چاوپێکەوتنی د.ناجح گوڵپی لەگەڵ ماڵپەڕی کوردیو...نیازفاروق

.

چاوپێکەوتنی  د.ناجح گوڵپی لەگەڵ  ماڵپەڕی کوردیو...نیازفاروق

1-لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ریکخراوەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا جی کردوە بۆ مەسەلەی ناساندنی کەیسەکانی جینۆسایدی کورد
 وەلام:/چاودێری کوردۆساید –چاک لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لەئەوروپا  قورسایی کارەکانی  لەوێ بوە واتە لەسەرئاستی دەروە،  لەدوای دامەزراندنیەوە لە ساڵی  2001 وە سالانە لەیادی ئەنفال و کیمیابارنی هەلەبجەو شوێنەکانی تر ی کوردستان .خۆپیشاندانی کردوە لەو ووڵاتانەدا ،ناڕەزایەتی دەربڕیوە  تاکو دەنگی کپ کراو و جینۆسایدکراوی گەلی کورد بگەیەنێتە  کۆڕو کۆمەڵی نێودەولەتی،،هەروەها خەڵکی ئەو ولاتانە،، چەندین هەوڵی داوە  بۆ ناساندنی  تاوانەکانی کیمیاباران و ئەنفال  لە وولاتانی ئەوروپا،،وەک
   **،ولاتی سویسرا .کەلە  27 دیسەمبەری 2007 بیرۆکەی ئەوە دروست بو لەلایەن کۆمیتەی سویسرای چاودێڕی کوردۆساید-چاک  نامەیەکی فەرمی پێشکەش بە پەرلەمانی ئەو ولاتە بکەن و تێدا داوای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران  بکەن،،پاش چەندساڵێک گفتوگۆ و هێنان و بردن لەپەرلەمانی ئەم ولاتەدا و هەوڵدان بۆ دوزینەووی پشتگیری پەرلەمانتاران و حزبەکانی ئەوو وڵاتە، تاکو لە کۆتایی ساڵی 2008 کە داداگای بالای تاوانەکانی عراق  ئەنفال و کیمیابارانی بە جینۆساید ناساند ،،جارێکی تر کۆمیتەی سویسرا  هەوڵەکانیان چڕتر کردوە ودوبارە داواکاریەکانیان ناردەوە  ، لەیادی دەرجونی یاسای جینۆسایدی گەلاندا لە 12/12/2008 دا،وەک پشتگیریەک  بریاری دادگای بالای تاوانەکانی عراقیان هاوپێچ   کرد،
شایانی باسە ئەندم پەرلەمانانی سویسرا وەک بۆچونی مرۆڤانەی خۆیان  دەیان گوت کە ئەم کوشتارە جینۆسایدە دەرهەق بەکورد کراوە،،بەلام بەپێ یاسای پەرلەمانی ولاتەکەیان دەیانوت ئەمە کەیسێکی دادوەریە( قضائیە) بۆیە ئێمە بۆمان نیە لەو بارەوە بڕیار بدەین
لەڕۆژی 23دیسەمبەری 2011دا پاش دەیان هەولو تێکۆشان و سوربون لەسەر داوەکەمان،،پەرلەمان  داواکاریەکەمانی خستە دەنگدانەوە   بەلام بەداخەوە دەنگی نەهێنا  ،،کەبەم شیوە بو.. لەکۆی 200 ئەندام پەرلەمانی ئامدە بوو  ..51 کەس بە بەلێ دەنگیان دا بۆ ناساندن، و 106 کەس بە نەخێر دەنگیان دا..
دیارە ئەم دۆسیە هەر سێ ساڵ جارێک دەوران دەکاتەوە  دەخرێتەوە بەر باس وگفتوگۆ،،بۆیە ئیمە لەسەرئەم هەولەمان بەردەوامین...شایانی وتنە  وەزراەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە فەرمی سوپاس نامەی ئاراستەی ڕێکخراوەکەمان کرد  بەهۆی ئەنجامدانی ئەم ئەرکە مەزنە و پاڵپشتی خۆیان دوبارە کردەوە بۆ هەوڵەکانمان
** لەیادی کیمیابارانی هەلەبجەدا 16/3/2011 بۆیەکەم جار پەیوەندەیەکانی دەروەی چاودێڕی کوردۆساید توانیمان  کەیسی هەلەبجە لە بارەگای  یەکێتی ئەورپا باس گفتوگۆی لەسەر بکەن و ئاشنای بکەین بە نوێنەرانی ولاتانی ئەوروپا
**لەساڵی 2001 کاتێ نزار خەزرەجی  تاوانباری ئەنفال  وەک پەنابەر گەیشتە ولاتی دانیمارک،،هەر لەوێ هاوڕیانی چاودێری کوردۆساید و ڕەوەندی کوردی  توانیان سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن،،بەلام بەداخەوە کە دەسەلاتی کوردی لەهەرێم زۆر بێ شەرمانە و بێ باکانە  دیفاعی لەم تاوانبارە کرد  وتی ئەو کەسێکی بێتاوانە، نامە فەرمیەکەیان ماوە کە داوای ئازادکردنیان کردوە،،ئیتر بەو شیوەیە  لەوکاتەوە نزار خەزرەجی ،،نادیارە و کەس نازانێ لەچ وڵاتێ خۆی حەشارداوە،،،شایانی باسە نزار خەزرەجی لەئەنفالی چوار لە 3/5/1988 لەگوندی گۆپتەپە لەسەربانی ماڵەکانی گوندەکە وێنەی گرتوە  کە زۆر بەرونی دیارە بەشداری ئەنفال بوە ،،و دەڵێن بەپێ لەقە و بەپۆستاڵەکەی  سەری منالێکی بچکۆلەی پان کردۆتەوە کوشتویەتی..
**وەک ئاشکرابو لەولاتی سوید  بەهەمان شێوە کۆمیتەی چاودێری کوردۆساید چاک  پاش هەوڵو تێکۆشانێکی زیاتر لەشەش ساڵ بەردەوام بون  کە لە 13/3/2006 وەدەس بەکاربون تاکو کۆتایی 15/11/2012   داوی چەندین کۆڕو سیمینارو  ناڕەزایی و خۆپیشاندان  و گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی دەروەی پەرلەمان و حزبەکانی ژینگە و چەپ و سۆشیال دیموکرات..هتد
 لیژنەی کاروباری دەروەی پەرلەمانی سوید بڕیاری دا کە  ناساندنی ئەنفال بخاتە دەنگدانەوە  لە 5/12/2012  بەزۆرینەی دەنگ ئەنفال بەجینۆساید ناسێنرا لە پەرلەمانی سوید..کە  بەگەورەترین دەسکەوتی ڕیکخراوەکەمانی دائەنێن بۆ خزمەت بە گەلە جینۆسایدکراوەکەمان
** لە وڵاتی هۆلەندا کۆمیتەی جاودێری کوردۆساید  بەهاوکاری ڕیکخراوە کوردیەکان  هەردەم لەهەولدایە وە نامەی فەرمی نێردراوە بۆ ئەوپەرلەمانە  و وەلامی داوەتەوە  لە داهاتویەکی نزیکدا  لەوێش گفتوگۆی لەسەردەکری
** هەروەها بە هەوڵ و پشتگیری چاودێری کوردۆساید لەگەڵ ڕەوەندی کوردی  لە وڵاتی هۆڵەندا  توانرا ..فرانس ڤان ئانرات  بەسزا ی زیندانی زیاتر لە 16 ساڵ بدرێ،،کە بازرگانێک بوو مادەی کیمیایی دەفرۆشت بەڕژێم لەڕێگەی قاچاخەوە   لەساڵی 2004  دوای ڕوخانی ڕژێم،،تائیستاش لەزیندادایە،،
وەک ئاشکرایە وڵاتی هۆڵەندا  پێگەیەکی گرنگی هەیە  لەجیهاندا لەڕوی بونی بارەگاکانی  دادگای نێودەوڵەتی ،
** لەولاتی ئەلمانیا بەدەسپێشخەری کۆمیتەی ئەڵمانیا چاودێری کوردۆساید-چاک لە سالێ 2010 وە داوایان لەفراکسیۆنی چەپ لەپەرلەمانی ئەڵمان کردوە  کە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیا باران  بخەنە گفتوگۆوە،،بەلام بەهۆی نەبونی پاڵپشت ی فراکسێۆنەکانی تری پەرلەمان.. گفتوگۆکان دواکەوت تاکو ئەمساڵ لەڕۆژی  14/3/2013 دا پاش ئەوەی کۆمیتەی ئەڵمان  ی چاودێری کوردۆساید لەگەڵ فدراسیۆنی زیندانەسیاسیەکانی کوردستان لەئەڵمانیا ،،داواکەیان پێشتر گەیاندبویە پەرلەمان لەم رۆژەدا گفتوگۆی لەسەرکراو خرایە دەنگدانەوە  ،،بەلام مەخابن پەرلەمانی ئەڵمان  جەختیان لەسەر ئەوەکردەوە کە ئەمە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە  و دەتوانن وەک  کۆمەکی مرۆیی هاوکاری گەلی کوردی ئەنفالکراو بکەن،،نەک بەجینۆسایدی بناسێنن.. بۆیە ئێمە دڵێین کە ئەڵمان هەرگیز لەم کات و ساتەدا ناتوانێ تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران بە جینۆساید بناسێنێ  جونکە خۆی یەکێک بوە لەو وڵاتانەی کە چەکی کیمیاوی فرۆشتوە بە سەدام  واتە وڵاتی ئەڵمان و کۆمپانیاکانی  تاوانبارن و دەبێ دادگایی بکرێن،،لەم هەڵوێستەدا  تاکو ئیستا حکومەتی هەرێم هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ داداگایی کردنی ئەو کۆمپانیا یانەی ئەڵمان یان ولاتانی تر کە دەستیان هەبوە لەدابینکردنی مەوادی کیمیاوی بۆ ڕژێم ،،بەڵکو ئاسانکاریان بۆ کراوە کە لەهەررێم وەبەرهێنانیش بکەن.
** کۆمیتەی بەریتانیا چاودێڕی کوردۆساید  سەرەڕای یادکردنەوەی سالانەی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد ،،جەندین ساڵە  لەهەوڵو کۆشش دان کە تاوانبارانی ( نزار خەزرەجی و تارق رەمەزان ) بدەنە داداگ لەو ولاتەدا،،بەلام مەخابن  لە دو کۆنفرانسی  ناساندنی تاوانەکانی ڕیژم لە لەندەن  نوێنەری بەشدار بوی ڕێکخراوەکەمان  زۆر بێ باکانە پرسیارو داوای داداگیی و تەسلیم کردنی ئەو دوتاوانبارەیان کردبو،،،بەلام بەڕیوەبەرانمی کۆنفرانسەکە  بێ دەنگ و بێ وەلام بوبون، ئێمە لەهەوڵەکانمان بەردەوامین وە لەهەوڵی کۆکردنەوەی بەڵگەی زیاترین تاکو بتوانین ئەو تاوانبارانە ڕادەستی دادگا بکەین..هەروەها  کۆیتەی بەریتانیا ،،بەشدار بوو لە کۆبونەوەی پەرلەمانی ئەو ولاتە بۆ ناساندی ئەنفالو کیمیاباران وەک جینۆساید،،بەلام ئێمە هەڵوێستمان  وتێگەیشتنمان بەو شێوە نەبوو کە لە راگەیاندنەکانەوە باس کرا،،چونکە ئەو ناساندنە تەنها لە  لایەن نۆ ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە باسو گفتوگۆی بۆ کراوە،،و
هەروەها کۆمیتەی بەریتانیا جاودێڕی کورددۆساید،بەشداری لەکۆبونەوەکانی پەرلەمانی ئیرلەندا کردوە و بەفەرمی داوەت کرون تاکو لەنزیکەوە بەشدار بکەن لەو گفتوگۆیەدا،،
هاوکاریمان کردوە لەگەڵ هاوڕیانی  ناوەندی کوردی دژی جینۆساید لەکەنەدا  بۆ ناساندنی تاوانەکان وەک تاوانی دژە مرۆڤایەتی  و هەوڵەکان بەردەوامن  بۆبەجینۆسید ناساندنی
لەسەرئاستی ناوخۆ:
چاودێڕی کوردۆساید-چاک  ساڵانە پێکەوە یان بەجیا یادی ئەنفالو کیمیابارانی کردۆتەوە..چەندین خۆپیاشاندانی نارەزایەتی کردوە لەدژی کەمتەرخەمیەکانی حکومەتی هەرێم ..کە دەرهەق بە مافو ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان وئەنفالکراوان دەکرێت،،هەوروەها خۆپیاشنادان و مانگرتنمان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان بۆماوەی 3 ڕۆژ خەییمەمەن هەڵداەوە بۆ مەبەستی  دیاری کردنی بێسەروشوێنکراوانی شەڕی ناوخۆ..
خۆپیشاندانی 25/10/2010 لەبەردەم پەرلەمان بەدەسپێشخەری کوردۆساید-چاک  لەگەڵ ڕیکخراوەکانی ئەنفال و کەسوکاری ئەنفالکراوان..بۆ دادگایی گەیاندنی تۆمەتبارانی ئەنفال  کە ناویان وەک تۆمەتبار هاتوە لە دادگای بالای تاوانەکانی عراق لەکاتی دادگایی کردنی کەیسی ئەنفال،،ئینجا یاداشتمان دا بە پەرلەمان، وتیان دوای 10 رۆژ وەلام  وەردەگرنەوە ،،بەلام ئیستاشی لەسەربێ ،،وەلامیان نەداینەوە..
هەر ئەمساڵ لەیادی 25سالەی ئەنفال لە 14/4/2013 جارێکی تر یاداشتێکی فەرمیان داوە بە پەرلەمان و هەمو نوسینگەکانی پەرلەمان لەشارەکانی کوردستان،،کەداوامن کردوە  وەزیری ناوخۆ بانگهێشت پەرلەمان بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێ  کە بۆچی  ئەو تاونبارانەی ئەنفال کە ئیستا لەکوردستانن یان لەدەروەن دەستگیر ناکەن،،لەکاتێکدا کە ئەنجومەنی دادوەری لە مانگی 5/2011 فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردوە بۆ ئەو تۆمەتبارانەو  گشتاندنی کردوە بەسەر هەمو وەزارەت و لایەنی پەیوەندی داراد،،بەلام تاکوئێستا پشگوێ خراوە،،
کارو جالاکی زۆرە بۆ ناساندنی جینۆسایدی کورد،،بەلام لێرەدا کۆتایی پێ دینم

٢- ئایا ھیج بەیوەندیەک ھەیە لە نیوان ریکخراوەکەی ئیوە و ریکخراوە نیودەولەتیەکان بە تایبەت ئەوروبیەکان بۆ کاریکەری دروستکردن لەسەر ولاتەکانیان
وەلام: چاودێری کوردۆساید-چاک  لەگەڵ ڕێکخراوی  قەدەخەکردنی چەکی کمیاوی جیهانی( OPCW) پەیوەندی هەبوە  یەکەم ڕیکخراوی کوردی بوە کە لەوێدا بوبێتەئەندام،،( بەلام لەئیستادا پەیوەندیەکانمان  ساردی  بەخۆیەوە دەبینێ  بەهۆی زمان لێدانی هەندێ لایەنی پیاوجاکەوە  گوایە ئێمە ڕیکخراروێکین سەربە پەکەکە ین،،،ئەویش لەکاتێکدا سەری هەڵدا کە سەرۆکی دەوری ڕیکخراوەکە کەسێکی تورک نەژادەو خەڵکی تورکیایە،،دڵنیام بە تەواوبونی ماوەی سەرۆکایەتی ئە و کابرا تورکە  پەیوەندیەکانمان ئاسایی دەبێتەوە،،)
سالانی پێشو بەشداری لە کۆنگرەکانی ئەم ڕیکخراوە مان کردەوە کە بارەگاکەی لە هۆلەندا-لاهای یە،،ئەندام بون یان بەشداری کردن لەم جۆرە ڕیکخراوانەد بێ گومان کاریگەری دەبێ بۆ ناساندنی جینۆسیدی کورد ،،جونکە ئەم ڕیکخراوە تایبەتە بە نەهێشتن و بەرهەم هێنا نی چەکی کیمیاویەوە ،،وە لەم ڕیکخراوەدا هاوشانی ڕیکخراوەکانی تری بواری جینۆساید لەکوردستان لەهەوڵداین کە  پشتگیری بەدەس بهێنین بۆ ئەوەی ڕۆژی 16/3/ بکرێتە ڕۆژێکی جیهانی بۆ قەدەخەکردنی  چەکی کیمیاوای لەجیهاندا.
هەروەها پەیوەندیمان لەگەڵ  دادگای تاوانی نێودەولەتی ( ICC)هەیە،،ئەم دادگا لە تاوانەکانی   جینۆساید،،تاوانی جەنگ ،تاوانی دژەمرۆڤایەتی،،تاوانی دوژمن کاری...دەکٶڵێتەوە.. بارەگای سەرکی لە لاهایە
تاکۆئیستا دوجار لەگەڵ ئەم دادگایە لەهەولێر  کۆنفرانسمان بەستوە،،دواکۆنفرانس لەیادی 25ساڵەی تاوانی جینۆسایدی کورد بو لە 23/2/2013لەهۆڵی چوارچار بەسترا،،مەبەست لەئەندام بون لەم دادگایەدا  ئەوەیەکە داوابکرێ عراق بەیوەست بێت بەم دادگاوەو ببێتە ئەندامی،،کە زەمانەتە بۆدوبارە نەبونەوەی جینۆساید،،لەکوردستان،هەروەها  ڕیکخراوەکانی بواری جینۆساید وکۆمەڵێ مەدەنی  لەحاڵی حازردا  هاواپەیمانەتیەکمان بەستوە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا  وە قبوڵکراوە  ، و هەموان بوین بەئەندام   بەناوی  هاوپەیمانەتی  ڕیکخراوەکانی کوردستان لەگەڵ دادگای تاوانی نێوەدەولەتی،،کە سود مەند دەبێ بۆ ناساندنی تاوانەکانی جینۆسایدی کوردان بەم دادگایەوە دواتربەجیهان،
 ٣- لە بواری ھەولەکانی دەستکیرکردنی تاوانبارە ھەلھاتوەکان لە یاساو دادکا جی کراوە لە لایەن ئیوەوە وەک فشار دروستکردن لەسەر حکومەت؟
وەلام:وەک لە پرسیاری پێشوتر ئاماژەم پێداوە لەچورچیوەی کاروجالاکیەکانمان لە باشور  (هەرێمی کوردستان) هەردەم فشارمان هەبوە لە سەرحکومەت کەدەبێ تۆمەتبارانی ئەنفال و کیمیابارن بدرێنە دادگا،،لەهەمو یادەکاندا  بەتایبەتی یادی هەلەبجەو  ئەنفال.. بەیاننامە و ڕاسپاردەمان بلاو کردۆتەوە ،،یاداشتی نارەزایمان داوە بەپەرلەمان،،خۆپیشاندانمان کردوە.دوا فشارمان پێشکەشکردنی یادشتێک بوە بە پەرلەمان کە دەبێ وەزیری ناوخۆ بانگهێشت بکرێتە پەرلەمان و لێی ببرسن بۆچی دوای دوساڵ لە دەرجونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری هەرێمەوە   کەمتەرخەمن و فەرمانەکە  جێ بەجێ نەکراوە
شایانی باسە  بڕیاری داداگای بالای تاوانەکان لەعراق  فەرمانێکە هیچ کەس ولایەنێک ناتوانێ پوچەڵی بکاتەوە  هەتاهەتایە  کاریگەری دەمێنێ، وە کەسیش ناتوانی لە تاوانباران خۆشببێ تەنیا  دەبێ لەدادگادا بڕیار لێ خۆشبون یان سزادان بدرێ ،جونکە ئەم دادگایە  وەک داداگا نێودەوڵەتیەکانە کە تایبەت دانراوە بۆ کەیسی داداگایی کردنی تاوانە گەورەکان  ( تاوانی تاوانەکان) واتە جینۆساید،کەلەلایەن  نەتەوە یەکگرتوەکان یان کۆمەڵی نێودەولەتی  دائەمەزرێ..
ئێمە فشارەکانمان بەردەوام دەبێ  بەشێوەی مەدەنییانە ،
- ئایا حکومەتی ھەریم لەو بوارە دا بە تایبەت کەیسی مستەشارەکان بۆ کەمتەرخەمە ؟
وەڵام: تاوانی ئەنفال تاوانێکی زۆر ناوازەیە( شازە)  ،،لەمێژوی جیهاندا نەبوە گەلێک  خیانەت  بە خۆی بکات و پێش هێرشی سوپای داگیرکەر بکەوێ بۆ وێران کردنی ماڵی خۆی، کوشتنی خۆی. تەنیا کورد نەبێ...دیارە ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سەقەتی  لایەنە سیاسیەکانی سەر گۆڕەپانی کوردایەتی..
کەمتەرخەمی حکومەت لەم بوارەدا ،گەلێ هۆکاری هەیە،،گرنگترینیان  ئەوەیە کە  زۆربەی  جاش و خائینەکان و مستەشارەکان پەیوەندی ژێر بەژێریان هەبوە لەگەڵ  چەند لایەنێکی سیاسی لە کوردستان کە ئیستا لەدەسەڵاتدان، تەنانەت کار گەیشتبوە ئەوەی   جاشی تایبەت بەخۆیان دروست دەکرد ،  هانی  خەڵکی خۆیان ئەدا تاکو ببن بەجاش  تەنها بە،مەبەستی دژایەتی کردنی  لایەنە نەیارەکانی خۆیان بۆمەبەستی پاوانکردنی  کوردستان.... بۆیە هەڵدانەوەی مەلەفی ئەم مستەشارانە  لەدادگادا  کاریگەری دەبێ لە سەر ئاشکرابونی ئەو پەیوەندیە نهێنیانەی کە باسمان کرد،چەند جارێک  مستەشارەکان هەڕەشەی ئەوەیان کردوە کە هەرچی لەژێڕ بەڕەدایە  دەیخەینە سەربەڕە .
٥- وەک رێکخراوەکەی ئیوە لە بواری ھەولەکانی قەرەبوکردنەوە لە لایەن حکومەتەوە ھیج یاداشتیک فشاریک بۆ سەر حکومەتەکان ھەیە؟
وەلام: داواکاری  قەربوو بۆ کەسوکاری  قوربانیان ناچێتە بواری کارەکانی چاودێڕی کوردۆساید-چاک..بەلام هەردەم لە یادەکاندا ئێمە لە بەیاننامەو باڵاوکراوەکانماندا   فشارمان هەبوە  بیری حکومەتمان هێناوەتەوە کە دەبێ حکومەت حاڵ و گوزەرانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران باش بکات،،وە قەربوی مادی و مەعنەویان بکاتەوە.
 ٦- بۆ برسی بە باریزکا کردنی ھەلەبجە دەنکی ئیوە تا جەند کاریکەری دەبیت
وەڵام: پرسی پارێزگاکردنی هەلەبجە پرسێکی حکەمەت و خەڵكی هەلەبجەیە..لەو چوارچیوەدا دەڵێن هەلەبجە شایەنی ئەوەیە بکرێتە پایتەخی کوردستان ،،جونکە سومبوڵی مەزڵومیەتی گەلی کوردە،،هەلەبجە کوردی بەجیهان ناساند..بۆیە فشارەکانی ئێمەش هەر بێ کاریگەر دەبێ وەک چۆن هی خەڵکی هەلەبجە و کەسوکاری قوربانیان بێ کاریگەرە،،،نەک هەرئەوە بەڵکو حکومەت غەدرێکی زۆر گەورەی لەهەلەبجە کردوە،،جونکە  مەسەلەی  ئیدارەی سەربەخۆ نەبوو،،بەپارێزگاکردن ،،،هەر نەبوو،،لەگەڵ ئەوەشدا خەریکە ناوی هەلەبجەش نەهێڵێن،،ئیستا خەڵكی هەلەبجە  داوی گێڕانەوەی ناوەکەی دەکەن  ، بۆنمونە زۆربەی بەڕیوەبەرایەتی فەرمانگەکان لەناو شاری هەلەبجەدابەناوی  شارەزورەوە دانراون،،کە دەبوو  شوێنەکانی تری کوردستان ناوی هەلەبجە لەخۆیان بنێن نەک ناوی تر بهێنن و بیسەپێنن لەهەلەبجەدا،،لەگەڵ ڕیزماندا بۆ ناوی گشت ناوچەکانی کوردستان،،،جونکە هەلەبجە جیایە  و دەبێ بەچاوێکی ڕێزەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین.
٧ باس لەوە دەکریت لەسەر مەسەلەی دارایی کیشە لە ریکخراوەکە ھەیە بە تایبەت لە نیوان بەشی ئەوروبا و بەشی کوردستان
وەلام: من ئەم باسە بەتەوای رەت دەکەمەوە،،جونکە ئێمە خاوەنی هیچ دارایەک نین .وە بودچەی تایبەتی مان نیە  تاکو کێشەمان هەبێ لەسەری،زۆربەی کاروچالاکیەکان لەسەر  گیرفان وکاتی خۆمان ئەنجام ئەدەین،وە زۆربەی هەرەزۆری  هاوڕیانی ئەندام بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن کۆمەک لەهیچ کەسو لایەنێک وەربگیرێ تەنانەت حکومەتیش،تەنها جارو بار کۆمەکی دۆساتان وەردەگرین بۆمەبەستی  بەڕێ کردنی کارو چالاکیەکانمان،،هەروەها لەکاتی  بونی پرۆژەدا داوای هاوکاری لەحکومەت دەکەین.
 ٨- باس لەوە دەکریت تەدەخولی حیزبی بەرجاو دەکریت لە نیوان کۆران و یەکیتی بۆ بۆستەکان تاجەند وایە؟
وەلام: وەک لەپێناسەی ڕیکخراوەکەمان دا هاتوە  کە ئێمەڕیکخراوێکی سەربەخۆین،،هەمو ڕیکخراوێکی سەربەخۆ ئەندامەکانی هەڵگری بیرو باوەری جیاجیان،دیارە لەکوردستان  هەمو  لایەنێکی سیاسی لەهەوڵی ئەوەدایە کە زۆرترین کەس لەخۆی کۆبکاتەوە لەو چورچێوەشدا لەهەوڵدان کە ڕیکخراوە سەربەخۆکان بکەن بەهی خۆیان،واتە ببن بەڕیکخراوی سێبەر...بەلام  من دڵنیات ئەکەمەوە  کە تائیستا چاودێری کوردۆساید نەچۆتە ژێر باری هیچ لایەنێکی سیاسی،مەسەلەی پۆستیش لەم ڕێکخراوەدا  تەنیا ماندو بون و خزمەتکردنێکی زۆرە  بەکەیسی جینۆساید لەکاتی خۆت و گیرفانی خۆت دەگریتەوە بۆ پۆستەکە..نەک لەپەنای ئەم پۆستەدا  سودی شەخسی لێ ببینی،
بۆی هەیە  هەندێ بیرکردنەوەی ئەندامان  بەو شێوە تەفسیری بۆ بکەن بۆیە ئەم پرسیارەی بەریزتان دروست بوە،،هەروەها ئەگەر ڕیکخراوێک دەستە مۆ نەبێ بۆیان بێ گومان هەردەم کۆسپ و تەگەرەی بۆدروست دەکەن و خەڵکانی ناشایستە دەنێرنە ناویەوە تاکو ئەم جۆرە بۆچونانە  برەو پێ بدا
8- ئەکەر بکریت بلین ئیوە تا ئیستا جەند کۆنفرانستان سازکردوە؟
وەلام: چاودێری کوردۆساید –چاک تا ئیستا چوار کۆنگرەی بەستوە  هەمویان لەئەوروپا بەستراون،،لەئەڵمانیا..دانیمارک..نەمسا. دوا کۆنگرەمان لە 19/5/2012 بو لەڤیەننای پایتەختی نەمسا ،،هەر دوساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستین..
٩- بەرواری دامەزراندن زۆر سوباس بۆ وەلامەکانیان
وەلام: چاودێری کوردۆساید-جاک ڕیکخراوێکی سڤیلی سودنەویست و سەربەخۆیە .بەپابەند بون بە پرەنسیپ و پێوەرە دیموکراتیەکان  .کارەکانی خۆی لەسەر پرسەکانی  تاوانی جینۆساید(ئەنفال و کیمیاباران)  تاوانی جەنگ.تاوانی دژە مرۆڤەیەتی،هەموو پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ کە لەکوردستان دەکرێن و کراون..دەکات
لە 6/1/2002  دامەزراوە  لە ئەوروپا ، سەرەتا لەژێر ناوی  ناوەنی هەڵەبجە دژ بەئەنفال جینۆسایدی کورد   -چاک  دامەزرا،،دواتر لەساڵی 2009  لەکۆنگرەی تایبەتی خۆیدا   ناوی چاودێری کوردۆساید-چاک  و وەرگرت.لەزۆربەی ولاتانی ئەوروپا کۆمیتەمان هەیە (بەریتانیا-ئیرلەندا-فینلەندا-هۆڵەندا-دانیمارک-ئەڵمان-سوید- سویسرا-نەمسا-بەلجیکا-فەرەنسا )،،لە هەرێمی کوردستان  دەستەی بالا بۆ سەرپەرشتی کردنی ڕیکخراوەکە  و لەزۆربەی شارەکانی کوردستان لق و ئەنداممان هەیە..لە رۆژهەلات و باکور  کۆمیتەمان هەیە،،لە ئایندەیەکی نزیکدا  لەڕۆژئاواش کۆمیتە ئاوا دەکری..چاودێڕی کوردۆساید –جاک ڕیکخراوێکی کوردستانیە  لەسەرئاستی  کوردستانی گەورە ،ئەندامی خەڵکی ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان لەخۆ دەگرێ


                 د.ناجح گوڵپی  / ئەندامی دەستەی کارگێری  و بەرپرسی راگەیاندنی ڕیکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک

veterinary medicine. يتم التشغيل بواسطة Blogger.

پەیوەندی

بابەتە پڕخوێنەرەکان

ئەرشیڤ