجونی ئەم ڕیگایە بزانین،
کاریگەری
ژینگە :کشتوکاڵ کردن هەندێ خەرجی دەرەکی تێ دەچێ لە
بەکار هێنانی دەرمانی پاراستنی بەروبوم لەنەخۆشیەکانی،بەکار هێنانی پەین بۆ
بەهێزکردنی زەوی و جاک کردنی بەرهەم و جەندین گرفتی تر،ئەمانە هەموی لەپێناو وە
دەسخستنی بەرهەمێکی باش و تەندروستە بۆ کۆمەڵگا ،کە دەتوانین بڵێن مێوەو بەرهەمە کشتوکاڵیەکان
%70 سەرجاوەی ئاوی خوراک دروست دەکەن بۆ مرۆڤ،بۆیە هەر گۆرانکاریەک لەژینگە
کاریگەری خراپی دەبێ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵیەکان. وەک گورانی ئاوهەوا, واتە گۆڕانی
پلەی گەرمی چ بەزز یان نزم ، کات و رێژەی باران بارین و تیشکی ڕۆژ و کاربۆن دای
ئۆکساید،ئەمانە هەمو هۆکارن بۆپێشبینی
دروست بونی وشکە ساڵیی یان لافاو کە زیان مەنەندن بۆ کشتوکال. چونکە کشتوکاڵ سەرەکی
ترین بەشی ژیانی هەموانە لەسەرزەوی کە راستەوخۆ کاریگەری گۆرانی ئاو و هەوا کاری تێ دەکات .وەک ئاشکرایە ئاو راستەوخۆ کاریگەرە لەسەر زیادبونی بەرهەمیی
کشتوکاڵ،واتە دابین کردنی بڕێکی زۆری خۆراک بۆ کۆمەڵگا و جیهان،بۆیە زۆر گرنگە
هەمو ڕیکارێکی پێوست بگرینە بەر لەئیستاو پاشەڕۆژدا بۆ جارەسەرکردنی سالانی کەم بونی
ئاو،کەئەمەش کاری حکومەتە و بەهاوکاری کۆمەلەو ڕیکخراوەکانی بواری کشتوکاڵ.
بۆیە کشتوکاڵ
پەیوەندی راستەوخۆی هەیە بە گۆرانی پلە گەرمی زەویە،کە خۆیشی دەبێتە هۆی فێنک کردنەوەی زەوی،لەکاتێکدا بەهۆی
مادەئۆرگانیەکانی زەویەوە کە بەهەر شیوەیەک زیاد دەبن ، ڕیژەیەکی زۆری Co2 دێتە هەواوە
و لەلایەن دارو درەختو شیناییەوە بەکار دەبرێ و ئۆکسجین پاک بەرهەم دێنێ،هەروەها
گازەکانی نایترۆجین ئۆکساید کە لە جالاکیەکانی زەوی و گیاندارنەوە و
خانوەپلاستیکیەکانەوە (گوڵخانە) بەرهەمدێت
،بەهۆی بونی کشتوکالەوە کەمتر دەبێتەوە
ڕیژەی بونی لەهەوادا
کۆتایی
ئەم بابەتە بۆ هاوڕیەکم تەرجەمەم کرد ،،لەبەر گرنگی لای خۆم دامنا،لە24/1/2013 هەلەبجە