نەخۆشیەکانی ووشتر مر

.
نەخۆشیەکانی  ووشتر مر    ostrich diseases
ووشتر مر  بەهێزترین و خێرا ترین جۆری باڵندەیە لەسەر ڕوی زەوی ، بۆیە توانای خۆ راهێنانی هەیە لەگەڵ هەموو جۆرە کەشو هەوایەک، لەوەرزی زۆر گەرمدا  باڵەکانی دەکاتەوە  تا هەوای پاکو فێنک بۆ خۆی مسۆگەر بکات،
و دەتوانێ لەسەر لم  وچەو و بەردی زۆر گەرم  دا بڕوات ، هەروەها  لەناو بەفردا بەئاسانی هاتوچۆ دەکات و لە ژینگەی ساردو بەفراویدا ژیان دەگوزەرێنێ،بۆیە دتوانین بڵێین بەرگری زۆری هەیە بۆ نەخۆشیەکان. لەکاتیکدا بەهۆی جۆری  راگرتن  وبەخیوکردن و جۆری خواردن  و   هتد،،هەندێ نەخۆشی درمی دەگرێت،بەتایبەت  بەچکەی ووشتر مر خوار تەمەن سێ مانگ  زۆر هەستیارن بەنەخۆشی  دەبێتە هۆی مردنیان بەڕێژەیەکی زۆر.  بۆیە دەکرێ بلێێن :   شارەزایی و زانیاری لەسەر نەخۆشیەکانی وشتر مر  تائیستا  زۆر کەم و پەرتەوازەیە، هاوکات  زانیاری دیاری کراو لە ئەزمونەکانی تاقیگە و ناسینەوەی هۆکاری نەخۆشیەکە دا  و هەندێ جار هیچ زاانیاریەک نادات بەدەستەوە. ئەمانەی خوارەوە  کۆمەلێ  نەخۆشین یان هۆکاری نەخۆشەکانن بەکورتی دەیانخەینە پیش چاو:

یەکەم : نەخۆشیە درمیەکان  infectious diseases  واتە ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی بەکتریا  و ڤایرۆس و  مایکۆپلازما و ،،،،هتد  کەتوشی  وشترمر دەبن
1-        سالمۆنیلا  تایفۆید salmonella typhimurium یەکێکە  لە هۆکارەکانی نەخۆشی لە بەچکەی وشترمر  خوار تەمەن 3  سێ مانگ  لە کێڵگە کانی بەخیوکردنی  وشتر مری بازرگانیدا،  بەپیچەوانەوە لە سەرو تەمەنی شەش مانگیدا توشی ئەم  نەخۆشیە نابن ، یان زۆر دەگمەنە،تەنانەت تا دەگاتە  وەختی سەربڕینیان لەتەمەنی 12-14 مانگی.
 هەریەک لەبەکتریاکانی ( salmonella gallinarum  و    S.pullorum  )  لە وشتر مراد نەخۆشی دەخەنەوە
2-       بەکتریای  campylobacter jejuni      توشی بەچکەی ووشترمر دەبێت و دەبێتە هۆی مڕدار بونەوەیان ، ناسینەوەی نارونە بەهۆی لەیەک جونی لەگەڵ نەخۆشیەکانی تر کە توشی ڕیخۆلە دەبن،بە بەکار هێنانی دژە ژیان  لەجۆری فیوراڵتادون ،یان نۆرفلۆکساسین ،ئینرۆ فلۆکساسین،سایپرۆ فلۆکساسین  چارەسەر دەکرێت .
3-          chlamydia psittaci    ( کلامیدیۆسس ) توشی وشترمر دەبێ و بەلام ناسینەوەی کیشمەکیشی لەسەرە  و ناڕوونە. بەهۆی بەکارهێنانی  تیتراسایکلین  بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ڕۆژ دەتوانین کۆنترۆڵی نەخۆشیە کە بکەین.
4-      هەروەها  وەک زۆربەی  ئاژەلە ماڵیەکان   ووشتر مریش توشی نەخۆشی تای خوێن بەربون دەبێت (crimean- congo heamorrhagic fever  )  لەرێگەی گەنە ی جۆری (  hyalomma) دەگوازرێتەوە. نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە  تا دوای چوار ڕۆژ ئینجا  دەرئەکەوێ و هەستی پێ دەکرێ. نەخۆشی تای خوێن بەربون  نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە  (nairovirus ) لە ئاژەڵەوە  دەگوازرێتەوە  بۆ مرۆڤ  و زۆر کوشندەیە لەمرۆڤدا.
5-       وشتر مر توشی نەخۆشی ( bovin spongy form encyphalopathy )  دەبێ واتە شێتی مانگا  کە نیشانەی دەمارو عەسەبی  لەسەر دەرئەکەوێ  هۆکارەکەی  ( پرایۆنەprion  )  لەکێڵگەیەکی ولاتی ئەڵمانیا تۆمار کراوە بۆ یەکەم جار،
6-      نەخۆشی  anthrax    پێش سەد ساڵ تۆمار کراوە لە وشتر مردا لە باشوری ئەفریکا  بەلام  تۆماری نوێی نیە بۆ ئەم نەخۆشیە. نیشانەکانی هەروەک ئاژەلەکانی ترە، بە هۆی بەکتریای bacillus anthracis   .
7-      بەکتریای  ( Pasturella multocida )  توشی وشتر مرد ەبێت(پاستیۆریلۆسیس )    بەلام بە دەرمانی دژە ژیان ( antibiotic  ) چارەسەر دەبێت ،نەک  هەر ئەم بەکتریایە  بەڵکو هەموو ئەوانی تریش کە ناویان هاتوە.
8-      وشتر مر توشی مایکۆپلازما  دەبێت( mychoplasma spp   )  لەهەموو جۆرەکانی  و بەشێوەیەکی ڕیکخراو لە بەشی سەروەی کۆئەندامی هەناسەدا  هەیوە نەخۆشی دەخاتەوە  و هاوکات تێکەڵ دەبێت لەگەڵ نەخۆشیە  بەکتریەکان  .
9-      وشتر مر لەهەموو تەمەنەکاندا  هەستیارە بۆ توش بون بە نەخۆشی نیوکاستڵ ( NDV)  بەتایبەت  بەچکەکانی، گێژ بوون و خۆ نەگرتن بەپێوە و دروس کردنی شێوازی وەک پیتی سێ ی ئینگلیزی  سەری دەخاتە سەر زەوی لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەن، .....دەتوانین بەهۆی پێدانی ڤاکسینی ناچالاکی لاسۆتاوە تا ماوەی شەش مانگ بەرگری پەیدا بکات. ڤایرۆسەکە  لە نیوان  (9-11 ) ڕۆژ دەمێنێتەوە  لە ناوگۆشتەکەیدا  پاش ڤاکسین کردن( viremic period  ) دوای ئەو ماوە لەهیچ ئەندامێکی لەشیدا نامێنێ تەنانەت لەناوگۆشتەکەیشیدا .ئەمە تێبینیە بۆ کاتی سەربڕین.  هەروەها بۆ وەرگرتنی نمونە ( سواپ) بۆ ئەزمونی تاقیگەو پشکنینی ڤایرۆسی  دەکرێ وەک مریشک و باڵندەکانی تر لە  ( cloca,choanal swaps ) . بێجگە لە پشکنینی  نیوکاستڵ (NDV  )
10-  هەموو ئەو ڤایرۆسی ئەنفلۆنزایەی کە  وشتر مر توش دەکات ،نابێتە هۆی توش بونی مریشک،واتە ئەنفلۆنزای وشتر مر ناگوازرێتەوە  بۆ مریشک. کە لەم دوایەدا هەندێ حالەتی نەخۆشی ئەنفلۆنزا  لە  بەچکەی وشتر مر تۆمار کرابوو  لە وەرزی سارد و  لەگەڵ تێبینی  تێکەلاو بونیان لەگەڵ مراوی دا.
11-   نەخۆشی بۆرنا ( borna disease ) کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە  بۆ یەکەم جار لەئیسرائیل  بۆتە هۆی دروست بونی نیشانەی عەسەبی و دەمار و میشک لە  وشتر مردا ،توشی مرۆڤیش دەبێ.
12-  نەخۆشی (Eastern and Western equine encephalomyelitides )  دەبێتە هۆی مردنێکی  بەرجاو لە  وشتر مردا  بەڕیژەی %20 تا %80 .واتا  لە ئەسپەوە بۆی دەگوازرێتەوە.ئەم نەخۆشیە  لە  ئەمریکای سەرو  و ناوەراست و باشور داهەیە  و بەهۆی جۆرێل لەمێشولەوە دەگوازرێتەوە(ornithophilic mosquito ).
13-  کۆمەلێ نەخۆشی تری ڤایرۆسی  توشی وشتر مر دەبێت  وەك (Wesselsbron disease, infectious bursal disease  , adenovirus and coronavirus infections )  بەلام تائیستا  ئەوەندە گرنگیان نیەو  ناڕوونن.
14-  نەخۆشی  دانکە ی وشتر مر  ostich pox    وەک باڵندەکانی تر  وشتر مریش توشی دانکە  باڵندە ئەبێت ، نیشانەکانی لەسەر دەوروبەری دەنوک و چاو   ناو دەم دەبینرێت، لەوەرزی شێدار و گەرمدا  نەخۆشیەکە پەیدا دەبێت، بەهۆی مێشو مەگەزەوە ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە، دەتوانین بەهۆ پیدانی ڤاکسینی دانکەی مریشکەوە بەرگری بکەین لەروودانی نەخۆشیەکە.
دوەم  : مشەخۆرەکان  : parasites
مشەخۆرەکان کە توشی ووشتر مر دەبن   دەیان کەین بە دو بەشەوە  ( دەرەکی و ناوەکی)
·         مشەخۆرەکانی دەروە   External parasites   ئەمانە  خواردنی خۆیان لە سەر دیوی دەروەی وشتر مر دەس دەکەوێ   واتە خوێن دەمژن  وەک   :  
1-      گەنە  ticks  لەسەر خوێنی لەشی وشتر مر دەژی  وەک هەموو ئاژەلەکانی تر ، سەرەرای خوێن مژین گەنە  جەندین نەخۆشی دەگوازێتەوە  وەک نەخۆشی  تای خوێن بەربوون  (  crimean- congo heamorrhagic fever   )،ئەم نەخۆشیە  دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤیش  واتە نەخۆشیەکی هاوبەشە لەنیوان مرۆڤ و ئاژەڵدا  و  زۆر ترسناکیشە  و لە کوردستان هەیە،هەروەها  زیانێکی ئابوری ئەدا لە پێستی وشتر مرەکە بەهۆی  کون کردنی پێستەکەوە  ،کەدواتر بۆ کاری بازرگانی و پێوستی ناشێت.
2-      ئەسپێ  lice    : لە ناو  پەڕی وشتر مرەکەدا دەژی سەرەرای خوێن مژین  زیانی زۆر دەگەیەنێ بە پەری ووشتر مر و خراپی دەکات  واتە زیانێکی ئابوری زۆر دەگەیەنێ  بە پەڕەکەی و بەکەڵکی بازرگانی و بەکارهێنانەکانی نایەت.
بۆ چارەسەرکردنی  مشەخۆرەکان  وەک هەموو ئاژەلەکانی تر   دژە مشەخۆرەکان بەکار دەهێنین
·         مشەخۆرەکانی ناوەوە : internal parasites   لەناوەوەی لەشی ووشتر مرەکەدا دەژین و لەوێ خواردن دەخۆن  بەتایبەت لەڕیخۆڵەو ئەندامەکنی تری لەش، وەک
1-      کرمی شریتی  tape worm  دریژ و تەختن نزیکەی (50-100) سانتیمەتر دەبن ،خواردنیان لەناو ریخۆڵەی وشتر مرەکەدایە دەبێتە هۆی لاوازی و بێ هیزی  و کەم بونەوەی بەرگری لەش، دەتوانین  هەر سێ مانگ جارێ دەرمانی دژە مشەخۆری کرمی شریتی بدەین بە  وشتر مرەکە تا  بە شیوەیەکی زانستی بی پارێزی.
2-      کرمی  دەرزیلەیی    wire worm ئەم کرمانە زۆر وردن و بەچاو نابینرێن،نزیکەی 3 ملیمتر  دەبێت  لە ناو گەدەی وشتر مردا دەژین  خۆیان گیر کردوە بە دیواری ناوەوەی گەدەداو دەبنە هۆی خراپ کردنو بریندار کردنی دیواری گەدە، بەهۆی خوێن مژینەوە،  ئەم کرمە دەبێتە هۆی مڕدار بونەوەی لەناکاو، جارەسەری بەهۆی دژە کرمەوە دەبی  بەتایبەت (fenbendazole )
 لەبەر  کەمی زانیاری تێر و تەسەل   لەسەر نەخۆشیەکانی ووشتر مر و بەهۆی ئەوەی  پۆلێن کراوە وەک باڵندەیەکی تایبەت ، زؤربەی  نەخؤشی و چارەسەرەکانی لەچوار چێووەی  مریشک و باڵندەکانی تردا  ماوەوتەوە  و پێشکەوتنی کەمی دیوە ، و لەئیستادا لە کوردستان خەریکە بەشێوازی بەخێوکردن لەکێكگەکاندا پەرە دەسێنێ  بۆیە  پێوستە لەسەرمان کە گرنگی زۆر بدرێ بە لایەنی تەندروستی بەخیوکردنی بەتایبەت  پێش سەربڕینی  بە 30 ڕۆژ دەبێ  هەوڵبدرێ تەندروستی لەژێر چاودێریدا بێت.
n.gulpy@gmail.com   دکتۆر ناجح گوڵپی  6/6/2015
veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ