د.ناجح
گوڵپی 15/5/2016
سەرەڕای نارازی بوونی
دەولەتی تورک پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستانج) بەنیازە کوشتاری ئەرمەن و ئاسوری و
کلدان و مەسیحیەکانی تری ژێر قەلەمڕەوی دەولەتی عوسمانی بە جینۆساید بناسێنی.
لە پێگەی ئەلیکترۆنی
پەرلەمانی ئەڵمانیا هاتوە دەڵێ : لە دوی
حوزەیرانی داهاتودا (2/6/2016 )
،دانیشتنێکی تایبەت ساز دەکرێ لە سەر پێشنیاری هەرسێ حزبی یەکێتی مەسیحی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری حکومەتی
ئەڵمانیا ئەنگیلا مێرکل، و حزبی سۆشیال دیموکرات، وحزبی سەوزی ئەڵمانی، سەبارەت بە
گفتوگۆ لەسەر " بیرەوەری و زیندو هێشتنەوەی کۆمەڵکوژی(جینۆسایدی) ئەرمەن و
ئاسوری و کەمینە مەسیحیەکانی تر پێش سەدو
یەک ساڵ "
سەرۆکی حزبی سەوزی ئەڵمانی
رای گەیاند بۆ هەفتەنامەی "بیلد ام زونتاج" کە ئەمرۆ 15/5/2016
یەکشەممە دەرچوە، ووتی چاوەڕێ توڕەیی و
قەڵسی ڕژێمەکەی ئەردۆگان دەکەین، بەلام پەرلەمانی ئەڵمانیا بەهۆی زوڵم و
خۆسەپاندنەکانی ئەردۆغانەوە بێزار
نابێت و لەسەر کاری خۆی بەردەوام دەبێ.
هەرلەسەر ئەم بابەتە سەرۆکی
فراکسیۆنی سۆشیال دیموکراتەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا "تۆماس اوبرمان"
رای گەیاند ، ئەڵمانیا دەچێتە ژێر باری لێپرسراویەتێکی مێژوویی گەورەوە، بەتایبەت
لە کاتیکدا کە ئەڵمانیا هاوپەیمانی ئەوکاتەی دەولەتی عوسمانی بوە، وەپشتراستی
کردوە کە ئەم کارە دەچێتە پێشەوە سەرباری
گفتوگۆکانی سیاسی و ڕۆژانە ی تایبەت بە پەنابەران لەنیوان تورکیا و ئەڵمانیا.
جینۆسایدی ئەرمەن و ئاسوری
وکلدان ( مەسیحیەکانی ژێر دەسەلاتی دەولەتی عوسمانی ) لە ساڵی 24/4/1915 بەدواوە دەستی پێکردوە ،مەزەندە دەکرێ کە ملیۆن
و نیوێک مرۆڤ کۆمەڵکوژ کرا بێت، تائیستا تورکیا نکۆڵی دەکات ،بەلام چەندین دەولەت
و ڕیکخراوی جیهانی و پەرلەمانەکانی ولاتان ئەم تاوانەیان بە جینۆساید ناساندوە ،
وڕۆژ بەڕۆژ ناساندن لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش دەڕوات.