گرد بونەوە لەپارێزگای هەلەبجە سەبارەت بە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان

.
هاوڵاتیان سەربەرزی کوردستان
ڕیکخراوەکانی کۆمەڵێ مەدەنی...چالاکوانان...ڕاگەیاندکاران

پاش تێپەڕ بونی زیاتر لە  چوار مانگ و نیو (140)  ڕۆژ  بەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە لە 21/9/2013 ئەنجام درا،گەل  بەشداری  و بڕیاری خۆی دا  بەڵام مەخابن تاکو ئیستا ئاسۆی پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەلەمان و  حکومەت دیار نیە ، ،لەکاتیکدا  هەمو لایەنەکانی براوە  لە هەوڵی ئەوەدان کە بەشداری بکەن لە پێکهێنانی حکومەت .
سەرباری تێپەڕ بونی کاتی یاسایی بەسەر پێکهێنانی حکومەتدا  کە دەبو ماوەی  40 ڕۆژ زیاتر تێ نەپەڕێ  .    لە ئێستادا قەیران گەلێ  ڕویان  لە هەرێمی کوردستان کردوە   لەوانە  قەیرانی ئابوری  کە خۆی لە   دواکەوتنی وادەی موچەی فەرمانبەران،نەمانی پارە لەبانکەکان  و پەک کەوتنی  پرۆژەکان  ،ئەمانە هۆکاری پەیدابونی  دیاردەی کۆمەلایەتی  نەگونجاوە بۆ خەڵکی بەش مەینەنتی کوردستان.
   بەردەوامی قەیرانی  لەمێژینەی   پەیوەندیەکانی نیوان هەرێم و بەغدا لەمەڕ یاسای نەوت وگاز و بودجەی پێشمەرگە  کە تا  ئیستا قەتیس ماوەتەوە و بێ چارەسەرە، و لەم کاتەدا دوبارە هەڵچونی بەخۆوە  بینیوە
لەم بۆشایەی دەسەلات دا کە لەدوای هەڵبژاردنەکانەوە پەیدا بوە ،هەوڵەکان  تائیستا بێ ئەنجام بون بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەت،لەهەمان کاتدا  سەرۆکی  هەرێمیش کوردستانی بەجێ هێشتوە  کە دەبوو لەم کاتە ناسکەدا فشارو دەسەلاتەکانی بەکار بهێنایە بۆ خیراترکردنی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان.
بۆیە  ئێمەی دلسۆز و خەمخۆرانی کۆمەڵگە  بانگەواز دەکەین لەگشت هاولاتیان و ڕیکخراوەکانی کۆمەلێ مەدنی  راگەیاندنەکان  فشاری زیاتر بکەن  و  چیتر قبوڵ نەکەن  ئەوەندەی تر  پێکهێنانی حکومەت و  سەرۆکایەتی پەرلەمان دوا بکەوێ.  وە ئۆباڵی  زیاتر دواکەوتنی  دەکەوێتە ئەستو لایەنی براوەی یەکەم و دوەم  جونکە بەپێ یاساو ڕێساکان ئەگەر لایەنی براوە نەیتوانی لەماوەی یاسایی دیاری کراودا حکومەت پێکبهێنێ  ئەوە  دەبێ براوەی دوەم هەڵسێ بە پێکهێنانی حکومەت.
ئێمەی چالاکوانانی هەلەبجە لە 22/1/2014  بۆ جاری یەکەم لەگردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا داوامان کرد کە ئەندامانی هەڵبژیردراوی پەرلەمان  کە نوێنەری راستەقینەی گەلبن! و هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ تا لەم قەیران و ئاڵۆزیانە دەرباز ببین،بەلام مەخابن  هیچمان نەبینی.
بۆیە دەبێ ڕیکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و راگەیاندنە سەربەخۆکان و ئەهلیەکان و  هەمو چین توێژەکانی  خەڵکی کوردستان بێنە مەیدان  پێکەوە یەک دەس تا لەم قەیرانە دەربا ز   ببین،هەروەها  بە پێوستی دەزانین کە داواکاری گشتی هەرێمیش  لەم قەیرانەدا  ڕۆڵی خۆی ببینێ،
 لە کۆتایدا رای دەگەیەنین کە پاڵپشتی لە هەموو هەوڵەکان دەکەین لەهەرلایەکەوە بێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ،هەروەها  بەردەوام دەبین لە  ناڕەزایەتەکانمان   بە شێوەی جواراو جۆر  .


     
                                        بەشێک لە جالاکوانانی هەلەبجە


                                      8/2/2014

تێبینی: ئەم وتارە  خۆم نوسیومە بۆیە بلاوی دەکەمەوە،  هەروەها بەهەمان شیوە وتاری ڕۆژی 22/1 هەر خۆم نوسیومە ،،بەلام بەداخوە  لام نەما.




veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ