یادی شالاوی ئەنفالی چوار
یادی 27
ساڵەی تاوانی کیمیابارانی گۆپتەپەو عەسکەر(قەلا سێوکە-دەشتی کۆیە)-ئەنفالی چوار
27
ساڵ لەومەو بەر لە ئێوارەی ڕۆژی 3/5/1988 دا سوپای
داگیرکەری بەعس لە20 بیست قۆڵەوە بە هاوکار خۆفرۆشانی کورد
لە جاش و موستەشاری فەوجە سوکەکان هێرشێکی بەربلاویان کردە سەر ناوچەکانی قەلا
سیوکە (گۆپتەپە-عەسکەر- خاڵخالان..هتد) و دەشتی کۆیە.........
ئەم شالاوە بەر بلاوە لەژێڕ ناوی
ئەنفالی چوار دا بووبۆ سەرناوچەکە،، سەرەتای هێرشەکە بە بۆمبارانکردنی
گوندەکانی گۆپتەپەوعەسکەر بو بەچەکی
کیمیایی ،کە ناوجەیەکی ئاوەدان و پڕ دانیشتوان بون لەنزیک زێ ی دوکان،وەهێزەکانی
پێشمەرگەی سنوری قەرداخ و گەرمیان هەمویان پاشەکشەیان کردبو بۆ ئەو ناوچەیە،،بۆیە
ڕژێم لە وکاتەدا هێرشی دەست پێ کرد تاکو هێزی پێشمەرگە نەتوانێ
خۆی ڕێکخاتەوە،، ئاوی بەنداوی دوکانی هەموو
بەردابویەوە تاکو ئاستەنگی بخاتە پەڕینەوە و هاتوچۆی
پێشمەرگە، گوندەکانی ئە و سنورە هەردەم جێگەی حەسانەوەی پێشمەرگەو پشتیوانی شۆڕش
بون،،پاش بۆمبارانی چەکی کیمیاوی لەگوندی گۆپتەپەو عەسکەر کە بوە هۆی
شەهید کردنی زیاتر لە 500 هاولاتی ئەو دەڤەرە کە هەمویان خەڵکی سڤیل بون ،وەسەدان
کەسیش بریندار بوو
ئەم شاڵاوە بەربڵاوە
لە بیست قۆڵەوە بوو بۆ سەر ناوچەکە لەگەڵ بەکار هێنانی هەموو جۆرە جەکێک، سەرەتا بەچەکی کیمیایی لە ناو گوندە کان و هاوکات
لە سەنگەری پیشمەرگەکانی ئەدا ،،، بوە هۆی شەهیدبونی دەیان پێشمەرگەی قارەمان
،،شەڕی دەستەو یەخە زیاتر لە شەش ڕۆژ بەردەوام
بو کە لەرۆژی 5/3/1988 دەستی پێ کرد تاکو
8/5/1988 کۆتایی هات لەئەنجامدا زیاتر لە 28550
هاولاتی ئەم ناوجەیە لەژن و مناڵ و پیرو
لاو دەستگیرکران پاشان رەوانەی سەربازگەی تۆپزاوی کەرکوک
کران ،،ئینجا بەرەو دۆزەخی بیابانەکان و زیندە بەجاڵکردنیان، یان
رەوانەی یەکەی کوشتنی مرۆڤەکانیان دەکرد ،،کە یەکەیەک بو بۆ تاقی
کردنەوەی جەکی بایۆلۆجی و چەکی کیمیاوی ڕژێم دای مەزراندبوو
شایانی وتنە لەم شالاوەدا چەندین خەڵکی
مەدەنی و پێشمەرگە دەستگیرکران و بە کۆپتەر لەئاسمانەوە
بەردرانەخوارەوە و گیانیان سپارد..
(گوندی جەلەمۆرد دەکەوێتە ئەم سنورەوە کە زیاتر لە
( 485 ) کەسیان ئەنفال و بێ سەروشوێن کراوە وە
نزیکەی سەد کەسیان لە نوگرەسەلمان شەهید کراوان)
لەم شاڵاوە بەرفراوانەدا کە
سنوری یەکە ئیداریەکانی { کەرکوک ،شووان،ئاغجەلەر.پردێ
،تەقتەق.چەمچەماڵ،تەکیە .خەلەکان،دوکان ،دێگەڵە ،ڕێدار.
سورداش،کۆیە } ی گرتەوە وزیاتر لە ( 150) گوند وێران
کرا و خەڵکەکەی دەسبەسەر و ئەنفال کران مال و موڵكیان( ئاژەڵیان) بەتالان
برا ڕەزو باخیان سوتێنرا
سەرەڕای بەشداری کاریگەری سوپای بێ شووماری
سەدام و بەکارهێنانی هەموجۆرە جەکێک و هێزی ئاسمانی و
تۆپی دورهاوێژ یەکەی ئەندازیاری بۆ روخاندنی گوندەکان ،،،سەرانی ڕژێم
خۆیان لەنزیکەوە بەشدارو سەرپەرشتی کەری ئەم شالاوە بون بەم
شێوەیە:
لیوا روکن سوڵتان هاشم فەرماندەی فەیلەقی یەک
و سەرکردایەتی شالاوەکەی دەکرد
فەریق روکن عەدنان خێروللە وەزیری
بەرگری ، سەرپەرشتی کەری شالاوەکە بو
عەلی کیمیاوی بەرپرسی بیرۆی سیاسی حزبی بەعس
لەباکور
نزار خەزرەجی بەرپرسی مەیدانی شالاوەکە
بوو کە لەناو گوندی عەسکەردا لەسەربانی ماڵی
پێشمەرگەیەک وێنەی گرتوە لەرۆژی 3/5 دوای گرتنی گوندەکە
هەریەک لە حسێن رەشید تکریتی و سابیر الدوری
،فەرحان موتلەگ جبوری لەو شالاوەدا بەشداری راستەوخۆی مەیدانیان هەبوە,لەگەڵ دەیان کەتیبەو هێزی
سەربازی جۆراوجۆری بەعس.
خۆفرۆشان و خائینای کوردیش بەشداری کارایان لەم شالاوەدا
کردوە کە ناوی ئەمانە لە بەڵگەنامەو ڕۆژنامەکانی ئەو ڕۆژگارەدا تۆمار
کراوە کە خۆیان چیرۆکی سەرکەوتنەکانیان گێڕاوەتەو و
یان نێشانەی ئازایەتیان وەرگرتوە لە پاداشتی ئەم
خیانەتەیان کە دژی گەل و نەتەوەکەی خۆیان ئەنجامیان ئەدا
1. قەدری ئەحمەد محەمەد
زێباری فەوجی ژمارە (1)
2. ئیبراهیم عەلی حاجی مەلۆ
مزوری فەوجی ژمارە ( 20)
3. عاسف ئەحمەد ئاغای زێباری فەوجی
ژمارە (23)
4. تارق فایق ولد کاکەیی
زەنقەری فەوجی
ژمارە(37)
5. مامەند حەمەد مەولود
گەردی فەوجی
ژمارە (51)
6. کامیل هادی شیخ نوری
بەرزنجی(سۆڵەیی) فەوجی ژمارە (55)
7. فواد کریم محەمەد کابایز هەمە
وەندی فەوجی
ژمارە (72)
8. رەشید ئەحمەد ئەمین عەزیز
شێروانی فەوجی ژمارە (78)
9. جەلال رەزا ئەسعەد
چەرمەگایی فەوجی
ژمارە (79)
10. محمەد عمەر ئەمین جەمیل
باساکی فەوجی ژمارە (
81)
11. فارس تاهیر مستەفا ئاغا
کۆیی فەوجی
ژمارە (85)
12. عوسمان عمر مام یەحیا
کۆیی فەوجی
ژمارە (86)
13. سەلیم مەمەند رەسوڵ ئاغای
میراودەلی فەوجی
ژمارە (98)
14. تاهیر عەلی عبدالرحمن
جەباری فەوجی
ژمارە (99)
15. محمد تاهیر یونس محمد
زیناوە شکاک فەوجی
ژمارە (107)
16. ئاکۆ عەباس بایز مامەند ئاغای
سەرکەپکان فەوجی ژمارە (132)
17. عومەر ئەحمەد عەلی جاف(عومەرە
بچکۆل) فەوجی ژمارە (171)
18. تەحسین شاوەیس سەعید ڕۆژبەیانی فەوجی
ژمارە (172)
19. حسێن محـد
عسمان پشدەری فەوجی
ژمارە (175)
20. لەتیف محمدئەمین قادر جاف
زڕگوێزی فەوجی
ژمارە ( 195)
21. محمەد هەمزە محمد
ژاژڵەیی فەوجی
ژمارە (204)
22. میرزا ئیسماعیل شریف رەزا( میرزا
کۆیی) فەوجی ژمارە (207)
23. رەزاتەها محیەدین بەرزنجی ( سەی
مانگا) فەوجی ژمارە (211)
24. عدنان عبداللە نجم جاف( عدنان
دیسکۆ) فەوجی
ژمارە (212)
25. قاسم کریم ئەحمەد مەحمود
شینکی فەوجی
ژمارە (237)
26. سابیرئەحمەد
ئەمین فەوجی
ژمارە (248)
27. محمد عبدالکریم قادر
بەرزنجی فەوجی
ژمارە (257)
28. ئەحمەد سۆفی ئیسماعیل
ساڵح فەوجی
ژمارە (356)
29. سابیر رەقیب سورچی فەوجی
ژمارە (2)
30. محمد قادر عەزیز ئاگای
سورچی فەوجی
ژمارە (19)
31. شیخ معتسم عبدالکریم
بەرزنجی فەوجی
ژمارە (64)
32. سەعید مەحمود
باریکەیی فەوجی
ژمارە (73)
33. برهان محمد مستەفا
شوانی فەوجی
ژمارە (92)
34. عمر حمە عەلی رۆستەم
چەرمەگایی فەوجی
ژمارە (104)
35. عزیز حمەد مەولود (مەلا
عوزێر) فەوجی
ژمارە (130)
36. شێخ جلال شیخ نەجمەدین شیخ کەریم ساڵەیی فەوجی
ژمارە(135)
37. شیخ محمود سەی گوڵ
کارێزەیی فەوجی
ژمارە(137)
38. هۆمەر ئەحمەد ئاغای
پشدەری فەوجی
ژمارە (140)
39. زاهیر تاهیر
تۆفیق کۆیی فەوجی
ژمارە (150)
40. سلاحە دین خدر رەسوڵ
نەقشبەندی فەوجی
ژمارە ( 241)
41. عدنان عبداللە جەباری( سەید عەدنان
جەباری) فەوجی ژمارە (321)
42. مەدحەت توفیق مەنسور
داودی فەجی
ژمارە( 47)
43. روناک ئیبراهیم مەدحەت داودی
(شیخ
روناک) فەوجی
ژمارە(138)
44. تحسین محمد ڕەشید
زەنگەنە فەوجی
ژمارە (179)
45. حەسیب محمد
نەجم ژمارەی
نەزانراوە
46. محمەد حمە
ڕەحیم ژمارەی
نەزانراوە
هەروەها ئەم سەرەک
مەفرەزەی تایبەتی ئیستخبارات ی جاشەکان بەشداریان کردوە
1. یوسف فەتحوللە گۆرانی(قەرەهەنجیری) مەفرەزەی
تایبەتی ژمارە (77)
2. جیهاد موسا قەرەهەنجیری
3. خەیروللا کەریم مەولود( خەیرواللە
دوزی)
4. عبداللە کاکە مین ساڵح( عەبە کەرکوکی)
5. حاجی عەلی نەبیاوە
6. محمد حسێن نوری
7. محمد کاوانی
یادکردنەووی ئەنفالی چوار لەکاتێکدایە کە
ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە هێشتا ئازادن ،و دوای پرۆسەی ئازادی عراق دامەزراندنی دادگای
بالای تاوانەکان بۆ ئەوەی دادگایی ئەو کەسانە بکرێ کە لەحکومەتەکی سەدام دا
تاوانیان ئەنجام داوە دژی گەلی عراق...بەلام مەخابن تاکو ئیستا تاوانبارانی ئەنفال
بەئازادی دەژین لەژێر سایەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هیچ هەنگاوێکی
عەمەلی نەنراوە بۆ دادگایی کردنیان،بۆیە لێردا پیوست دەکات جارێکی تر جەخت
بکەینەوە لە بەرز ڕاگرتنی یادی ئەنفالەکان و
ەهەوڵەکان بەیەکگرتویی چڕتر بکەینەوە
بۆ بەجیهانی ناساندنی ئەم تاوانە لە سەرانسەری جیهان و لەسەرئاستی
ناوخۆی کوردستان و عراق پێوستە تۆمەتبارانی ئەنفال دادگایی بکرێن ،ژیانی
ئاسودە بۆ کەسوکاری قوربانیان مسۆگەر بکرێ ، گۆڕە بەکۆمەلەکان و هەڵبدرێنەوە و
روفاتی ئازیزان بهێنرێتەوە زێدی باوباپیرانمان،،وە پشتگوێ خستنی ئەم کەیسە لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی کوردستان شەرمەزار یەکی گەورەیەوە مێژوو تۆماری دەکات.
دادگایی نەکردنی تاوانبارانی ئەنفال و
کیمیاباران بەسزا نەگەیاندنیان لە کوردستان و عراق،هاندەرێکە بۆ
ئەوەی کە ئەم مەرگەساتە جارێکی تر دوبارە بێتەوە، هەروەک بینیمان کە لەساڵی 3/8/2014 جینۆسایدی ئێزیدیەکان دوبارە لەکوردستان ئەنجام درا لەلایەن هەمان
تیزو بیر وبٶجونەوە،هەروەها هێرشەکانی داعش بۆ سەر کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا و کوشتو
بڕو ڕفاندنی خەڵکی سڤیل و بەکار هێنانی جەکی کیمیایی لەجۆری گازی کلۆر لە جەندین بەرەی جەنگ و
هەروەها لەدژی خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاوا . هەروەها
بەکار هێنانی چەکی کیمیایی ڕژێمی بەشار ئەسەد دژی خەڵکی سڤیل نیشانەن بۆ بەردەوامی
ئەنفال و جینۆسایدی کورد لەناوچەکەدا.
وەئەگەری جەند
بارەی دەبێت لەداهاتودا جونکە کورد
تائیستا هەنگاوی نەناوە بۆ ئەم
مەبەستە.
سەرچاوە.....بیرەوەریەکانی خۆم لەگەڵ کتێبی ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفال
و کوردۆسایدکردنی گەلی باشووری کوردستان