ژیاننامەی شەهید حمەگوڵپی

.
ژیاننامەی شەهید حەمە گوڵپی                                                         
ناوی (محەمەد ‌‌‌ئە حمەد حملە) یە لە سالی ١٩٣٠ لە گوندی گولپ ی ناو‌‌چەیهەورامان  لە خيزانەکی جوتیاری هاتۆتە دنیاوە،تا پۆلی پينجەمی سەرەتای خوەندوە دەرچوە بۆپۆلی حەوت(لەو زەمانەدا دەستوری خویندن بەو شیوەیە بوە)،لە بەر نارەحەتی ژینی لادێ نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات، سالی 1951 خێزانی پێک هێناوە ، لە سالی١٩٥٧بوە بە پۆلیس، لە مەخفەری سنوری سۆسەکان دانراوە،لە بەر اوەی خوێندەواری هەبوە، نێردراوە بۆ خولی نوسین و لێکۆلینەوە بۆ ماوەی شەش مانگ پاشان بوە بە نوسەری مەخفەری سۆسەکان،لە سەرەتای هەلگیرسانی  شۆرشی نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان(شۆرشی و‌‌‌‌‌‌‌‌ئەیلول) سالی ١٩٦١ ، و دروست بونی شانەی چەک داری پێشمەرگە لە سەر سنورەکان، هەلمەتی پێشمەرگە  بۆ دەست بە سەرا گرتنی ئەو بنکە پۆلیسیانە بە مەبەستی دەست کەوتنی چەک بۆ شۆرش ،لەو کاتانەدا مەخفەری سۆسەکان دەکەوێتە بەر چەندین هێرشی پێشمەرگە  بەلام ناتوانن دەستی بە سەرا بگرن،پاشان پێشمارگەکان رێگە  چا رەی تر دەگرنە بەر ئەویش دزەکردنە ناو مەخفەر  بە دروست کردنی شانەکانی ڕێکخستن لە ناو پۆلیسەکاندا ،  لە ڕێگای بنەی ڕێخراوی تەویلەوە بە هۆی خوا لێخۆشبو حاجی عبد‌آللە (خاجی آولە) کە لەگەڵ حەمە گوڵپی خزمن ،پەیوەندی بە ڕێخراوی پارتی دەکات،  لە گەل چەند هاوڕێیەکی تریدا ،لە پایزی ١٩٦٢ مەخفەری سۆسەکان بە هۆی هیممەتی حەمە گوڵپی  و هاوڕێکانی  تەلیسم بە پيشمەرگە دەبن، کاتێ کە دەزانن هێرش دەکرێتە سەریان
گرتنی مەخفەری سۆسەکان کرانەوەی درگایەک بو بۆ هێرش کردنەە سەر مەخفەرەکانی بیارە و خورماڵ و دوە دەست بە سەرا گرتنی ئەوانیش . بە جۆرێک پێشمەرگە و خەڵک شانبەشانی یەک بەشداربون لە ئازاد کردنی ئەم مەخفەرانە. پاش ئازاد کردنی هەورامان و بناری شارەزور پێشمەرگە و شۆڕش قٶنا‌غێک  بەرەو پێش هاتن بە جۆرێک   پەیوەندی بە شۆرشەوە  رووی   لە زیاد بوون کرد،شاری هەلەبجە تەنها بارگاکانی حکومەت و جادە سەرەکیەکان بە دەستی حکومەت وە بون ئەگینا گەرەکەکان بە دەست پئشمەرگە و خەلکەوە بون،شۆرش بەرەو پێش هەنگاو هەلدەگرێت لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پێشمەرگە ناوچەی ئازاد کراوی با دەست هئنابو،تا کار گەیشتە ئەوەی کە جکومەتی بەغدا ناچار بکات بە هێزێکی زۆری سوپاوە کە بریتی بو لە لیوای ٢٠ ی سوپای عێراق لەکۆتای بەهاری ١٩٦٣ روو لە پەرەزگای سلێمانی بکات بە سەرکردایەتی(زەعیم سدیق)کە هاتە سلێمانی کارەساتی بەردەرکی سەرای خولقان لە مانگی حوزەیراندا،پاشان لە دەرەوەی سلێمانی کرد چەندین گوندی لە سەر رێگەی خۆی تەختی زەوی کرد،بەرەو دەربەندیخان رۆشت لە گوندی سیدارە چەندین کەسی گولە باران کرد،پاشان لە سەرەتای مانگی هەشتی ١٩٦٣ روی لە هەلەبجە و هەورامان بۆ کپ کردنی شۆرش،گرنگ ترین شەر کە کراوە لە مێژووی شۆرشی ئەیلول شەری پردی زەلم بوە بەرامبەر بە شالاوی لیووای ٢٠ و زەعیم سدیق لە شەردا کە زیاد لە دو رۆژی خایاند کە ورەی بەرزی پێژمەرگە بەرامبەر تانک و تەیارەی دوژمن وەستان،بە داخەوە شەرەکە  بە شکانی پێشمەرگە کۆتای هات،لەم شەرە قارەمانەدا کە لە ١٢/٨/١٩٦٣روویدا ١٢ پێشمەرگەی گەل گیانیان بەخت کرد بۆ پاراستنی خاکی کوردستان،لەوانە شەهید حمە گولپی کە تا دوا فیشەکی بەرگری کردبوو کە فیشەکی پێ نەمابو بە خەنجەرەکەی  پەلاماری دەبابەکەی دابوو سەربازی سەر دۆشکەکەی کوشتبو.
بەلام مەخابن دەبابەکەی دواوە بە دۆشکە لاشەی ئەم قارەمانە دەپێکێ شەهیدی دەکات.ئینجا لاشەکەی تاکو ناو سەیدسادق رادەکێشن بە دوای دەبابەکاندا بۆ چاو ترسانی خەلک ،ئیتر دوای شەهید بونی ئەم پۆلە پێشمەرگە سوپای عراق تا ناو هەلەبجە ئەروات و زۆربەی ناوچەکانی تریش دەست بەسەردا دەگرێتەوە......... شەهید حمە گولپی هەرچەند ژیانی پێشمەرگایەتی کەم بو بەلام پلەی سەرپەلی پێدرابو لە ئازایی لێبوردەی خۆیی،هەروەها لێپرسراوی بەرگری میللی بو کە پيکهاتبون لە خەلکی چەکداری دلسۆزی شۆرش،شەهید لە دوای خۆی ٤ کوری چاوگەش بۆ کوردستان بە جێدەهێلێ،ئەوانیش سوێند بە خەلکی کوردستان دەخۆن کە رێبازی باوکیان وون نەکەن هەمیشە لە خزمەتی گەلدا بن،





















veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ