......
کۆنگرە ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوەی ڕاگەیاند:
1.
هاندانی حکوموتی عراق بۆ پەیوەست بوون ( ئەندام بوون) بە
دادگای تاوانی نێودەولەتیوە( واژۆکردنی پەیماننامەی ڕۆما)
2.
دەرچواندنی یاساو ڕێنمایی بۆ قەربووکردنەوەی قوربانیانی
تاوانە نێودەولەتیەکان، و پێشێڵکاریەکانی مافی مرۆڤ
3.
دەرچواندنی یاساو ڕێنمایی سزادان بۆ هەرکەس ولایەنێک کە
ئینکاری تاوانە نێو دەوڵەتیەکان دەکات،یان بەپێچەوانەوە بەگاڵتە ئامێز و بێ نرخ ڕەچاویان بکات
4.
دەرچواندنی یاسا و ڕێنمایی لە نێو یاساکانی سزادانی حکومەتی عراقدا بۆ پلە بەندکردنی تاوانەکانی هاتوو لە یاسای
داداگای تاوانی نێودەوڵەتی
5.
کۆنگرە داوا دەکات لەحکومەتی عراق بە پاراستنی زانیاری وبەڵگە ودۆکیومێنتەکانی پەیوەست بە تاوانە نێودەوڵەتیەکانەوە
6.
کۆنگرە دوادەکات لە میدیاکانی ڕاگەیاندن کە ڕۆڵێ خۆیان
بگێڕن بۆناساندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی( سروشتی کارکردنی.چۆنیەتی جولاندنی
سکاڵاکان، ڕۆشن کردنەوەی بیری خەڵك و ڕای گشتی)
7.
هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ ڕیکخراوەکانی(
کۆمەڵێ مەدەنی،مافی مرۆڤ) لەناوەوە و دەروەی عراق،بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکانی
کۆنگرە
8.
پێکهێنانی لیژنەی بەدواداچون،بۆ جێ بەجێ کردنی
بڕیارەکان،بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان.
ئامادەکردنی: گوڵپی