یادی 25 ساڵەی کیمیا بارانکردنی دۆڵی قەرەداخ و بارەگاکانی مەڵبەندی یەک ( ی.ن.ک):آ

.

یادی 25 ساڵەی کیمیا بارانکردنی  دۆڵی قەرەداخ و بارەگاکانی مەڵبەندی یەک ( ی.ن.ک):آ
کات: ڕۆژی 27/2/1988  ..کاتژمێری 3.30 دوای عەسەر
شوێن : بارەگاکانی مەڵبەندی یەک  یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لە نزیک  و دەوروبەری گوندی بەلەکجاڕ،
هەردوای  تێکچونی گفتوگۆی  سالی 1984  بەهۆی بەرتەسکبونەوەی ناوجە سنوریەکانی شار باژێڕ بەهۆی بونی بەرەی شەڕی نێوان عراق وئێران. بڕیار درا کە مەڵبەندی یەک بگوازرێتەوە سنورە ئازاد کراوەکانی دۆڵێ قەرەداخ،لەنزیک گوندی بەلەکجاڕ بارەگا بۆزۆربەی  دەزگاکانی  دروست کرا لەوانە (بارەگای مەڵبەند.بارەگای ڕێکخستنی کۆمەڵە،تیپی 17 زمناکۆ،دارایی مەڵبەند ،گومرگ،کۆمەڵایەتی، دادگای مەلبەند، وەرشە. لەگەڵ نەخۆشخانە ی مەڵبەند.  بەندیخانەی مەڵبەند... هتد.) 
داوی 25 ساڵ وەک پێشمەرگەیەکی دێرینی ئەم کوردستانە، حەزم کرد بیرەوەری ئەوڕۆژە  بگێڕمەوە  بۆ  مێژووی گەلەکەم  چونکە  ئەوکات  ئامدەبووم کە گیانی خۆم بەخت بکەم لەپێناو سەربەستی کوردستان....
من کاتێ چومە ڕیزی هێزی پێشمەرگە  مانگی 7/1987 بوو ئەوکات ئەم دام و دەزگایە لەوێ بونی هەبوو. لەنەخۆشخانەی مەڵبەند بوم بە پێشمەرگەو  هاوکاری پزیشک و کارمەندەکانی نەخۆشخانە،یەکێ لەسیما جوانەکانی ئەوکاتەی شۆڕشی نوێ ئەوەبوو کە چەندین دامو دەزگای تۆکمە دامەزرابوون لەلایەن جەن کەسانێکی ئەکادیمی و پسپۆڕی بەتواناوە بەڕیوە دەبرا،ئەم  ڕیک و پێکیەی  بونی دەزگاکان، یەکێتی لە حزبەکانی تر جتیادەکردەوە، نمونە( دادگای مەڵبەند  حاکمی شارەزای تیابوو،خەستەخانە چەندین دکتۆر ویاریدەدەری پزیشک و ئامیری پزیشکی و دەرمان هەبوو. گومرگ و دارایی  بەشی کۆمەلایەتی،ئەنجومەنی گوندەکان.....)
 پایزی سالێ 1987 و زستان و بەهاری سالی 1988 یەکجار باراناوی بوو دەتونم بڵێم ئەو چەند مانگەی پایزو زستان جەن رۆژێک ئاسمان ساماڵ نەبوو،زۆر تامەزرۆی ڕۆژێکی خۆرەتاو بوین،لەهەمان کاتدا خۆمان ئامدەکردبوو بۆ بەهاریکی سەوزو پڕر ئاو ،
ئەو پایزە دەمانویست جەن هۆدەیەکی تر  بۆ نەخۆشخانە دروست بکەین بۆ دانانی بەشی ددان و تیشک، ،دیوارەکانمان هەرچۆنێ بوو هەڵچنی  تا کو دارەڕا،بەلام باران بارین ڕێگەی پێ نەداین تەوای بکەین،وەک پێشتر ئاماژەم پێدا بارانو بەفری ئەوساڵە زۆر زۆر بوو،هەمو چەمەکان خوڕەيی ئاویان دەهات  تاگەیشتینە مانگی دووی سالێ 1988 لەومانگەدا بەبیرم دێ ڕۆژێکیان گرمەی فڕۆکە هات،بەلام زۆر خێرا تەواو بوو هەروەها لەبەر هەورو هەڵا نەمان بینی، دەرکەوت کە بۆکەشف هاتبوو،،تا ڕۆژی 27/2/1988  بەیانی لەخەو هەستاین بینیمان ئاسمان ساماڵە و خۆرێکی زۆر جوان دەرکەوتوە . ناوجەی قەرداخ وەک بوک ڕازەوەیە بەرزایی گردەکان جوان دەرکەوتبون  ،گوندەکان خۆیان ڕازنبدویەوە جاوەڕی بەهاری دڵ ڕفێنیان دەکرد،ئەوڕۆژەمان بردە سەر لەنەخۆشخانەی مەڵبەند بوین جەندنەخۆشێکمان بەڕێ کردو هەموو بریندارەکانی ناو نەخۆشخانەمان  بەسەرکردەوەو چارەسەرکانمان بۆ کردن ، دوای نانی نێوەڕۆ،ئیتر کاتی ئەوە هاتبوو کەمێک خۆمان بدینە بەرخۆر،بەرزایەکی بەردەڵان  هەبووبەرانبەر نەخۆشخانە ،هەموجارێ لەوێ دائەنیشتین و ڕادوێکانمان دەکردەوە تاکو گوێ بۆ هەواڵی دونیا و چالاکیەکانی هێزی پێشنمەرگە بگرین،(  لەو بەرزاییە تەماشای بینای خەستەخانەمان دەکرد زۆر جوان دیار بوو لە ناو دۆڵێکدا  دروست کرابوو کە چوار دەوری بەرزایی بوو، ئەویش لەترسی بۆردومان ئەوشووینەی بۆ دیاری کرابوو لە دۆڵیکیانەوە بە سۆندە ئاومان بۆ راکێاشابو  لەکانیەکەوە)،گەیشەتە نزیک عەسر  من وتم بە هاوریکەم دەچم کەمێک دەخەوم سات 3.30 سێ و نیوەی  دوای عەسربوو،،خەریک بوو ئاسمان هەوری گەواڵ گەواڵی سپی جوانی پەیداکردبوو ئەوەندەی تر سروشت جوان بوبو هەوری سپێ لەگەڵ ئاسمانێکی شین و دونایەکی کش ومات،تینی خۆرەتاوەکەش گەرم بوو،، چومە ژورەوە  راکشام  خەریک بوو خەوم لێ کەوێ  گرمەی فڕۆکە هات،هاوڕیان ئەوانەی لەژورەوەبویین هەمو یەکسەر دەرپەڕین و بۆ ناو  پەناگای خەستەخانە(ملجاء) کە لەناوحەوشەی خەستەخانە دروستمان کردبوو لەشێوەی پیتی  یوی ئینگلیزی  U    کە مەترو نێوک پان بوو وە دومەتر قول بوو،،سەرەکەشی بە داری بەڕوی ئەستور سەرمان گرتبوو زیاتر لەمەترێ خاکی بەسەروەبوو، من و کاک سەرکەوت  کاک برایم ودکتۆر ناسح ،، هتد  .چوینە  پەناگەکەوە،،ئینجا دوای کەمێک گوێمان لەدەنگی تەقینەوەیەکی هێواش بوو کە پێشتر نەمان بیستبوو،  ئەوەندەی پێ نەچوو کاک بۆتان ( بەداخەوە دواتر لەلایەن ڕژێمە وە ئەنفال کراو شەهید بوو) هێشتا لەسەرشوێنە بەردەڵانیەکە  بوو کەپێشتر ئێمەشی لێ بوو کە فڕۆکەکە هاتبوو چوبویە قڵیشێکی گەورەی ناو بەردەلانەکە  جوان فڕۆکەکانی بینیبو لەگەل بۆمبارانەکەدا، ئەوجوان چاوی لێ بوبو کە فڕۆکەیەکیان  یەک بۆمبی گەورەی هەڵدابوو بۆ نەخۆشخانە  نزیکەی  دە مەترێک لەودیوی خەستەخانەوە دابوی لەزەوی کەبینیبوی بۆمبەکە  دەنگی کەم بوو هەروەها لەجیاتی پارچە  دوکەڵێ لێ بەرز بوبویەوە،،،ئیتر هاواری کرد وتی  وەرنەدەروە لەپەناگاکە و لەناو خەستە خانە  کیمیاویە ...کیمیاویە..کیمیاویە.......جەندجارێ ئەم وشەی دوبارەکردەوە،،ئیتر ئێمەش یەکسەر  هاتینە دەروە  ، هەریەکەو بەلایەکدا خۆی دەربازد،،من ڕۆشتمە ژورەوە  بەدلەیەکی بارانگیرم هەبوو دەیانوت بۆ کاتی کیمیاوی باشە ،،یەکسەر لەبەرم کردو خاولیەکم تەڕ کردو گرتم بەدەموجاومەوە و رام کرد بۆ سەر شووێنە بەرزاییە بەردەڵانیەکە بۆ لای هاوڕێکانم،،
لەو ماوەدا زانیاریمان هەبوو کە ڕژێم  لەبەرنامەیدایە هێرشی کیمیاوی بکاتە سەر ناوجە ئازاد کراوەکان،ئیمەش کادرەکانی نەخۆشخانە  بەپێ پیوست زانیاریمان هەبوو لە سەر خۆپاراستن لەچەکی کیمیاوی ، بۆیە دەمان زانی کە گازی کیمایوی گازێکی قورسەو  دەنیشیت ، وهەندێکیان لەناو ئاودا دەتوینەوە،،ئیتریەکسەر خۆمان گەیاندە شووێنی بەرز و پەڕۆ تەڕمان دەگرت بەدەمو چاومانەوە، تاکو کاریگەری کیمایویەکە کەمتر دەرکەوێ لەسەرمان، هەروەها بەکارهێنانی (بارانی)   کە  پێکهاتەیەکی نایلۆنی هەبوو،ئەویش زۆر گرنگ بوو چونکە ڕیگر بوو لەچونەژورەوەی گازی کیمیاوی لەناو جلەکانەوە بۆ پێست
دوایی بۆمان دەرکەوت کە زیاتر لەهەشت فرٶکە هاتبوون لەوڕۆژەدا کە 27/2/1988 بو دوای بانگی عەسر،بارەگاکانی مەڵبەندی یەک و هێزی پێشمەرگە و گوندەکانی  ئەوناوچەیان بۆردومان کرد،کە بەشێوەیەکی هێلکەیی بۆمباکاناین دابەش کردبوو لە سنورەکەدا،لەگوندی بەڵخە وعەلیاو ی دابو پاشان لە نزیک گوندی مەسۆیی ، خوار گوندی سێوسێنان،نزیک گوندی بەلەکجاڕ،خەستەخانە،، پشتی بارەگای  ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عراق،،جەندشووێنێکی تر،،ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو  بۆمبەکان  هیچکامیان  لەئامانجەکانیان نەدابوو،وەکبۆمبی ئاسایی،جونکە مەبەستیان هەبوو لەوەدا، ئەویش ئەوەبوو بۆ ئەوەی خەڵک یان پێشمەرگە دواتر بچێ بۆ تەماشای شوێنی بۆمبەکە و ئیتر بەوشیوە بریندار دەبێ، جونکە تامەوەیەکی زۆر کاریگەری ئەو چەکە کیمایویە لەناو خۆڵدا دەمێنێ،هەروەها بونی شەماڵ  یان با کاریگەری هەیە ،چونکە کاتێ کە بۆمبی کیمیاوی دەتەقیتەوە  با بلاوی دەکاتەوە و بەئاراستەی باکە ،بۆیە بۆمبەکان  لەنزیک ئامنجەکان داویەتی لەئەرز،تاکو با بلاوی بکاتەوە لەشووێنی مەبەست
بەلام خۆشبەختانە ئەوڕۆژە ئاراستەی با  بەپێچەوانەی خواستی ئەوان بوو، کاتێ بۆمبەکە لەپشتی خەستەخانە  نزیک ئەمبولانسەکە دابویی لەزەوی،کیمیاویەکەی بۆ ڕوی پشتەوە بردبوو،واتە نەی هێنابوو بە سەر نەخۆشخانەدا،ئەگیان زیانێکی گیانی زۆر لێ ئەداین،چونکە بێجگە لە کارمەنادنی نەخۆشخانە ،چەندین بریندار لە سەرقەروێڵە کەوتبوون
سەرەرای پێچەوانەی ئاراستەی با کە کاریگەری برینداربونمان بەکیمیاوی  کەمتر کردەوە بلام ،بەشی خۆی کاری کردۆتەسەرمان  چونکە لەوکاتەوە من توشی حەساسیەت وکۆکەیەک بوم لەسنگما  ئیستاش کاریگەری ماوە....ئیتر وردەوردە دوای بۆردومان هیور بوینەوە،،بەلام هەر وریابوین دەترساین هەمدیسان هێرشبکەنەوە بۆیە هەر لەسەربەرزایەکان بووین،تا نزیکی خۆرئاوا.  خەریکی گفتوگۆ و باسی جەکی کیمیاوی بوین، هەریەکو دەیوت بۆنێ وابو وەک سیوی گەنیو،،وەک میوەی گەنیوو، هەندێکامن دەمان وتت بۆنی خۆشبوو،،هتد،،( دکتۆر وکارمەندو پێشمەرگەکانی خەستەخانە هەموو لەوێ بوین  کە بریتی بون لە بەڕیزان   دکتۆر فایق گوڵپی/لێپرسراوی خەستەخانەی مەڵبەند..دکتۆر جلال عسمان.دکتۆرناسح عوسمان،** دکتۆرناجح گوڵپی و دکتۆر محمود  کە دوپزیشکی ڤێترنەری بون **  بەڕیزان   یاریدەردەری پزیشکەکان  سەرکەوت زەکی..برایم محێدین.. بۆتان..فارس حمە( جوتیار).  جلال (شوان)،،،،،بەڕیز مام برایم   لێپرسراوی ئیدارەی خەستەخانە...هتد) ئیتر بۆمان دەرکەوت ئەوگازەی بەکار هاتبوو  جۆری خەردەلە،،کە  گازێکی سوتێنەرە  واتە پێست و شووێنە هەستیارەکانی لەش دەسوتێنێ  گەر بەری بکەوێ.وە ئەگەر هەڵی مژین  بۆری هەواو سیەکانیش بەهەمان شێوە دەسوتێنێ،،وەک سوتانی ئاسایی بڵق دروست دەکات
لەم قسەوباسانەدابوین  تەماشادەکەین پۆلێک  پێشمەرگەی  ئەنجومەنی باڵای ئسلامی عراق   بەهات وهاوار بەرەو خەستەخانە هاتن ( بەندیخانەی مەلبند گوازرابویەوە بۆ ناو قۆپی  و لەشووێنی  ئەنجومەنی بالای ئسلامی عراق  جێگیرکرابوو) نزیکەی چارەکە  سەعاتێک بەپێ لێمان وە دور بوون،کەهاتنە پێشەوە ،ئێمە هێشتا لە دەروەی خەستەخانەبوین،نەمان دەوێرا بڕۆینەوە ژورەوە چونکە ترسمان هەبو کە خەستەخانە  بە هۆی کیمیاویەوە پیس بوە.. سەیرمان کرد ،دەستیان گرتوە بەجاویانەوە و ئاو بەچاو لووت ،،پژمە و کۆکەیان دێت،نزیکەی 5 کەس دەبوون، ئەم برادەرانە کە بۆمبەکەی دابوو لەپشت بارەگاکەیان، دەمەتر لەولای بارەگاکەیانەوە ،بێ ئاگابون،،دوای گەرانەوەی فڕۆکەکان ،بێ باکانە جوبون سەیری شووێنی بۆمبەکەیان کردبوو،،یەکسەەر دوای کەمێک هەستیان بە تەنگەنەفەسی و کۆکەو چوازنەوەی چاو لوت کردبوو،،ئیتر هانایان بۆ خەستەخانە هێنابوو وتیان فریامان بکەون ،،ڕۆشتین سەیری شووینی تەقینەوەی بۆمبەکەمان کرد  ئەوەتا هەموو گیرۆدەبووین،تا ئەو کاتەش نەیانزانیبوو کە بەچەکی کیمیاوی بۆمباران کراوین،،ئێمە پێمان وتن  ئەوە بۆمبی کیمیاویە زۆر هەلەتان کردوە کە ڕۆشتون بۆ سەیری شووێنەکەی.
یەکسەر دکتۆرفایق وتی زوکەن هەرچێ جلو بەرگیان هەیە دای ماڵن لەبەریان،،من کاک سەرکەوت پەلامارمان دا و ڕوتمان کردنەوە،کاک جوتیاریش ڕۆشت سابون و تایتی هینا، هەر لەناو چەمەکەدا دەستامنکرد بەشووردنیان،،خەریک بوو دەمردن لەسەرمان، (دیمەنی ئەوڕوت کردنەوە و شووردنی مرۆڤ لە ناوچەمێکدا بەو زستانە ئەبێ چۆنبێ...ترس لەکیمیاوی مردن،،باکیان نەبوو ناجار بوون مل بدەن بەخۆشووردنی ناوچەمەکە)..ئینجا جلەکانمان بەتاید شۆرد..وە بریندارەکانمان بەروتی بردە نەخۆشخانە،و لەسەرقەروێلە  بەتانیان بۆخۆدا دا،تاگەرمیان بیتەوە،وەدەس کرا بەچارەسەرکردنیان،بەپی نیشانەکانیان، ئەنتی بایوتک + کۆرتیزۆن چەندڕۆژێک بۆمان بەکار هێنان،بۆ لابردنی نیشانەی هەوکردنی سیەکان و تەنگەنەفەسی،هەروەها بۆشەو  لەچەند( شوێنێک ناسکی لەش  بن باڵ و بن ڕان ،ئەندامی نێرینە و هێلکە گون. دەمو جاو،،هتد) تلۆق دەرکەوت..ڕۆژی داوییپێست دەمو جاو زۆربەی لەشیان ڕەش ڕەش هەڵگەرا ،توێژێکی دەروەی پێست  سوتابوو،،،چارەسەری پێستیش بۆشووێنە سوتاوەکەان بەردەوام بوو،،دوای جەن رۆژێک ئەو برادەرانە،مان نەدەناسیەوە وا ڕەش بوبون،یەکێکیان هەبوو ناوی جەعفەر بوو خەڵکێ بەغدا بوو،پێشتر سەردانی دەکردین و ناسراوبوو،سوتفە لەگەڵ دکتۆر ناسیح ڕۆشتم کە فەحسو چارەسەری بۆ دەنوسی،،نەی ناسیەوە ،،وتی ( انت شسمک..وێن ا‌هلک.؟ ئەویش وتی   وڵلا چنت بغدادی ،،بس هس  صرت سودانی،،،،ولک انی جعفر ماتعرفنی یا دکتور...)ئیتر دەسمان کرد بەپێ کەنین،،ئەوەی بیرم بێ لە پێشمەرگەکانی مەجلسی ئەعلا زیاتر لە 5 کەسیان برینداربوون،، بەلام دوای هەفتەیەک چارەسەر  چاک بونەوە،بەلام تەنیا یەک کەسیان بەداخەوە کە کیمیاویە زۆر کاریگەری کردبوە سەرسیەکانی،بەجۆرێک هەناسەی تەنگ بوبو،کە سەیرمان دەکرد ،،ئێمەش تەنگەنەفەس دەبووین،،تا لە کۆتایدا گیانی سپارد،و بردیان بۆ دەربەندی دەروار لەوێ بەخاکیان سپارد،واتە تەنیا یەک کەس شەهیدبوو،، ناوەکەشمان نەدەزانی،،جونکە هەمو ناوی خوازراویان هەبوو، هەمویان شیعە بوون،،
بەلام خۆشبەختانە سەرەرای ئەوەی ئێمەش هەمومان بە سوکی بریندار بوبوین و گازی خەردەلمان هەڵمژیبوو، بەلام کەسمان لێ شەهید نەبوو،کاتێ ئیوارە و شەوداهات جوینە ژورەوە ،سەرمابوو،،تەماشادەکەین گلۆپەشیریەکان زۆرکز و کەم ڕوناکی بون لەبەرچاومان، تەلەفۆنمان کرد  بۆ کاک عەدنان  ی کارپێکەری مولیدەکەو شەهید هەڵکەوت ئەندازیار بوو، ئەوانیش وتیان مولیدەی کارەبا عەیبی نیە دوای زانیمان چاومان بەکاریگەری  کیمیاویەکە وای لێهاتوە  باش نابینین،(  سەبارەت بەتەلەفۆنەکە لەوکاتەدا بارەگاکانی ئەو ناوچە هەمویان بەهۆی  بەدالەیەکی عەسکەری کەپێشتر لە سەربازگەیەک گیرابوو دانرابوو بۆ هەموو مەقەڕەکان ،تالەکاتی پێوست پەیوەندی بکەین بەیەکەوە)هەوەها لە سنوری گوندەکانیش بەهامەن شێوە کەس شەهید نەبوو بەم  چەکە،  چونکە هیچ یەکێ لەئێمە و خەڵکی گوندەکان نەجوبونە سەرشوێنی بۆمبەکە ،بەهۆی  بلاوکردنەوەی زانیاری پێشتر لەسەر چەکی کیمیاوی
لەو ماوە دا و پێشتر کە زانیاری هەبوو لەسەر بەکارهێنای چەکی کیمیاوی ،بۆیە هەمیشە گوندنشینەکان و پێشمەرگەش لە ئامادەباشدا بوون،زۆربەی کات بەپێ توانای خۆیان لەشوێنی  دور لەئاوایی  پەناگەی  قایمیان دروست کردبوو خۆیان دەشاردەوە،تاکو  لەهێرشی تۆپ و فرۆکە  ڕزگاریان ببێ.
ئەمە دوەم جار بوو کە جەکی کیمایوی لەناوچەی دۆڵی قەرەداخ بەکار بهێنرێ،بەلام هەردو جارەکە زیانی زۆر کەمی گەیاند،،جاری یەکەم لە کاتی ئازادکردنی ناحیەی قەرداخ بوولە 18/4/1987 ،جاری دوەمیش لە 27/2/1988  ،جونکە گازی خەردەل بوو، بەلام بۆجاری سێیەم کە لە 22/3/1988  وەشاندی  جۆری گازەکەی گۆڕی بە تابون و سارین کە جۆری  دەمار و خوێن بوو، وەدەی دالە شووێنی مەبەست تاکو ژمارەیەکی زیاتری خەلک و گیانلەبەر بکوژێ( گوندی سێوسێنان....بارەگاکانی مەلبەند،،دوکان و دوکەرۆ...هتد)ئەمانە لە کاتێکی تر باسیان دەکەین
نوسینی : دکتۆرناجح حمەگوڵپی......پێشمەرگەی دێڕین
  27/2/2013



veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ