یادی
کیمیابارانی شاری نۆدشە
25 ساڵ لەمەوبەر فڕۆکەجەنگیەکانی عراق لەکاتی
شەڕی ئیران عراق هەردوای یەک ڕۆژ
لەکیمیابارانی شاری هەلەبجە لەڕۆژی
17/3/1988 دا دەستی بۆگەنیان گەیشتە شاری جوان و سەرکەشی نۆدشە لەدیوی ڕۆژهەلاتی کوردستان بە
شێوەی درندانە ئەم شارەیان بۆمباران کرد ،لەکاتێکدا ئەم شارە ئازیزە دور بو لە
بەرەکانی جەنگ و هیچ هێزێکی سەربازی لەو
سنورەدا نەبوە،،بەلام جاوی بەرایی نەئەدا کە لەهیچ شووێنێک کوردستان هێمن و ئارامی
هەبێ بۆیە بەبۆمبارانکردنی جەند شوێنێکی
سەرسنوری هەڵەبجە لەدیوی ئیران کە خەڵکی ئاوارە
روی لی کربووە نەوەستا وەک گوندی قەلاجێ و گوندەکانی دەرناخێ و گوندی زەردە لەداڵەهۆ ڕێگاکانی
هەڵهاتنی خەڵکی مەدەنی سنورەکانی خورماڵ و هەورامان وهەلەبجە بۆئەودیو.. کە بوە هۆی بریندار و شەهیدبونی جەندین
خەڵکی بێ تاوان،، هەر لەو ڕۆژەدا کە شاری
نۆدشە بۆمبارانی کیمیاوی کرا بە گازی خەردەل
خەڵکێکی زۆر شەهیدو بریندار بوون،،کە
سەرجاوەکان دەڵێن 104 کەس شەهید
بونە و زیاتر لە 700 برینداری لێ
کەوتوۆتەوە ،ئەم داتایە
کاتی دەرکەوت کە شاندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی ئەوشارەیان کردوە لە
مانگی 4/1988 وە سەلماندیان کە بۆمبی کیمیاوی لەجۆری خەردەل بەکار هاتوە.. شایانی وتنە چەن جارێک ئەمشارە
کەوتۆتەبەرهێرش،،یەکەمجار لە 17/3 کاتژمێری
10سەرلەبەیانی کە هەشت بۆمی لەجۆری
گازی خەردەل لێداوە یەکسەر 13 کەسی شەهید
کردوە،،لەوانە یەکێکیان تاقە دکتۆری شارەکەو بوەە ،،ئەمەشوای کردوە کە
سەرگەردانیەک ڕوبدات لەبواری کادری
درەرمانی پزیشکیدا ،، هەر لە 24/3 و 2/4 جاریکی
تر بۆمباران کراوەتەوە جونکە شارێکی ئاوەدانو
دڵگیر بوە،هەمدیسان جەندین شەهیدو برینداری لێکەوتۆتەوە
لێرەدا کەمێک هەڵوەستە دەکەین لەسەر
جارەسەرکردنی بریندارانی کیمیاوی ئەو شارە کە تا ئیستا ناڕەزایی و گلەیی دەکەن کە وەک پێوست جارەسەرنەکراون،،لەکاتێکدا جەندین کەسیان بەهۆی کاریگەری برینەکانیانەوە دەتڵینەوە ،،هەروەها
سالانە جەندین برینداری جەکی کیمیاوی هەلەبجە و ناوجەکانی کوردستان روو لەئیران
دەکەن بەمەبستی چارەسەر بەلام کاریگەری
بەڕجاوی نیە بۆ باشتر بونی حاڵیان،
وەک ئاشکرایە کاریگەری جەکی کیمیاوی بەتایبەت
جۆری خەردەل کە جۆرە مادەیەکە لەناو خاکدا
دەنیشێت و بۆ ماوەی جەندین ساڵ کاریگەری
دەمێنێتەوە بەتایبەت ئەگەر هاتوو شوێنەکە
سێبەر بوو ،وتیشکی خۆری بەرنەکەوێ،،بەلام
هەرشووێنێک تیشکی خۆر لێ بدات وردە وردە کاریگەری نامێنێ و شی دەبێتەوە،،تائیستا هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ( ژینگە) ئاو خاکی ئەم شارە نەکراوە تاکو بزانرێ تاچ رادەیەک مەترسی هەیە بۆ ژیان..
تائیستا هیج وێنەیەک یان بەڵگەنامەیکی فەرمی لەبەردەست نیە بۆ یادەوەری ئەم تاوانە
نۆدشە سەر بە
پاوە و ئۆستانی کرماشانە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لەسنوری هەرێمی کوردستان
هەڵکەوتوە،،