شاڵاوی ئەنفالی دوو +سێ

.
شاڵاوی  ئەنفالی  دوو
ئەمرۆ 22/3/2015  بیست و حەوت  ساڵ بەسەر شالاوی ئەنفالی دوو  تێ دەپەرێ  بۆ سەرناوچە ئازاد کراوەکانی  ژێر دەسەلاتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان  لە سنوری ناوچەکانی (قەرەداخ  ،دەربەندی خان، بازیان ،سەنگاو،زەراین و عەربەت ) کە زیاتر لە ( هەزار ) گوند  دەبوو،دەسەلاتی پێشمەرگەو شۆڕش  بەجەشنێک  پەرەی سەندبوو ، تەنها  جادەی قیر و ناوەندی شارەکانی بەدەس ڕژێمەوە مابوو، جادەی سلێمانی  بۆ دەربەندی خان  و   بۆ کەلار بەهەمان شێوە، لەسلێمانیەوە  بۆ چەمچەماڵ و کەرکوک یش  تەنها  جادەی قیر دەپاریزرا بەهۆی ڕەبایەی سەربازی و  فەوجە سوکەکانەوە .
لەدوای داگیرکردنی شاری هەڵەبجە و تێک شکانی سوپای عراق و بەتەواوی لەناوچوونی ، پاشان  کیمیابارانی شارەکە لەلایەن هێزی ئاسامانیەوە لە 16/3/2015  ،ڕژێم  دەبو  هێڵێکی بەرگری بۆ شاری کەرکوکی ستراتیجی و دەولەمەند بە  نەوت بدۆزێتەوە ،ئەویش  تەنها  زنجیرەشاخەکانی  قەرداخ و سەگرمە بوو،،ئەوشوێنەش   لەژێر دەستی پێشمەرگەدا بوو، {هەرلەو سەروبەندەدا  هەوالەکان  وا گەیشتبوون  و لەناو پیشمەرگەدا بلاو بوبویەوە  چاوەروانمان دەکرد کە ئیران لەبەرنامەیدایە  بەهاوکاری پێشمەرگە هێرشێک بکاتە سەر ناوجەکانی دەربەندیخان و لەگەڵ قەرەداخدا بیدا لەیەک و  پاریزگای سلێمانی  داببڕێ و ناوجەکانی قەرداخ وگەرمیان کەلەژێردەستی پیشمەرگەدابوو  ببێتە ناوجەیەکی ژێر دەسەلاتی  هێزەکانی ئیران و دۆستەکانی و بەوجەشنە  گورزێکی کاریگەر بدرێ لە سوپا و ڕژێمی بەعس }.
هێرشەکانی ئیران لەم سنورەوە  نەکرا، لە باشوری عراق کردی ، بۆیە  ڕژێم توانی  لە ئیوارەی 22/3/1988  یەکەم دەسپێکی شالاوی ئەنفالی دوو  بە کیمیاباران کردنی گوندی سیوسێنان دەس پێ بکات، بەچەکی جۆری  جۆری ڕاجیمەی چل گولە کە گازی دەماری تیدابوو ، بوە هۆی گیان بەخشینی  زیاتر لە 67 کەس  و سەدان بریندار،هەروەها  دوای دو شەوی تر  بۆردومانی  گوندەکانی  دوکان و دوکەرۆ ی کرد بەلام بێ زیان بوو لەبەر چۆلکردنی گوندەکان،،شەوی دواتر  بەهەمان چەک و گازی دەمار بۆردومانی بارەگاکانی پێشمەرگەی کرد لە دەورو بەری گوندی بەلەکجاڕ  و ئیمام هەمزە،،بەلام بەهۆیی وریایی و هۆشیاری هیزی پێشمەرگە تەنها  یەک پێشمەرگەی شەهید بوو.
 لەدوای بۆردومانی گوندی سیوسێنان  بەجەکی کیمیایی  کەس لەناو گوندەکانی نەدەمایەوە لەترسی بۆردومان، دواتریش وردە وردە خەڵک ناوجەکانیان چۆڵ کرد  و تەنیا پێشمەرگە  مابویەوە،، ڕژێم بە تاریکی شەو بۆردومانی دەکرد  چونکە  گازی دەمار  نە بۆنی هەبوو  نەڕەنگ  ،بە وشێوە  بەتەما بوو  خەڵکێکی زۆر گیان ببەخشن.
ئان و ساتی دەس پێکردنی شالاوی ئەنفالی دوو  لەکاتیکدا ڕوی دا کە  هەموو پێشمەرگەی شەڕ کەرو چالاکی  سنورەکە (ی.ن.ک) هێشتا لە شەڕی سەرکردایەتی و ئەنفالی یەک  نەگەرابونەوە کە  بۆ بەشداری پێکردنی بەرپەرچ دانەوەی شالاوەکەی ڕژێم   برابون بۆ ناوچەی دۆڵی جافەتی و سەرکردایەتی یەکێتی،بەلام هێزی لایەنەکانی تر بەپێی پیوست هەبون لە ناوچەکە.
شاڵاوی ئەنفالی دوو  بە سەرکردایەتی لیوا ڕوکن ئەیاد خەلیل زەکی البیاتی  کە فەرماندەی هێزەکانی جەحفەلی نیشتمانی یەکەم بوو (فەوجەسوکەکان) هەروەها فەەرماندەی فەیلەقی پێنجیش بوو  ،وە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی فەریق روکن عەدنان خیراللە  وەزیری بەرگری ،و عەلی حسن مەجید  بەرپرسی بیرۆی باکوری حزبی بەعس،و فەریق روکن نزار عبدولکریم فەیسەڵ الخزرەجی سەرۆکی ئەرکانی سوپا،،  فەریق روکن حسین رەشید محمد عەرەب تکریتی  یارمەتی دەری سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان بوو، و  لیواڕوکن سابیر عزیز الدوری  بەرێوەبەری گشتی هەوڵگری سەربازی ،،عقید روکن فرحان متڵگ جبوری  بەڕیوەبەری ڕیکخراوی هەواڵگری ناوچەی خۆر هەلات بوو، لەگەڵ بەشداری  27 تیپی سەربازی سوپای بەعسی عراقی،هاوکاری زیاتر لە  90  فەوجی سوکی بەکرێگیراوی کورد،هێڕشەکان  لە 22/3/1988  دەستی پێکرد و لە 2/4/1988 کۆتایی هات، لەچەند قۆڵێکەوە بەم شیوەیە  :
قۆڵی یەکەم:لە دەربەندی خانەوە  بۆ گوندەکانی کانی سارد و دێوانە و چەمەرگە ،بەڵخە وسیوسێنان ...هتد ،تا دەگاتە سەرشاخی زەردە
قۆڵی دوەم : لە  زەراین و نەسرەوە بۆ بناری شارەزوورو گوندەکانی جۆلانە و ئاوەکەڵە،دەربەند فەقەرە  و کۆرە و کانی هەنجیر،سۆڵە .
قۆڵی سێیەم: لە سلێمانیەوە  بەرەو گوندەکانی دارە ڕەش و بناری زڕگوێز و تا دەگاتە  ناو شارۆچکەی قەرەداخ واتە  بەجادەی قیری سلێمانی  قەرداخ .
قۆڵی چوارەم: لە  ناوجەیی ئەڵایی وە بەرەو گوندەکانی   ئاڵیبزاو،خێوەتە،دێلێژە، باڕۆیی و قوشقایە،،،،،هتد
قۆڵی پێنجەم: لە بازیانەوە بەرەو بەرزایەکانی  دەربەندی باسەڕە و گوندەکانی دەوروبەری.
قۆڵی شەشەم: لە چەمچەماڵەوە  بۆ گوندەکانی ژاڵە  و مەلا حسێن  بۆ بەرزایەکانی دەربەند باسەڕە
لەم شاڵاوەدا  سوپای عراقی عروبە  زیانێکی زۆر گیانی گەیاند بە خەڵکی سڤیلی ناوچەکە  زیاتر لە  ( 21911) هاوڵاتی کورد لەژن و مناڵ و پیر  بەدیلی کەوتنە دەست هێزەکانی ڕژێم،دواتر بەفەرمانی سەدام و عەلی کیمیاوی  زیندەبەجاڵ و کۆمەڵکوژ کران لە بیابەنەکانی عراق.سەرەرای وێران و کاولکردنی  گوندەکان وڕەزو باخ و کێڵگە کانیان و بەتالانبردنی هەموو کەلو پەلو  ئاژەڵەکانیان لەلایەن  چڵکاوخۆرانی کوردەوە، چونکە  بەکرێگیروان وا بەشداریان پێ کرابوو  کە  ماڵ و موڵک بۆ ئەوان و  سەریش (مرۆڤەکان) بۆ سوپای سەدام.
هەر لەم شالاوەدا  هێزی تەواری (  هەموو مەفرەزە تایبەتەکانی  ئەمنی سلێمانی)  و هەندێ مەفرەزی تایبەتی  بەکرێگیراوانی کورد  (مفرزە خاصە)  بەشدار بونە،لەگەڵ زیاتر  لە  (90) فەوجی سوک ی بەکرێگیراوان و ناپاکانی کورد ، هەمان فەوج بون کە بەشداری ئەنفالی  یەک   یان کردوە،بەڵام هەندێ فەوج لە ناوچەکانی ئەنفالی یەک جێگیر کران  بۆ پاسەوانی نەوەک  پێشمەرگە بگەڕێتەوە  شوێنەکانی خۆی، بۆیە هەندێ فەوجی تریان هێنا، بەپێ مەرسومی کۆماری ژمارە 807  لەڕۆژی  9/8/1988 دا  لەپاداشتی  بەشداری کردنیان لەئەنفالی دوو  دا  مەداالیای ( ناپاکی و خۆفرۆشی ) بەخشرا بەم  تاوانبارانەی خوارەوە ( ڕاوێژکاری فەوجە سوکەکان ) کەناویان هاتوە:
1.      عوسمان میران قارد خۆشناو            فەوجی ژمارە  3
2.      حوسێن  خدر حمد سورچی              فەوجی ژمارە 6
3.      حەسەن جهانگیر جادر مزوری          فەوجی ژمارە  19
4.      قادر بەگ محمود خان خلیفە عبدولسەمد برادۆستی                فەوجی ژمارە 31
5.      محمد سڵیمان محمد  باڵەکی               فەوجی ژمارە   33
6.      سعید  ئەسعەد ئاغا  شێتنە                فەوجی ژمارە 34
7.      کریم خان محمود خلیفە برادۆستی        فەوجی ژمارە  40
8.      سدیق عەلی باویل ئاغا                     فەوجی ژمارە 41
9.      ئەنوەر ڕيشید مەئروف میران                فەوجی ژمارە  52
10.  کریم محمد عبداللە جمور                        فەوجی ژمارە 62
11.  محمد حەسەن عەلی  شەمیرانی                فەوجی ژمارە 74
12.  کیسرا محمد سەعید جاف                         فەوجی ژمارە 75
13.  فەتاح بەگ  جاف                               فەوجی  ژمارە 35
14.  عومەر خدر ئاغا  سورچی                      فەوجی ژمارە  77
15.  نەجم عومەر ئاغا   سورچی
16.  ڕيشید ئەحمەد ئەمین  عزیز شێروانی              فەوجی ژمارە   78
17.  محمد عومەر ئەمین جەمیل باساکی             فەوجی ژمارە 81
18.   یوسف ڕەمەزان باڵەکی                         فەوجی ژمارە  88
19.  جمال فەقی حسێن کەڵهوڕی                           فەوجی ژمارە 97
20.   سەلیم  مەمەند ئاغای میراودەلی                            فەوجی ژمارە 98
21.  ساڵح  ئەحمەد حوسێن گڵاڵی                             فەوجی ژمارە  162
22.  علی عبدالڕحمن حسن گرگاشەیی                           فەوجی ژمارە 168
23.  سعید قادر محمد جاف                                         فەوجی ژمارە  199
24.  علمی  سەعید قادر محمد جاف                                     پێکەوە
25.  حمەڕەشید عبدالڕحمان عبدالڕحیم تیلەکۆیی                        فەوجی  ژمارە 200
26.  لەتیف ئەحمد محمد زێباری                                      فەوجی ژمارە  1
27.  سابیر ئەحمەد ڕەقیب  سورچی                                   فەوجی ژمارە 2
28.   نەوزاد ئەنووەر ڕەشید  بێتواتە                               فەوجی ژمارە  4
29.  ئەسعد جەهانگیر  ئاغا  هەرکی                          فەوجی ژمارە  5
30.  محمد ڕەشید  محمود جاف                              فەوجی ژمارە 13
31.  ئیبراهیم عەلی حاجی مەلۆ  مزوری                     فەوجی ژمارە 20
32.  ئیسماعیل محمود ڕەسوڵ ئاغا  پشدەری                 فەوجی ژمارە   21
33.  ‌هەمزە عەباس ممند ئاکۆ                               فەوجی  ژمارە 22
34.  عاسف ئەحمەد زێباری                                   فەوجی ژمارە   23
35.  سعید  یونس ئەسعەد زراری                            فەوجی ژمارە 25
36.  نەقیب مەحمود حمە رەسوڵ ئاغای پشدەری          فەوجی ژمارە  26
37.  سادق زێڕۆ  ئەمین هەرکی                            فەوجی ژمارە 36
38.  تارق فایق وەلەد کاکەیی زەنقڕی                      فەوجی ژمارە 37
39.  مەدحەت  توفیق مەنسور داودی                    فەوجی ژمارە 47
40.  مامەند محمەد مەولود گەردی                      فەوجی ژمارە  51
41.  جیاد  دیوالی  دۆسکی                              فەوجی ژمارە  58
42.  سوعاد فەیزولا محمد  تاڵەبانی                           فەوجی ژمارە  60
43.  شێخ مجید بایز حسن محمد بەرزنجی قەلا سیوکەیی           فەوجی ژمارە 61
44.  تارق شەفیق نوعمان کافرۆشی                              فەوجی ژمارە 63
45.   موعتەسەم عبدالکریم حسێن بەرزنجی                      فەوجی ژمارە  64
46.  عباس حاجی ئاغا رەسوڵ  تڕکە ڕەشی                       فەوجی ژمارە 66
47.  محمو حمەمەین حمەساڵح  گوڵێ                             فەوجی ژمارە 69
48.  فواد کریم  محمد کابایز  هەمەوەندی                        فەوجی ژمارە  72
49.  قادر سوارە حمە  بڵباس                                     فەوجی ژمارە   80
50.  هەڵگورد شێخ عبدولکریم  کەس نەزانی                   فەوجی ژمارە  83
51.  فارس تاهیر مستەفا ئاغا  غەفوری کۆیی                  فەوجی ژمارە 85
52.  عوسمان عومەر مام یەحیا                                    فەوجی ژمارە  86
53.  عباس  بایز بالو ئاغا                                         فەوجی ژمارە  91
54.  کمال محمد مام ڕەشید چوار تایی                           فەوجی ژمارە  94
55.  خالید محمود ئەحمەد شەریف                               فەوجی ژمارە  96
56.  تاهیر عەلی عبد الڕحمان  جەباری                         فەوجی ژمارە 99
57.  شێخ برایم شێخ نەسرەدین عزیزی بەرزنجی             فەوجی ژمارە 102
58.  عومەر حمە عەلی رۆستەم  چەرمەگایی                   فەوجی ژمارە  104
59.  سەباح سەعید کریم فتاح کاکەیی  (سەباح هاواری)        فەوجی ژمارە 106
60.  محمد تاهیر یونس محمد زیناوە شکاک                       فەوجی ژمارە  107
61.  شێخ خلیل عبدوڵا ئیبراهیم شەڕڤانی                           فەوجی   ژمارە  109
62.  توفیق سلێمان یاسین بەرواری شکیرانی                     فەوجی ژمارە 113
63.  حسن مەحمود محمد ئەمین بەگ  هەورامی                  فەوجی ژمارە  114
64.  مەحمود ئەحمەد شریف غەوارە                              فەوجی ژمارە 122
65.  شەریف مەحمود کوڕە داوێ                                   فەوجی ژمارە 126
66.  شێخ ئەنوەر محمەد ڕەزا جاف                                فەوجی ژمارە  131
67.  فەخری ئیسماعیل عبدولقادر ئاغا ڕەژیگەری               فەوجی ژمارە  133
68.  ئیبراهیم کانەبی بالو ئاغای پشدەر                           فەوجی ژمارە 147
69.  محمد عەلی رەسوڵ (محمد بچکۆل)                       فەوجی ژمارە 148
70.  نەقیب عبدوڵلا حسن سالح بابان ڕەنگینەیی              فەوجی ژمارە  151
71.  خدر فەتاح حوسێن قامیشەیی                            فەوجی ژمارە 170
72.  عومەر ئەحمەد عەلی جاف ( عومەرە بچکۆل)          فەوجی ژمارە  171
73.   تەحسین شاوەیس  سەعید ڕۆژبەیانی                   فەوجی ژمارە   172
74.   خدر ڕەشید بەحری  پێنجوێنێ                            فەوجی ژمارە  173
75.  شێخ نەجمەدین ساڵح محمد بەرزنجی                    فەوجی ژمارە  174
76.  محمد عیسا جاف                                          فەوجی ژمارە      176
77.  محمد  سەعیدئەحمەد محمەد جاف هارونی               فەوجی ژمارە  197
78.   عەلی شێخ ئەمین فرج بەرزنجی                        فەوجی  ژمارە  201
79.  شێخ تەییب شێخ محمد عوسمان بەرزنجی              فەوجی ژمارە  203
80.   ڕەزا  تەها محیەدین بەرزنجی ( سەید مانگا)         فەوجی  ژمارە  211
81.  عدنان عبدوڵا نەجم  جاف  ( عدنان دیسکۆ)          فەوجی ژمارە  212
82.   بایز عەزیز ڕەشید ئاغا باواجانی                       فەوجی ژمارە 213
83.  قاسم کریم ئەحمەد مەحمود شینکی                  فەوجی ژمارە  237
84.  سوارە فەتاح  فەرج جاف                              فەوجی ژمارە  239
85.  محیەدین شێخ عەزیز محمد بابا عەلی بەرزنجی         فەوجی ژمارە 242
86.  سدیق عەلی محمد هارونی                                  فەوجی ژمارە  245
87.  سعید محمد غەریب  جاف                                  فەوجی ژمارە  251
88.  حمید نوری خورشید هەرکی                          فەوجی ژمارە......
89.  ڕەفعەت محمد گلی                                        فەوجی ژمارە ..........
90.  محمد کریم زێباری                                         فەوجی ژمارە  .......
91.   شێخ محمود سەید گوڵ کاریزەیی                      فەوجی ژمارە 137
92.  عزەدین محمەد ئەمین یاسین عجاج ڕەشگەری       فەوجی ژمارە  16
93.  ڕەفعەت کویخا عەبدوڵلا  عومەر شێروانی              فەوجی ژمارە  56
ناوی مەفرەزە تایبەتەکانی  بەکریگیراوانی کورد  کەلەم شاڵاوەدا بەشدار بونە 
1.       عومەر حسێن(  عومەر عارەب)
2.      کامەران ئەحمەد جەمال (کامرانە سور)
ئەنجام گیری: ئەگەر تەماشەی ژمارەو چەندایەتی هێزی بەشدار بووی شالاوی ئەنفالەکان بکەین دەبینی زۆربەی هەرەزۆریان چەکدارو بەکرێ گیراوی کورد بەشداری تیا کردوە، ئەمەش بەرنامەڕیژی ڕژێم بوە  تاکو کورد بەکورد لەناو ببات،هەروەها  سەرۆکی فەوجەکان هەموویان لە بنەمالەی خانەدان و دەولەمەند دەس ڕۆیشتوو سەرۆک هۆزو تیرەکانی کورد بوون،ئاغاو بەگ و شیخ ....هتد ئەمەیش سیاسەتێکی تری رژێم بوو  لەرێگای ئەوانە خەڵکە  هەژارەکەیان کۆدەکردەوە ئەم تاوانانەیان پێ ئەنجام ئەدا و خۆیان و بنەماڵەکانیان سودمەندی یەکەم دەبون..
بۆ ئامادە کردنی ئەم  بابەتە سودم لەبیرەوەریەکانی خۆم و کتێبی  ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئەنفال وکوردۆسایدکردنی گەلی باشووری کوردستان وەرگرتوە.
بەشی راگەیاندنی چاودێری کوردۆساید-چاک

 22/3/2015 
شاڵاوی ئەنفال ی سێ:
قۆناخی سێیەمی شالاوەکانی ئەنفال  لەنێوان ڕۆژەکانی  (7/4/1988  تاکو 20/4/1988) ی خایاند، بەسەرکردایەتی تاوانباران  لیواڕوکن سوڵتان هاشم  فەرماندەی فەیلەقی یەک ی سوپای عراق  و لیواڕوکن کامل ساجت عزیز جەنابی  فەرماندەی فەیلەقی  دوو،وە بەسەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری بەرگری  فەریق روکن عەدنان خەیرواللە  و عەلی کیمیاوی بەرپرسی بیرۆی باکوری حزبی بەعس  و فەریق روکن نزار عبدالکریم فەیسەڵ خەزرجی  سەرۆکی ئەرکانی سوپا ، و فەریق حسێن ڕەشید محمد تکریتی  یارمەتی دەری سەرۆکی سوپا بۆ کاروباری ئۆپەراسیۆنەکان ، لیواڕوکن سابیر عبدالعزیزی الدوری  بەڕێوەبەری هەوڵگری گشتی سەربازی، عقیدروکن فرحان مطلگ الجبوری  بەرێوەبەری ڕیکخراوی هەواڵگری ناوچەی خۆر هەڵات.
ئامانجی شالاوی ئەنفالی سێیەم  بۆ سەر ناوجە ئازاد کراوەکان و گوندەکانی سنوری گەرمیان بوو کە  سەربە  بەریوەبەرایەتیەکانی  شارەکانی ( کەرکوک،چەمجەماڵ  ،قەرەهەنجیر،قادرکەرەم،سەنگاو،  کفری ،کەلار ،جەبارە،قەرەتەپە،توزخورما توو قەرەحەسەن،لەیلان)  ناوجەیەکی زۆر فراوان بوو  کە زیاتر لە هەزار گوند خاپوور کران و لەگەڵ ناوەندی هەرسێ ناحیەی لەیلان و قادرکەرەم  وسەنگاو.
پەلامارەکانی قۆناغی سیەمی ئەنفال  بە م شیوەیە بوو:
قۆڵی یەکەم : لەکەلارەوە بەرەو ناوجەی شاتری
قۆڵی دوەم : لە باوەنورەوە  بە دوو ئاراستە  ، یەکەم بۆ بەرزایەکانی چوارملان و شێخ تەویل  دوەم بۆ سۆفی ڕەحیم و زەنگنە
قۆڵی سێیەم: لەدەربەندیخانەوە  بەرەو  گوندی بەرکەل و شاخی زەردە
قۆڵی چواراەم : لەتیلەکۆوە  هێزێک بەرەو ناوجەی ڕۆغزایی و هێزێکی تریش بەرەو گوندی زەڕین
قۆڵی پێنجەم : لەسەرقەلاوە  بەرەو گوندی هۆمەر بل
قۆڵی شەشەم: لە سەنگاوەوە  بەرەو گوندی قەیتول
قۆڵی حەوتەم: لە قادرکەرەمەوە بەرەو گوندەکانی  برایم غولام  و بناری گل
قۆڵی هەشتەم : لە خورماتوەوە  بەرەو  شارۆچکەی نەوجول و گوندەکانی سەر بەداودە
قۆڵی نۆیەم : لەسەنگاوەوە  بەرەو گوندەکانی کجان،هەزار کانی ،هەنارە
سەرەڕای بەرگری و شەڕی قارەمانانەی هیزی پیشمەرگەی کوردستان لە هەموو قۆڵەکانەوە  بەلام سەرئەنجام پاش   دوو هەفتە بەرeنگاری هێزی پیشمەرگە بەناچاری  لە مەیدانی جەنگ کشایەوە، هەندێک لەهێزەکان لەجادەی کەرکوک جەمجەماڵ پەرینەوە ئەوبەر  بە نهێنی و زۆربەی هێزەکانی تری لایەناکان پاشەکشەیان کرد بۆ شاخی سەگرمەو ناو قۆپیەکانی قەرداخ، دواتر پاش کپ بونەووەی هیرشەکان  ئەم هیزانە  لە جەند شوێنێکەوە  پەڕینەوە بۆ بەری جادە ی جەمجەمال تەکیە  کە هێشتا شوێنێکی ئارام بوو، هەنdیک لەهیزەکان لە ناوجەی بازیان و تاسڵوجە  کردیانە ئەوبەر ،هەندێکی تریان  لە شاخی سەگرمە چونە  ناوچەی باسەرە و لە نیوان چەمچەمال و تەکیە پەڕنەوە بەری قەلاسیوکە و گۆپتەپە.
هێزەکانی ڕژێم و  بەکرێگیراوانی کورد  پاش تالان کردنی سەروەت و ماڵو موڵکی خەڵکی گوندەکان، زۆربەی هەرەزۆری خەڵکی گوندەکانیان دەستگیر کرد، لەگوندەکانی  فەقێ عوسمان،قەڵخان لو،ملە سورە ومەیدان کۆکرانەوە. بەتایبەت ڕۆژی  14/4/1988 کە خەڵکێکی زۆریان لەگوندی ملەسورە  بەرەو شوینی نادیار و زیندەبەجاڵ کردن  برد،هەر بۆیە ئەم ڕۆژە  بە دڕندانەترین ڕۆژ ئەژمار دەکرێ لەمێژوی ئەنفالدا  کە زیاتر لە  پەنجا هەزار خەڵکی بێ دیفاع بێ سەرو شوێن  کران . سەرباری شوێنەکانی تر.
دەیان هەزار لە خەڵکی سڤیلی دەستگیرکراوی گوندەکانی گەرمیان  دەبرانە  سەربازگەی تۆپزاوە  لەنزیک کەرکوک و پاشان بەرەو بیابانەکانی خواروی عراق دەبران و لەوێ زیندە بەچاڵ دەکران. ئەم ڕۆژە  لەلایەن ڕیکخراوەکانی  بواری ئەنفال و جینۆساید و جالاکوانانی بواری ئەنفال  بە رۆژی ئەنفال دیاری کرا لەسالی 1995، دواتر لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە  لەساڵی 4/4/2007  بەفەرمی ڕۆژی 14/4/  وەک ڕۆژی تاوانی ئەنفال دیاری کراو  سالانە ئەویادە بەرز رادەگیرێ.

لەم شالاوەدا زۆربەی هێزەکانی سەر بە هەردو فەیلەق  بەشداری کارایان کرد بە هاوکاری و چاوساخی بەکرێ گیراوانی کورد لە  فەوجە سوکەکان  و مەفرەزە تایبەتەکان .
ئەمەش ناوی ئەو بەکرێ گیراوانەی کوردە  کە پیش سوپای داگیرکەر کەوتبون  بۆ کاولکردنی گوندەکان و دەسگیرکردنی خەڵکەکەی و پێشکەش کردنی بە  سوپای بەعسی داگیرکەر لە پای ئافەرینێک:
1.      سەعید یوسف ئەسعەد زراری                          فەوجی ژمارە  25
2.      ڕەشید ئەحمەد امین عەزیز شێروانی                    فەوجی  78
3.      حمەرەشید عبدالرحمن عبدالرحیم جاف تیلەکۆیی      فەوجی 200
4.      عدنان عبدوڵا نەجم (عدنان دیسکۆ)                     فەوجی 212
5.      سابیر محمد عیسا ( سابیرە بچکۆڵ)                 بەکرێ گیراوی ئیستخبارات
6.      رەزا تەها محێدین  بەرزنجی  (سەید مانگا)                  فەوجی 211
7.      محمد عیسا جاف                                           فەوجی   100
8.      ئەنوەر محمد رەزا لەک                                   فەوجی  131
9.      محمد سەعید ئەحمەد جاف هارونی (سەعەدڕکە)                       فەوجی  197
10.  جیاد دێوالی دۆسکی                                        فەوجی  58
11.  کیسرا محمەد سەعید جاف                               فەوجی  75
12.   عەمید  فەتاح بەگ                                                 فەوجی 35
13.  شێخ حاجی عبدالغفور خالید دوبەردانی                فەوجی 15
14.  هەمزە باپیر بابکر ئاغا  پشدەری                      فەوجی 121
15.  سەرۆک جاشی    فەوجی                           161
16.  سادق زێرۆ ئەمین هەرکی                            فەوجی  36
17.  تارق فایق ولەد کاکەیی زەنقڕی                      فەوجی 37
18.  سابر ڕەقیب ئەحمەد سورچی                      فەوجی 2
19.  ئەسعەد جهانگیر ئاغا  سورچی                    فەوجی 5
20.  سالح محمەد جەمیل ئاغا خۆشناو                 فەوجی 18
21.  موشیر ئەحمد ئیبراهیم ئاغای سەرگەران        فەوجی 46
22.  جلال ئاغای رەفیق سەید وەلەد ئاغای کاکەیی (عەلی سەرایی)  فەوجی  101
23.  محمد عەلی ئاغا حسەن زەنگەنە                     فەوجی 139
24.  نەقیب عەبدولا حەسەن ساڵح بابان                  فەوجی  151
25.  سەعید قادر محمەد جاف                               فەوجی  199
26.  تاهیر عوسمان ڕۆغزایی                       فەرماندەی سریە  لەفەوجی فەتاح بەگ 
27.  کامیل شێخ هادی شێخ نوری سۆڵەیی               فەوجی 55
28.  سوعاد فەیزوڵلا محەمەد تالەبانی                  فەوجی 60
29.  قادر شەفیق نوعمان کافرۆشی                     فەوجی 63
30.  شیخ موعتەسەم عبدالکریم بەرزنجی              فەوجی  64
31.  سەعید محمود باریکەیی                            فەوجی 73
32.  عمر حمەعەلی رۆستەم چەرمەگایی                فەوجی 104
33.  زاهیر تاهیر تۆفیق کۆیی                           فەوجی 150
34.  بایز عزیز ڕەشید باواجانی                         فەوجی 213
35.  شیخ ئەحمەد جەمیل  ئەمین بەرزنجی            فەوجی 240
36.  سلاحەدین خدر رەسوڵ نەقشبەندی             فەوجی 241
37.  محمد شیخ عبدولکریم قادر بەرزنجی          فەوجی 257
38.  شیخ  حسێن شێخ سەعید  بەرزنجی          فەوجی 262
39.  ئیسماعیل عەزیز ئاغا  زەنگەنە              فەوجی 268
40.  عەقید عبدولحمید  عوسمان                    فەوجی 300
41.  عدنان عبدوللا  ئەحمەد  جەباری             فەوجی 321
42.   شێخ کەریم شیخ شەهاب                      فەوجی  323
43.  مجید سڵێمان ئەحمەد جاف                     فەوجی  354
44.  ئەحمەد بیجۆ                                 ف،مەفرەزەی تایبەت
45.  ئەنوەری حەسۆ                              ف،مەفرەزەی تایبەت
46.  بەکر عەلی حاجی موشیر                  مەفرەزەی تایبەت
47.  تارق شەفیع کافرۆشی                    سەرۆک جاش ی فەوج
48.  تارق عەزیز رەزا                           ف ،مەفرەزەی تایبەت
49.  توفیق جەبار قارەمان چەمجەماڵی         ف،مەفرەزەی تایبەت
50.  جەبارە درێژ                                 ف،مەفرەزە
51.  جەمال حسێن دوزی                        ف،مەفرەزەی تایبەت
52.  حسیب محمد نەجم ئینجە جەباری           سەرۆک جاشی فەوج
53.  سەعید محمد غریب جاف                    فەوجی 251
54.  محمد ڕەحیم محمد سدیق (حمە پۆخچی)   سەرۆک جاشی فەوج
55.  رەفعت محمد عەلی  گلی                     سەرۆک جاشی فەوج
56.  حەمەسەعید غێدان و مەجید غێدانی برا ی     سەرۆک جاشی فەوج و چیگرەکەی
57.  شەماڵ ڕەفعەت گلی                             جێگری فەوج  ی رەفعەت گلی  باوکی
58.  شەهاب ئەحمەد وایەرمەنی                   ف ،مەفرەزەی تایبەت
59.  عاسی حمە دێزەیی                              ف،مەفرەزەی ئیستخبارات
60.  عەبدوڵا کاکەمین ساڵح (عەبە کەرکوکی)      ف،مەفرەزەی تایبەت
61.  عومەر حاجی بادینان                               ف،مەفرەزەی تایبەت
62.  عەزیز حەسەن فەتاح                                    ف،مەفرەزەی تایبەت
63.  مامند ساڵح مەولود شێخانی  قەشقەیی (مامەند قەشقە)     سەرۆک جاشی فەوج
64.  محیەدین حمە رەحیم                                            سەرۆک جاشی فەوج
65.  قادر عەزیز ( قالەی عەزەی ناڵبەند )                            ف،مەفرەزەی تایبەت
66.  قاسم ڕەشید  دڕەیی                                               سەرۆک جاشی فەوج
67.  کەمال محمد حەیدەر تاسڵوجەیی (کەمالی شەمسە)          سەرۆک جاشی فەوج
68.  مەفرەزەتایبەتەکانی ئەمنی تەواری سلێمانی                    بەسەرپەرشتی ملازم عەلی محمود عەلی
69.  تەحسین محمد رەشید زەنگەنە                                   فەوجی  179
70.  قادر محمد ڕەشید عبدولقادر                                      فەوجی 353
تیبینی:  ئەو فەوجانەی کە بەشداری ئەنفالی  دوو  یان کردوە  بەهەمان شیوە بەشداری ئەنفالی سێ بوون  وەک دەرئەکەوێ لەلیستی ناوەکاندا  ،لەگەڵ 13 فەوجی تر .
زۆر بەداخەوە بۆ کەمتەرخەمی  دەسەلاتی کوردی لەهەرێمی کوردستان  کە تاکو ئیستا  هیچ هەنگاوێکی کرداری  نەناوە بۆ دەست گیرکردنی ئەم تاوانبارانە  لەکاتیکدا بەپێ بڕیارێک لەرۆژی 20/5/2007    لە دادگای بالای تاوانەکانی عراق لەبەغدا دەرجوە  بۆ  423 تۆمەتباری ئەنفال ،هەروەها  بەپێ ی کیتابێک کەلەدادگای بالای تاوانەکان لەبەغداووە ئاراستەی  وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کراووە  بە ژمارە (ر س/10/83/ ) لە ڕۆژی 11/8/2010  داواکراوە کە  تۆمەتبارانی ئەنفال ئەوانەی لە سنوری ژێر دەسەلاتی حکومەتی هەرێم  دانیشتون  تەسلیم بە داادگا بکرێن ،هەمان نامەش ئاراستەی سەۆکایتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی حکومەت  و وەزارەتی ناوخۆ کراوە.
هەروەها  ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان  فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفالی دەرکردوە  لە 5/5/2011 ،بەلام تائیستا  دەزگاکانی جێبەجێ کردن  کە پۆلیسە هیچ هەنگاوێکی نەناوە  بۆ ئەم مەبەستە، وەک دەزانرێ  کە دەسەلاتی بالای هەرێم  نایەوێ ئەم فەرمانە جێ بەجێ بکرێ.
ئەمانە  تۆمەتباری تاوانی جینۆسایدن و دەبێ دادگایی بکرێن  وە هیچ کەسو لایەنێک بە پێی یاسا بۆی نیە  لێبوردنیان بۆ دەربکات ،فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەنفال هەرگیز ئیکسپایەر نابێت و هەتا  قەرەی قیامەت  هەر دەمێنێ و ئەبێ جێ بەجێ بکرێ
د.ناجح گوڵپی/ چاودێری کوردۆساید-چاک

 14/4/2015

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ