یادی 26 ساڵەی کیمیابارانی سەردەشت

.
یادی  26 ساڵەی کیمیابارانی  سەردەشت
ڕۆژی 28/6/1987  ڕژێمی هارو دڕندەی بەعس  لەدرێژەی تاوانەکانیدا  تاوانێکی  تری دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا  ئەویش بۆمباران کردنی شاری سەردەشتی  خۆشەویست بو  بە چەکی کیمیاوی   ئەم تاوانە لەکاتێکدا ئەنجامدرا کە  شەڕی ماڵوێرانکەری  هەشت سالەی عراق –ئیران(1981-1988)  گەیشتبوە  ئەوپەڕی توندی   کە شەڕی  شارەکان و بۆمبارانی خەڵکی مەدەنی  گەیشتبوە قەلا پۆپە  بەجەشنێک هیچ لایەکیان دەستی نەدەپاراست لە  بۆمباران کردنی   شارە سنوریەکان  بەتۆپی دور هاوێژ، موشەک  فرۆکەی جەنگی  ،ڕژێمی بەعس  بۆ تۆڵە سەندنەوەی شکستەکانی لەبەرەکانی جەنگ  بۆمبی کیمیاوی بەکار دەهێنا   شەڵم کوێرم نابوێرم  بەچەشنێ   کە سەربازەکانی خۆیشی دەبونە  قوربانی  چەکی کیمیاوی
شاری سەردەشت  دوای بۆمبارانی دۆلێ بالیسان  4/1987 و شارۆچکەی قەرداخ دێت   کەرژێم   بۆمبارانی کردن  ،،ئەم ڕژێمە  لەهەرکوێ کورد بوایە  دەستی نەدەپاراست  منال و پیر وگەنج دەبونە قوربانی بە بێ جیاوازی، بەبەرجاوی  دەولەتانی  زل هێزو  کۆمەک  کەری شەڕەوە 
ئەمرۆ کەیادی ئەم تاوانە  دژە مرۆڤانەیە دەکەینەوە   ،،بکەرانی  تاوانەکە   لەزبڵدانی مێژودان  . ئەوانەی جەکی کیمیاویان بە سەدام فرۆشت  ئیستا لەکونجی زینداندان،،( فرانس ڤان ئانرات) کە بازرگانی فرۆشی مەوادی کیمیاوی بو بەسەدام  بۆ ماوەی 17 ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە،،هەروەها  لەدادگا  بڕیاری غەرامەکردنی  درا بە بڕی زیاتر لەیەک ملیۆن یۆرۆ  .کەمەزندە دەکرا لەو بازرگانیەدا   ئەوەندەی قازانج کردبێ
 وە هەولەکان  لەسەرەتادان  بۆ  دادگایی کردنی ئەو  کۆمپانیاو لایەنانەی کە  دەستیان هەبوە لە  فرۆشتنی چەکی کیمیاوی  بەڕژێمی بەعس
شایانی وتنە تائیستا  ئامارێکی ورد  نیە بۆ قوربانیانی ئەم شارە  هەندێ سەرجاوە دەڵێن  کەزیاتر لە  سەدان شەهید و هەزاران بریندار هەیە ،،بەپێ سەرجاوەکانی خەڵکی شاری سەردەشت  دەلێ ژمارەی شەهیدەکان نزیکەی  130   کەسە ،، ژمارەی بریندارانی  جەکی کیمیاوی دەگاتە  8025  کە نیوەیان برینداری سوک بون  و سەرپیی چارەسەر کراون،
تائیستا  لەسەرئاستی جیهان هیچ هەوڵیک نەدراوە بۆ بەجینۆساید ناساندنی  تاوانی کیمیا بارانی سەردەشت،،هەروەها  کەسوکاری قورربانیان زۆر گلەیی و گازندە یان هەیە لە دەولەتی کۆماری ئیسلامی  کە وەک پێوست بەهانای  برینداران و  کەسوکارەکانیەوە نەهاتوە

 د.گوڵپی   28/6/2013 هەلەبجە


veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ