کۆمەڵکوژی بۆسنا :
لە مارس ی 1992 تاکو نۆڤەمبەری سالی 1995 شەڕی بۆسناو هەرسک
بەردەوام بوو.چەندین دەولەت بەشدار بون لەم شەڕەدا وەک لایەنێکی شەڕ،بەپێ وتەکانی
دادگای تاوانی نیو دەوڵەتی تایبەت بە دۆسیەی کۆمەڵکوژی بۆسنە وهە رسک، لە یوگوسلاڤیا هاتوە هەریەکە لەولاتی
یوگوسلاڤیا و کراواتیا و بۆسنە وهەرسک
لایەنی شەڕ بوون.،بۆیە سوپای صربەکان بە پشتیوانی دارایی ولاتەکەیان
بەشداری ئەم شەڕە بون داوتر ناوی گۆڕا بۆ سوپای میللی یوگوسلاڤیا،لەگەڵ سوپای
کرواتیا دژ بە سوپای کۆماری بۆسنە و هەرسک،
کۆماری بۆسنا وهەرسک:
دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەلاتی کەرتی ئەوروپاوە
لەناوجەی بەلقان.یەکێکە لە کۆمارە جیابوەکان لە یوگوسلاڤیا، هاوسنورە لەگەڵ
کرواتیا لە لای باکور و ڕٶژئاواو
باشورەوە،لەڕۆژهەلاتەوە لەگەڵ صربیا.لە باشوری ڕۆژئاواوە لە گەڵ جەبەل
الاسوەد،وڵاتێکی داخراوە چونکە کەنارێکی کەمی 26 کیلۆمەتری هەیە دەروانێتە سەر
دەریای ئەدریاتیک،ئاوهەوایەکی مامناوەندی
هەیە،هاوین گەرم و زستانی بەفروباراناویە
لەم کۆمارەدا سێ جۆرنەژادی مرۆڤ دەژین.کە بریتین لە بوسناک ،صرب،کرواتی، ئەمانە هەمو خۆیان بە
بۆسنی دەزانن سەررای جیاوزی نەژاد و ئەتنیکی،،هەروەها تاکە جیاوازی نیوان بۆسنەو
هەرسیکەکەنا تەنیا جوگرافیە نەک ئەتنیکی یان نەژادی
ئەم وڵاتە
دەسەڵاتێکی سایسەتێکی مەرکەزی حوکمدا ری نیە بەڵکو پێک هاتوە لەجەند کیانێک
( بوسنە،هەرسک،بریتیشکۆ) کەیەکێتی بوسنەو هەرسک و صربیا حوکمی دەکات
پێشتر کۆماری بۆسنەو هەرسک لەگەڵ شەش کیانی تر
وڵاتی (کۆماری یەکگرتووی ئیشتراکی
یوگوسلاڤیای ) پێک هێنابوو.بەلام لەدوای سالەکانی نەوەدەوە بەهۆی
هەرەسهێنای بلۆکی سۆشیالیستیەوە . شەڕی یوگوسلاڤیاوە ئەم ولاتەش پاڕجەپاڕچەبو چەند
کۆمارێکی لێ دروست بوو بەپێ جیاوازی نەتەوەکان،وەک کرواتیاو صربیا،جەبەل اسوەد و
کۆماری بۆسنەوە هەرسک
لەسالەکانی
1463 دا بەهۆی پەلهاویشتنی و
داگیرکاریەکانی دەولەتی عوسمانیەوە ،بۆسنەو هەرسکیش کەوتنە ژێر دەسەلاتی ،بۆیە کرا
بەولایەتێک سەر بەدەولەتی عوسمان،لەوکاتەوە ئاینی ئیسلام لەناو زۆربەی هەرزۆری
ئەوخەڵکەدا بلاو بەیەوە بون بە پەیڕەوانی ئیسلام،سەرەرای بونی ئاینی مەسیحی و
جولەکەش لەو شوێنانەدا.
بەهۆی ئەوەی
بوسنە کەوتبوە ناوەراستی کۆماری یوگوسلاڤیای ئیشتراکیەوە و کارگەکانی چەکی
تێدا بو،گەشەیەکی باشی کرد،هەروەها لەکاتی
شەڕی پارتیزانی و جەنەراڵ تیتۆ وشوعیەکان کە لەم شوێنەدابون خەڵکێکی باش پێ گەیشت
لە سلکی دیپلۆماسی حوکمداریدا،کەئەمش بوە هۆی
دروست بونی گیانی ڕەگەزپەرستی لەلایەن هەندێ لە نەژادەکانی تری
ئەووڵاتەوە،هەر کە کۆماری سۆڤیەت هەرەس ی هێنا ئیتر کۆماری یوگوسلاڤیاش کەوتە بەر
ئەم کاریگەریەوە بۆ دابەش بون و سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لەم ولاتەدا
شەڕی بۆسنا و هەرسک:
لەساڵێ 1990دا هەڵبژاردنێکی پەرلەمان لەو
ولاتەداکرا .کە هەریەک لە ( بوسناک،کروات،صرب) سێ حزبیان دروست کردو لەسەر بناغەی
نەژادی بۆ هەڵبژاردنەکان ،پاشان یەکێتیەکی پەرلەمنیان( فراکسیۆن) پێک هێنا بۆ داژایەتی کردن و دەرپەراندنی
شووعیەکان.پاش ماوەیەک هەریەک لە کرواتیا و سلوڤینیا بانگی سەربەخۆییان ڕاگەیاند و جیابونەوە،ئەمەش
بوەهۆی ئەوەی کە بوسنە و هەرسک و هەرسێ نەژادەکە لەو ولاتە بکەونە هەڵوێستێکی زۆر
ئاڵۆزو شەرم ئاوەرەوە،ئیتر کێشە پاڕجەپاڕجەبون سەری هەڵدا،هەندێ دەیان ویست لە گەڵ
کۆماری یوگوسلاڤیای یەکگرتوو بمێنەوە (صربەکان پشتگیری ئەم بۆچونە بون).هەندێکی
دەیانویست کە بانگی سەربەخۆی بدەن(
بوسناک و کروات پشتگیری ئەم بۆچونەبون).
لە24 /10/1991 ئەندامانی صرب نەژاد لە
پەرلەمانی ولات جیابونەوە پەرلەمانێکی
تایبەت بە خۆیا دروست کرد بەناوی ئەنجومەنی صربی بۆسنەو هەرسک..بەم شێوەیە کۆتایی
هات بە هاوکاری و یەکێتی نیوان هەرسێ نەژادەکە.
ئەم ئەنجومەنە کۆماری صربی بۆسنەو هەرسکی دامەزراند..راگەیاند لە 9/6/1992
دا پاشان ناوەکەی کردە کۆماری صربیا.لەمانگی هەشتی هەمان ساڵ.
بەهەمان شێوە کرواتەکانی ناو کۆماری بۆسنەو
هەرسک ئەوانیش جیابونەوەو سەربەخۆیی خۆیان راگەیان لە 18/ 11/1991 دا
هەروەها سەرکردەکانی بۆسنەو هەرسک یش
راپرسیەکیان سازکرد لە مارسی 1992 دا بۆ
جیابونەوە لە یوگوسلاڤیای یەکگرتوو،بەزۆرینە دنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو ،بەم شیوە
ئەمانیش سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند،کە صربەکان زۆر دژی بوون،،بەم شێوە بارودۆخ ئاڵۆز بوو،جونکە لەناوکۆماری بۆسنەو
هەرسکدا نەژادەکانی صرب و کروات هەبون
،بۆیە صربەکان دەستیان کرد بەهێرشی فراوانخوازی
و داگیرکردنی زەویەکانی بۆسنا،بەهەمان شێوەش کراوتەکان هەلمەتی شەڕیان دەست پێکرد هەر دوای راگەیاندنی
سەربەخۆیی بۆسنا وهەرسک
لەم هەڵمەتانەدا بوسناکەکان
کە موسڵمان بون ،بونە ئامانجێکی زۆر ئاسان بۆ لەناوبردن جونکە سوپای بوسنا کەم هێز بوو ،
دوای دان پێدانانی نێودەوڵەتی بە سەربەخۆیی
بۆسنە دا ،بەهۆی فشاری نیودەولەتیەەوە هێزەکانی کۆماری یوگوسلاڤیا کەصرب بون
کشانەوە،،بەلام لەراستیدا ،توندڕەوکان و نەژاد پەرستەکانی صرب،جل وبەرگ و نیشانە
سەربازیەکانی خۆیان گۆڕیو ،نەکشانەوە سوپایەکی تایبەتیان دامەزراند بۆشەڕ دژی
بۆسنە بەناوی سپای صربی بۆسنە،کە جەک و جبەخانەیەکی زۆری سوپای یوگوسلاڤیای
جارانیان وەدەس کەوتبو، وە پاڵپشتی لۆجیستی دەکران لەلایەن کۆماری یوگوسلاڤیاوە،
ئیتر لە سالێ 1992 هێرشی گەورەیان ئەنجام دا بە نیازی داگیرکردنو پاککردنەوەی
هەرچی زیاتری زەوی بۆسنە،
سەرتای هێرشەکان بۆ سەر ناوجە مەدەنیەکان و گوند نشینەکان بوو، بۆ ڕۆژهەڵاتی بۆسنە
کە زۆربەیان (بوسناک ) موسڵمان بون، کوشتن و گرتن و ئەشکەنجە، سوتاندنی ماڵ و
مەزرا،هەرشتێک و چۆڵ کردنی ئەو شوینانە ئامانجی هێرشەکان بوو،وای لێهات زیاتر
لە 2.2 ملیۆن بوسنی لە هەرسێ نەژادەکە کۆچیان پێ کرا و ئاورەبون لەسەرخاک و ماڵی
خۆیان. زۆرەبەی پیاوەکان گیران و زیندانی
کران ،بە سەدان هەزرا ئافرەتیان جیاکردەوە لە ئۆردوگای تایبەتدا،دەس بەسەربون ،کە
دەستدرێژی سیکسیان دەکردنە سەر،بۆ رابوردنی سوپا بەکاریان دەهێنان.
لە ولاشەوە کرواتەکان ئەو پەیمانەی کە هەیان
بوو لەگەڵ بۆسنە شکاندیان ئەوانیش دەستیان دایە هێرش و پەلامار بۆسەر بۆسنە
لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕ نزیکەی %70 زەویەکانی
بۆسنا کەوتنە ژێردەستی صربەکان،بۆیە جۆرەها تاوانی کوشتن و لەناوبردنی نەژادەکانی تر ڕویدا کە بەتاوانی
کۆمەلکوژی و پاکتاوی ڕەگەزی و پێشێلی مافی مرۆڤ هاتە ئەژمار،ئەمەش کاتێ دەرکەووت
کە تیمەکانی گەران بەدوای گۆڕی بەکۆمەڵ
بۆپشکنینی DNA ئەو کەسانەی کە لەناوبرابون دەدۆزرانەوە،سەلماندیان کە ئەمان
کۆمەڵکوژ کروان و لەنەژادی بۆسناک ن،،، واتە صربی نەبون( ئەم تیمانە دادگای تاوانی نێودەڵەتی تایبەت بە یوگوسلاڤیا) ڕەوانەی ئەوشووێنانەی کردن بۆ
بەدەست خستنی ڕاستیەکان
یەکێ لەگەورەترین کوشتارگە کە دواتر بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسێنرا لە
داداگا،ئەویش کۆمەڵکوژی سربرنیتشا،،کە زیاتر لە 200000 دوسەد هەزار مرۆڤی سڤیل
کەزۆربەیان موسلمان بون کوشتار کرابوو تێدا
لە مارسی 1994 دا سوپای بۆسنەو هەرسک توانی
شوێنە داگیرکراەوکانی خۆی بگێڕێتەوە و یەکێتی بۆسنەو هەرسک دابمەزرێنێ،کە موسڵمانە
کانی کروات و بوسناک بەشدار بون
لەدوای کۆمەڵکووژی سربرنیتشا ،هێزی ناتۆ
بەهۆی فڕۆکەووە دەستی کردەهێرش بۆ
سەرسوپای صربەکان ،وە لە زەویشەوە هاوپەیمانیەک دروست کرابو لە بۆسنەوە کرواتەکان،
بەم جۆرە توانیان هیزی سوپای صرب
دەرپەڕینن لە ئابی 1995 ،تێکشکانی صربەکان وای کرد کە شەڕ بوەستێ و پەیمانی ئاشتی
لەنێوان هەرسێ سەرکردەی بۆسنەو کروات و صرب بێتە ئاراوە،ڕێک کەوتن کە شەڕ بوەستێ و
پەیکەری ئەم دەوڵەتە نویەش دیاری بکەن
ژمارەی قوربانیانی شەڕی بۆسنەوهەرسک کە تاکو ئیستا زانروە و دانی
پێدا نراوە بریتیە لە 97.207
وە ژامارەی کوژراوان کە بە DNA پشت راست کراوەتەوە
بریتیە لە 110.000 لە مەدەنی و عەسکەری
1.8 ملیۆن کەسیش کۆچ پێکراون لە سەرماڵ و
حالیان،،ئەم ژمارانە لە لیژنەی
بێسەروشوێنانی داداگای تاوانی
نێودەولەتی تایبەت بەشەڕی یوگوسلاڤیا و بۆسنا دەرچوە
حکومەتی بۆسنا ،،کۆماری صربییا تۆمەتبار کرد لە داداگا
بە بەشداری وئەنجامدانی ئەم
کۆمەڵکوژیە،بەلام دادگا دانی پیا نەنا کە
صربیا ڕاستەوخۆ بەشداری ئەم تاوانەی
کردبێ، ، لەهەمان کاتدا صربیا تاوانبار کرا کە نەیتوانیوە پێشگیری لەسوپا بکات کە کۆمەڵکوژی ئەنجام
نەدا،هەروەها نەیتوانی ئەو سەرکردە سەربازیانەش کە کۆمەڵكژیەکەیان ئەنجام
داوە بیانگرێ و ڕادەەستی دادگا یان بکات
بۆیە دادگای تاوانی نیودەولەتی بڕیاری دا تاوانی کۆمەڵکوژی بۆسنەو هەرسک
کە لەل ساڵەکانی نێوان 1992-1995 ئەنجام دراون بە تاوانی دژی
مرۆڤایەتی بناسێنێ بەپێ
یاسای نێودەوڵەتیەکان .جونکە تەنها لە سربرنیشتا نیەتی کۆمەلکۆژی موسڵمانەکان هەبوە،وە لە شوێنەکانی تر ئەو کوشتارانەکەکراون دەچنە خانەی
تاوانی جەنگ، واتە لەکاتی شەڕ دا کوژراون
تائیستاش دەیان تۆمەتبار هەیە کە دەستی سورە
بەکوشتارەکانی بۆسنا خۆیان شاردۆتەوە
دەستی دادگایان پێ ناگات،
ئەنجام گیری:
ئەگەر
جاوێک بخشێنین بە تاوانەکانی کۆمەڵکوژی
لەمێژوی مرۆڤایەتیدا، دەبینین زۆربەی هەرەزۆریان لەئەنجامی جیاوازی ڕەگەزی و ئەتنیکی، ئاینی . هتد،،،مرۆڤەکان سەریان
هەڵداوە،هەندێکیان زۆرینە و سەردەستە بوون ویستویانە کەمینەکان بچەوسێننەوە ،بۆ ئەم مەبەستەش شێوازی
دراندانەیان بەکار هێناووە بۆ مل کەچ کردنی کەمینەکان . تەنها بۆ مەبەستی کورسی و
زیاد کردنی قەلەمرەی دەسەلاتی خۆیان.
ئەمەش وای کردوە کە شەڕی خوێناوی دروست ببێ لە نیوان هەردو لادا لە کۆتایدا تاوانی
دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ کە کوشت و
کوشتارێکی زۆری لێ پەیدابوە،مافەکانی مرۆڤ بەتایبەت خەڵکی مەدەنی و لاشەڕ ( ئافرەت
و مناڵ و پیر )پێ شێل کراوە لەم نێوەدا.
بۆیە
لەدوای دامەزراندنی کۆمەلەی نەتەوەیەکگرتوەکان و داڕشتنی جاڕنامەی مافی مرۆڤ،
وردەوردە ئەو تاوانانە دەرکەوتن و گەلانی ژێر دەس و کۆمەڵکوژ کراو بەپێوستیان
زانی دادا و هاواری خۆیان
بگەیەننە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان،ئەمەش بوە هۆی سەرهەڵدانی بیرۆکەی دامەزراندنی داداگایی کردنی ئەوولات و لایەن و کەسانەی
کە تاوانی کۆمەڵوکژیان ئەنجام داوە، بۆیە
دەنگی هەموو گەلان و ولاتانی بەشدار لەنەتەوە یەکگرتوەکان هام ئاهەنگ بون بۆ ئەوەی دادگایەک دابنرێ بۆ
داداگاییکرنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ،تاکو بتوانن ڕێگری بکەن لە دوبارە روونەدانی
کۆمەڵکوژی مرۆڤ لەسەرزەوی، بۆیە هەردوای
کۆمەلکوژی هۆڵۆکۆست، و داداگایی کردنی تاوانباران،،،، وڵاتان...مرۆڤەکان وانەیان
وەرنەگرت لە پەندو ئامۆژگاریەکان و
سزاکانی تاوانی کۆمەڵکوژی. دیسان
لەجەند شوێنێکی تر سەری هەڵدایەوە وەک ڕوانداو بۆسنا پاشان لە باشوری
کوردستان. هەرلەسەرەتای هاتنە سەرکاری رژێمی بەعس لە ساڵەکانی 1963 بەکودەتا
دواتریش لەساڵی 1968 وە سیاسەتێکی فاشی و ڕەگەزپەرستانەی دەرهەق بەگەلی کورد گرتەبەر ،سەرەتا بەچۆلکرن و کۆچ پێکردنی
زۆرەملی کوردی ناوچەکانی بەریەک کەوتن و سنوری نیوان عەرەب
وکورد،هەروەها شوێنە ستراتیجی و
دەولەمەندەکان لەروی ئابوریەوە وەک کەرکوک وخانەقین...هتد کە دەولەمەندبون بەنەوت، بەمەبەستی تەعریبکردنی
خاکی کوردستان، لەگەڵ بەردوامی گرتن و کوشتن و سەرنگون کردنی نەیارانی
سیاسەتەکانی ڕیژیم ،و سەرکوت کردنی شۆڕشی
گەلی کورد و بەکارهێنانی چەکی قەدخە لەڕوبەروبونەوەی لەگەڵ شۆڕش گێڕاندا، دواتر
کۆچی زۆرەملێ و چۆڵکردنی سنورەکان و کۆکردنەوەی خەڵکی کوردستان لە ئۆردوگای
زۆرەملیدا،دورخستنەوەی لەسەر زەوی باوباپیرانی،نەهێشتنی سەرجاوەی ژیانی ، بۆئەوەی
لە ئۆردوگاکان برسی ببن و دواتر پەنا بۆ داگیر کەران ببەن و بەشیوەی ناشەریفانە
ژیانیان مسۆگەر بکەن لەڕێگەی بون بە پیاوی
ڕژێم و چەکدراکردنی خەڵکی ساویلکە بۆ
دژایەتی پێکردنی خەڵکی دلسۆزو شۆڕش .تا کار گەیشتە ئەوەی کە جەندین کۆمەڵکوژی
دژی گەلی کورد ئەنجام بدات،وەک گرتن و کوشتنی فەیلیەکان،بارزانیەکان،ئەنفالکردنی
سەدان هەزار کورد و زیندەبەجاڵکردنیان،کیمیابارانکردنی جەندین شوێنی کوردستان
وشاری هەلەبجە،کە هەزاران خەڵکی لاشەڕ تیدا شەهیدو کەم ئەندام بوە..ئەمانە هەمویان
دەچنە خانەی تاوانی گەورەی کۆمەڵکژیەوە ،تاوانی دژی مرۆڤایەتیەوە ..کە بەتاوانی
نێو دەولەتی دەناسرێن (بکەرو هاندەرو بەشداری
کەرو ڕێکخەری ئەم تاوانانە هەرگیز هیچ لێبوردنێک نایان گرێتەوە ، وەهیچ کەس و
لایەک ناتوانێ کە حوکمی داداگای بالای تاوانەکان پوجەڵ بکاتەوە کە بۆ دادگایی
کردنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژی ئەنفال و
کیمیابارانی گەلی کورد بڕیاریان
لەسەردراوە.)
دکتۆر
ناجح گولپی 9/2/2013