وتاری بنەمالەی شەهیدان لەیادی شەهید حە مە گوڵپی و شەهیدانی تری بنەماڵەکەیدا

.
وتاری بنەمالەی شەهیدان
لەیادی شەهید حە مە گوڵپی و شەهیدانی تری بنەماڵەکەیدا
ئامادەبوانی بەرێز، یادی شەهیدان یەکێکە لە بۆنە نەتەوەیی و سیاسیەکانی هەر گەلێک کە تیایدا رێز لە قوربانی و تێکۆشانی تاک و پێکهاتەکانی گەل دەگیرێت وپێداجونەوە بە لایەنە باش و خراپەکانی تێکٶشاند دەکرێت و واقعی هەنوکەیی دەبینرێت و دەخرێتە ژێر باری سەرنج و رەخنەوە و پێشبینی و ئامادەکاری بۆ ئایندە دەکرێت. بە هیوام مەراسیمی یادەوەری شەهیدەکانمان ویستگەیەک بێت بۆ بەخۆداچونەوەی بنەمالەی شەهیدان و سەرتاپای گەلی کورد و دەسەلاتی هەرێمی کوردستان ولایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی تری کوردستان سەبارەت بە ماف و ئەرکەکان بەرامبەر بە شەهیدان و رێبازەکەیان.
ئامادبوانی بەرێز،دەربارەی یادی شەهیدان لە هەرێمی کوردستاندا رێسایەکی خراپ جێگیر بوە،ئەویش ئەوەیە بە تەنها بنەمالە خاوەنداری لە شەهیدان دەکەن و یادیان دەکەنەوە،هەر شەهیدیکیش کەس و بنەمالەی دەسترۆشتوی نەبێت،ئتر یاد و قوربانی و رێبازەکەی لە بیری خەلک دەچیتەوە،لە یادی پەنجا سالەی شەهیدبونی باوکمدا،داوا لە دەسەلاتی هەرێم دەکەم،داوا لە خەلکی دەسەلاتداری هەرێم دەکەم بە هەمویانەوە خۆیان بکەن بە خاوەنی شەهیدان و شەهیدەکان لە شەهیدی بنەمالە و لە شەهیدی حزبەوە بکەن بە شەهیدی نەتەوە.
بۆیە من لێرەدا بە  ئەرکی خۆمی دەبینم لە یادی پەنجاسالەی شەهیدبونی باوکمدا ناوی پۆلێک شەهیدی تری هاوسەنگەری باوکم بێنم کە لە هەمان رۆژدا لە داستانی پردی زەلمدا شەهید بون،ئەرکی نەتەوەییمە یادیان بەرز و پیرۆز رابگرم،وە داوای لیبوردن بکەم ئەگەر زانیاریم لەسەر شەهیدەکانی تر دەستنەکەوتبێت:
١.شەهید عەلی ئەحمەد.٢.شەهید عینایەت ئیناخی.٣.شەهید حەمەعەلی ئیناخی.٤.شەهید کوێخا ئەمین دەگاشیخانی.٥.شەهید سابر حەمەحسەن6-شەهید حەسەن قادر پریسی. 
لە هەمان کاتدا سەری ریز و نەوازش بۆ شەهیدانی زیندانەکانی رژێم و شەهیدانی شەری براکوژی و شەهیدانی کیمیابارانی کوردستان دادەنەوێنین کە لەگەل شەهیدانی تری بنەمالەکەماندا شەهید بوون.
کاتێک مەراسیمی پەنجا سالەی باوکم و یادی شەهیدەکانی تری بنەمالەکەمان  دەکەینەوە،رۆژهەلاتی ناوەراست و هەر چوار پارچەی کوردستان  و باشوری کوردستان بە قۆناخێکی ناجیگیر و پر لە گۆرانکاریدا تێدەپەریت،پیویستە گەلی کورد و هێزە سیسیەکانی کوردستان بە گرنگیەوە سەیری ئەم بارودۆخە ناجیگیرەی رۆژهەلاتی ناوەراست و سوریە و عراق و تورکیە و ئێران ولاتانی تری ناوچەکە بکەن و خۆیان باش رێکبخەن و یەکبگرن و ببنە ‌هێزی چارسەری کێشەی کورد بۆ ئەم قۆناخە ناجیگیرەی ناوچەکە.
خۆشبەختانە لە ماوەی ربوردودا ئامادەکاری کراوە بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی و دارشتنی سیاسەتێکی نەتەوەیی،بەلام کۆمەلێک ئاستەنگی وەک دەمارگیری حزبایەتی و تەدەخۆلاتی ولاتانی ناوچەکە و داخستنی سنوری رۆژئاوای کوردستان لە لایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە ،هەندێک ئاستەنگیان بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دروستکردوە،بە هیواین بە لێبوردویی و بە ئێرادەی بەرزی نەتەوەیی وبە گەورەراگرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی بە زوترین کات ئاستەنگیەکانی بەردەم کۆنگرە هەلگیریت و کورد ستراتیجێکی نەتەوەیی دیموکرات بۆ تیکۆشانی ئایندەی دارێژێت ، بۆ ئەوەی سود لە رەوشی ناجیگیر و گۆراوی ناوجەکە وەربگریت بۆ چارەسەری کێشەکانی.
هەر لەم رۆژانەدا هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پاریزگاکان،هەلبژاردن ئەگەر پاک و راستەقینە بێت،بنەمایەکی بنەرەتی سیستەمی دیموکراتیە کە گەلی کوردیش وەک گەلانی تری جیهان پیویستی پیێیەتی بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی،بە هیوام  گەل و  دەسەلات،لە سەر بنەمای پاراستنی هاوسەنگی ماف و ئەرکەکانیان،هەولی جدی بدەن بۆ ئەوەی هەلبژاردنەکان پاک بن،لایەنی براوە  رێبازی شەهیدان و مافەکانی خەلکی کوردستان فەرامۆش نەکات،لایەنی سەرنەکەوتوش بە سنگی فراوانەوە ئەنجامی هەلبژاردنەکان قبول بکات و خۆی بۆ قۆناخی بەرهەلستکاری ئامادە بکات.
ئامادەوانی بەریز لە کۆتاییدا بە گرنگی دەبینم  لەم بۆنەیەدا سەرنجی هەمو لایەک بۆ ئەوە رابکێشم کە دۆستی راستەقینەی گەلی کورد لە باشوری کوردستاندا ،هیزی گەلی کوردە لە پارجەکانی تری کوردستاندا،لە دوای روخانی رژێمی سەدامەوە گەریلاکانی باکور بونە دیواری پاراستنی ئاسایشی هەریمی کوردستان ،ریگەیان نەدا شاخە سەختەکانی کوردستان ببنە بنکەی گروپە تیرۆریستەکان و ئاسایشی هەرێم بخەنە مەترسیەوە،ئەمرۆس لە رۆژئاوای کوردستان شەر و ملمالانێیەکی تۆند لە نێوان گەریلاکانی رۆژئاوای کوردستان وگروپە تیرۆریستاکاندا بەردەوامە، شکستی هیزە سیاسیەکانی رۆژئاوا نەک هەر دەسکەوتە نەتەوەییەکانی ئەو پارجەیەی کوردستانمان لە دەست دەدات،بەلکو دەمانکاتە دراوسێی ولاتیکی پر لە تیرۆر، کەئاسایشی هەرێمی کوردستانیش دەخاتە مەترسیەوە و دەسکەوتەکانی باشوریس لە کیس دەچن،بۆیە لەسەر گەل و دەسەلاتی هەرێم ئەرکە ئەم راستیە تیبگات، وە بۆ پاراستنی هەریمی کوردستان لە مەترسی تیرۆر تێکدانی ئاسایشی هەرێم،پیویستە بە هەمو شێوەیەک هاوکاری و پشتگیری شۆرشی رۆژئاوای کوردستان بکەین.

دکتور فایق گولپی ١٧-٨-٢٠١٣ هەلەبجەی شەهید

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ